Skip to main content

Posts

Showing posts with the label ڕوەکی کێڵگەیی و دانەوێڵەیی

چۆن پاقلەی لە ناو مەرکان بچێنین😯

  ئایا پاقلە لە ناو مەرکان دەچێندرێت !!! 🍃لەوانەیە وابیربکەیتەوە کە ناتوانیت پاقلە لە ناو مەرکان بچێندرێت بەڵام ئەم بیرکردنەوە هەڵەیە چوونکە دەتوانین پاقلەی لە ناو مەرکان بچێنین بەڵام هەموو جورێک نابێت ٫ تا کۆتایی پۆستەکە بخوێنەوە تا بزانیت کام جۆری پاقلە لە ناو مەرکان دەچێندرێت سیفەتەکانی پاقلە: یەکەم: گەشەی خێرایە دووەم: مقاومە بۆ نەخۆشی سێیەم: بەرهەمی زۆرە چوارەم: پڕۆتینی زۆرە کە بۆ مرۆڤ بەسوودە پێنجەم: خاک بەپیت دەکات شەشەم: مێش و حەشەراتەکان کەمتر هێرش دەکەنە سەر پاقلە حەوتەم: خاوەنی رەگی نایترۆجین دروستکەرە هەندێک جۆری پاقلە لە ماوەی ۱٤ هەفتە پێدەگات کە دەکاتە نزیکەی ۳ مانگ و دوو هەفتە هەندێک سەرچاوە دەڵێن کە پاقلە زیاتر لە ۸ هەزار ساڵە لەلایەن مرۆڤەوە دۆزراوەتەوە ٫ پاقلە خۆراکێکی سەرەکی مرۆڤە لە ووڵاتانی هەژارنشین بەهۆی دەوڵەمەندی بە ماددەی پرۆتین و ڤیتامین و کانزاکان ماوەی چەکەرەکردنی: لەنێوان ٤ ڕۆژ تا ۲ هەفتەیە کاتی پێگەیشتنی: دوای ۳ مانگ وەرزی چاندنی: دەکەوێتە سەرەتای وەرزی زستان وە کۆتایی وەرزی پایز چۆن پاقلەی لە ناو مەرکان بچێنین: سەرەتا مەرکانێکی گ...

گرانترین جۆری پەتاتە

پەتاتە ڕوەکێکی بەربڵاوە لە دنیادا بەڵام جۆرێکی هەیە کە دەگەمەنە و تەنها لە دورگەیەک هەیە پەتاتەی جۆری لابۆنێتی ئەم جۆرە پەتاتەیە تەنها لە دوورگەیەک هەیە کە دەکەوێتە ووڵاتی فەرەنسا بەناوی دوورگەی نۆرمێتچییەر Noirmoutier ئەم جۆرە پەتاتەیە زۆر ناسکە بۆیە تەنها بەدەست دەچێنرێت وە ساڵانە تەنها ۲۰ کیلۆی لێبەرهەمدێت و تامی لیمۆی هەیە کە بۆن و تامەکەی لە هیچ ڕوەکێکی تر  نیە و زۆر تایبەتە ئەم پەتاتەیە بە پەینی ڕوەکی دەریایی گەشە دەکات تەنها لەسەرەتای مانگی پێنج هەیە نرخی یەک کیلۆی دەگاتە زیاتر لە ۳۰۰ دۆلار سەرچاوە https://www.luxuo.com/lifestyle/gastronomy/potato-la-bonnotte.html

