Skip to main content

چۆن فێڵ لە مێروو و حەشەرات بکەین لە کێڵگەی کشتوکاڵی

فێڵی کشتوکاڵی چیە؟
کاتێك نەخۆشیەک لە ناوچەیەك بڵاودەبێتەوە ،کە تۆ دڵنیایەت ئەم نەخۆشیە بەرەو ناوچەکەی تۆش دێت بۆیە تۆ هەڵدەستی بە دانانی چەند میکانیزمێك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی و پێشپێگرتنی لە بڵاوبوونەوە.....

باشترین کار ئەوە کە فێڵ بەکاربهێنین...

چۆن فێڵ بەکاربهێنین لە بواری کشتوکاڵی؟

بۆ نموونە :هەموومان دەزانین کە حەشەراتی نێرە بەرەو ئەو شوێنە دەڕوات کە حەشەراتی مێیەی لێیە،لەم ڕێگایە دەتوانین کۆنتڕۆلی بارودۆخەکە بکەین..

چۆن:
۱.سەرەتا ئەو شتانە دادەنێین کە دەزانین سەرنجی مێیە ڕادەکێشێت وەکو گوڵی ڕەنگاو ڕەنگ و بۆنی خۆش و کاغەزی زەرد وو سوورو نارنج و سەوز ...دوای ئەوەی کە مێیەکان هاتن ،چاوەڕێکە نێرەکانیش دێن لەم ڕێگەیەوە دەتوانیت ئەو ناوچەیە بکەیتە ناوچەیەکی داماڵدراو وەکو تەڵەی بۆ دانێیتەوە تا مێیە و نێرەکان بکوژیت........تەنها بۆ مێروو زیانبەخشەکان ...........

دواتر هەوڵدە تەڵە دروست بکە بۆ نموونە بووتڵی پلاستیکی سەری ببڕە دواتر ڕۆنی گەرچەک یان ڕۆنێکی بۆن خۆش بکە ناوی تا مێرووەکان بێنە نزیکی بچنە ناو بووتڵەکەوە دواتر دەمرن............

یان گڵۆپی سەوز وزەرد لە ئێوارە کاتژمێرە ۷ کە تاریك دەبێت وە لە ژێر گڵۆپەکە دەفرێکی پڕ لە ئاو تێکەڵ بە زاهی دادەنێیت ،کاتێک مێرووەکان خۆیان دەکێشن بە گڵۆپەکە دەکەونە ناو دەفرەکە و دەخنکێن......
ئامادەکردنی:امیر علی
پەیجی کشتوکاڵی ئۆرگانی ...
لە یوتیوب ڤیدیۆیەم هەیەلە سەر دروستکردنی تەڵە لە بووتڵی پلاستیکی
لە داهاتوو باسی جۆرەکانی ڕۆنی گونجا وە جۆرەکانی کاغەز بۆ قەڵاچۆکردنی مێروو و حەشەرات...........................

