Skip to main content

Posts

Showing posts with the label نەخۆشی روەکی

نەخۆشی لوولخواردنی گەڵای تەماتە

سڵاو نەخۆشی لوولخواردنی(خڕبوونەوە) لە تەماتە ئەم نەخۆشیە دوو جۆری هەیە: ۱... لوولخواردنی گەڵا فیسیۆلۆژی ۲... لوولخواردنی گەڵا ڤایرۆسی ئەم وێنەیە هی لوولخواردنی فیسیۆلۆژیە واتا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای هاوین تەماتە وایلێدێت یان بەهۆی زیاد لە پێویست بەکارهێنانی پەین ....ناڕێکی ئاودان... نەخۆشیەکی ئاسایە... تەنها کاتی ئاودان ڕێکبخە یان لە نیوەڕۆ تەماتە بە net واتا ئو تۆڕە شەبەکیەی کە بۆ پاراستن لە گەرما بەکاردێت دایبپۆشە.... بەڵام جۆرێکی تر لە لوولخواردن ترسناکە چوونکە ڤایرۆسیە.. ئامادەکردە نی :امیر علی پەیجی کشتوکاڵی ئۆرگانی

زیانی ماددەی قرکەر بۆ مرۆڤ

زیانی ماددەی قڕکەر بۆ مرۆڤ چیە ماددئ قڕکەرەکان کە لە ماددەی کیمیایی دروست دەکرێن دەبە هۆکار بۆ دەیان جۆر لە نەخۆشی جۆراو و جۆر جگە لە زیان گەیاندن بە ژینگە و سروشت و مێرووی هەنگ چۆن ماددەی قڕکەر مرۆڤ تووشی زیان دەکات یەکەم: بەرکەوتنی ماددە بۆ سەر پێست دووەم:هەڵمژینی لە ڕێگەی دەم و لووت سێیەم: ئەگەر ماددە بکەوێت ناو چاوی مرۆڤ نیشانەکانی بەرکەوتنی ماددەی قرکەر یەکەم: سووتاندی پێست دووەم: ئازاری قورگ و سووتانەوەی سێیەم: گەورە بوون و هەڵئاوسانی پێست چوارەم: ڕشانەوە و هەڵینج پێنجەم : تووشبوون بە هەناسە گیران شەشەم: هەستیاری پێست حەوتەم: سکچوون چەند نەخۆشیەک کە دوای چەند ساڵێک دەردەکەوێ یەکەم: شێرپەنجە دووەم: نەخۆشی بیرکوێری چۆن خۆمان بپارێزین یەکەم: دوور کەوتنەوە لە کاتی ڕشاندنی ماددەی قڕکەر دووەم: لەبەرکردنی جلی پارێزراو و تایبەت بە ڕشاندنی ماددەی قڕکەر سێیەم: دوور خستنەوەی منداڵ و خەڵک لە شوێنی کارکردن کەی ماددەی قرکەر نابێت بڕشێنین کاتێک کە با هەبێت واتا با وابکات ماددەکە بگوازرێتەوە بۆ دەوروبەر واباشە لە ڕۆژێکی هێمن و کەش و هەوای گونجاو کە بای نەبێت و هەو...

قەڵاچۆی مێرووی شۆکە(مەن) بەخواردنی لە لایەن خاڵخاڵۆکەوە

قەڵاچۆی بایۆلۆجی مێروو و حەشەرات قەڵاچۆی بایۆلۆجی واتا لە ناوبردنی مێروو و حەشەرات بەبێ بەکارهێنانی دەرمانی قرکەری کیمیایی کە زیانی هەیە بۆ مرۆڤ و ژینگە و تەندروستی قەڵاچۆی مێرووی شۆکە(مەن) بەخواردنی لە لایەن خاڵخاڵۆکەوە یەکێک لە ڕێگاکانی قەڵاچۆی مێرووەکان بریتیە لە ڕێگای بایۆلۆجی واتا بەبێ بەکارهێنانی دەرمانی کیمیایی قڕکەر لەم شێوازە پشت بە زیندەوری زیندوو دەبەستین ٫ هەموو مێرووێک دوژمنێکی هەیە دوژمنی مێرووی شۆکە یان دەڵێن مەن یان خەڵکی چەند ناوچەیەک دەڵێن مێرووی شیرینە کە زۆر زیانبەخش و ساڵانە لە زۆربەی ناوچەکان بڵاودەبێتەوە بەتایبەتی ئەگەر کەش و هەوا تەڕ و گونجاو بێت لە وەرزی بەهار و هاوین و پایز٫ مێرووی مەن دوژمێنکی هەیە ئەویش خاڵخاڵۆکەیە کە لە هەر شوێنێک مێرووی شۆکە هەبێت یەکسەر دەست بەخواردنیان دەکات٫ بۆیە نابێت مێرووی خاڵخاڵۆکە بکوژین چوونکە خاڵخاڵۆکە دۆستی مرۆڤە چ کاتێ درمانی قرکەر بەکاربهێ کاتێک کە زانیت ڕێژەی شۆکە  زۆربوو واتا خاڵخاڵۆکە نەیتوانی کۆنترۆلی بکات ئەم وێنەیە لە ڕێنمایی کشتوکاڵی سلێمانی وەرگیراوە ئامادەکردنی:امیر علی

چۆن فێڵ لە مێروو و حەشەرات بکەین لە کێڵگەی کشتوکاڵی

فێڵی کشتوکاڵی چیە؟ کاتێك نەخۆشیەک لە ناوچەیەك بڵاودەبێتەوە ،کە تۆ دڵنیایەت ئەم نەخۆشیە بەرەو ناوچەکەی تۆش دێت بۆیە تۆ هەڵدەستی بە دانانی چەند میکانیزمێك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی و پێشپێگرتنی لە بڵاوبوونەوە..... باشترین کار ئەوە کە فێڵ بەکاربهێنین... چۆن فێڵ بەکاربهێنین لە بواری کشتوکاڵی؟ بۆ نموونە :هەموومان دەزانین کە حەشەراتی نێرە بەرەو ئەو شوێنە دەڕوات کە حەشەراتی مێیەی لێیە،لەم ڕێگایە دەتوانین کۆنتڕۆلی بارودۆخەکە بکەین.. چۆن: ۱.سەرەتا ئەو شتانە دادەنێین کە دەزانین سەرنجی مێیە ڕادەکێشێت وەکو گوڵی ڕەنگاو ڕەنگ و بۆنی خۆش و کاغەزی زەرد وو سوورو نارنج و سەوز ...دوای ئەوەی کە مێیەکان هاتن ،چاوەڕێکە نێرەکانیش دێن لەم ڕێگەیەوە دەتوانیت ئەو ناوچەیە بکەیتە ناوچەیەکی داماڵدراو وەکو تەڵەی بۆ دانێیتەوە تا مێیە و نێرەکان بکوژیت........تەنها بۆ مێروو زیانبەخشەکان ........... دواتر هەوڵدە تەڵە دروست بکە بۆ نموونە بووتڵی پلاستیکی سەری ببڕە دواتر ڕۆنی گەرچەک یان ڕۆنێکی بۆن خۆش بکە ناوی تا مێرووەکان بێنە نزیکی بچنە ناو بووتڵەکەوە دواتر دەمرن............ یان گڵۆپی سەوز وزەرد لە ئێوارە کاتژمێرە...

ڕێنمایی بەکارهێنانی قرکەرpesticide

چەند ڕێنمایەك بۆ بەکارهێنانی قرکەر بە شێوەیەکی زانستی و تەندروست؟ ۱.ژ.پێویستە جلی تایبەتی لەبەربکەیت. ۲.دەبێت دەمامک بۆ داپۆشینی دەم و ڕووخسار بەکاربێنیت. ۳.پێڵاوی پووتی درێژ لەپێ دەکەیت. ٤.پێش تێکەڵکردنی قڕکەر لە گەڵ ئاو (هەوموو قرکەرێك لاپەڕەیەکی زانیاری لەسەرە کە لە زانیاری تێدا نووسراوە لە جۆری ئەو ماددانەی کە تێیدایە وە بۆ چ جۆرە نەخۆشیەکیش خراپە). ٥.نابێت قرکەر بکەیتە ناو بووتڵی ئاو خواردنەوە چوونکە لەوانەیە خۆت یان منداڵ نەزانێت ئەوا قرکەر بچێت بیخواتەوە...بۆیە زۆر وریابن.. ٦.واباشە کەس شارەزا کاری ڕشاندن بکات بۆ ئەوەی کەس تووشی حاڵەتی نەخوازراو نەبێت.. ۷.لە کاتی بوونی بای بەهێز قرکەر بەکارمەهێنە... ۸.منداڵ لە شوێنی ڕشاندنی قرکەر دوور بخەرەوە.۹.ئاگارداربە هەندێك قرکەر ئەگەر بە لەشت بکەوێت ئەوا لەشت ئەستوور دەبێت و وەکو ئاوساو دەردەکەوێت.. ۱۰.هەندێك جۆری قرکەر زۆر ترسناکن چوونکە پیاوی تووشی نەخۆشی نەزۆکی دەکەن . ۱۱.هەنودێك قرکەر تووشی شێرپەنجەت دەکەن. باشترین چارەسەر ئەوەیە کە کەسی شارەزا ئەم قرکەرانە بەکاربێنێت.. ئامادەکردنی :ئەندازیاری کشتوکاڵی امیر علی پەیجی کش...

نەخۆشی شێتی گەنمەشامی corn crazy top

ماددەی قڕکەر

ڕوەک و مێرووەکانیش خۆیان لە گەڵ ژینگە و ماددە کیمیاییەکان دەگونجێنن؟!  بۆ نموونە : جووتیارێك ماوەی چەند ساڵێك تەنها یەك جۆر قڕکەری گژوگیای بەکارهێناوە ... هەموو ساڵێك هەمان جۆر جۆر قڕکەری بەکنرهێناوە لە ماوەی ساڵەکانی : ۲۰۰٦ ۲۰۰۷ ۲۰۰۸ ۲۰۰۹ ۲۰۱۰ ۲۰۱۱ ۲۰۱۲ ۲۰۱۳ لە ماوەی هەموو ئەو ساڵانە قڕکەرەکە زۆرباش بووە وە هەموو گژوگیاکانی کوشتووە بەڵام دوای ساڵێك دووبارە هەڵسا بەکارهێنانی هەمان قڕکەر کەچی ئەم جارە قڕکەرەکە هیچ سوودی نەبوو باشە بۆ ؟! جووتیارەکە هەمان هەمان قڕکەری بەکارهێناوە کە ساڵانی ڕابردوو زۆر باش بوو هەموو گژوگیاکانی دەکووشت؟! هەندێک کات بەهۆی خراپی ماددەی قرکەر کە فێڵی تێدا دەکرێت وە هەندێک کات بەهۆی بەسەرچوونی ماوەی ماددی قرکەر وە هەندێک کات ڕێژەی ماددەکە زۆرکەمە و توانای کوشتنی نیە بۆیە پێویستە سەرەتا تاقیبکەینەوە دواتر بەکاریبهێین پەیجی کشتوکاڵی ئۆرگانی

شۆکە(مەن)aphids

aphids sap feeders شانە مژەکان مێرووەکانی سەر بە شۆکە................. خاوەنی شەش قاچن........................... شێوەیان هێلکەییە...............................لەشیان نەرمە.... ڕەنگی جیاوازیان هەیە ( سپی ، ڕەش ، سەوز ، پڕتەقاڵی ،زەرد ، قاوەیی).................. ئەم حەشەرانە لە کۆتایی جەستەیان دوو کۆڕنیکلسیان corniclesهەیە وەکو دوو بۆڕی گزۆز دەردەکەوێت........ هەروەها ئەم خێزانە بەوە ناسراون کە زۆر کەم گەرا دادەنێن....... ئەم جۆرە مێرووانە هەڵدەستن بە مژینی شانەی گەڵا زۆربەی کات لە ڕووی خوارەوەی گەڵا دەبینرێن............... بەڵام لە جیاتی دانانی هێلکە شتێکی تریان هەیە ئەویش colones کە بەیەکجار ڕێژەیەکی زۆر لەم جۆرە مێرووانە دروست دەبن....... دوو جۆریان زۆر بەربڵاون ئەوانیش ۱...شۆکەی کەلەرم cabbage aphids ۲...شۆکەی شێلم Turnip aphids هەر دووکیان ڕەنگیان ساوزە هێرش دەکەنە سەر کەلەرم ، برۆکۆلی و بڕوسێلس و کالی و قەرنابیت و هەروەها توور............  ئەگەر ڕێژەیەکی زۆر لەم جۆرانەی شۆکە بڵاوبێتەوە ئەوە تەواوی گەڵای ڕوەکەکە دەخۆن ....... تێبینی : جووتیار پێویستە بەردەوام س...