زیانی ماددەی قرکەر بۆ مرۆڤ

زیانی ماددەی قڕکەر بۆ مرۆڤ چیە ماددئ قڕکەرەکان کە لە ماددەی کیمیایی دروست دەکرێن دەبە هۆکار بۆ دەیان جۆر لە نەخۆشی جۆراو و جۆر جگە لە زیان گەیاندن بە ژینگە و سروشت و مێرووی هەنگ چۆن ماددەی قڕکەر مرۆڤ تووشی زیان دەکات یەکەم: بەرکەوتنی ماددە بۆ سەر پێست دووەم:هەڵمژینی لە ڕێگەی دەم و لووت سێیەم: ئەگەر ماددە بکەوێت ناو چاوی مرۆڤ نیشانەکانی بەرکەوتنی ماددەی قرکەر یەکەم: سووتاندی پێست دووەم: ئازاری قورگ و سووتانەوەی سێیەم: گەورە بوون و هەڵئاوسانی پێست چوارەم: ڕشانەوە و هەڵینج پێنجەم : تووشبوون بە هەناسە گیران شەشەم: هەستیاری پێست حەوتەم: سکچوون چەند نەخۆشیەک کە دوای چەند ساڵێک دەردەکەوێ یەکەم: شێرپەنجە دووەم: نەخۆشی بیرکوێری چۆن خۆمان بپارێزین یەکەم: دوور کەوتنەوە لە کاتی ڕشاندنی ماددەی قڕکەر دووەم: لەبەرکردنی جلی پارێزراو و تایبەت بە ڕشاندنی ماددەی قڕکەر سێیەم: دوور خستنەوەی منداڵ و خەڵک لە شوێنی کارکردن کەی ماددەی قرکەر نابێت بڕشێنین کاتێک کە با هەبێت واتا با وابکات ماددەکە بگوازرێتەوە بۆ دەوروبەر واباشە لە ڕۆژێکی هێمن و کەش و هەوای گونجاو کە بای نەبێت و هەو...

چۆن فێڵ لە مێروو و حەشەرات بکەین لە کێڵگەی کشتوکاڵی

فێڵی کشتوکاڵی چیە؟ کاتێك نەخۆشیەک لە ناوچەیەك بڵاودەبێتەوە ،کە تۆ دڵنیایەت ئەم نەخۆشیە بەرەو ناوچەکەی تۆش دێت بۆیە تۆ هەڵدەستی بە دانانی چەند میکانیزمێك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی و پێشپێگرتنی لە بڵاوبوونەوە..... باشترین کار ئەوە کە فێڵ بەکاربهێنین... چۆن فێڵ بەکاربهێنین لە بواری کشتوکاڵی؟ بۆ نموونە :هەموومان دەزانین کە حەشەراتی نێرە بەرەو ئەو شوێنە دەڕوات کە حەشەراتی مێیەی لێیە،لەم ڕێگایە دەتوانین کۆنتڕۆلی بارودۆخەکە بکەین.. چۆن: ۱.سەرەتا ئەو شتانە دادەنێین کە دەزانین سەرنجی مێیە ڕادەکێشێت وەکو گوڵی ڕەنگاو ڕەنگ و بۆنی خۆش و کاغەزی زەرد وو سوورو نارنج و سەوز ...دوای ئەوەی کە مێیەکان هاتن ،چاوەڕێکە نێرەکانیش دێن لەم ڕێگەیەوە دەتوانیت ئەو ناوچەیە بکەیتە ناوچەیەکی داماڵدراو وەکو تەڵەی بۆ دانێیتەوە تا مێیە و نێرەکان بکوژیت........تەنها بۆ مێروو زیانبەخشەکان ........... دواتر هەوڵدە تەڵە دروست بکە بۆ نموونە بووتڵی پلاستیکی سەری ببڕە دواتر ڕۆنی گەرچەک یان ڕۆنێکی بۆن خۆش بکە ناوی تا مێرووەکان بێنە نزیکی بچنە ناو بووتڵەکەوە دواتر دەمرن............ یان گڵۆپی سەوز وزەرد لە ئێوارە کاتژمێرە...

