Skip to main content

شۆکە(مەن)aphids

aphids

sap feeders شانە مژەکان

مێرووەکانی سەر بە شۆکە.................
خاوەنی شەش قاچن...........................
شێوەیان هێلکەییە...............................لەشیان نەرمە....
ڕەنگی جیاوازیان هەیە ( سپی ، ڕەش ، سەوز ، پڕتەقاڵی ،زەرد ، قاوەیی)..................
ئەم حەشەرانە لە کۆتایی جەستەیان دوو کۆڕنیکلسیان corniclesهەیە وەکو دوو بۆڕی گزۆز دەردەکەوێت........
هەروەها ئەم خێزانە بەوە ناسراون کە زۆر کەم گەرا دادەنێن.......
ئەم جۆرە مێرووانە هەڵدەستن بە مژینی شانەی گەڵا زۆربەی کات لە ڕووی خوارەوەی گەڵا دەبینرێن...............
بەڵام لە جیاتی دانانی هێلکە شتێکی تریان هەیە ئەویش colones کە بەیەکجار ڕێژەیەکی زۆر لەم جۆرە مێرووانە دروست دەبن.......

دوو جۆریان زۆر بەربڵاون ئەوانیش

۱...شۆکەی کەلەرم cabbage aphids
۲...شۆکەی شێلم Turnip aphids
هەر دووکیان ڕەنگیان ساوزە
هێرش دەکەنە سەر کەلەرم ، برۆکۆلی و بڕوسێلس و کالی و قەرنابیت و هەروەها توور............
 ئەگەر ڕێژەیەکی زۆر لەم جۆرانەی شۆکە بڵاوبێتەوە ئەوە تەواوی گەڵای ڕوەکەکە دەخۆن .......
تێبینی : جووتیار پێویستە بەردەوام سەیری هەر دوو ڕووی گەڵا بکاتن تا دڵنیابێتەوە لە سەلامەتی ڕوەکەکانەی.........

بۆ کۆنترۆلکردنی : ڕۆنی نیم oil neem

لە درەختی ئازادی neem tree ئەم جۆرە ڕۆنە بەرهەم دەهێنرێت.........ناوی زانستی دارەکە Azadiracht indica
 لەماوەی ڕابردووش بابەتێکی بچووکم لە سەر ئەم درەختە پۆستکرد............
ئامادەکردنی :
ئەندازیاری کشتوکاڵی :امیر علی
وە
پێداچوونەوەی بابەت : مامۆستا لەنیە کۆیی
پەیجی کشتوکاڵی ئۆرگانی.........................۲۰۱۸.............

Comments

Popular posts from this blog

ئایا مریشک ڕۆژانە چەند گرام عەلەفی پێویستە تا هێلکە بکاتن

بەخێوکردنی مریشک بۆ مەبەستی هێلکە کارێکی گونجاوە چوونکە مریشک پەلەوەرێکی بچووکە و ڕێژەیەکی زۆر هێلکە دەکات ساڵانە بۆیە بەخێوکردنی مریشک سوودی زۆرە. بەڵام دەبێت سەرەتا بزانین کە مریشک ڕۆژانە نزیکەی ٦۰۰ گرام عەلەفی دەوێ بۆ هەر مریشکێک چوونکە ئەم بڕە خواردنە یارمەتی دەدات تا بەردەوام هێلکە بکاتن.بۆ نموونە ئەگەر ۷۰۰ مریشکت هەبێ بۆ هێلکە کەواتە ڕۆژانە پێویستت بە ۷۰۰مریشک جارانی ٦۰۰گرام لە عەلەف بکە دەکاتە ٤۲۰ کیلۆ لە عەلەف ڕۆژانە.

قاز ڕۆژانە چەند گرام عەلەف دەخوات

پێدانی عەلەف بە قاز و پلەوەرەکانیتر لە ڕۆژانەدا کە سوودی هەبێت بۆ گەشەیان٫ وە ببێتە هۆی هێلکەکردن و زیادبوونی ڕێژەی گۆشتیان واباشە ڕۆژانە بڕی ۲۰۰گرم عەلەف بدرێت ب قاز٫لە وەرزی بەهار کە گژوگیا زۆر دەبێت وە لە خۆراکی دەوڵەمەد بدرێت بە قاز کە دەوڵەمەندبێت بە ماددەی پڕۆتین و کانزاکان و ماددە خۆراکیەکان بەڵام دەبێت قاز بەردەوام لە ناو کێڵگە بێت ئینجا بڕی ۲۰۰ گرام عەلەف باشە .ئەگەرنا لە ناو کێڵگە نەبێت ئەوا ۲۰۰ گرم زۆر کەمە و نابێتە هۆی گەشەی قاز پێویستە گژوگیا بخوات بە تایبەتی گیا قاز  کە پێویستە بۆی بچێنرێت هەروەها گیاکان دەوڵەمەندن بە هەموو جۆرەکانی ماددە خۆراکیەکان وەکو کانزاو و پڕۆتین و تووخمەکان هتد. بەڵام لە وەرزی زستان گژوگیا نیە بۆیە دەبێت ئەم ڕێژەیە زۆر زیاد بکەیت لە عەلەف. بەگوێرەی سایتی پۆلتەری کیپەر کاتێک باڵای گیا بوو بە ۸ سانتیمەتر قاز دەتوانیت لێیبخوات ٫هەروەها قاز حەزی بەخواردنی گەنم هەیە لینکی سایتی پۆلتەری کیپەر https://poultrykeeper.com/keeping-geese-faq/feeding-geese/ Feeding  breeders Breeding  geese  in full lay should be given about 200...

گیای کاڕوش

«ئەم ڕووەکە بناسە» کە گیایەکی خۆڕسکە  *کاