Skip to main content

Farming devices

بەکارهێنانی ئامێری ئەلیکترۆنی لە کەرتی کشتوکاڵ


کشتوکاڵ بەشێوەیەکی سەرەکی کاریگەری لە سەر بەردەوامبوونی ژیان و ئاسایشی خۆراک هەیە٫بۆیە بەردەوام لەم کەرتە چاکسازی و نوێگەری دەکرێت بەتایبەت ئێستا کە سەردەمی تەکنەلۆجیاییە


کەرتی کشتوکاڵیش پێویستی بە تەکنەلۆژیایی مۆدێرن هەیە لە هەموو ڕووەکان



سوودەکانی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا لە کشتوکاڵ


سوودەکانی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا لە کشتوکاڵ

یەکەم
خێراکردنی کارەکان و کێڵان و دروێنەکردن

دووەم
فەحسی ئاو و خاک و ڕوەک و جۆرەکانی پەین

سێیەم
دەست نیشانکردنی هەموو جۆرەکانی نەخۆشی کە تووشی ئاژەڵ و ڕوەک دەبێت

چوارەم
ناسینەوەی جۆرەکانی حەشەرات و مێرووەکان لە ڕێگەی تەکنەلۆجیا و بەکارهێنانی دەرمانی قڕکردنیان

پێنجەم
بەکارهێنانی تکنەلۆجیا بۆ دیاریکردنی ڕێژەی ئاو کە بەکاربێت بۆ ئاودان

شەشەم
دانانەوەی کات بۆ ئاودان زەویە کشتوکاڵیەکان و کێڵگە پەلەوەریەکان


تەکنەلۆژیا هۆکارێکە بۆ خێراکردن و ڕایکردنی کارەکان لە ماوەیەکی کەمتر 
بۆ نموونە
ئەگەر ئامێرێکی فەحسی ئاو بکڕیت پێویستە ناکە بچیتە شارێک بۆ سەردانی تاقیگەیەک تا خۆڵەکەت فەحس بکەیت


یان 
بۆ نموونە
دەتوانیت زەویەکەت تەنها ۲۰ خولەک ئاودان بکەیت و دواتر  پڕۆسەی ئاودان خۆی دەگیرێتەوە لە ڕێگەی سیستەمێکی تەکنەلۆژی زیرەکەوە

ئامادەکردنی
ئەندازیار: امیر علی

Comments

Popular posts from this blog

ڕوەکی پۆلکە یان بەزالیای کێڵگەیی

◥ پۆلکەی سەوزی کێڵگەیی  لە خێزانی پاقلەمەنییەکانە بە شێوەی سەوز (تەڕی) بەکاردێت بۆ خۆراکی مرۆڤ و پاشماوەکەشی بەکاردێت بۆ خۆراکی ئاژەڵ.... تۆوەکەی لە ئێستا لە دەکرێتە ناو قووتوو کە لە چێشتخانە و مۆتێل و هۆتێڵەکان لە سەر برنج و بریانی وە دەکرێتە سووپ و لە چەند جۆر زەڵاتە سوودی لێوەردەگرن......... ◥ سوودە تەندروستیەکانی پۆلکەی سەوز : ❶ سوودی هەیە بۆ دابەزاندنی کێش... ❷ سوودی هەیە بۆ ڕێکخستنی شەکر لە ناو خوێن... ❸ سوودی بۆ ڕێگری لە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی گەدە .... ڕوەکێکی زستانیە..... پلەی گەرمی گونجاو بۆ گەشەی پۆلکەی سەوزی کێڵگەیی : لە نێوان ( ۱۰ تا ۳۰ ) سەدیە.... ڕێژەی ئاوی پێویست : ٥۰۰ملیمەتر لە ئاوی پێویستە... شەوێك پێش چاندن پێویستە تۆوەکەی لەناو ئاو بخووسێنیت تا بتوانێت توانای چەکەرەکردنی خێراتر بێت... لە دۆنمێك نزیکەی ۳ تەن ( تۆن) بەرهەمی هەیە..... ئامادەکردنی : امیر علی پەیج و ئەکاونتی کشتوکاڵی ئۆرگانی............ لە داهاتوو بە شێوەی pdf زانیاری تەواو لەسەر پۆلکە باس دەکەم انشاللە.............. .........................۲۰۱۸....................................................

قاز ڕۆژانە چەند گرام عەلەف دەخوات

پێدانی عەلەف بە قاز و پلەوەرەکانیتر لە ڕۆژانەدا کە سوودی هەبێت بۆ گەشەیان٫ وە ببێتە هۆی هێلکەکردن و زیادبوونی ڕێژەی گۆشتیان واباشە ڕۆژانە بڕی ۲۰۰گرم عەلەف بدرێت ب قاز٫لە وەرزی بەهار کە گژوگیا زۆر دەبێت وە لە خۆراکی دەوڵەمەد بدرێت بە قاز کە دەوڵەمەندبێت بە ماددەی پڕۆتین و کانزاکان و ماددە خۆراکیەکان بەڵام دەبێت قاز بەردەوام لە ناو کێڵگە بێت ئینجا بڕی ۲۰۰ گرام عەلەف باشە .ئەگەرنا لە ناو کێڵگە نەبێت ئەوا ۲۰۰ گرم زۆر کەمە و نابێتە هۆی گەشەی قاز پێویستە گژوگیا بخوات بە تایبەتی گیا قاز  کە پێویستە بۆی بچێنرێت هەروەها گیاکان دەوڵەمەندن بە هەموو جۆرەکانی ماددە خۆراکیەکان وەکو کانزاو و پڕۆتین و تووخمەکان هتد. بەڵام لە وەرزی زستان گژوگیا نیە بۆیە دەبێت ئەم ڕێژەیە زۆر زیاد بکەیت لە عەلەف. بەگوێرەی سایتی پۆلتەری کیپەر کاتێک باڵای گیا بوو بە ۸ سانتیمەتر قاز دەتوانیت لێیبخوات ٫هەروەها قاز حەزی بەخواردنی گەنم هەیە لینکی سایتی پۆلتەری کیپەر https://poultrykeeper.com/keeping-geese-faq/feeding-geese/ Feeding  breeders Breeding  geese  in full lay should be given about 200...

ئایا مریشک ڕۆژانە چەند گرام عەلەفی پێویستە تا هێلکە بکاتن

بەخێوکردنی مریشک بۆ مەبەستی هێلکە کارێکی گونجاوە چوونکە مریشک پەلەوەرێکی بچووکە و ڕێژەیەکی زۆر هێلکە دەکات ساڵانە بۆیە بەخێوکردنی مریشک سوودی زۆرە. بەڵام دەبێت سەرەتا بزانین کە مریشک ڕۆژانە نزیکەی ٦۰۰ گرام عەلەفی دەوێ بۆ هەر مریشکێک چوونکە ئەم بڕە خواردنە یارمەتی دەدات تا بەردەوام هێلکە بکاتن.بۆ نموونە ئەگەر ۷۰۰ مریشکت هەبێ بۆ هێلکە کەواتە ڕۆژانە پێویستت بە ۷۰۰مریشک جارانی ٦۰۰گرام لە عەلەف بکە دەکاتە ٤۲۰ کیلۆ لە عەلەف ڕۆژانە.