بنەماکانی بەڕێوبردنی کێڵگە

بنەماکانی بەڕێوبردنی کێڵگە: ۱.دیاریکردنی ڕووبەری زەوی تەرخانکراو بۆ کێڵگە. ۲.دروستکردنی سیاج بەشێوەی سروشتی و دەستکرد. ۳.دانانی پلانێکی گشتگر بۆ بەڕێوبردنی کێڵگە. ٤.سەرچاوەی ئاو. ٥.نزیکی لە شار. ٦.شوێنی تایبەت بە ئاژەڵ و پەلەوەر.. ۷.دانانی سیستەمی چاودێری بە شێوەی سروشتی و دەستکرد... ڕووبەری کێڵگە: زۆر گرنگە چوونکە وادەکات بتوانیت زۆر بە ئاسانی پلان و دیزاین دابنێیت ،هەروەها ئاسانکاریت بۆ دەکات تا زەویەکە دابەش بکەیت بەو سیستەمی کە خۆت پەسندی دەکەیت.. سیاج: جۆرەکانی سیاج: ۱.سیاجکردنی دەرەوە:بریتیە لە سیاجکردنی هەر چوار دەوری کێڵگە بە شێوەیەکی دەستکرد کە تەل و ئاسن و دار بەکاردێت تا ڕێبگرێت لت هاتنەناوەوەی ئاژەڵ و مرۆڤی نەناسراو.. ۲.سیاجکردنی ناوەوە:ئەم جۆرە سیاجکردنە بۆ دابەشکردنی زەویەکەیە بۆ چەند بەشێك بەپێی خواستی خاوەن کێڵگە.. سیاجکردنی سروشتی:بریتیە  لە چاندنی دار بۆ پاراستنی  کێڵگەکە لە ڕەشەبا.یان چاندنی ڕوەکی دڕکاوی بۆ پاراستنی کێڵگە لە هێرشی ورچ یان چاندنی بیبەری تیژ بە چوار دەوری زەوی چاندراو بە شووتی تا لە هێرشی ڕەوە بەراز لە ناوچە شاخاوییەکان.. پل...

بەڕێوبردنی کێڵگەی کشتوکاڵی و زانیاری لەسەر ووشەی زۆر یان کەم

زۆر یان کەم : Less or more هەندێك کات بەهۆی زۆر بەپیتی خاك ڕێژەی بەرهەم کەمدەکات وە هەندێك کاتیش بەهۆی بێ پیتی خاک ..... پێش ئەوەی کاری چاندن ئەنجامبدرێت واباشە پشکنین بۆ زەویەکەت بکەیت تا دڵنیابیتەوە کە زەویەکەت ڕێژەی تووخمەکانی چەند تێدایە ... ئەم تووخمانە (نایترۆجین ، فسفۆڕ ، پۆتاسیۆم ) کە سێ توخمی سەرەکین بۆ ڕوەک.......... زاناکانی بواری کشتوکاڵی ووشەیەك زۆر دووبارە دەکەنەوە زۆر یان کەمــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ  ◥ واتا : ❶  ئەگەر ڕێژەی تووخمە خۆراکیەکانی کەم بێت ئەوا ڕێژەی بەرهەمت کەم دەبێت... ❷ ئەگەر ڕێژەی تووخمە خۆراکیەکانت زۆربێت دووبارە ڕێژەی بەرهەمت کەم دەکات.... بۆ نموونە : ئەگەر نایترۆجین زۆربوو دەبێتە هۆی ڕێگری لە کرانەوەی گووڵ و کرداری پیتێن دوادەخات ... ئەگەر نایترۆجینت کەمبوو ڕوەک گەشەی دەوەستێت و بەرەو سیس بوون و دواخستنی کاتی پێگەیشتنی ................. لە نێوان هەر دوو ووشەی کەم یان زۆر  ووشەیەکیتر هەیە کە زۆر گرینگە ئەویش (هاوسەنگ)..... بەکارهێنانی پەین بەشێوەیەکی هاوسەنگ واتا نەزۆربێت وە...

نەخۆشی شێتی گەنمەشامی corn crazy top

ماددەی قڕکەر

ڕوەک و مێرووەکانیش خۆیان لە گەڵ ژینگە و ماددە کیمیاییەکان دەگونجێنن؟!  بۆ نموونە : جووتیارێك ماوەی چەند ساڵێك تەنها یەك جۆر قڕکەری گژوگیای بەکارهێناوە ... هەموو ساڵێك هەمان جۆر جۆر قڕکەری بەکنرهێناوە لە ماوەی ساڵەکانی : ۲۰۰٦ ۲۰۰۷ ۲۰۰۸ ۲۰۰۹ ۲۰۱۰ ۲۰۱۱ ۲۰۱۲ ۲۰۱۳ لە ماوەی هەموو ئەو ساڵانە قڕکەرەکە زۆرباش بووە وە هەموو گژوگیاکانی کوشتووە بەڵام دوای ساڵێك دووبارە هەڵسا بەکارهێنانی هەمان قڕکەر کەچی ئەم جارە قڕکەرەکە هیچ سوودی نەبوو باشە بۆ ؟! جووتیارەکە هەمان هەمان قڕکەری بەکارهێناوە کە ساڵانی ڕابردوو زۆر باش بوو هەموو گژوگیاکانی دەکووشت؟! هەندێک کات بەهۆی خراپی ماددەی قرکەر کە فێڵی تێدا دەکرێت وە هەندێک کات بەهۆی بەسەرچوونی ماوەی ماددی قرکەر وە هەندێک کات ڕێژەی ماددەکە زۆرکەمە و توانای کوشتنی نیە بۆیە پێویستە سەرەتا تاقیبکەینەوە دواتر بەکاریبهێین پەیجی کشتوکاڵی ئۆرگانی

پەینی سەوزی ڕوکیGreen manure

پەینی سەوزی ڕوەکی Green manure واتا پەینی سەوزی ڕوەکی چیە:ئەو جۆرە ڕوەکانە دەگرێتەوە کە لە قەد و گەڵایان ڕێژەیەکی زۆر توخمی خۆراکی هەیە کە دەتوانن خاک بە پیت بکەن.وەکو تووخمە خۆراکیەکانی نایترۆجین و فسفۆڕ و پۆتاسیۆم و هتد... بۆ نموونە ڕوەکە پاقلەمەنییەکان گرێی ڕایزۆبیۆیم بەکتریۆم هەیە کە نایترۆجینی هەوا وەردەگرێت وە دەیگۆڕێت بۆ جۆرێکی نایترۆجین کە زەویە کشتوکاڵیەکانە به پیت دەکات.......................... لە جۆری ڕوەکی پاقلەمەنی عەلەفی: 1.وێنجە ناوی گشتی:Alfalfa ناوی زانستی:Medicago sativa 2.پاقلە ناوی گشتی:faba bean or broadbean ناوی زانستی:Vicia faba 3.فیتچی موو ناوی گشتی:hairy vetch ناوی زانستی:Vicia sativa 4. لۆبیا جورێکە لە لۆبیا یان وەکو پاقلە مارانە. ناوی گشتی :Lupin ناوی زانستی:Lupinus angus 5.سێ پەڕە ناوی گشتی:red clover ناویزانستی: Trifolium pratense 6.ڕوەکی عەلەفی ڤیتچ vetch ڕوەکێکی گوڵ مۆرە وەکو وێنجە... شێوازی بەکارهێنانیان: دوای چاندنی ئەم جۆرە ڕوەکانە کە لەسەرەوە ناویان نووسراوە دواتر کە گەشەی کردوو باڵایان گەیشتە نزیکی سەرووی 25cm کاتێک کە زۆرت...

گرێی نایترۆجینی لە لۆبیا

ئەو گرێیە بچووکانە  کە دەکەونە سەر ڕەگی لۆبیا ئەمانە گرێی جێگیرکردنی نایترۆجینن لە هەوا ...لۆبیا لە ڕێگەی ئەم گرێیە بچووکانە نایترۆجین لە هەوا وەردەگرێت دواتر دەیگۆڕێت بۆ نایترۆجینی بەسوود وە خاک بە پیت دەکات... ئامادەکردنی :امیر علی پەیجی کشتوکاڵی ئۆرگانی

سووتاندنی پەرێزی گەنم و جۆ

سوود و زیانەکانی سووتاندنی پەرێز : ساڵانە دوای دروێنەکردنی گەنم و جۆ بەشێک لە جووتیارەکان هەڵدەستن بە سووتاندنی پاشماوەی گەنم و جۆ کە بە پەرێز ناسراوە ... سوودەکانی : دەبێتە هۆی خێرا پاکردنەوەی زەوی لە پاشماوە کان ، هەروەها سوودی هەیە بۆ قەڵاچۆکردنی کەڕووی تان .. زیانەکانی : دەبێت هۆی لەناو چوونی وردە زیندەوەرەکان،بەفیڕۆچوونی تووووخمی نایترۆجین،پیسکردنی ژینگە،کەمبوونەوەی خۆراکی عەلەفی حەیوان... ئامادەکردنی : امیر علی پەیجی کشتوکاڵی ئۆرگانی ئەم بابەتە دوو ڕەهەندیە واتا سوود و زیانی هەیە جووتیار دەبێت لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندن بڕیار بدات ،هەروەها هەندێک زەوی لەوانەیە تووشی چەکەرەکردنی تۆوی خۆڕسک بن دوای سووتاندنی زەویەکە .وه پێچەوانەکەشی ڕاستە کە ڕێژەیەکی زۆر تۆوی گەنم جۆ لە ناو زەویەکە دەمێنێتەوە بە تایبەتی ئەوانی دوای دروێنەی گەنم یەکسەر زەویەکە دەکەنە تەرۆزی یان هەز رزن... بەهیوای سوود بینین....

کاخڵی و جۆ سیفەتی هاوبەشیان هەیەbarley&sfflower

ئەم دوو ڕوەکە سیفەتی هاوبەشیان هەیە... ۱...کاخڵی ۲...جۆ  هەردووکیان بەرگەی ووشکەساڵی دەگرن... هەردووکیان بەرگەی ئاوی سوێر دەگرن....... لە سەر ڕووی گەڵای جۆ جۆرێك لە دەمیلە هەیە کە تایبەتە بە فڕێدانی خوێ ... کاتێک ڕوکی جۆ لە خاکی سوێر دەچێنرێت ، کە ڵە ڕێگەی ڕەگەوە ئاو هەڵمدەژێت .ئاوەکە سوێرە واتا خوێی تیدایە بۆیە لە ڕێگەیەکی تایبەت بە ناو شانە دەیگوازێتەوە بۆ ناو گەڵاکانی لەم ڕێگەیە خوێکە دەباتە ناو ئەو دەمیلە تایبەتانە وووواتر فڕێی دەداتە دەرەوە...خۆی لێ ڕزگار دەکات... بەڵام نابێت ڕێژەی سوێری لە سەدا ٥ زیاتربێت....... ئەمە بت فەحسکردن لە ئەڵەمانیا لە ساڵی ۲۰۱۰ لە زانکۆ تاقیکردنەوەی لەسەرکراوە ئامادەکردنی :امیر علی پەیجی کشتوکاڵی ئۆرگانی لە دەزگای NDSU ئەمەریکی و زانکۆی قاهیرە وەرگیراوە...