تووشبوونی ڕوەک بە ژەنگ plant rust

ژەنگ rust یەکێکە لە و نەخۆشیانە کە دەبێتە هۆی لەناوچوونی بەرهەمی کشتوکاڵی ....... ژەنگگرتن لە ڕوەکێك بۆ ڕوەکێکی تر جیاوازە... بۆ نموونە ئەو ڕوەکانەی کە گەڵایان بۆ خۆراکی مرۆڤ بەکاردێت ئەگەر تووشی ژەنگ بێت ئیتر نابێت بۆ خۆراک بەکاربێت  وەکو ...کەرەوز ، سڵق ، قەرنابیت ، کاهوو (خاس) ، کەلەرم ، تەڕەتوول ، هتد... خۆپاراستن لە بەکارهێنانی دەرمان باشترە: چۆن : ۱.چاندنی تەرزی باوەڕپێکراو (کە حکومەت و کۆمپانیا دڵنیات بکەنەوە ئەم تەرزە دوورە لە نەخۆشی و بەتایبەتی ژەنگ ... ۲.گرینگیدان بە تەرزی کڕۆس بریدcross breed واتا باوانی ئەم تەرزە هەریەکەیان مقاومەی هەیە بۆ نەحۆشیەك و لە مقاومەی گۆڕانی کەش و هەوای جیاواز .... ۳.پاکردنەوەی زەوی لە گەڵای تووش بوو بەنەخۆشی ... ٤.کێڵانی زەوی بە ئامێری پارێزراو کە دڵنیابیت ئەو ئامێرە(تڕاکتۆر) هیچ جۆرە پاشماوەیەکی ڕوەکی تووشبوو بەنەخۆشی هەڵنەگرتووە ئەم کارە تەنها بە سەیرکردنی تایە و خەرماشەکانی پێش چاندن یان شۆردنی بە ماددەی خاوێن کەرەوە وەکو زاهی دەتوانیت بیکەیت... ٥.ئەو جل و بەرگەی لەبەری دەکەیت دڵنیابە هیچ جۆرە کەڕوو یان شتی نەخوازراوی پێوەنیە......

قەڵاچۆی مێروو و حەشەرات بە کەمترین تێچوو

بەکەمترین تێچوو مێروو و حەشەرات قەڵاچۆ بکە-بەکارهێنانی ٦ ڕێگاکانی ئۆرگانی بۆ کۆنترۆلکردنی مێروو و حەشەرات...... ۱.دانانی لەزگەی کاغەزی.sticky trap ۲.دانانی بووتڵی پلاستیکی plastic bottle trap ۳.دانانی ستڵ ٤.دانانی گڵۆپ و تەشتی پڕ ئاو. ٥.بەکارهێنانی مریشک بۆ خواردنی کولە و مێرووەکانی تر... ٦.بەکارهێنانی مێرووی سوودبەخش وەکو خاڵخاڵۆکە کە هڵدەستێ بە خواردنی گەرا و مێرووی شۆکە ئامادەکردی:امیر علی

مێرووی سریپس کە هێرش دەکاتە سەر تەماتە

مێرووی ثریپس لە تەماتە Tomato thrips ئەم مێرووە کە هێرش دەکاتە سەر کۆمەڵێک ڕوەک لە هەموو خێزانە جیاوازەکان .......... لێرە باس لە تەماتە دەکەم : ئەم مێرووە لە کێڵگەی کراوە وە لە ناو خانووی پلاستیکی هەیە ... شێوازی زیانگەیاندنی : مێرووە هەڵدەستێت بە مژینی شلەی ناو ڕوەک لەم ڕێگەیەوە ڕوەک ووشک دەکات،هەروەها شیلەی گوڵ دەمژێت و میوەکان تووشی ووشک بوون دەکات، گەڵاش ووشک دەکات..... نیشانەکانی : گەڵاکان ڕەنگیان دەگۆڕێت بۆ ڕەنگێکی کاڵ( واتا ڕەنگیان دەگۆڕێت بۆ سەوزی ئاچووخ یان هەمان ڕەنگی سروشتی سەوزیان نابێت و بەرەو زەرد دیارە دەبێت)، هەروەها پەڵە لەسەر گەڵاکان دیاردەکەوێت کە وەکو ژانی ماددی شلە کە هاتبێتە خوارەوە، هەروەها گەڵا تووشبوەکان لوول دەبن ،شێوەیان تێکدەچێت....... سوڕی ژیانی : لە وەرزی زستان پوپا pupa و adult لە ناو خۆڵ دەمێنێتەوە تا وەرزی بەهار دێت،لە وەرزی بەهار مێرووە مێیەکان female هەڵدەستن بە دانانی هێلکە (گەرا) لە ناو شانەی ڕوەک یان لە قەد..کە هەر مێیەک نزیکەی ۸۰ هێلکە دادەنێت وە پێویستی بە جووتبوون نیە لە گەڵ نێرە،هێلکەکان لە ماوەی چەند ڕۆژێک دەترووکێن لە وەرزی گەرم و...

