Skip to main content

Posts

Showing posts from March, 2020

جۆرەکانی نەمامگەی لە ڕووی بازرگانی

جۆرەکانی نەمامگە لە لەڕووی بازرگانی کشتوکاڵی یەکەم: نەمامگەی بەرهەمهێنەر دووەم: نەمامگەی فرۆشیار جۆرەکانی نەمامگەی بەهەمهێنەر: یەکەم: بەرهەمهێنانی شتڵی سەوزە و میوە خێراکان دووەم: بەرهەمهێنانی شتڵی دارەکان بۆ باخ و ڕەزەکان سێیەم:نەمامگەی بەرهەمهێنانی گووڵی سروشتی چوارەم:نەمامگەی بەرهەمهێنانی ڕوەکی پزیشکی پێنجەم: نەمامگەی بەرهەم هێنانی داری جوانی و شەشەم: بەرهەم هێنانی داری کارگەکان و جوانکاری نەمامگەی شتڵی سوزە و میوە خێراکان : ئەم جۆرە نەمامگەیە وەرز بۆ وەرز بەرهەمەکانی دەخاتە بازاڕ بۆ نموونە لە وەرزی چاندنی تەماتە و خەیار هەڵدەسێ بەفرۆشتنی شتڵی تەماتە و خەیار نەمامگەی بەرهەمهێنانی دار‌ ئەم جۆرە نەمامگەیە کار دەکات بۆ بەرهەمهێنانی شتڵی دارەکان بە چەکەرە پێکردنی تۆوەکان یان بە ڕێگای قەڵەم و یان پیوەنکردنی دارەکان و دواتر فرۆشتنی نەمامگەی بەرهەم هێنانی گووڵ ‌ بەرهەم هێنانی...

ڕوەکی بەربەست یان ڕوەکی پاسەوان

barrier crops Protective crops GUARD CROPS ڕوەکی پارێزەر یان ڕوەکی ڕێ داخەر یان ڕوەکی پاسەوان ئەم ڕوەکانە بەهۆی بوونی دڕک لەبەشە جیاوازەکانیان هۆکارن بۆ ئەوەی بەمەبەستی پارێزگارینکردن و دروستکردنی پەرژین بەکاربێن. هندێکیان قەدیان دڕکاوییە،وەهەندێکیان لێواری گەڵاکانیان،وە هەندێکیان قەد و گەڵاکانیان،وە هەندێکیشیان لق و پۆپیان و گوڵ هتد....... لەوێنەکان جوان دیارن ئەم ڕووەکانە زیاتر  بۆ پاراستنی شوێنی بچووک بکاردێن بۆ نموونە :کەسێك لە ناوچە شاخاوییەکان مێش هەنگوین بەخێودەکات بۆ ئەوەی ورچ نەتوانێت بچێت هەنگوینەکە؟بخوات  ڕوەکێکی دڕکاوی دەچێنیت کە ئەگەر دڕکاەکانی بەرلەشی بکەوێت تووشی خوران و ئازاری دەکات .یان بەرز هێرش دەکاتە سەر کێڵگەی شووتی و سەوزو میوە چوونکە ئەم شووتی و سەوزەو میوانە بۆنێکی خۆشیان هەیە بەراز لە ڕێگای بۆنەکەوە دەزانێت کە ئەم سەوزەو میوانە لە کوێن تا بەراز نەتوانێت بۆنی بکات بیبەری چیڵیی تیژ هەیە بۆنەکەشی زۆر تیژە وادەکات بەراز نتوانێت بۆنی سەوزەو میوەکان بکات.لە سەدەکانی ڕابردوو ئەم ڕوەکانە زیاتر بۆ پارێزگاری لە قەڵا و شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ بەکاردەهاتن. س...

جۆرەکانی خانووی پلاستیکی

جۆرەکانی خانووی پلاستیکی خانووی پلاستیکی بەگشتی چەند جۆرێکی هەیە کە هەر جۆرێکی بۆ مەبەستێکی دیاریکراو وە کاتی جیاواز بەکارێت جۆرەکانی ئەمانەن یەکەم: خانووی پلاستیکی دووەم: خانووی شووشە سێیەم: پۆلی تونێل چوارەم: هوس هاووس خانووی پلاستیکی کە لە نایلۆنی پلاستیکی دروست دەکرێت بەبەکارهێنانی ستیل کڕۆم و ماددەی تر ٫ کە دەتوانی بۆ ماوەی نزیکەی ۱۰ ساڵ سوودی لێوەرگری ئەگەر کواڵێتی باش بێت خانووی پلاستیکی بەشێوەیەکی گشتی پانییەکەی ۹مەتر دەبێت وە درێژییەکەی بە گوێرەی داواکاری کڕیار دەگۆڕێت٫ زیاتر بۆ چاندنی سەوزە و میوەکان بەکاردێت خانووی شووشە ئەمەش هەر جۆرێکی تری خانووی پلاستیکیە بەڵام لە جیاتی نایلۆن شووشە بەکاردێت لە دروستکردنی زیاتر بۆ کاری پاراستنی ڕوەکی سروشتی و توێژینەوە و بەرهەمهێنان و پاراستنی ڕوەک بەکاردێت پۆلی تونێل هاوشێوەی خانووی پلاستیکی نایلۆن بەکاردێت بەڵام پێکهاتە و شێوەی دروستکردنی جیاواز دەبێت٫زیاتر بۆ ماوەی کاتی بەکاردێت واتا بۆ چەند مانگێک یان ساڵێک یان زیاتر بەڵام بەکارهێانی زۆرە

زیانی ماددەی قرکەر بۆ مرۆڤ

زیانی ماددەی قڕکەر بۆ مرۆڤ چیە ماددئ قڕکەرەکان کە لە ماددەی کیمیایی دروست دەکرێن دەبە هۆکار بۆ دەیان جۆر لە نەخۆشی جۆراو و جۆر جگە لە زیان گەیاندن بە ژینگە و سروشت و مێرووی هەنگ چۆن ماددەی قڕکەر مرۆڤ تووشی زیان دەکات یەکەم: بەرکەوتنی ماددە بۆ سەر پێست دووەم:هەڵمژینی لە ڕێگەی دەم و لووت سێیەم: ئەگەر ماددە بکەوێت ناو چاوی مرۆڤ نیشانەکانی بەرکەوتنی ماددەی قرکەر یەکەم: سووتاندی پێست دووەم: ئازاری قورگ و سووتانەوەی سێیەم: گەورە بوون و هەڵئاوسانی پێست چوارەم: ڕشانەوە و هەڵینج پێنجەم : تووشبوون بە هەناسە گیران شەشەم: هەستیاری پێست حەوتەم: سکچوون چەند نەخۆشیەک کە دوای چەند ساڵێک دەردەکەوێ یەکەم: شێرپەنجە دووەم: نەخۆشی بیرکوێری چۆن خۆمان بپارێزین یەکەم: دوور کەوتنەوە لە کاتی ڕشاندنی ماددەی قڕکەر دووەم: لەبەرکردنی جلی پارێزراو و تایبەت بە ڕشاندنی ماددەی قڕکەر سێیەم: دوور خستنەوەی منداڵ و خەڵک لە شوێنی کارکردن کەی ماددەی قرکەر نابێت بڕشێنین کاتێک کە با هەبێت واتا با وابکات ماددەکە بگوازرێتەوە بۆ دەوروبەر واباشە لە ڕۆژێکی هێمن و کەش و هەوای گونجاو کە بای نەبێت و هەو...

قەڵاچۆی مێرووی شۆکە(مەن) بەخواردنی لە لایەن خاڵخاڵۆکەوە

قەڵاچۆی بایۆلۆجی مێروو و حەشەرات قەڵاچۆی بایۆلۆجی واتا لە ناوبردنی مێروو و حەشەرات بەبێ بەکارهێنانی دەرمانی قرکەری کیمیایی کە زیانی هەیە بۆ مرۆڤ و ژینگە و تەندروستی قەڵاچۆی مێرووی شۆکە(مەن) بەخواردنی لە لایەن خاڵخاڵۆکەوە یەکێک لە ڕێگاکانی قەڵاچۆی مێرووەکان بریتیە لە ڕێگای بایۆلۆجی واتا بەبێ بەکارهێنانی دەرمانی کیمیایی قڕکەر لەم شێوازە پشت بە زیندەوری زیندوو دەبەستین ٫ هەموو مێرووێک دوژمنێکی هەیە دوژمنی مێرووی شۆکە یان دەڵێن مەن یان خەڵکی چەند ناوچەیەک دەڵێن مێرووی شیرینە کە زۆر زیانبەخش و ساڵانە لە زۆربەی ناوچەکان بڵاودەبێتەوە بەتایبەتی ئەگەر کەش و هەوا تەڕ و گونجاو بێت لە وەرزی بەهار و هاوین و پایز٫ مێرووی مەن دوژمێنکی هەیە ئەویش خاڵخاڵۆکەیە کە لە هەر شوێنێک مێرووی شۆکە هەبێت یەکسەر دەست بەخواردنیان دەکات٫ بۆیە نابێت مێرووی خاڵخاڵۆکە بکوژین چوونکە خاڵخاڵۆکە دۆستی مرۆڤە چ کاتێ درمانی قرکەر بەکاربهێ کاتێک کە زانیت ڕێژەی شۆکە  زۆربوو واتا خاڵخاڵۆکە نەیتوانی کۆنترۆلی بکات ئەم وێنەیە لە ڕێنمایی کشتوکاڵی سلێمانی وەرگیراوە ئامادەکردنی:امیر علی

