Skip to main content

نەخۆشی دۆکە Powderry mildew

نەخۆشی دۆکە Powdery Mildew
نەخۆشیەکی لە فەنجایە تووشی ڕوەك دەبێت fungal disease دەبێتە هۆی دروستبوونی پەڵەی سپی لە گەڵا و قەد و گوڵ.وەکو کەڕووی سەر نان دەردەکەوێت بەڵام ڕەنگی تەواو سپیە .......زۆرتر تووشی ئەم ڕوەکانە دەبێت(خەیار ، شووتی،گەڵای مێو، هەنجیر، تەماتە،کاڵەك، بیبەر ، زۆربەی ڕوەکە سەوز گتڵاییەکان هتد)
ئەم نەخۆشیە تووشی چەند ڕوەکێك دەبێت بەزۆری وەك( پاقلەمەنیەکان،خەیار،کاهوو،کولەکە،شووتی و کاڵەك)
هتد....زۆربوونی چۆنە؟
لەسەری گەڵای ووشك سپۆڕێ دروست دەکا کاتێك ڕادەی شێ بەرز بێت و خولانەوەی هەوا واتا با نەیێت دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی سپۆڕی ئەم فەنجایە......

شێوەی ڕوەک کاتێك ئەم فەنجایە تووشی بوو:
۱.وەک ئەوە وایە کە بڵێیت ئاردی بەسەر داڕژاوە .
۲.دەرکەوتنی پەڵەی بازنەیی (خڕ)لە سەر گەڵا بە ڕەنگی سپی یان ڕەساسی.
۳.گەڵای تووشبوو ڕەنگی زەرد دەبێت یان قاوەیی دواتر ووشک هەڵدەگەڕێ ئینجا دەکەوێتە خوارەوە (هەڵدەوەریت).
٤.ئەگەر لە کاتی گوڵکردن تووشی ڕوەك بێت دەبێتە هۆی نەپشکوووینی گوڵ واتا خونچە نابێتە گوڵ و هەر بەداخراویی دەمێنێتەوە.

چۆن ڕێ لە بڵاوبوونەوەی دەگری:
۱.لابردنی ئەو گەڵایانە کە تووشی نەخۆشیەکە بوونە بۆ ئەوەی ڕێ لە چەکەرەکردنی سپۆڕەکانی بگری بەڵام ئەگەر لە سەر قەد نیشانەکانت بینی ناتوانی قەد ببڕیت چوونکە ڕوەکەکەت ووشک دەبێت.
۲.چۆن لەسەر قەد ڕێ لەبڵاوبوونەوەی دەگری:

بەبەکارهێننی فێڵی کشتوکاڵی:

سەرەتا یەك کووپ شیر بکە ناو نۆ کووپ لە ئاو دوای ئەوەی کە شیرەکە بەتەواوی تواوە لەناو ئاوەکە بیپڕژێنە بەسەر قەد و گەڵای تووش بوو.ئەم شیرە تەنها بۆ سەر لێشێواندنە چوونکە سپۆڕی ئەم نەخۆشیە سپیە وە شیر سپیە بۆ ئەم فەنجایە وابیردەکاتەوە تەواوی ڕوەکەکەی تووش کردووە..

۳ڕشاندنی کۆمپۆست چا کە لە پۆستی پێشووتر شێوازی دروستکردنیم باس کردووە بەسەر گەڵا و قەد.

٤.سۆدە لە گەڵ ڕۆنی ڕوەکی تایبەت تێکەڵ بکە دواتر ڕشاندنی بەسەر هەردوو دیووی گەڵا و قەد.
٥.چاندنی ئەو تۆوانە کە توێژینەوەی لەسەر کراوە دەتوانێ بەرگەی ئەم نەخۆشیە بگرێت..............

٥.دەتوانی بەبەکارهێنانی epson salt تێکەڵ بکەی لە گەڵ ئاو ....

لە زۆربەی مارکێتەکان سێڤن ئەپ هەیە ئەوا گیراوەیە ماددەی سۆدەی تێدایە ڕێژەیەکی کەم لە گەڵ ئاو تێکەڵ بکە ........

تەنها باسی چارەسەری ئۆرگانیم کردووە ئەگەر نەتوانیت بە ئۆرگانی کۆنتڕۆڵی بکەیت دەبێت دەرمانی کیمیایی بەکاربێنیت..

بەڵام تکایە ئاگاداربە ئەو چارەسەرە ئۆرگانیانە نابێت ڕێژەیەکی زۆر بەکاربێنیت .....یان لەوانەیە پێویست بکات چەند جار دووبارە بەکاریبهێنیتەوە لە ڕۆژانی دواتر...........

یەکێك لە کارەساتەکان ئەوەیە بچیت ڕێژەیەکی زۆر لە سۆدە یان شیر یان هەرماددەیەکی تر بکەیتە ناو ئاو دواتر بیڕشێنیت بەسەر ڕوەک لەوانەیە ئەم کارە ببێتە هۆی لەناوچوونی ڕوەکەکەت....