جۆرەکانی بەروبوومە کێڵگەییەکان وەکو گەنم و جۆ و پاقلە و هتد

◥جۆرەکانی بەرووبوومە کێڵگەییەکان : ❶ بەرووبوومە خاک نیمچە ماندووکەرەکان:  ئەم دانەوێڵانە دەگرێتەوە کە پێویستیەکی باشیان بە پەین هەیە وەکو گەنم ، جۆ ، شۆفان ، برنج ، دانوێڵەی شەیلم.......... نابێت بەردەوام لە هەمان خاک بچێنرێن ......... ❷ بەرووبوومه خاک ماندووکەرەکان :  ئەو ڕوەکە کێڵگەییانە دەگرێتەوە کە ڕێژەیەکی زۆر پەینیان دەوێ وە دەبێت لە خاکێکی بە پیت بچێنرێن وەکو (گەنمەشامی و لۆکە ، کەتان ، کیناف ) ...ئەم ڕوەکانەش زۆر خاک ماندوو دەکەن بۆیە واباشە هەر ساڵە و لە بەشێکی زەویەکەت بیچێنیت تا ئیسراحەت بە زەویەکەت بدەیت ...نابێت هەموو ساڵێك لە هەمان خاک بیچێنیت .......................... ❸ بەرووبوومە کێڵگەییە خاک بە پیتکەرەکان :  ئەوانیش بریتین لە ڕوەکە پاقلەمەنییەکانی وەکو نیسك و نۆک و پاقلە و ماش و وێنجە وە  پۆلکەی عەلەفی common vetch  وە  سێپەڕە. پۆلکە (بەزالییا pea ) وە فستقی ژێر زەوی (فستی کێڵگەیی peanut)........ سیستەمی خولی چاندن لە سەر ئەم پۆلێنکردن دادەنرێت.... ئامادەکردنی: ئەندازیاری کشتوکاڵی            ...

چاندن بە خەتی درێژ

چاندن بەخەتی باریکی درێژ بریتیە لە دابەشکردنی زەوی ئامادەکراو بۆ چاندن بەخەتی درێژ کە بەڕوونی دەتوانی لێکیان جیابکەیتەوە،وە زۆربەی کات چەند جۆرێك ڕوەک بەیەکەوە دەچێنرێت لە سیستەمە.. ڕوەکی گونجاو بۆ ئام سیستەمە: ئەو ڕوەکانەی دەتوانی بە شێوەی هەڕەمەکی بیچێنیت : ۱.گەنم ۲.جۆ ۳.ڕوەکە عەلەفیەکانی وەکو وێنجە و هەرزن و سێپەڕە. ئەو ڕوەکانەی کە پێویستە لەسەر خەتی دیاریکراو بیچێنیت ۱.گەنمەشامی ۲.سۆیا ۳.ماش ٤.لۆکە ٥چەوەندەر ڕوەکە داپۆشرەکان: وەکو ڕوەکە عەلەفیەکان و پاقلەمەنیەکان و بەگشتی ئەو ڕوەکانەی کە سەراپای گڵ دادەپۆشن.. سوودی ئەم سیستەمە: ۱.خاک لە ڕۆچوون دەپارێزێت. ۲.دەبێت هۆکارێک بۆ پارستنی ڕوەکەکانت لە حەشەرات و مێروو.چوونکە ئەگەر ماش و گەنمەشامی بەیەکەوە بچێنیت ئەوا ماش بەهۆی سەوزی گەڵا و جوانی و بۆنی خۆش هەرچی مێروو هەیە بۆلای خۆی ڕایدەکێشێت لەم حاڵەتە تۆ گەنمەشامیەکە دەپارێزیت.. ۳.بوونی ڕووەکی جیاواز وەکو ماش خاک بەپیت دەکات ،بەڵام گەنمەشامی خاک بێ پیت دەکات ،واتا دروستبوونی هاوسەنگی.. زیانەکانی: ۱.دەبێتە هۆی پەیدابوونی گژوگیای جیاواز. ۲.هاتنی حەشەراتی جیاواز بۆ ...