چۆن فێڵ لە مێروو و حەشەرات بکەین لە کێڵگەی کشتوکاڵی

فێڵی کشتوکاڵی چیە؟ کاتێك نەخۆشیەک لە ناوچەیەك بڵاودەبێتەوە ،کە تۆ دڵنیایەت ئەم نەخۆشیە بەرەو ناوچەکەی تۆش دێت بۆیە تۆ هەڵدەستی بە دانانی چەند میکانیزمێك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی و پێشپێگرتنی لە بڵاوبوونەوە..... باشترین کار ئەوە کە فێڵ بەکاربهێنین... چۆن فێڵ بەکاربهێنین لە بواری کشتوکاڵی؟ بۆ نموونە :هەموومان دەزانین کە حەشەراتی نێرە بەرەو ئەو شوێنە دەڕوات کە حەشەراتی مێیەی لێیە،لەم ڕێگایە دەتوانین کۆنتڕۆلی بارودۆخەکە بکەین.. چۆن: ۱.سەرەتا ئەو شتانە دادەنێین کە دەزانین سەرنجی مێیە ڕادەکێشێت وەکو گوڵی ڕەنگاو ڕەنگ و بۆنی خۆش و کاغەزی زەرد وو سوورو نارنج و سەوز ...دوای ئەوەی کە مێیەکان هاتن ،چاوەڕێکە نێرەکانیش دێن لەم ڕێگەیەوە دەتوانیت ئەو ناوچەیە بکەیتە ناوچەیەکی داماڵدراو وەکو تەڵەی بۆ دانێیتەوە تا مێیە و نێرەکان بکوژیت........تەنها بۆ مێروو زیانبەخشەکان ........... دواتر هەوڵدە تەڵە دروست بکە بۆ نموونە بووتڵی پلاستیکی سەری ببڕە دواتر ڕۆنی گەرچەک یان ڕۆنێکی بۆن خۆش بکە ناوی تا مێرووەکان بێنە نزیکی بچنە ناو بووتڵەکەوە دواتر دەمرن............ یان گڵۆپی سەوز وزەرد لە ئێوارە کاتژمێرە...

بنەماکانی بەڕێوبردنی کێڵگە

بنەماکانی بەڕێوبردنی کێڵگە: ۱.دیاریکردنی ڕووبەری زەوی تەرخانکراو بۆ کێڵگە. ۲.دروستکردنی سیاج بەشێوەی سروشتی و دەستکرد. ۳.دانانی پلانێکی گشتگر بۆ بەڕێوبردنی کێڵگە. ٤.سەرچاوەی ئاو. ٥.نزیکی لە شار. ٦.شوێنی تایبەت بە ئاژەڵ و پەلەوەر.. ۷.دانانی سیستەمی چاودێری بە شێوەی سروشتی و دەستکرد... ڕووبەری کێڵگە: زۆر گرنگە چوونکە وادەکات بتوانیت زۆر بە ئاسانی پلان و دیزاین دابنێیت ،هەروەها ئاسانکاریت بۆ دەکات تا زەویەکە دابەش بکەیت بەو سیستەمی کە خۆت پەسندی دەکەیت.. سیاج: جۆرەکانی سیاج: ۱.سیاجکردنی دەرەوە:بریتیە لە سیاجکردنی هەر چوار دەوری کێڵگە بە شێوەیەکی دەستکرد کە تەل و ئاسن و دار بەکاردێت تا ڕێبگرێت لت هاتنەناوەوەی ئاژەڵ و مرۆڤی نەناسراو.. ۲.سیاجکردنی ناوەوە:ئەم جۆرە سیاجکردنە بۆ دابەشکردنی زەویەکەیە بۆ چەند بەشێك بەپێی خواستی خاوەن کێڵگە.. سیاجکردنی سروشتی:بریتیە  لە چاندنی دار بۆ پاراستنی  کێڵگەکە لە ڕەشەبا.یان چاندنی ڕوەکی دڕکاوی بۆ پاراستنی کێڵگە لە هێرشی ورچ یان چاندنی بیبەری تیژ بە چوار دەوری زەوی چاندراو بە شووتی تا لە هێرشی ڕەوە بەراز لە ناوچە شاخاوییەکان.. پل...

پەیوەندی نێوان بزنس و کشتوکاڵ چیە

سلاو پەیوەندی بنەماکانی بزنس و کشتوکاڵ چیە... بزنس بەگشتی پەیوەندیدارە بە بازاڕ وە هەلی کار و دەرامەت و داهات....... هەر بزنسیکی سەرکەوتوو لە بواری کشتوکڵی پەیوەندی بە : ۱.کلتوری خەڵکی ناوچەکە... ۲.ئاین و دابونەریت... ۳.تەمەت کۆمەڵگا... ٤.نرخی کەل و پەل بۆ فرۆشتن... ٥.تێچووی بەرهەمهێنان... ٦.شوێن... ۷.پاراستنی شوێنەکە لە ڕووی ئەمنی.... ۸.کارەبا و ئاو.. ۹.دەستی کرێکار... بۆ نموونە :ـ ئەگەر بتەوێت بزنس بکەیت لە بواری ئاژەڵدای... وەکو مانگا و بزن و پەز یان بزنس بکەیت لە بواری پەلەوەری وەکو مریشک و قاز و مراوی و قەل و کەو..... یان لە بواری بەخێوکردنی کەروێشک.... یان حەز بە بواری چاندنی ڕوەک بکەیت..... (((((ئەگەر ۱۰۰ دانە بزنت هەبێت ، لەم ڕێژەیە ۹۰ بزنی مێیە بێت بۆ شیر وە ۱۰ دانەی لە بزنەکان نێرە بێت... مەسروفی کڕینی هەر بزنێک :۱۲۰٫۰۰۰ هەزار دینار بێت...کەواتە تێچووی کڕینی بزنەکان دەکاتە :۱۰۰ ×۱۲۰٫۰۰۰=۱۲ملیۆن دینار.... مەسروفی دروستکردنی کێڵگە ( کرێی زەوی +سیاج + حەوزی ئاو خواردنەوە + ژووری گەرم بۆ بێچوو + هۆڵی گەورە بۆ بزنە مێیەکان + هۆڵ بۆ بزنە نێرەکان + حەوزی شۆردنی ب...

چەند ڕێگایەک بۆ بزنس لە بواری کشتوکاڵی

چەند ڕێگایەک بۆ بزنس لە بواری کشتوکاڵی: ۱.چاندنی سەوزەکان وەکو ( کەرەوز ، تەڕەتوول ، کەوەر ، سڵق ، جەڕجیڕ ،توور هتد). ۲.چاندنی ڕوەکە خۆراکیەکان ( وەکو تەماتە ، خەیار ، باینجان ، کولەکە ، پیاز ، پەتاتە ،بیبەر هتد). ۳.فرۆشتنی گەڵا  وەکو ( گەڵای دار مێو ).. ٤.فرۆشتنی هێلکە و بەخێوکردنی مریشک . ٥.چاندنی قارچك (گوارگ).. ٦.بەخێوکردنی ماسی... .۷.فرۆشتنی گووڵ و نەمام و شتڵ. ۸.فرۆشتنی شیری ئاژەڵ.... ۹.فرۆشتنی پەین و پێداویستی کشتوکاڵی. ۱۰.ووشکردنەوەی ڕوەکە گیاییە دەرمانییەکان و فرۆشتنی بە عەتار و مارکێتەکان. ئامادەکردنی : امیر علی پەیجی کشتوکاڵی ئۆرگانی

بەڕێوبردنی کێڵگەی کشتوکاڵی و زانیاری لەسەر ووشەی زۆر یان کەم

زۆر یان کەم : Less or more هەندێك کات بەهۆی زۆر بەپیتی خاك ڕێژەی بەرهەم کەمدەکات وە هەندێك کاتیش بەهۆی بێ پیتی خاک ..... پێش ئەوەی کاری چاندن ئەنجامبدرێت واباشە پشکنین بۆ زەویەکەت بکەیت تا دڵنیابیتەوە کە زەویەکەت ڕێژەی تووخمەکانی چەند تێدایە ... ئەم تووخمانە (نایترۆجین ، فسفۆڕ ، پۆتاسیۆم ) کە سێ توخمی سەرەکین بۆ ڕوەک.......... زاناکانی بواری کشتوکاڵی ووشەیەك زۆر دووبارە دەکەنەوە زۆر یان کەمــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ  ◥ واتا : ❶  ئەگەر ڕێژەی تووخمە خۆراکیەکانی کەم بێت ئەوا ڕێژەی بەرهەمت کەم دەبێت... ❷ ئەگەر ڕێژەی تووخمە خۆراکیەکانت زۆربێت دووبارە ڕێژەی بەرهەمت کەم دەکات.... بۆ نموونە : ئەگەر نایترۆجین زۆربوو دەبێتە هۆی ڕێگری لە کرانەوەی گووڵ و کرداری پیتێن دوادەخات ... ئەگەر نایترۆجینت کەمبوو ڕوەک گەشەی دەوەستێت و بەرەو سیس بوون و دواخستنی کاتی پێگەیشتنی ................. لە نێوان هەر دوو ووشەی کەم یان زۆر  ووشەیەکیتر هەیە کە زۆر گرینگە ئەویش (هاوسەنگ)..... بەکارهێنانی پەین بەشێوەیەکی هاوسەنگ واتا نەزۆربێت وە...

