Skip to main content

مێرووی سریپس کە هێرش دەکاتە سەر تەماتە

مێرووی ثریپس لە تەماتە
Tomato thrips
ئەم مێرووە کە هێرش دەکاتە سەر کۆمەڵێک ڕوەک لە هەموو خێزانە جیاوازەکان ..........
لێرە باس لە تەماتە دەکەم :
ئەم مێرووە لە کێڵگەی کراوە وە لە ناو خانووی پلاستیکی هەیە ...

شێوازی زیانگەیاندنی : مێرووە هەڵدەستێت بە مژینی شلەی ناو ڕوەک لەم ڕێگەیەوە ڕوەک ووشک دەکات،هەروەها شیلەی گوڵ دەمژێت و میوەکان تووشی ووشک بوون دەکات، گەڵاش ووشک دەکات.....

نیشانەکانی : گەڵاکان ڕەنگیان دەگۆڕێت بۆ ڕەنگێکی کاڵ( واتا ڕەنگیان دەگۆڕێت بۆ سەوزی ئاچووخ یان هەمان ڕەنگی سروشتی سەوزیان نابێت و بەرەو زەرد دیارە دەبێت)، هەروەها پەڵە لەسەر گەڵاکان دیاردەکەوێت کە وەکو ژانی ماددی شلە کە هاتبێتە خوارەوە،
هەروەها گەڵا تووشبوەکان لوول دەبن ،شێوەیان تێکدەچێت.......

سوڕی ژیانی : لە وەرزی زستان پوپا pupa و adult لە ناو خۆڵ دەمێنێتەوە تا وەرزی بەهار دێت،لە وەرزی بەهار مێرووە مێیەکان female هەڵدەستن بە دانانی هێلکە (گەرا) لە ناو شانەی ڕوەک یان لە قەد..کە هەر مێیەک نزیکەی ۸۰ هێلکە دادەنێت وە پێویستی بە جووتبوون نیە لە گەڵ نێرە،هێلکەکان لە ماوەی چەند ڕۆژێک دەترووکێن لە وەرزی گەرم و وە هەفتەیەک تا مانگێک لە وەرزی سارد ...

زیانەکانی زۆرە: زیانەکانی ئەم مێرووە زۆرە چوونکە دەفڕن و لە ڕوەکێک بۆ ڕوەکێکی تر نەخۆشی دەگوازنەوە ...

ڕوەکی بارمتە: واتا ئەو ڕوەکانە کە ئەم مێرووە هێرشی دەکاتە سەر وەکو تەماتە ،پیاز ، پاقلەمەنیەکان و کولەکە و هتد...

شێوەی مێرووی ثریپس : زۆر بچووکە بە چاوی ئاسایی نابینرێت ،بەڵام دەکرێت بە ئامێری ماگنیفیەر ببینرێت،هەروەها شێوەی لوولەکیە ،..

زیانەکانی ئەم مێرووە بۆ تەماتە :
بریتیە لە گواستنەوەی نەخۆشی سیسبوونی ڤیرۆسیە،کاتێک زیانەکانی زۆردەبێت کە تەمەن پێگەیشتووەکان adults دەفڕن لە ڕوەکێکی تەماتە بۆ بنە تەماتەیەکی تر کە ئەمەش هۆکارە بۆ گواستنەوەی ڤایرۆس...

ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوی :
۱.نابێت تەماتە لە تەنیشت ئەم ڕوەکانە بچێنیت (پیاز، سیر ،دانەوێڵەکان وەکو گەنم و جۆ ،برنج، گەنمەشامی،گەنمەشامی سپی(سۆرگەم)، هەروەها نزیک کێڵگەی چاندراو بە گووڵی توحفایەتی (جوانی)،ٚ...
۲.هەڵسە بەلابردنی گەڵا تووشبووەکان .
۳.هەروەها دەتوانی دواتر دەرمانی قرکەر بەکاربێنیت...

کۆنترۆلکردنی :
۱.کێڵانی زەوی لە وەرزی پایز.
۲.لابڕدنی گژوگیا
ئامادەکردنی :امیر علی
پەیجی کشتوکاڵی ئۆرگانی

Comments

Popular posts from this blog

ئایا مریشک ڕۆژانە چەند گرام عەلەفی پێویستە تا هێلکە بکاتن

بەخێوکردنی مریشک بۆ مەبەستی هێلکە کارێکی گونجاوە چوونکە مریشک پەلەوەرێکی بچووکە و ڕێژەیەکی زۆر هێلکە دەکات ساڵانە بۆیە بەخێوکردنی مریشک سوودی زۆرە. بەڵام دەبێت سەرەتا بزانین کە مریشک ڕۆژانە نزیکەی ٦۰۰ گرام عەلەفی دەوێ بۆ هەر مریشکێک چوونکە ئەم بڕە خواردنە یارمەتی دەدات تا بەردەوام هێلکە بکاتن.بۆ نموونە ئەگەر ۷۰۰ مریشکت هەبێ بۆ هێلکە کەواتە ڕۆژانە پێویستت بە ۷۰۰مریشک جارانی ٦۰۰گرام لە عەلەف بکە دەکاتە ٤۲۰ کیلۆ لە عەلەف ڕۆژانە.