Comments

Popular posts from this blog

ڕوەکی پۆلکە یان بەزالیای کێڵگەیی

◥ پۆلکەی سەوزی کێڵگەیی  لە خێزانی پاقلەمەنییەکانە بە شێوەی سەوز (تەڕی) بەکاردێت بۆ خۆراکی مرۆڤ و پاشماوەکەشی بەکاردێت بۆ خۆراکی ئاژەڵ.... تۆوەکەی لە ئێستا لە دەکرێتە ناو قووتوو کە لە چێشتخانە و مۆتێل و هۆتێڵەکان لە سەر برنج و بریانی وە دەکرێتە سووپ و لە چەند جۆر زەڵاتە سوودی لێوەردەگرن......... ◥ سوودە تەندروستیەکانی پۆلکەی سەوز : ❶ سوودی هەیە بۆ دابەزاندنی کێش... ❷ سوودی هەیە بۆ ڕێکخستنی شەکر لە ناو خوێن... ❸ سوودی بۆ ڕێگری لە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی گەدە .... ڕوەکێکی زستانیە..... پلەی گەرمی گونجاو بۆ گەشەی پۆلکەی سەوزی کێڵگەیی : لە نێوان ( ۱۰ تا ۳۰ ) سەدیە.... ڕێژەی ئاوی پێویست : ٥۰۰ملیمەتر لە ئاوی پێویستە... شەوێك پێش چاندن پێویستە تۆوەکەی لەناو ئاو بخووسێنیت تا بتوانێت توانای چەکەرەکردنی خێراتر بێت... لە دۆنمێك نزیکەی ۳ تەن ( تۆن) بەرهەمی هەیە..... ئامادەکردنی : امیر علی پەیج و ئەکاونتی کشتوکاڵی ئۆرگانی............ لە داهاتوو بە شێوەی pdf زانیاری تەواو لەسەر پۆلکە باس دەکەم انشاللە.............. .........................۲۰۱۸....................................................

قاز ڕۆژانە چەند گرام عەلەف دەخوات

پێدانی عەلەف بە قاز و پلەوەرەکانیتر لە ڕۆژانەدا کە سوودی هەبێت بۆ گەشەیان٫ وە ببێتە هۆی هێلکەکردن و زیادبوونی ڕێژەی گۆشتیان واباشە ڕۆژانە بڕی ۲۰۰گرم عەلەف بدرێت ب قاز٫لە وەرزی بەهار کە گژوگیا زۆر دەبێت وە لە خۆراکی دەوڵەمەد بدرێت بە قاز کە دەوڵەمەندبێت بە ماددەی پڕۆتین و کانزاکان و ماددە خۆراکیەکان بەڵام دەبێت قاز بەردەوام لە ناو کێڵگە بێت ئینجا بڕی ۲۰۰ گرام عەلەف باشە .ئەگەرنا لە ناو کێڵگە نەبێت ئەوا ۲۰۰ گرم زۆر کەمە و نابێتە هۆی گەشەی قاز پێویستە گژوگیا بخوات بە تایبەتی گیا قاز  کە پێویستە بۆی بچێنرێت هەروەها گیاکان دەوڵەمەندن بە هەموو جۆرەکانی ماددە خۆراکیەکان وەکو کانزاو و پڕۆتین و تووخمەکان هتد. بەڵام لە وەرزی زستان گژوگیا نیە بۆیە دەبێت ئەم ڕێژەیە زۆر زیاد بکەیت لە عەلەف. بەگوێرەی سایتی پۆلتەری کیپەر کاتێک باڵای گیا بوو بە ۸ سانتیمەتر قاز دەتوانیت لێیبخوات ٫هەروەها قاز حەزی بەخواردنی گەنم هەیە لینکی سایتی پۆلتەری کیپەر https://poultrykeeper.com/keeping-geese-faq/feeding-geese/ Feeding  breeders Breeding  geese  in full lay should be given about 200...

ئایا مریشک ڕۆژانە چەند گرام عەلەفی پێویستە تا هێلکە بکاتن

بەخێوکردنی مریشک بۆ مەبەستی هێلکە کارێکی گونجاوە چوونکە مریشک پەلەوەرێکی بچووکە و ڕێژەیەکی زۆر هێلکە دەکات ساڵانە بۆیە بەخێوکردنی مریشک سوودی زۆرە. بەڵام دەبێت سەرەتا بزانین کە مریشک ڕۆژانە نزیکەی ٦۰۰ گرام عەلەفی دەوێ بۆ هەر مریشکێک چوونکە ئەم بڕە خواردنە یارمەتی دەدات تا بەردەوام هێلکە بکاتن.بۆ نموونە ئەگەر ۷۰۰ مریشکت هەبێ بۆ هێلکە کەواتە ڕۆژانە پێویستت بە ۷۰۰مریشک جارانی ٦۰۰گرام لە عەلەف بکە دەکاتە ٤۲۰ کیلۆ لە عەلەف ڕۆژانە.