ڕێگانی بەکارهێنانی بەکارهێانی پەین

ڕێگاکانی بەکارهێنانی پەین: ۱.بەکارهێنانی ڕێگای سەر ڕووی خاک : ئەم شێوازە زیاتر بۆ دۆنم و هێکتار بەکاردێت کە بە دەست یان ئامێر پەینی ووشک فڕێ دەدرێت دواتر بە دووبارە کێڵانی زەوی پەین و خۆڵ تێکەڵ دەکرێت ،کە ڕۆژانی شێدار بەکاردێت واتا نابێت ڕۆژ لە دەرەوە بێت کاتی بەکارهێنانی یۆریا(کووت) بەڵام بۆ فسفۆڕ و پۆتاسیۆم ئاسیایە..... ۲.ڕێگای تێکەڵ:بریتیە لە تێکەڵکردنی پەین و ئاو دواتر بەڕێگای ئاودان بەکاردێت لە بۆ سیستەمی ئاودانی قەترە و ڕشاندن.. ۳.بەکارهێنانی پەمپ :ئەمەش ڕێگایەکی تازەیە لە بەکارهێنانی پەین کە پەمپ بەکاردێت ،ڕاستەخۆ پەینەکە دەکرێتە ناو خۆڵ...... ٤.ڕێگای لاتەنیشت :ئەم ڕێگایە بۆ چاندن بەخەت بەکاردێت کە پەینەکە لە نێوان خەتەکانی چاندن بەکاردێت... ٥.ڕێگای بازنەیی: ئەم ڕێگایە زیاتر لە دارەکان بەکاردێت کە پەینەکە لە چوار دەوری دارەکە بە شێوەیی بازنەیی لە قووڵی ۱٥ تا ۲۰ سانتیمەر بەکاردێت... تێبینی : هەر ڕێگایەک لە ڕێگاکانی بەکارهێنانی پەین لایەنی زیان و سوودی هەیە بەڵام گرینگ ئەوەیە کە لە گەڵ شێوازی کارەکەت بگونجێت وە نەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە ڕوەک........ ئامادەکردنی :امیر علی...

بنەماکانی بزنسی کشتوکاڵی

بنەماکانی بزنسی کشتوکاڵی:the basic principles of agriculture business ۱.جۆری بزنس Business type ۲.ڕووبەری بزنس area scale ۳.شوێنی بزنسlocation ٤.هۆکارەکانی گواستنەوەیTransport sector ٥.بڕی تێچوو cost rate ٦.داهاتincome ۷.باری بازاڕ market price ۸.هەڵگرتن store جۆری بزنس: ۱.بزنسی خێرا:وەکو بەخێوکردنی مریشك لە دەواجن،دروستکردنی پەینی ئۆرگانی،چاندنی سەوزەکان وەکو ڕەیحان و سپێناغ،کەرەوز  یان فرۆشتنی پێداویستی کشتوکاڵی و دەرمانەکان هتد. بزنسی ناوەند: ڕوەکی:بریتیە لە چاندنی ئەو ڕوەکانەی کە ماوەی گەشەیان تەنها ٦۰ هەتا نزیکەی ۹۰ ڕۆژ. بزنسی درێژ: ئەو ڕوەکانە دەگرێتەوە کە ماوەی گەشەیان لە  نێوان ۱۲۰- ۲۲۰ ڕۆژ. بزنسی دوو مەبەستی: وەکو بەخێوکردنی ئاژەڵ کە سوود لە ژیر و گۆشت وە مریشک ،ڕوەکە عەلەفیەکان کە دەتوانی بۆ ئاژەڵی خۆت سوودی لێوەگری وە بیفرۆشی بۆ کارگەکان. ڕووبەری بزنس: هەڵبژاردنی جۆری بزنس دەکەوێتە سەر ئەو ڕووبەرەی کە لە ژێر دەستتە چوونکە ئەنجامدانی هەر بزنسێك پەیوەندی هەیە بە ڕووبەری زەوی دیاریکراو.بۆ نموونە لە  ۱۰۰م دووجا دەتوانی کارگەی بچووکی بەرهەم هێنان...

جیاوازی نێوان کۆمۆست و پاشەڕۆی حەیوانی

جیاوازی نێوان  compost و manure کۆمپۆست و پاشماوەی ئاژەڵی Compostتەنها پاشماوەی ڕوەکی تێکەڵ دەکرێت نابێت هیچ پاشماوەیەکی ئاژەڵی یان باڵندەی تێبکرێت.. دروستکردنی سەرەتا پاشماوە ڕوەکیەکان ئامادە بکە .مەرجەکان پاشماوەی ڕوەکی: ۱.نابێت پاشماوەکە پێشتر ماددەی قڕکەر بەکارهاتبێت چوونکە ئەو ماددە ژەهراویانە دەگوازێتەوە بۆ ناو خاک یان دەبێت sanitation بکرێت بەجۆرێک هەموو ماددە ژەهراوییەکانی کە پشتر لێیدراوە لەناو ببرێت ئینجا بکرێت بە کۆمپۆست. ۲.سیر و پیاز بەکارمەهێنە. ۳.سوود لە توێکڵی پەتاتە و مۆز و خەیار و پاشماوەکانیتر وەرگرە (توێکڵی پەتاتە دەوڵەمەندە بە توخمی فسفۆڕ و زینک و ئاسن و ماددە نیشاستەکان کە دەبن خۆرک بۆ زیندەوەرە شیکەرەوەکان.وە توێکڵی مۆز دەوڵەمەندە بە توخمێ پۆتاسیۆم،سوود لە پاشماوەی توێکڵی هێلکە وەرگرە . ٤.ڕوەکی گەڵا سەوز بەکاربهێە چوونکە نایترۆجینیان تێدایە.دروستکردنی کۆمپۆست:هەوڵدا پاشماوەکان بە شێوەی چەند تەبەقەیک ڕێکبخەی لە ناو دەفرێک(لە ژێرەوە ڕوەکە گەڵا باریک و لەسەر گەڵا باریک ڕوەکی گەڵا پان و توێکڵی زید بکە دواتردەتوانی سوود تەبەقەیەکی قەسەری وەرگری (گیایی ووشک).دوات...

ئامێری فەحسی خۆڵ

سڵاو هەموو جووتیارێک پێویستی بە ئامێری پێوانکردنی ترشی و تفتی هەیە واتا پی ئێچph.. پێش چاندن : جووتێارێک دەڵێت ئایا پێش چاندن پی ئێچ وەرگرم یان دوای چاندن؟ وەڵام : بێگومان پێش چاندن وەرگرتنی پێ ئێچ گرینگە چوونکە ئەو کاتە دەتوانی بەشێوەیەکی ئاسانتر چارەسەری بکەیت و پی ئێچی خاکەکە ڕێکبخەیت.. ئایا باشترین پی ئێچ بۆ زەوی کشتوکاڵی چەندە ؟ وەڵام : جۆری ڕوەک پی ئێچ دەگۆڕێت بۆ نموونە ڕازبێری حەزی لە خاکی ترشە واتا پی ئێچ لە خوار ٥٫٥ بێت،بەڵام گەنم و جۆ ،تەماتە ،خەیار حەزیان لە پی ئێچ ناوەندە واتا پی ئێچ ٦٫٥ بێت.... ئایا چۆن بزانین زەویەکەمان ڕێژەی لمی زۆرە یان قوڕی زیاترە؟ وەڵام : ئەم لینکەی خوارە داگرە بۆ فێرکاری فەحسی سادە... https://youtu.be/fsH_d4PhMO0 ئایا پێش چاندن وەرگرتنی سامپڵ (نموونەی خۆڵ) بۆ زانینی ڕادەی شێ گرینگە؟ وەڵام : بەڵێ گرینگە چوونکە نابێت ئەرز زۆر تەڕبێت وە نابێت ئەرز ووشکبێت لە کاتی چاندنی تۆو واتا دەبێت ڕادەی تەڕی لە خاک باش بێت لە سەرووی ۱۲ پلە بێت و زیاتر ....کشتوکاڵی ئۆڕگانی............... ئایا دەتوانین پی ئێچی ph خاک بگۆڕین ؟ وەڵام : بەڵێ دەتوانین کات...

قاز ڕۆژانە چەند گرام عەلەف دەخوات

پێدانی عەلەف بە قاز و پلەوەرەکانیتر لە ڕۆژانەدا کە سوودی هەبێت بۆ گەشەیان٫ وە ببێتە هۆی هێلکەکردن و زیادبوونی ڕێژەی گۆشتیان واباشە ڕۆژانە بڕی ۲۰۰گرم عەلەف بدرێت ب قاز٫لە وەرزی بەهار کە گژوگیا زۆر دەبێت وە لە خۆراکی دەوڵەمەد بدرێت بە قاز کە دەوڵەمەندبێت بە ماددەی پڕۆتین و کانزاکان و ماددە خۆراکیەکان بەڵام دەبێت قاز بەردەوام لە ناو کێڵگە بێت ئینجا بڕی ۲۰۰ گرام عەلەف باشە .ئەگەرنا لە ناو کێڵگە نەبێت ئەوا ۲۰۰ گرم زۆر کەمە و نابێتە هۆی گەشەی قاز پێویستە گژوگیا بخوات بە تایبەتی گیا قاز  کە پێویستە بۆی بچێنرێت هەروەها گیاکان دەوڵەمەندن بە هەموو جۆرەکانی ماددە خۆراکیەکان وەکو کانزاو و پڕۆتین و تووخمەکان هتد. بەڵام لە وەرزی زستان گژوگیا نیە بۆیە دەبێت ئەم ڕێژەیە زۆر زیاد بکەیت لە عەلەف. بەگوێرەی سایتی پۆلتەری کیپەر کاتێک باڵای گیا بوو بە ۸ سانتیمەتر قاز دەتوانیت لێیبخوات ٫هەروەها قاز حەزی بەخواردنی گەنم هەیە لینکی سایتی پۆلتەری کیپەر https://poultrykeeper.com/keeping-geese-faq/feeding-geese/ Feeding  breeders Breeding  geese  in full lay should be given about 200...

بەخێوکردنی قاز و بنەماکانی بەخێوکردنی لە بەچکەوە

بەخێوکردنی قاز ە کوردستان مێژوێکی دێرین و زۆر کۆنی هەیە و هەروەها لە ڕووی لە بازرگانی نرخی گۆشتی گرانە خۆراکی گونجاو بۆ قازی تەمەن شەش هەفتە... لە وەرزی زستان دەتوانی لە ناو کێڵگە گەنم و شۆفان و شەیلم بچێنێت کە قاز دەتوانی گەڵاکانیان بخوات لە ناو کێڵگە لە وەرزی بەهار و هاوین دەتوانی گەنمە شامی و وێنجە و سێپەڕ بچێنیت و دواتر کە چەند سانتیمەترێک گەورە بوو قاز دەتوانێ وەکو مەڕ و بزن بلەوەڕێت لە ناو کێڵگە لە وەرزی زستان و بەهار..... ۱.گەڵای سڵق ۲.گەڵای کەلەرم ۳.قەرنابیت. ٤.وێنجە ٥.پەتاتەی کوڵاو ٦.تۆوی گەنم و شۆفان و گەنمەشامی ۷.کەرەوز ۸.گیا قاز هەیە کە زۆر بەسوودە بۆ قاز بەڵام هەموو قازێک حەزی لەم خۆراکانە نیە... بەڵام ئاگاداربە دوو جۆر خۆراک بۆ قاز خراپە یەکەم : سپێناغ دووەم : نان و صەمون واباشترە هەندێک کات عەلەفی ئامادەکراوە بۆ قاز کە لە ماددەی پڕۆتینی بەسوود پێکهاتبێت بدرێت بە قاز.. ئامادەکردنی : امیر علی پەیجی کشتوکاڵی ئۆرگانی

باشترین جۆرەکانی قەل کە رێژەی گۆشتیان زۆرە

قەل پەلەوەرێکی بازرگانییە  و ناسراوه لە کوردستان وە ژمارەیەک کێڵگەی تایبەت هەیە بۆ بەخێوکردنی قەل لە کوردستان بڵام دەبێت بزانین کە کام جۆری قەل گۆشتی زۆرە

جۆرەکانی قاز لە کوردستان و عێراق

لە کورستان و عێراق نزیکەی چوار تا پێنج  جۆری قاز هەیە کە هەر جۆرێکیان سیفەتی تایبەتی  خۆی هەیە

متوربە بە شێوەی گۆپکە - پیوەنکردن

متوربە بە شێوەی گۆپکە - پیوەنکردن کە شێوازێکی سادە و ئاسانە https://youtu.be/mS2606Cy6a8

ڕاوکردنی ماسی بەهەڵە هۆکارە بۆ لەناوچونی سامانی ماسی

ڕاوکردنی هەڵە هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی ڕێژەی ماسی !!!!!!!! ئەگەر ماسیەکان لەناوچوون تۆی ڕاوچی ساڵی داهاتوو چ کارێک دەکەی تا بژێوی ژیانت دابین بکەی؟!!! بەداخەوە لەم ڕۆژانە دەبینین و دەبیستین کە دەیان ڕاوچی نەشارەزاو و خۆپەرست کە تەنها بیر لە خۆیان و قازانجیان دەکەوەنەوە ،ڕۆژانە دەیان ڕێگای هەڵە و پڕمەترسی تاقیدەکەنوە بۆ ڕاوکردنی ماسی لە کوردستان... ڕێگا هەڵەکان ئەمانەن: ۱.بەکارهێنانی کارەبا ( کارەساتە چوونکە تەواو ئاوەکە دەبێتە کارەبا و هەموو ماسیەکان دەمرن کە ئەمەش دەبێتە هۆی لەناو چوون گەرا و تەواوی سامانی ماسی ،اخر کاتێک گەراکان لە ناوچوون ساڵی دواتر چۆن ڕاوی ماسیدەکەن؟! ). ۲.بەکارهێنانی ماددەی قرکەر ( دەزانن ئەو ماددەیە ئەگەر ژەهرێکی کوشندەی تێدابێت چەند زیانی تەندروستی هەیە..ئاوەکە و ماسیەکانیش ژەهراوی دەبن)... ۳.بەکارهێنانی تەقەنی وەکو بۆمب و تیئێنتی کە ئەمەش دەبێتە هۆی مردنی ڕێژەیەکی زۆر ماسی و پیسکردنی ئاوەکە و لەناوبردنی سامانی ماسی.. ٤.ڕاوکردنی بەردەوام کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی زاوزێ و دانانی گەرا ... ٥.ڕاوکردن لە کاتی زاوزێ و دانانی گەرا. ئەم هۆکارانەی سەرەوە هۆک...

ڕێنمایی بەکارهێنانی قرکەرpesticide

چەند ڕێنمایەك بۆ بەکارهێنانی قرکەر بە شێوەیەکی زانستی و تەندروست؟ ۱.ژ.پێویستە جلی تایبەتی لەبەربکەیت. ۲.دەبێت دەمامک بۆ داپۆشینی دەم و ڕووخسار بەکاربێنیت. ۳.پێڵاوی پووتی درێژ لەپێ دەکەیت. ٤.پێش تێکەڵکردنی قڕکەر لە گەڵ ئاو (هەوموو قرکەرێك لاپەڕەیەکی زانیاری لەسەرە کە لە زانیاری تێدا نووسراوە لە جۆری ئەو ماددانەی کە تێیدایە وە بۆ چ جۆرە نەخۆشیەکیش خراپە). ٥.نابێت قرکەر بکەیتە ناو بووتڵی ئاو خواردنەوە چوونکە لەوانەیە خۆت یان منداڵ نەزانێت ئەوا قرکەر بچێت بیخواتەوە...بۆیە زۆر وریابن.. ٦.واباشە کەس شارەزا کاری ڕشاندن بکات بۆ ئەوەی کەس تووشی حاڵەتی نەخوازراو نەبێت.. ۷.لە کاتی بوونی بای بەهێز قرکەر بەکارمەهێنە... ۸.منداڵ لە شوێنی ڕشاندنی قرکەر دوور بخەرەوە.۹.ئاگارداربە هەندێك قرکەر ئەگەر بە لەشت بکەوێت ئەوا لەشت ئەستوور دەبێت و وەکو ئاوساو دەردەکەوێت.. ۱۰.هەندێك جۆری قرکەر زۆر ترسناکن چوونکە پیاوی تووشی نەخۆشی نەزۆکی دەکەن . ۱۱.هەنودێك قرکەر تووشی شێرپەنجەت دەکەن. باشترین چارەسەر ئەوەیە کە کەسی شارەزا ئەم قرکەرانە بەکاربێنێت.. ئامادەکردنی :ئەندازیاری کشتوکاڵی امیر علی پەیجی کش...

Herbigationهێربیگەیشن

Herbigation  هێربیگەیشن◥ ◥واتا بەکارهێنانی قرکەر لە کاتی ئاودان: ←ئایا هەموو جۆرە قرکەرێک دەتوانین تێکەڵ بەئاوی بکەین و دواتر لە کاتی ئاودان بەکاریبهێنین؟ بێگومان نەخێر ، چوونکە دوو جۆر قرکەر هەیە........ ←ئایا کام جۆری  قرکەر تێکەڵ بە ئاوی ئاودان دەکرێت لە کاتێکدا کە لە ناو کێڵگەکەتدا ڕوەکێکت چاندووە (تەماتە،خەیار،کولەکە،باینجان،بیبەر،پەتاتە،شووتی،گێزەر، فراولە، هتد) لە گەڵ ئاودان بەکاردەهێنرێت؟ ئەو جۆرە قرکەرانە بە قرکەری سیستەماتیک ناسراون چوونکە تەنها ئەو گژوگیایە ڤەڵاچۆدەکەن هیچ کارگەریان لەسەر ڕوەکی چاندراو نیە... ←کام جۆری قرکەر نابێت لە تێکەڵ بکرێت و لە کاتی ئاودن بەکاربێت؟ قرکەری جۆری قتل عام چوونکە ئەم جۆرە قرکەرانە ڕوەکی چاندراویش لەناودەبن..... ◥پەیجی کشتوکاڵی ئۆرگانی ◥بەشی زانیاری کشتوکاڵی

نەخۆشی شێتی گەنمەشامی corn crazy top

ماددەی قڕکەر

ڕوەک و مێرووەکانیش خۆیان لە گەڵ ژینگە و ماددە کیمیاییەکان دەگونجێنن؟!  بۆ نموونە : جووتیارێك ماوەی چەند ساڵێك تەنها یەك جۆر قڕکەری گژوگیای بەکارهێناوە ... هەموو ساڵێك هەمان جۆر جۆر قڕکەری بەکنرهێناوە لە ماوەی ساڵەکانی : ۲۰۰٦ ۲۰۰۷ ۲۰۰۸ ۲۰۰۹ ۲۰۱۰ ۲۰۱۱ ۲۰۱۲ ۲۰۱۳ لە ماوەی هەموو ئەو ساڵانە قڕکەرەکە زۆرباش بووە وە هەموو گژوگیاکانی کوشتووە بەڵام دوای ساڵێك دووبارە هەڵسا بەکارهێنانی هەمان قڕکەر کەچی ئەم جارە قڕکەرەکە هیچ سوودی نەبوو باشە بۆ ؟! جووتیارەکە هەمان هەمان قڕکەری بەکارهێناوە کە ساڵانی ڕابردوو زۆر باش بوو هەموو گژوگیاکانی دەکووشت؟! هەندێک کات بەهۆی خراپی ماددەی قرکەر کە فێڵی تێدا دەکرێت وە هەندێک کات بەهۆی بەسەرچوونی ماوەی ماددی قرکەر وە هەندێک کات ڕێژەی ماددەکە زۆرکەمە و توانای کوشتنی نیە بۆیە پێویستە سەرەتا تاقیبکەینەوە دواتر بەکاریبهێین پەیجی کشتوکاڵی ئۆرگانی

شۆکە(مەن)aphids

aphids sap feeders شانە مژەکان مێرووەکانی سەر بە شۆکە................. خاوەنی شەش قاچن........................... شێوەیان هێلکەییە...............................لەشیان نەرمە.... ڕەنگی جیاوازیان هەیە ( سپی ، ڕەش ، سەوز ، پڕتەقاڵی ،زەرد ، قاوەیی).................. ئەم حەشەرانە لە کۆتایی جەستەیان دوو کۆڕنیکلسیان corniclesهەیە وەکو دوو بۆڕی گزۆز دەردەکەوێت........ هەروەها ئەم خێزانە بەوە ناسراون کە زۆر کەم گەرا دادەنێن....... ئەم جۆرە مێرووانە هەڵدەستن بە مژینی شانەی گەڵا زۆربەی کات لە ڕووی خوارەوەی گەڵا دەبینرێن............... بەڵام لە جیاتی دانانی هێلکە شتێکی تریان هەیە ئەویش colones کە بەیەکجار ڕێژەیەکی زۆر لەم جۆرە مێرووانە دروست دەبن....... دوو جۆریان زۆر بەربڵاون ئەوانیش ۱...شۆکەی کەلەرم cabbage aphids ۲...شۆکەی شێلم Turnip aphids هەر دووکیان ڕەنگیان ساوزە هێرش دەکەنە سەر کەلەرم ، برۆکۆلی و بڕوسێلس و کالی و قەرنابیت و هەروەها توور............  ئەگەر ڕێژەیەکی زۆر لەم جۆرانەی شۆکە بڵاوبێتەوە ئەوە تەواوی گەڵای ڕوەکەکە دەخۆن ....... تێبینی : جووتیار پێویستە بەردەوام س...

داری شاژنprincess tree

داری شاژن princess tree داری پاولۆنیا تۆمێنتۆسا paulonia tomentosa سوود و زیانەکانی ئەم جۆرە دارە: لە نووسینی: Reannan Raine  worked for 30 years in the non-profit sector in various positions ڕیانین ڕاین خاتوونێکی ئەمەریکیە ماوەی سی ساڵ لە چەند سێکتەرێکی جیاواز لە بواری ژینگە و تەندروستی و بیمە و کۆمەڵایەتی کاری کردووە........ لە ڕاپۆرتێکدا باسی ئەم جۆرە دارەی کردووە بە پشتبەسن بە چەند سەرچاوەیەکی دیاری زانستی لە وەکو : زانکۆی فلۆریدا University of Florida IFAS Extension: EDIS: Paulownia tomentosa: Princess-Tree بەشی ڕوەک ناسی هەرێمی میزۆری Missouri Botanical Garden: Paulownia tomentosa پەیمانگای شارستانیەتی دارستان Urban Forest Ecosystems Institute: Empress Tree بەشی سەرچاوە سروشتیەکانی ئەمەریکا U.S. Department of Agriculture Natural Resources Conservation Service: Paulownia Tomentosa وەرگێڕانی : امیر علی پەیج  چەناڵی یوتیوبی کشتوکاڵی ئۆرگانی ناساندنی : داری پاولۆنیا تۆمێنتۆسا ۱.گەڵای پانە ۲.لە وەرزی پایز گەڵای هەڵدەوەری. ۳.شێوەی بەشی سەرەوەی گەورەیە can...

چۆن جووتیار خۆی لە شکستی کشتوکاڵی ڕزگار دەکات

چۆن جوتیار دەتوانێت خۆی لە شکستی کاری کشتوکاڵی بپارێزێت؟ سەرەتا دەبێت بزانین کاری کشتوکاڵی تەنها پشت بە زانست و خبرە و نابەستێت بەڵکو کۆمەڵێك هۆکاری تریش هەیە کە دەبنە کۆسپ لە بەردەم ئەو کەرتە: ۱.نەبوونی خاکی پێویست. ۲.زۆربەی جوتیارەکان بەشێوی پشکی هاوبەش یان کرێ لەسەر زەویە کشتوکاڵیەکان کاردەکەن. ۳.باردۆخی ژینگە و باران بارینی ساڵ دوای ساڵ و وەرز بۆ وەرز. ٤.ڕێژەی باران بارین و کاتی پەڵە... ٥.بکارهێنانی پەین و گرانی نرخ لە کوردستان. ٦.نەبوونی دەزگایەکی چاودێری بەهێز لەسەر کۆمپانیا کشتوکاڵیەکان کە هەر کۆمپانیاو  بەدڵێ خۆی نرخ دادەنێت.بۆ نموونە لە ساڵانی ڕابردووە هیومیک ئەسید بە ۳۹ دۆلار بوو بڵام ئێستا بەتەنها ۹دۆلارە ! چارەسەرێك بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی شکست: ۱.زەویەکەت دابەش بکە بۆ چەند بەشێکی یەکسان . ۲.چەند جۆر ڕوەکی جیاواز بچێنە تا ئەگەر ڕوەکێک لە بازاڕ پارەی نەکرد بتوانیت سوود لە ڕوەکەکانیتر وەرگری(ئەگەر جوتیارێك بەس خەیاری هەبێت لەوانەیە لەم وەرزە خەیار زۆربێت کەواتە نرخی زۆر هەرزان دەبێت بۆیە زۆرێك لە جوتیارەکان دەڵێن بەرهەمەکانمان پارە ناکات هۆکارەکەی زۆری ئەو بەرهەمە...

چاندنی قەرنابیت لە ناو مەرکان cauliflower in pot

◥ چاندنی قەرنابیت لەناو مەرکان : قەرنابیت ڕوەکێک لە وەرزە ساردەکان گەشە دەکات .......... زۆر گرینگە کە جۆرێکی ( پۆلێکی ) هەڵبژێری کە لە گەڵ کەش و هەوای ناوچەکەت بگونجێت ..... قەرنابیت لە پلەی گەرمی ( ۱۰ تا ۳۰ پلەی سەدی ) گەشەیەکی سروشتی و ئاسایی هەیە........................................ باشترین کات بۆ پێگەیشتنی بەشی سەر ( cauliflower head) یان دەڵێن پەپکە curd بریتیە لە پلەی گەرمی (۱٥ تا ۲۰ پلەی سەدی ) ........ لەو ناوچانەی کە زستانیان زۆر سارد نیە دەتوانن لە ورزی پایز بیچێنن .... بەڵام ئەو ناوچانەی کە زۆر ساردن دەبێت دوای تەواوبوونی  کەشی ووشك و ساردی زستان بیچێنن کە دەکاتە پێش هاتنی وەرزی بەهار ......... بەشێوەیەکی گشتی قەرنابیت حەز بە کەشێکی شێدار و نیمچە سارد دەکات................  شێوازی چاندنی لەناو مەرکان : ❶ جۆری مەرکان : مەرجەکانی مەرکان بۆ چاندنی قەرنابیت : ۱   ـ قووڵی مەرکان (بەرزی ) دەبێت ۳۰ سانتیمەتربێت.. ۲  ـ وە پانیەکەی دەبێت ۲٥ سانتیمەتر بێت ............... ۳  ـ لە ژێری مەرکانەکە چەند کونێك دەبێت هەبێت بۆ چوونەخوارەوەی ئ...

سیستەمی خوولی چاندنCrop rtation

پۆلێنکردنی ڕوەکەکان لە سەر ئاستی بەکارهێنانی چۆنیەتی خاك: دابەش دەبن لە بۆ سێ بەش: ۱.ڕوەکە خاک بە پیتکەرەکان:  ئەو ڕوەکانە دەگرێتەوە لە کاتی چاندنیان پێویستان بە صمادی زۆر نیە ،هەروەها خاوەنی جۆرە ڕەگێکی تایبەتن بە ناوی ڕایزۆبی کە هەڵدەستێ بەهەڵمژینی نایترۆجینی هەوا دەبتێە هۆی بەپیتکردنی ئەرزەکە.وەکو ڕوەکە پاقلەمەنیەکان (پاقلە،ئازۆلا،لۆبیا،ماش،نۆك،نیسك،وێنجە،سێپەڕە، هند) ۲.ڕوەکە خاك نیمچە ماندووکەرەکان:  ئەو ڕوەکانە دەگرێتەوە کە خاك بە پیت ناکەن وە نابنە هۆکاری لەناوچوونی خاکیش ،پێویستیان بەبەکارهێنانی هەرسێ توخمی نایترۆجین،فۆسفۆڕ،پۆتاسیۆم هەیە بە ڕێژەیەکی دیاریکراو.وەکو (گەنم،جۆ،برنج،سەوزەکان ،هتد... ۳.ڕوەکە خاك ماندووکەرەکان:  ئەو ڕوەکانەن کە  پێویستیان بە خاکی بە پیتە و پێویستیان بەبەکارهێنانی پەینی زۆرە. وەکو(گەنمە شامی،لۆکە،قەرنابیت،کەلەرم هتد... بۆ ئەوەی بتوانیت ئەم سێ جۆرە ڕوەکە لە زەویەکەت بگونجێنیت پێویستت بە سیستەمی چاندنی خولیە: بۆ نموونە: ئەگەر جوتیارێك خاوەنی ۲۰ دۆنم زەوی بێت. سەرەتا زەویەکە دابەش بکە بۆ چوار بەش یان (بە ویستی خۆت دابەشی بکە ...

