Skip to main content

چاندنی گەنمەشامی

چاندنی گەنمەشامی


بەکارهێنانی ڕێژەی تۆو بۆ هەر دۆنمێک دەگۆڕێت بەپێی ناوچە و کەش و هەوا  وە جۆری تۆوەکە ، باشترین کار ئەوە کە جووتیار پەیوەندیەکی باشی لە گەڵ بەڕێوبەرایەتی  توێژینەوەی کشتوکاڵی شارەکان و کۆمپانیاکان هەبێت یان سەردانی ئەو جووتیارانە بکات کە لە ساڵانی ڕابردوو گەنمەشامی چاندووە................

ناوی گشتی(ئینگلیزی)←Corn
ناوی زانستی←Zea mays
ناوی خێزان←poaceae
 دانەوێڵە ڕەگ ڕیشاڵیەکان وەکو گەنم و جۆ بەڵام گەنمەشامی تایبەتمەندیەکی تری هەیە کە بریتیە لە بوونی جۆرە ڕەگێکی تر کە ناوی prob ئەم ڕەگە باڵای گەنمەشامی ڕادەگرێت...ئەمەش وایکردووە کە گەنمەشامی بتوانێت باڵا بەرزەکەی ڕاگرێت و لە شکانەوە بیپارێزێت...

◥وەرزی چاندنی لە کوردستان ← لە کوردستان دەتوانیت گەنمەشامی لە دوو وەرز بچێنیت ئەم وەرزانەش بریتین لە سەرەتای وەرزی بەهار و ناوەڕاستی وەرزی هاوین..............بەڵام توێژینەوەکان و هۆکارە ژینگەیی و کەش وهەوا سەلماندوویەتی کە ئەو گەنمەشامیەی لە کوردستان لە وەرزی هاوین دەچێنرێت ڕێژەی بەرهەمەکەی زۆرترە......


◥ ئەم هۆکارانە چین کە وایکردووە ئەو گەنمەشامی کە لە وەرزی هاوین دەچێنرێت و لە وەرزی پایز پێدەگات ڕێژەی بەرهەمەکەی زۆرتربێت؟

❶ چوونکە کاتی گوڵکردنی دەکەوێتە سەرەتای پایز ئەم کاتە وەرزێکی لەبارە .
❷لە وەرزی پایز بای ووشک زۆر کەمە ، چوونکە بای ووشک دەبێتە هۆی مردنی دەنکە هەڵاڵەی نێرە ..بۆیە لە وەرزی هاوین ڕێژەی بەرهەمی کەمە چوونکە وەرزی هاوین لە کوردستان هوڕەی گەرمی هەیە بە تایبەت  لە نیوەڕۆ کە بایەکی گەرمی زۆر ووشکی هەیە..
❸ وەرزی پایز فێنک و بایەکی هێواش و ناوەندی هەیە ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی دەنکە هەڵاڵە بکەوێتە سەر بەشی مێیە و کاری پیتێن ڕووبدات بە ئاسانی..

◥◣ بەڵام لە وەرزی پایز کاتێک باران لە کاتی خۆی زووتر دەبارێت ئەوە لەوانەیە ببێتە هۆی لەناوچوونی گەنمەشامیەکانت....

◥سوودەکانی گەنمەشامی :
❶ لە گەڵ کەش و هەوای کوردستان دەگونجێت وە ڕێژەی بەرهەمی زۆرە...
❷بوونی ڕابردوویەکی باش لەسەر ئەم دانەوێڵەیە کە وایکردووە تەواو شارەزایی و لێهاتوویی لە چاندنی دابینبکرێت..
❸ چەند جۆری جیاوازی هەیە کە بۆ مەبەستی جیاواز سوودی لێوەردەگیرێت بۆ مەبەستی عەلەفی حەیوانی و وە سایلج وە دەهاڕدرێت بۆ مریشک ، وە بۆ خۆراکی مرۆڤیش بەکاردێت..
❹بەڵام ڕێژەیەکی باش ئاوی پێویستە کە ئەمەش ڕێگرە لە بەرەو پێشچوونی چاندنی ئەم ڕوەکە ، چوونکە ساڵانە لە کوردستان ڕێژەی باران بارین کەم دەکات ...

◥پێش چاندنی گەنمەشامی چەند هەنگاوێك هەیە پیویستە جێ بەجێ بکرێت :
❶نابێت گەنمەشامی هەموو ساڵێک لە هەمان زەوی بەبەردەوای بچێنرێت..چوونکە ڕوەکێکی خاک ماندووکەرە.

❷پێش چاندن دەبێت پشکنین(Test) خۆڵ بکرێت بۆ هەرسێ تووخمی نایترۆجین و فسفۆڕ و پۆتاسیۆم و چەند تووخمێکی تر وەکو مەنگەنیز و ئاسن و کۆپەر و زینک...

❸پێویستە پشکنینی پی ئێچ ph بۆ زەویەکە بکرێت واباشە پی ئێچەکەی لە نێوان6.5 تا 7.5 بێت...

❹پێویستە پشکنینی ECw بۆ بکرێت کە نابێت لە 1.1 کەمتربێت..