نەخۆشی دۆکە Powderry mildew

نەخۆشی دۆکە Powdery Mildew نەخۆشیەکی لە فەنجایە تووشی ڕوەك دەبێت fungal disease دەبێتە هۆی دروستبوونی پەڵەی سپی لە گەڵا و قەد و گوڵ.وەکو کەڕووی سەر نان دەردەکەوێت بەڵام ڕەنگی تەواو سپیە .......زۆرتر تووشی ئەم ڕوەکانە دەبێت(خەیار ، شووتی،گەڵای مێو، هەنجیر، تەماتە،کاڵەك، بیبەر ، زۆربەی ڕوەکە سەوز گتڵاییەکان هتد) ئەم نەخۆشیە تووشی چەند ڕوەکێك دەبێت بەزۆری وەك( پاقلەمەنیەکان،خەیار،کاهوو،کولەکە،شووتی و کاڵەك) هتد....زۆربوونی چۆنە؟ لەسەری گەڵای ووشك سپۆڕێ دروست دەکا کاتێك ڕادەی شێ بەرز بێت و خولانەوەی هەوا واتا با نەیێت دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی سپۆڕی ئەم فەنجایە...... شێوەی ڕوەک کاتێك ئەم فەنجایە تووشی بوو: ۱.وەک ئەوە وایە کە بڵێیت ئاردی بەسەر داڕژاوە . ۲.دەرکەوتنی پەڵەی بازنەیی (خڕ)لە سەر گەڵا بە ڕەنگی سپی یان ڕەساسی. ۳.گەڵای تووشبوو ڕەنگی زەرد دەبێت یان قاوەیی دواتر ووشک هەڵدەگەڕێ ئینجا دەکەوێتە خوارەوە (هەڵدەوەریت). ٤.ئەگەر لە کاتی گوڵکردن تووشی ڕوەك بێت دەبێتە هۆی نەپشکوووینی گوڵ واتا خونچە نابێتە گوڵ و هەر بەداخراویی دەمێنێتەوە. چۆن ڕێ لە بڵاوبوونەوەی دەگری: ۱.لابردنی ئەو گە...

نەخۆشی گەڵا هەڵکۆڵەر لە پاقلەمەنییەکان

نەخۆشی گەڵا هەڵکۆڵەر leaf miner ئەم نەخۆشیە تووشی سەدان جۆر ڕوەک دەبێت،،سەوزە و گووڵ و پاقلەمەنییەکانش زیاتر ئەم خێزانانە تووش دەبن : ۱...هەتاوییەکان وەکو پەتاتە و تەماتە و بیبەر و باینجان .. ۲..خێزانی کولەکیەکان وەکو شووتی و کاڵەک و خەیار و کولەکەی گەورە ۳...خێزانی خاچییەکان وەکو کەلەرم هتد ٤..پاقلەمەنییەکان وەکو لۆبیا هتد ئەم دیاردەیە زیاتر دوای ڕشاندنی دەرمانی قڕکەری مێروو و حەشەرات دەردەکەوێت، چوونکە ئەم قڕکەرانە هەموو جۆرەکانی مێروو دەکوژن بە زیانبەخش و سوود بەخشەکانیش..... چەند دەرمانی کیمیایی هەیە دەتوانێت کۆنتڕۆلی بکات ... نیشانەی نەخۆشیەکە دیارە کە لە شێوەی هێڵی سپی دەردەکەوێت وە دەبێتە تونێلی سپی لە سەر گەڵا ئامادەکردنی :امیر علی پەیجی کشتوکاڵی ئۆرگانی

نەخۆشی لوولخواردنی گەڵای تەماتە

سڵاو نەخۆشی لوولخواردنی(خڕبوونەوە) لە تەماتە ئەم نەخۆشیە دوو جۆری هەیە: ۱... لوولخواردنی گەڵا فیسیۆلۆژی ۲... لوولخواردنی گەڵا ڤایرۆسی ئەم وێنەیە هی لوولخواردنی فیسیۆلۆژیە واتا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای هاوین تەماتە وایلێدێت یان بەهۆی زیاد لە پێویست بەکارهێنانی پەین ....ناڕێکی ئاودان... نەخۆشیەکی ئاسایە... تەنها کاتی ئاودان ڕێکبخە یان لە نیوەڕۆ تەماتە بە net واتا ئو تۆڕە شەبەکیەی کە بۆ پاراستن لە گەرما بەکاردێت دایبپۆشە.... بەڵام جۆرێکی تر لە لوولخواردن ترسناکە چوونکە ڤایرۆسیە.. ئامادەکردە نی :امیر علی پەیجی کشتوکاڵی ئۆرگانی