تووشبوونی ڕوەک بە ژەنگ plant rust

ژەنگ rust یەکێکە لە و نەخۆشیانە کە دەبێتە هۆی لەناوچوونی بەرهەمی کشتوکاڵی ....... ژەنگگرتن لە ڕوەکێك بۆ ڕوەکێکی تر جیاوازە... بۆ نموونە ئەو ڕوەکانەی کە گەڵایان بۆ خۆراکی مرۆڤ بەکاردێت ئەگەر تووشی ژەنگ بێت ئیتر نابێت بۆ خۆراک بەکاربێت  وەکو ...کەرەوز ، سڵق ، قەرنابیت ، کاهوو (خاس) ، کەلەرم ، تەڕەتوول ، هتد... خۆپاراستن لە بەکارهێنانی دەرمان باشترە: چۆن : ۱.چاندنی تەرزی باوەڕپێکراو (کە حکومەت و کۆمپانیا دڵنیات بکەنەوە ئەم تەرزە دوورە لە نەخۆشی و بەتایبەتی ژەنگ ... ۲.گرینگیدان بە تەرزی کڕۆس بریدcross breed واتا باوانی ئەم تەرزە هەریەکەیان مقاومەی هەیە بۆ نەحۆشیەك و لە مقاومەی گۆڕانی کەش و هەوای جیاواز .... ۳.پاکردنەوەی زەوی لە گەڵای تووش بوو بەنەخۆشی ... ٤.کێڵانی زەوی بە ئامێری پارێزراو کە دڵنیابیت ئەو ئامێرە(تڕاکتۆر) هیچ جۆرە پاشماوەیەکی ڕوەکی تووشبوو بەنەخۆشی هەڵنەگرتووە ئەم کارە تەنها بە سەیرکردنی تایە و خەرماشەکانی پێش چاندن یان شۆردنی بە ماددەی خاوێن کەرەوە وەکو زاهی دەتوانیت بیکەیت... ٥.ئەو جل و بەرگەی لەبەری دەکەیت دڵنیابە هیچ جۆرە کەڕوو یان شتی نەخوازراوی پێوەنیە......

داری کالیپتووس Eucalyptus spp

داری کالیپتۆس :Eucalyptus spp لە ووڵاتی کینیا لە ساڵی ١٩٠٢ چامدراو ئێستا زیاتر لە جۆری داری کالیپتۆس لە کینیا هەیە. زیاتر لە ١٠٠ هەزار هێکتار لە زەوی داچێبدراو بە کالیپتۆس لەم ١٠٠ تەرزەی کالیپتۆس تەنها ٢٠ جۆری خەڵك دەیچێنین ، ٨٠ جۆرەکەی تر زیاتر بۆ کاری توێژینەوە سوودی لێ وەردەگرن... لەم ١٠٠ هەزار هێکتارە نزیکەی ١٥ هەزار هێکتاری دەکەوێتە ناو دارستانەکان...... ١٥ هەزار هێکتاریش لە لایەن کۆمپانیاکان دەچێنرێت بۆ مەبەستی بازرگان دار......... ئەم هۆکارانەی کە وایکردووە کالیپتۆس گرینگی پێبدرێت : ١.گەشەی خێرایە... ٢.لە قەدەکانی دووبارە سپڕۆوت دەکات و دووبارە گەشە دەکاتەوە لە قەدەکەی ئەگەر ببڕدرێتەوە.. بەکارهێنانی داری کالیپتۆس : ١.بۆ مەبەستی سووتاندنی دارەکە. ٢.بۆ دروستکردنی خەڵووز... ٣.بۆ دروستکردنی خانووی دار ... ٤.بۆ دروستکردنی پەرژین..... ٥.بۆ دروستکردنی ستوونی کارەبا و ستوونی تەلی تەلەفۆنی نۆڕماڵ.. جۆرەکانی (تەرزەکانی ) داری کالیپتۆس: ١.Eucalyptus grandis ٢.eucalyptus saligna ٣.eucalyptus globules ٤.eucalyptus paniculata جۆرەکانی زۆرە بەڵام لێرە تەنها ناوی ئەمانەم ن...

قەڵاچۆی مێروو و حەشەرات بە کەمترین تێچوو

بەکەمترین تێچوو مێروو و حەشەرات قەڵاچۆ بکە-بەکارهێنانی ٦ ڕێگاکانی ئۆرگانی بۆ کۆنترۆلکردنی مێروو و حەشەرات...... ۱.دانانی لەزگەی کاغەزی.sticky trap ۲.دانانی بووتڵی پلاستیکی plastic bottle trap ۳.دانانی ستڵ ٤.دانانی گڵۆپ و تەشتی پڕ ئاو. ٥.بەکارهێنانی مریشک بۆ خواردنی کولە و مێرووەکانی تر... ٦.بەکارهێنانی مێرووی سوودبەخش وەکو خاڵخاڵۆکە کە هڵدەستێ بە خواردنی گەرا و مێرووی شۆکە ئامادەکردی:امیر علی

هۆکاری ووشکبوونی دارکان

هۆکارەکانی ووشک بوونی دارەکان...  چاندنی داری سیاج و هەمیشە سەوز https://youtu.be/gLA_B8-7wn0 ۱.بەهۆی کەش و هەوا . ۲.بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی . ۳.بەهۆی دروستبوونی فشاری ئاودان. ٤.بەهۆی کەمی تووخمی خۆراکی کە خاکەکە بێ پیتە. ٥.بەهۆی ووشکە ساڵی و کەم ئاودان. ٦.بەهۆی مانەوەی ئاو لە ژێر دارەکان بۆ ماوەیەکی زۆر بە تایبەتی خاکی قوڕین کە ئاوی زۆر هەڵدەگرێت. ۷.بەهۆی زۆر بەکارهێنانی دەرمانی قڕکەر. ۸.بەهۆی کەڕوو زیانبەخشەکان. ۹.بەهۆی دەرمانی قڕکەری حەشەرییەکان. ۱۰.بەهۆی ترشی و تفتی خاک... ئامادەکردنی :امیر علی ئەندازیاری کشتوکاڵی ئۆرگانی

پەینی سەوزی ڕوکیGreen manure

پەینی سەوزی ڕوەکی Green manure واتا پەینی سەوزی ڕوەکی چیە:ئەو جۆرە ڕوەکانە دەگرێتەوە کە لە قەد و گەڵایان ڕێژەیەکی زۆر توخمی خۆراکی هەیە کە دەتوانن خاک بە پیت بکەن.وەکو تووخمە خۆراکیەکانی نایترۆجین و فسفۆڕ و پۆتاسیۆم و هتد... بۆ نموونە ڕوەکە پاقلەمەنییەکان گرێی ڕایزۆبیۆیم بەکتریۆم هەیە کە نایترۆجینی هەوا وەردەگرێت وە دەیگۆڕێت بۆ جۆرێکی نایترۆجین کە زەویە کشتوکاڵیەکانە به پیت دەکات.......................... لە جۆری ڕوەکی پاقلەمەنی عەلەفی: 1.وێنجە ناوی گشتی:Alfalfa ناوی زانستی:Medicago sativa 2.پاقلە ناوی گشتی:faba bean or broadbean ناوی زانستی:Vicia faba 3.فیتچی موو ناوی گشتی:hairy vetch ناوی زانستی:Vicia sativa 4. لۆبیا جورێکە لە لۆبیا یان وەکو پاقلە مارانە. ناوی گشتی :Lupin ناوی زانستی:Lupinus angus 5.سێ پەڕە ناوی گشتی:red clover ناویزانستی: Trifolium pratense 6.ڕوەکی عەلەفی ڤیتچ vetch ڕوەکێکی گوڵ مۆرە وەکو وێنجە... شێوازی بەکارهێنانیان: دوای چاندنی ئەم جۆرە ڕوەکانە کە لەسەرەوە ناویان نووسراوە دواتر کە گەشەی کردوو باڵایان گەیشتە نزیکی سەرووی 25cm کاتێک کە زۆرت...

گرێی نایترۆجینی لە لۆبیا

ئەو گرێیە بچووکانە  کە دەکەونە سەر ڕەگی لۆبیا ئەمانە گرێی جێگیرکردنی نایترۆجینن لە هەوا ...لۆبیا لە ڕێگەی ئەم گرێیە بچووکانە نایترۆجین لە هەوا وەردەگرێت دواتر دەیگۆڕێت بۆ نایترۆجینی بەسوود وە خاک بە پیت دەکات... ئامادەکردنی :امیر علی پەیجی کشتوکاڵی ئۆرگانی

Moon dropes grape tree دار مێوی موون دڕۆپ

دار مێوی( ترێ) موون دڕۆپ moon drop grape: لە هەرێمی کالیفۆڕنیای ئەمەریکا بەرهەمهاتووە نزیکی دوو جۆری هەیە کە لە کێڵگەکانی ترێ بە ناوی گڕاپێری ـgrappery یان دەڵێن باکەرسفیڵد bakersfield ئەم جۆرە رێیە تامی شیرینترە لە جۆرەکانی تر ترێی ڕەش... ئەم کۆمپانیای کە ئێستا ئەم ترێیە دەفرۆشێت بە شێوازێک بەرهەمی هێناوە کە ناتوانیت بە قەڵم بیچێنیت....بۆیە تەنها دەبێت تۆوەکی بکڕیت ....... سوودەکانی : دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A ,C,K هەروەها دەوڵەمەندە بە ماددە دژە ئۆکسیدەکان..... بەرهەمی ساڵانەی :  لە وەرزی هاوینە یان پایز لە کالیفۆڕنیا تەنها یەک مانگ بەرهەمی هەیە....... وەرگێڕانی لە ئینگلیزی بۆ کوردی : امیر علی پەیجی کشتوکنڵی ئۆرگانی لە فیسبووک سەرچاوەی بابەت :specialproduce.com بەهیوای سوود بینین ساڵی ۲۰۱۹