قاز ڕۆژانە چەند گرام عەلەف دەخوات

پێدانی عەلەف بە قاز و پلەوەرەکانیتر لە ڕۆژانەدا کە سوودی هەبێت بۆ گەشەیان٫ وە ببێتە هۆی هێلکەکردن و زیادبوونی ڕێژەی گۆشتیان واباشە ڕۆژانە بڕی ۲۰۰گرم عەلەف بدرێت ب قاز٫لە وەرزی بەهار کە گژوگیا زۆر دەبێت وە لە خۆراکی دەوڵەمەد بدرێت بە قاز کە دەوڵەمەندبێت بە ماددەی پڕۆتین و کانزاکان و ماددە خۆراکیەکان بەڵام دەبێت قاز بەردەوام لە ناو کێڵگە بێت ئینجا بڕی ۲۰۰ گرام عەلەف باشە .ئەگەرنا لە ناو کێڵگە نەبێت ئەوا ۲۰۰ گرم زۆر کەمە و نابێتە هۆی گەشەی قاز پێویستە گژوگیا بخوات بە تایبەتی گیا قاز  کە پێویستە بۆی بچێنرێت هەروەها گیاکان دەوڵەمەندن بە هەموو جۆرەکانی ماددە خۆراکیەکان وەکو کانزاو و پڕۆتین و تووخمەکان هتد. بەڵام لە وەرزی زستان گژوگیا نیە بۆیە دەبێت ئەم ڕێژەیە زۆر زیاد بکەیت لە عەلەف. بەگوێرەی سایتی پۆلتەری کیپەر کاتێک باڵای گیا بوو بە ۸ سانتیمەتر قاز دەتوانیت لێیبخوات ٫هەروەها قاز حەزی بەخواردنی گەنم هەیە لینکی سایتی پۆلتەری کیپەر https://poultrykeeper.com/keeping-geese-faq/feeding-geese/ Feeding  breeders Breeding  geese  in full lay should be given about 200...

گیای کاڕوش

«ئەم ڕووەکە بناسە» کە گیایەکی خۆڕسکە  *کاڕوش sorghum halepense) or (Johnson grass)* ڕوەکێکی تەمەندارە دەتوانێ بۆ ماوەی زیاتر لە 10ساڵ بمێنێتەوە وە ئەوەی ئەم گیایە لە گیایەکانی تر جیادەکاتەوە ئەوەیە کە ڕایزۆمی هەیە ئەگەر تۆوەکەشی نەمێنێت لە ژێر خاک ڕایزۆمەکەی دووبارە گەشە دەکاتەوە. ئەم گیایە (weed) لە خێرانی ڕەگ ڕیشاڵیەکانە Poaceae ڕێگاکانی لاناوبردنی:  ۱.لەسەرەتای گەشەی کە دەرکەوت دەتوانی بەڕێگای سروشتی و کیمیایی لەناوی ببەیت (ٚیەکەم ڕێگای سروشتی وەک کێڵانی زەوییەکە،scouting واتا ئەو شوێنە دیاری دەکەی کە گیایەکەی ڵێبڵاوبۆتەوە وە پەرژینێك دروست دەکە ی دواتر چەند قاز یان ئاژەڵی تر دەهێنیت کە بیخوات وە قار دەمێکی مشاری ببڕەڕی هەیە بەڵام باوەڕ وایە کە ئەم گیایە بۆ ڕەشە ووڵاخ خراپە کە بیخوات)   ڕێگای دووەم(بەکارهێانی ماددەی قڕکەری وەک cleistorm یان roundup هەڵبەتە کە ئەمانەش زیانیان بۆ خاك هەیە وە ناتوانن ڕایزۆمەکەی لەناوبەرن!... ئەی چۆن ڕایزۆمەکەی لەناو بەرین؟..................  ۱.زەوییەکە بکێڵە دواتر بیسووتێنە.  ۲.بەکارهێانی herbigation واتا تێکەڵکردنی ...