❺باشترین کات بۆ وەرگرتنی نموونە(sample) بۆ کاری پشکنین بریتیە لە دوای باران بارین یان دوای ئاودانی زەویەکە کە کێڵدراوە...واتا زەویەکە نە زۆر ووشکە وە نەزۆر تەڕبێت وەکو پەڵە وابێت....
ئامادەکردنی :
امیر علی

Comments

Popular posts from this blog

ڕوەکی پۆلکە یان بەزالیای کێڵگەیی

◥ پۆلکەی سەوزی کێڵگەیی  لە خێزانی پاقلەمەنییەکانە بە شێوەی سەوز (تەڕی) بەکاردێت بۆ خۆراکی مرۆڤ و پاشماوەکەشی بەکاردێت بۆ خۆراکی ئاژەڵ.... تۆوەکەی لە ئێستا لە دەکرێتە ناو قووتوو کە لە چێشتخانە و مۆتێل و هۆتێڵەکان لە سەر برنج و بریانی وە دەکرێتە سووپ و لە چەند جۆر زەڵاتە سوودی لێوەردەگرن......... ◥ سوودە تەندروستیەکانی پۆلکەی سەوز : ❶ سوودی هەیە بۆ دابەزاندنی کێش... ❷ سوودی هەیە بۆ ڕێکخستنی شەکر لە ناو خوێن... ❸ سوودی بۆ ڕێگری لە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی گەدە .... ڕوەکێکی زستانیە..... پلەی گەرمی گونجاو بۆ گەشەی پۆلکەی سەوزی کێڵگەیی : لە نێوان ( ۱۰ تا ۳۰ ) سەدیە.... ڕێژەی ئاوی پێویست : ٥۰۰ملیمەتر لە ئاوی پێویستە... شەوێك پێش چاندن پێویستە تۆوەکەی لەناو ئاو بخووسێنیت تا بتوانێت توانای چەکەرەکردنی خێراتر بێت... لە دۆنمێك نزیکەی ۳ تەن ( تۆن) بەرهەمی هەیە..... ئامادەکردنی : امیر علی پەیج و ئەکاونتی کشتوکاڵی ئۆرگانی............ لە داهاتوو بە شێوەی pdf زانیاری تەواو لەسەر پۆلکە باس دەکەم انشاللە.............. .........................۲۰۱۸....................................................

قاز ڕۆژانە چەند گرام عەلەف دەخوات

پێدانی عەلەف بە قاز و پلەوەرەکانیتر لە ڕۆژانەدا کە سوودی هەبێت بۆ گەشەیان٫ وە ببێتە هۆی هێلکەکردن و زیادبوونی ڕێژەی گۆشتیان واباشە ڕۆژانە بڕی ۲۰۰گرم عەلەف بدرێت ب قاز٫لە وەرزی بەهار کە گژوگیا زۆر دەبێت وە لە خۆراکی دەوڵەمەد بدرێت بە قاز کە دەوڵەمەندبێت بە ماددەی پڕۆتین و کانزاکان و ماددە خۆراکیەکان بەڵام دەبێت قاز بەردەوام لە ناو کێڵگە بێت ئینجا بڕی ۲۰۰ گرام عەلەف باشە .ئەگەرنا لە ناو کێڵگە نەبێت ئەوا ۲۰۰ گرم زۆر کەمە و نابێتە هۆی گەشەی قاز پێویستە گژوگیا بخوات بە تایبەتی گیا قاز  کە پێویستە بۆی بچێنرێت هەروەها گیاکان دەوڵەمەندن بە هەموو جۆرەکانی ماددە خۆراکیەکان وەکو کانزاو و پڕۆتین و تووخمەکان هتد. بەڵام لە وەرزی زستان گژوگیا نیە بۆیە دەبێت ئەم ڕێژەیە زۆر زیاد بکەیت لە عەلەف. بەگوێرەی سایتی پۆلتەری کیپەر کاتێک باڵای گیا بوو بە ۸ سانتیمەتر قاز دەتوانیت لێیبخوات ٫هەروەها قاز حەزی بەخواردنی گەنم هەیە لینکی سایتی پۆلتەری کیپەر https://poultrykeeper.com/keeping-geese-faq/feeding-geese/ Feeding  breeders Breeding  geese  in full lay should be given about 200...

ئایا مریشک ڕۆژانە چەند گرام عەلەفی پێویستە تا هێلکە بکاتن

بەخێوکردنی مریشک بۆ مەبەستی هێلکە کارێکی گونجاوە چوونکە مریشک پەلەوەرێکی بچووکە و ڕێژەیەکی زۆر هێلکە دەکات ساڵانە بۆیە بەخێوکردنی مریشک سوودی زۆرە. بەڵام دەبێت سەرەتا بزانین کە مریشک ڕۆژانە نزیکەی ٦۰۰ گرام عەلەفی دەوێ بۆ هەر مریشکێک چوونکە ئەم بڕە خواردنە یارمەتی دەدات تا بەردەوام هێلکە بکاتن.بۆ نموونە ئەگەر ۷۰۰ مریشکت هەبێ بۆ هێلکە کەواتە ڕۆژانە پێویستت بە ۷۰۰مریشک جارانی ٦۰۰گرام لە عەلەف بکە دەکاتە ٤۲۰ کیلۆ لە عەلەف ڕۆژانە.