سووتاندنی پەرێزی گەنم و جۆ

سوود و زیانەکانی سووتاندنی پەرێز : ساڵانە دوای دروێنەکردنی گەنم و جۆ بەشێک لە جووتیارەکان هەڵدەستن بە سووتاندنی پاشماوەی گەنم و جۆ کە بە پەرێز ناسراوە ... سوودەکانی : دەبێتە هۆی خێرا پاکردنەوەی زەوی لە پاشماوە کان ، هەروەها سوودی هەیە بۆ قەڵاچۆکردنی کەڕووی تان .. زیانەکانی : دەبێت هۆی لەناو چوونی وردە زیندەوەرەکان،بەفیڕۆچوونی تووووخمی نایترۆجین،پیسکردنی ژینگە،کەمبوونەوەی خۆراکی عەلەفی حەیوان... ئامادەکردنی : امیر علی پەیجی کشتوکاڵی ئۆرگانی ئەم بابەتە دوو ڕەهەندیە واتا سوود و زیانی هەیە جووتیار دەبێت لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندن بڕیار بدات ،هەروەها هەندێک زەوی لەوانەیە تووشی چەکەرەکردنی تۆوی خۆڕسک بن دوای سووتاندنی زەویەکە .وه پێچەوانەکەشی ڕاستە کە ڕێژەیەکی زۆر تۆوی گەنم جۆ لە ناو زەویەکە دەمێنێتەوە بە تایبەتی ئەوانی دوای دروێنەی گەنم یەکسەر زەویەکە دەکەنە تەرۆزی یان هەز رزن... بەهیوای سوود بینین....

کاخڵی و جۆ سیفەتی هاوبەشیان هەیەbarley&sfflower

ئەم دوو ڕوەکە سیفەتی هاوبەشیان هەیە... ۱...کاخڵی ۲...جۆ  هەردووکیان بەرگەی ووشکەساڵی دەگرن... هەردووکیان بەرگەی ئاوی سوێر دەگرن....... لە سەر ڕووی گەڵای جۆ جۆرێك لە دەمیلە هەیە کە تایبەتە بە فڕێدانی خوێ ... کاتێک ڕوکی جۆ لە خاکی سوێر دەچێنرێت ، کە ڵە ڕێگەی ڕەگەوە ئاو هەڵمدەژێت .ئاوەکە سوێرە واتا خوێی تیدایە بۆیە لە ڕێگەیەکی تایبەت بە ناو شانە دەیگوازێتەوە بۆ ناو گەڵاکانی لەم ڕێگەیە خوێکە دەباتە ناو ئەو دەمیلە تایبەتانە وووواتر فڕێی دەداتە دەرەوە...خۆی لێ ڕزگار دەکات... بەڵام نابێت ڕێژەی سوێری لە سەدا ٥ زیاتربێت....... ئەمە بت فەحسکردن لە ئەڵەمانیا لە ساڵی ۲۰۱۰ لە زانکۆ تاقیکردنەوەی لەسەرکراوە ئامادەکردنی :امیر علی پەیجی کشتوکاڵی ئۆرگانی لە دەزگای NDSU ئەمەریکی و زانکۆی قاهیرە وەرگیراوە...

حەوزی ماسی بەخێوکردنFish pond

زانیاری و ێنمایی تەواو لە سەر بەخێوکردنی ماسی ا کامێرا و مۆنتاژ : سەلام محمود خوێنداەوەی :نگین محمد حەوزی ماسی بەخێوکردن : سیفەتەکانی حەوزی ماسی↓ ∇باشترین جۆری حەوز بریتیە لە حەوزی لاکێشەیی. ∇ئاوی حەوز پێویستە پێوانی ph بۆ بکرێت کە نابێت لە 6.5 زیاتر بێت. ∇پلەی گەرمی ئاوی حەوز دەبێت لە نێوان ۲۰ تا ۲۹ پلە بێت .بەگوێرەی جۆری ماسیەکە دەگۆڕێت چوونکە هەندێک ماسی حەزی له ۲۱ پلەی سەدیە کە هەم تام و گۆشتەکەی خۆشتر دەبێت. ∇باشترین شوێن بۆ دروستکردنی حەوزی ماسی ئەو شوێنەیه کە سەرچاوەی شنەبای هەبێت تا ببێتە هۆی دروستبوونی شەپۆلی ئاو لە ناو حەوزەکە. ∇نابێت ڕێژەی ئۆکسجینی کەمبێت لە ناو حەوز . ∇قووڵی حەوز لە نێوان ۱ مەتر و نیو تا ۱ مەتر و هتد. ◥خۆراک پێدان بە ماسی ↓ ∇ڕۆژانە دوو جار خۆراک بە ماسی دەدرێت لە بەیانیان وە دوای نیوەڕۆ یان سەر لە ئێوارە . ∇دەبێت لە کاتی دیاریکڕاو خۆراک بە ماسی بدرێت ،واتا هەموو ڕۆژێک لە هەمان کاتدا. ∇تەنها ئەو کاتە خۆراک بە ماسی بدە کە بینیت ماسیەکان ،خۆیان هەڵدەدەن بۆ خۆراکەکان.  ∇پێش خۆراک پێدان زەنگ لێبدە واتا ئامێری زەنگ یان ئاگادارکردنەوە دابنێ تا ...

مێرووی سریپس کە هێرش دەکاتە سەر تەماتە

مێرووی ثریپس لە تەماتە Tomato thrips ئەم مێرووە کە هێرش دەکاتە سەر کۆمەڵێک ڕوەک لە هەموو خێزانە جیاوازەکان .......... لێرە باس لە تەماتە دەکەم : ئەم مێرووە لە کێڵگەی کراوە وە لە ناو خانووی پلاستیکی هەیە ... شێوازی زیانگەیاندنی : مێرووە هەڵدەستێت بە مژینی شلەی ناو ڕوەک لەم ڕێگەیەوە ڕوەک ووشک دەکات،هەروەها شیلەی گوڵ دەمژێت و میوەکان تووشی ووشک بوون دەکات، گەڵاش ووشک دەکات..... نیشانەکانی : گەڵاکان ڕەنگیان دەگۆڕێت بۆ ڕەنگێکی کاڵ( واتا ڕەنگیان دەگۆڕێت بۆ سەوزی ئاچووخ یان هەمان ڕەنگی سروشتی سەوزیان نابێت و بەرەو زەرد دیارە دەبێت)، هەروەها پەڵە لەسەر گەڵاکان دیاردەکەوێت کە وەکو ژانی ماددی شلە کە هاتبێتە خوارەوە، هەروەها گەڵا تووشبوەکان لوول دەبن ،شێوەیان تێکدەچێت....... سوڕی ژیانی : لە وەرزی زستان پوپا pupa و adult لە ناو خۆڵ دەمێنێتەوە تا وەرزی بەهار دێت،لە وەرزی بەهار مێرووە مێیەکان female هەڵدەستن بە دانانی هێلکە (گەرا) لە ناو شانەی ڕوەک یان لە قەد..کە هەر مێیەک نزیکەی ۸۰ هێلکە دادەنێت وە پێویستی بە جووتبوون نیە لە گەڵ نێرە،هێلکەکان لە ماوەی چەند ڕۆژێک دەترووکێن لە وەرزی گەرم و...

ڕوەکی بارمتە companion plant

ڕوەکی بارمتە چیە : کاتێك دەڵێن ڕوەکی بارمتە واتا ڕوەکێکی تر هۆکاری نەخۆشی یان حەشراتی  بۆ دەگوازێتەوە وە ئەم ڕوەکەش وەکو خانەخۆێیەك دەکەوێتە ژێر دەستێ ئەم ڕوەکە....... زۆربەی کات کە نەخۆشیەك بڵاودەبێتەوە یەکسەر بیرمان دەڕوات بۆ (کەڕوو ، بەکتریا،فەنجا،ڤایرۆس،نیماتۆدە هتد)بەڵام ئایا ئەمانە تەنها هۆکارن بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی؟ بێگومان نەخێر ئەمانە فاکتەرن بۆ نەخۆشی بەڵام وەسیلەی تریش هەن کە ڕێگا خۆشکەرن بۆ بڵاوبوونەوەی هۆکاری نەخۆشی..... وەکو ڕوەکی خانەخوێ یان بارمتە.... کاتێك دوو جۆری ڕوەکی جیاواز لە ناو یەك زەوی دەچێنرێت واتا هەر کام لە ڕوەکانە خاوەنی کۆمەڵێك لە سیفات و نەخۆشی و حەشەراتی تایبەت بەخۆیانن کە دەکرێت بگوازرێتەوە بۆ ڕوەکی بارمتە..... بۆ نموونە:ئەگەر لە وەرزی زستان ڕوەکی سۆیا بچێنیت دواتر لە هاوین گەنمەشامی بچێنێت ئەوە گەنمەشامی دەبێتە بارمتە بۆ جۆرێک لە نەخۆشی کە هۆکارەکەی ڕەگی ڕوەکی سۆیایە کە ڕەگی گەنمەشامی تووشی گەنین دەکات ...بۆیە کاتێك ڕوەکێک هەڵدەبژێرین بۆ چاندن دەبێت بزانین ئەم ڕوەکە ئایا بارمتەیە بۆ هیچ ڕوەکێکی تر.... نابێت دوای چاندنی سۆیا ڕوەکی گەنمەشام...