چاندنی گەنم

◥ دانەوێڵەی گەنم : گەنم یەکێکە لە ڕوەکە زستانییەکان ، لە ساڵانە لە پلەی یەکەمە لە ئاستی جیهان...... زۆرترین ڕووبەری زەوی بە گەنم دەچێنرێت ،،،،،،،،،،،،، گەنم ڕوەکێکی بازرگانییە............................................... کاتی چاندنی زۆر گرینگە :   زیاتر گەنم دوای بارانی پایز دەچێنرێت کاتێک زەوی پەڵەی دا...........................ئەگەر زووتر لە کاتی دیاریکراو بچێنرێت ئەوا لەوانەیە ڕێژەی بەرهەمەکەی زۆرتر بێت بەڵام بێ کێشەنیە چوونکە ئەگەر زستان زۆر سارد و بەفراویبێت ئەوا لەوانەیە بەشێکی تووشی فەوتان و لەناوچوون بێت........................................ گەنم ڕەگی ڕشاڵی پەرش و بڵاوە......وە گەڵاکەی باریکە و بەبەرگ داپۆشراوە....................... ڕێژەی چاندنی تۆوکەی : بەپێی جۆری چاندن وە تەرزی گەنمەکە دەگۆڕێت............ بۆ نموونە :ئەگەر وەکو ساڵانی پێشوو بەدەست فڕێ بدرێت ئەوا ڕێژەیەکی گەنمی زۆرتر دەوێت لەوەی کە بە ئامێری درێلی چاندن دەچێنرێت....... وە ئەگەر بە ئاودان بچێنرێت دووبارە ڕێژەیەکی زیارتر گەنمی پێویستە بۆ چاندن....... ڕێژەی چڕی گەنم بۆ هێکتارێک :  بەنزی...

هەڵسەنگاندن لە بواری کشتوکاڵی

هەڵسەنگاندن لە بواری کشتوکاڵی چیە وە بەتایبەت بۆ پڕۆژەی کشتوکاڵی: هەموو بزنسێک پێویستی بە هەڵسەنگاندن هەیە چوونکە ڕوژانە دەیان کێشە و گرفت دروست دەبن ...... لێرە دەبێت ئەوە بزانین کە پڕۆژەی کشتوکاڵی مەترسی زۆر و گرفتی زۆرتری هەیە چوونکە هەر گۆڕانکاریەک لە کەش و هەوا و تێکچوونی ژینکە ڕاستەوخۆ کار لە بەرهەمی کشتوکاڵی دەکات.... بەڵام ئەوەی جێگای دڵخۆشیە ئەوەیە کە کەرتی کشوکاڵ پێداویستی ڕۆژانەیە واتا هەموو کەسێک ڕۆژانە دەبێت بەرهەمی کشتوکاڵی بکڕێت بەبێ جیاوازی لە چینەکانی کۆمەڵگا ، ئەمەش دەرفەتێکی زێڕینە بۆ ئێمە تا بتوانین پەرەبدەین بە کار و پڕۆژەکانمان لەو بوارەدا........ کاتێک دەتەوێت پڕۆژەیەکی کشتوکاڵی یان بڵێین بزنسێکی کشتوکاڵی دەست پێبکەیت تا ببیتە خاوەنی پڕۆژەی خۆت ،ئەمە پێویستی بە دۆزینەوەی بازاڕ هەیە وە پێویستی بە سەرمایە هەیە ............. بۆ ئەوەی بتوانیت لە بواری بزنس سەرکەوتووبیت ،،،،،سەرەتا دەست دەکەیت بە پرسیارکردن لە خزم و دۆستانت دواتر لە  مارکێت و هۆتێل و ڕیستۆرانت هتد.... دواتر وەڵامی پرسیارەکان هەڵدەسەنگێنیت تا بزانیت کام پرسیار باشترینە وە کامە وەڵام باشترینە...