ئامادەکردنی:
ئەندازیاری کشتوکاڵی:امیر علی
تایبەت بە پەیجی کشتوکاڵی ئۆرگانی

Comments

Popular posts from this blog

ئایا مریشک ڕۆژانە چەند گرام عەلەفی پێویستە تا هێلکە بکاتن

بەخێوکردنی مریشک بۆ مەبەستی هێلکە کارێکی گونجاوە چوونکە مریشک پەلەوەرێکی بچووکە و ڕێژەیەکی زۆر هێلکە دەکات ساڵانە بۆیە بەخێوکردنی مریشک سوودی زۆرە. بەڵام دەبێت سەرەتا بزانین کە مریشک ڕۆژانە نزیکەی ٦۰۰ گرام عەلەفی دەوێ بۆ هەر مریشکێک چوونکە ئەم بڕە خواردنە یارمەتی دەدات تا بەردەوام هێلکە بکاتن.بۆ نموونە ئەگەر ۷۰۰ مریشکت هەبێ بۆ هێلکە کەواتە ڕۆژانە پێویستت بە ۷۰۰مریشک جارانی ٦۰۰گرام لە عەلەف بکە دەکاتە ٤۲۰ کیلۆ لە عەلەف ڕۆژانە.

قاز ڕۆژانە چەند گرام عەلەف دەخوات

پێدانی عەلەف بە قاز و پلەوەرەکانیتر لە ڕۆژانەدا کە سوودی هەبێت بۆ گەشەیان٫ وە ببێتە هۆی هێلکەکردن و زیادبوونی ڕێژەی گۆشتیان واباشە ڕۆژانە بڕی ۲۰۰گرم عەلەف بدرێت ب قاز٫لە وەرزی بەهار کە گژوگیا زۆر دەبێت وە لە خۆراکی دەوڵەمەد بدرێت بە قاز کە دەوڵەمەندبێت بە ماددەی پڕۆتین و کانزاکان و ماددە خۆراکیەکان بەڵام دەبێت قاز بەردەوام لە ناو کێڵگە بێت ئینجا بڕی ۲۰۰ گرام عەلەف باشە .ئەگەرنا لە ناو کێڵگە نەبێت ئەوا ۲۰۰ گرم زۆر کەمە و نابێتە هۆی گەشەی قاز پێویستە گژوگیا بخوات بە تایبەتی گیا قاز  کە پێویستە بۆی بچێنرێت هەروەها گیاکان دەوڵەمەندن بە هەموو جۆرەکانی ماددە خۆراکیەکان وەکو کانزاو و پڕۆتین و تووخمەکان هتد. بەڵام لە وەرزی زستان گژوگیا نیە بۆیە دەبێت ئەم ڕێژەیە زۆر زیاد بکەیت لە عەلەف. بەگوێرەی سایتی پۆلتەری کیپەر کاتێک باڵای گیا بوو بە ۸ سانتیمەتر قاز دەتوانیت لێیبخوات ٫هەروەها قاز حەزی بەخواردنی گەنم هەیە لینکی سایتی پۆلتەری کیپەر https://poultrykeeper.com/keeping-geese-faq/feeding-geese/ Feeding  breeders Breeding  geese  in full lay should be given about 200...

گیای کاڕوش

«ئەم ڕووەکە بناسە» کە گیایەکی خۆڕسکە  *کاڕوش sorghum halepense) or (Johnson grass)* ڕوەکێکی تەمەندارە دەتوانێ بۆ ماوەی زیاتر لە 10ساڵ بمێنێتەوە وە ئەوەی ئەم گیایە لە گیایەکانی تر جیادەکاتەوە ئەوەیە کە ڕایزۆمی هەیە ئەگەر تۆوەکەشی نەمێنێت لە ژێر خاک ڕایزۆمەکەی دووبارە گەشە دەکاتەوە. ئەم گیایە (weed) لە خێرانی ڕەگ ڕیشاڵیەکانە Poaceae ڕێگاکانی لاناوبردنی:  ۱.لەسەرەتای گەشەی کە دەرکەوت دەتوانی بەڕێگای سروشتی و کیمیایی لەناوی ببەیت (ٚیەکەم ڕێگای سروشتی وەک کێڵانی زەوییەکە،scouting واتا ئەو شوێنە دیاری دەکەی کە گیایەکەی ڵێبڵاوبۆتەوە وە پەرژینێك دروست دەکە ی دواتر چەند قاز یان ئاژەڵی تر دەهێنیت کە بیخوات وە قار دەمێکی مشاری ببڕەڕی هەیە بەڵام باوەڕ وایە کە ئەم گیایە بۆ ڕەشە ووڵاخ خراپە کە بیخوات)   ڕێگای دووەم(بەکارهێانی ماددەی قڕکەری وەک cleistorm یان roundup هەڵبەتە کە ئەمانەش زیانیان بۆ خاك هەیە وە ناتوانن ڕایزۆمەکەی لەناوبەرن!... ئەی چۆن ڕایزۆمەکەی لەناو بەرین؟..................  ۱.زەوییەکە بکێڵە دواتر بیسووتێنە.  ۲.بەکارهێانی herbigation واتا تێکەڵکردنی ...