جۆرەکانی بەروبوومە کێڵگەییەکان وەکو گەنم و جۆ و پاقلە و هتد

◥جۆرەکانی بەرووبوومە کێڵگەییەکان : ❶ بەرووبوومە خاک نیمچە ماندووکەرەکان:  ئەم دانەوێڵانە دەگرێتەوە کە پێویستیەکی باشیان بە پەین هەیە وەکو گەنم ، جۆ ، شۆفان ، برنج ، دانوێڵەی شەیلم.......... نابێت بەردەوام لە هەمان خاک بچێنرێن ......... ❷ بەرووبوومه خاک ماندووکەرەکان :  ئەو ڕوەکە کێڵگەییانە دەگرێتەوە کە ڕێژەیەکی زۆر پەینیان دەوێ وە دەبێت لە خاکێکی بە پیت بچێنرێن وەکو (گەنمەشامی و لۆکە ، کەتان ، کیناف ) ...ئەم ڕوەکانەش زۆر خاک ماندوو دەکەن بۆیە واباشە هەر ساڵە و لە بەشێکی زەویەکەت بیچێنیت تا ئیسراحەت بە زەویەکەت بدەیت ...نابێت هەموو ساڵێك لە هەمان خاک بیچێنیت .......................... ❸ بەرووبوومە کێڵگەییە خاک بە پیتکەرەکان :  ئەوانیش بریتین لە ڕوەکە پاقلەمەنییەکانی وەکو نیسك و نۆک و پاقلە و ماش و وێنجە وە  پۆلکەی عەلەفی common vetch  وە  سێپەڕە. پۆلکە (بەزالییا pea ) وە فستقی ژێر زەوی (فستی کێڵگەیی peanut)........ سیستەمی خولی چاندن لە سەر ئەم پۆلێنکردن دادەنرێت.... ئامادەکردنی: ئەندازیاری کشتوکاڵی            ...

مەرجەکانی بەخێوکردنی مریشک بەشێوەی ئۆرگانی

مەرجەکانی بەخێوکردنی مریشك بەشێوەیەکی ئۆرگانی بە گوێرەی یاساکانی ڕێکخراوی USDA؟ ۱.نابێت هۆڕمۆنی قەڵەوکردن و گەشە بەکاربێنیت وە نابێت ئەنتیبایۆتیك بەکاربهێنیت. ۲.دەبێت مریشك لە لەوەڕگای کراوە بەخێوبکرێت تا بە ئازادی بخوات و نەك لەناو قەفەز کە هەندێك کات ناچاری دەکەن بەردەوام خۆراک بخوات. ۳.تەنیا خۆراکی ئۆرگانی دەبێت بەکاربێت .وەکو گژوگیا و گەڵای کەرەوز و سەوزە ڕوەکەکانیتر هەروەها تۆوی گەنم و گەنمەشامی بەڵام نابێت ئەو تۆوانە بخوات کە دەستکاری جیناتیان کراوە وە نابێت ئەو تۆوانەش بخوات کە بە ماددەی قڕکەر ڕشێندراون. کاتێك ریشك ماوەیەکی زۆر گیا بخوات لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی بۆیە بۆ ئەو کەسانەی کە حەز دەکەن مریشڬ لە کێڵگه بەخێو بکەن پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵە بکەن ،بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە هەوڵدا ڕۆژانە تۆوی گەنم یان جۆو و شۆفان ،گەنمەشامی بدەیت به مریشکەکانت .............. سوودی مریشکی ئۆرگانی: ۱.نرخی  لە بازاڕ گرانترە لە مریشکی دەواجن. ۲.لە ڕووی تەندروستی سەلامەتترە . ۳.ئەو هۆڕمۆنانەی کە دەدرێنە مریشک کاریگەری لە سەر ئینسان هەیە بەڵام مریشکی ئۆرگانی دوورە لە هۆڕمۆن و گونجاوە بۆ کە...

چاندن بە خەتی درێژ

چاندن بەخەتی باریکی درێژ بریتیە لە دابەشکردنی زەوی ئامادەکراو بۆ چاندن بەخەتی درێژ کە بەڕوونی دەتوانی لێکیان جیابکەیتەوە،وە زۆربەی کات چەند جۆرێك ڕوەک بەیەکەوە دەچێنرێت لە سیستەمە.. ڕوەکی گونجاو بۆ ئام سیستەمە: ئەو ڕوەکانەی دەتوانی بە شێوەی هەڕەمەکی بیچێنیت : ۱.گەنم ۲.جۆ ۳.ڕوەکە عەلەفیەکانی وەکو وێنجە و هەرزن و سێپەڕە. ئەو ڕوەکانەی کە پێویستە لەسەر خەتی دیاریکراو بیچێنیت ۱.گەنمەشامی ۲.سۆیا ۳.ماش ٤.لۆکە ٥چەوەندەر ڕوەکە داپۆشرەکان: وەکو ڕوەکە عەلەفیەکان و پاقلەمەنیەکان و بەگشتی ئەو ڕوەکانەی کە سەراپای گڵ دادەپۆشن.. سوودی ئەم سیستەمە: ۱.خاک لە ڕۆچوون دەپارێزێت. ۲.دەبێت هۆکارێک بۆ پارستنی ڕوەکەکانت لە حەشەرات و مێروو.چوونکە ئەگەر ماش و گەنمەشامی بەیەکەوە بچێنیت ئەوا ماش بەهۆی سەوزی گەڵا و جوانی و بۆنی خۆش هەرچی مێروو هەیە بۆلای خۆی ڕایدەکێشێت لەم حاڵەتە تۆ گەنمەشامیەکە دەپارێزیت.. ۳.بوونی ڕووەکی جیاواز وەکو ماش خاک بەپیت دەکات ،بەڵام گەنمەشامی خاک بێ پیت دەکات ،واتا دروستبوونی هاوسەنگی.. زیانەکانی: ۱.دەبێتە هۆی پەیدابوونی گژوگیای جیاواز. ۲.هاتنی حەشەراتی جیاواز بۆ ...

هۆکاری هەڵوەرینی گووڵ چیە

هۆکارەکانی هەڵوەرینی گووڵ : یەکەم : سروشتی دووەم : دەستکرد سێیەم : پەین و قڕکەر چوارەم : هۆکاری تر یەکەم هۆکاری سروشتی : ۱.بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی. ۲.دابەزینی پلەی گەرمی بۆ ژێر سفر. ۳.بەهۆی بای ووشك لە وەرزی هاوین و پایز. ٤.بای سارد لە وەرزی زستان. ٥.بەهۆی ڕەشەبا. ٦.بەهۆی بارانی بەخوڕ. دووەم هۆکارە دەستکردەکان : ۱.زۆر بەکارهێنانی پەینی نایترۆجین. ۲.ئاودانی ناڕێک (زۆرئاودان یان کەم ئاودان ). ۳.ئاودانی بێ سیستەم بۆ نموونە ئاودان لە گەرمای نیوەڕۆ کە ڕوەک هیچ سوودێکی لێوەرناگرێ چوونکە لەم کاتەدا خاک زۆر تێنووە(واباشە ئاودان لە بەیانیان زوو بکرێت پێش خۆر هەڵهاتن). ٤.بەهۆی هەڵەی جووتیار (تەکاندنی لقی ڕوەک و جوڵاندنی بەشێوەیەکی هەڕەمەکی). ٥.بەهۆی بەکارهێنانی ئامێر. ٦.ئاودان بە مۆتۆڕی بەهێز و ڕشاندنی ئاو سێیەم بەکارهێنانی پەین و قڕکەر : ۱.زۆر بەکارهێنانی پەینی گەشە. ۲.بەکارهێنانی ماددە قرکەرەکان و ڕشاندنیان. هۆکاری تر : ۱.بەهۆی کەمی تووخمی کالسیۆم ۲.لە هەندێک ڕوەک بەهۆی کەمی مەگنسیۆم و کالسیۆم و بۆڕۆن..... ئامادەکردنی : امیر علی ئەندازیاری کشتوکاڵی

بۆ لەسەر کیسی تۆو نووسراوە F1

ئەم تۆوانەی کە f1 لە سەر کیسی نووسراوە بۆ ئەوەیە کە تۆ هەموو ساڵێك بڕۆیت و ئەم تۆو لە کۆمپانیا بکڕیت... سیفاتی ساڵی یەکەمی ئەم تۆوە: ۱ڕێژەی بەرهەمی زۆرە. ۲.مقاومە بۆ هۆکاری ژینگەیی. ۳.کەمتر تووشی نەخۆشی دەبێت.. دەتوانیت سوودی لێوەرگری بۆ هەڵگرتن بەڵام هەمان بەرهەم و مقاومەی نامێنێت ... ئەگەر ئەم تۆوە هەڵگری دەبێت بزانیت کە چۆن نێر و مێ پیتێنی دەستکردی بۆ دەکەیت کە ئەمەش تەنانەت بۆ کەسانی ئەکادیمی قورسە چوونکە کۆمەڵێك مەرج و یاسای هەیە کە دەبێت هەموویان جێ بەجێ بکەیت لەونەیە ماوەی ۱۰ تا ۱۲ ساڵ بووێت تا تۆوەکی باشت دەست دەکەوێت... ئەو تۆوانە کە لە کۆمپانیاکان دەفرۆشێن ماوەی ۱۰ یان ساڵ کاریان لەسەر کراوە ئینجا هاتووەتە بەدەستی تۆ ............ ئامادەکردنی:سۆزان ئازەریی