چەند ڕێنمایەك بۆ بەکارهێنانی قرکەر بە شێوەیەکی زانستی و تەندروست؟
۱.ژ.پێویستە جلی تایبەتی لەبەربکەیت.۲.دەبێت دەمامک بۆ داپۆشینی دەم و ڕووخسار بەکاربێنیت.
۳.پێڵاوی پووتی درێژ لەپێ دەکەیت.
٤.پێش تێکەڵکردنی قڕکەر لە گەڵ ئاو (هەوموو قرکەرێك لاپەڕەیەکی زانیاری لەسەرە کە لە زانیاری تێدا نووسراوە لە جۆری ئەو ماددانەی کە تێیدایە وە بۆ چ جۆرە نەخۆشیەکیش خراپە).
٥.نابێت قرکەر بکەیتە ناو بووتڵی ئاو خواردنەوە چوونکە لەوانەیە خۆت یان منداڵ نەزانێت ئەوا قرکەر بچێت بیخواتەوە...بۆیە زۆر وریابن..
٦.واباشە کەس شارەزا کاری ڕشاندن بکات بۆ ئەوەی کەس تووشی حاڵەتی نەخوازراو نەبێت..
۷.لە کاتی بوونی بای بەهێز قرکەر بەکارمەهێنە...
۸.منداڵ لە شوێنی ڕشاندنی قرکەر دوور بخەرەوە.۹.ئاگارداربە هەندێك قرکەر ئەگەر بە لەشت بکەوێت ئەوا لەشت ئەستوور دەبێت و وەکو ئاوساو دەردەکەوێت..
۱۰.هەندێك جۆری قرکەر زۆر ترسناکن چوونکە پیاوی تووشی نەخۆشی نەزۆکی دەکەن .
۱۱.هەنودێك قرکەر تووشی شێرپەنجەت دەکەن.
باشترین چارەسەر ئەوەیە کە کەسی شارەزا ئەم قرکەرانە بەکاربێنێت..
ئامادەکردنی :ئەندازیاری کشتوکاڵی
امیر علی
پەیجی کشتوکاڵی ئۆرگانی
Comments