چاندنی گەنمەشامی

چاندنی گەنمەشامی بەکارهێنانی ڕێژەی تۆو بۆ هەر دۆنمێک دەگۆڕێت بەپێی ناوچە و کەش و هەوا  وە جۆری تۆوەکە ، باشترین کار ئەوە کە جووتیار پەیوەندیەکی باشی لە گەڵ بەڕێوبەرایەتی  توێژینەوەی کشتوکاڵی شارەکان و کۆمپانیاکان هەبێت یان سەردانی ئەو جووتیارانە بکات کە لە ساڵانی ڕابردوو گەنمەشامی چاندووە................ ناوی گشتی(ئینگلیزی)←Corn ناوی زانستی←Zea mays ناوی خێزان←poaceae  دانەوێڵە ڕەگ ڕیشاڵیەکان وەکو گەنم و جۆ بەڵام گەنمەشامی تایبەتمەندیەکی تری هەیە کە بریتیە لە بوونی جۆرە ڕەگێکی تر کە ناوی prob ئەم ڕەگە باڵای گەنمەشامی ڕادەگرێت...ئەمەش وایکردووە کە گەنمەشامی بتوانێت باڵا بەرزەکەی ڕاگرێت و لە شکانەوە بیپارێزێت... ◥وەرزی چاندنی لە کوردستان ← لە کوردستان دەتوانیت گەنمەشامی لە دوو وەرز بچێنیت ئەم وەرزانەش بریتین لە سەرەتای وەرزی بەهار و ناوەڕاستی وەرزی هاوین..............بەڵام توێژینەوەکان و هۆکارە ژینگەیی و کەش وهەوا سەلماندوویەتی کە ئەو گەنمەشامیەی لە کوردستان لە وەرزی هاوین دەچێنرێت ڕێژەی بەرهەمەکەی زۆرترە...... ◥ ئەم هۆکارانە چین کە وایکردووە ئەو گەنمەشامی کە لە ...

زانیاری لەسەر گەنمەشامی تووشی شۆکت دەکات

چەند زانیاریەک لە سەر گەنمەشامی : ۱.ئایا دەزانی بە چاندنی یەک گەنمەشامی زیاتر لە ٥٤۰ تۆوی گەنمەشامیت دەست دەکەوێت... ۲.ئایا دەزانی گەنمەشامی لە خێزانی گەنم و جۆیە بڵام ڕەگێکی جیاوازی هەیە کە یارمەتی نەشکان و مانەوەی قەدی گەنمەشامی دەدات بە ستوونی کە وەکو ڕاگرێک کار دەکات بۆ جێگیرکردنی گەنمەشامی لە ناو گڵ... ۳.ئایا دەزانی گەنمەشامی عەلەفی کە بۆ ئاژەڵ بەکاردێت کەمتر تووشی نەخۆشی دەبێت لە گەنمەشامی شیرین کە مرۆڤ بەکاریدەهێنێت. ٤.ئایا دەزانی گەنمەشامی ڕوەکێکی خاک ماندووکەرە exhaust حەزی لە خاکی بە پیتە و پێویستی بە تووخمەکانی نایترۆجین و فسفۆڕ و پۆتاسیۆم بە پلەی یەک.. ٥.ئایا دەزانی ماوەی گەشەی نزیکەی ۳ مانگە. ٦.ئایا دەزانی گەنمەشامی لە دوو وەرزی ساڵ دەچێنرێت کە بریتین لە وەرزەکانی بەهار و هاوین. ۷.ئایا دەزانی ئاردی گەنمەشامی لە درستکردنی پیسکیت و نان و کولێرە و پیتزاش بەکاردێت.۸.ئایا دەزانی ئێستا لە ئامادەکردنی پیتزای تێکەڵ(هەمەجۆر) گەنمەشامی دەکوڵێنن و لە ناو پیتزاکە دەکرێت. ئامادەکردنی : امیر علی پەیجی کشتوکاڵی ئۆرگانی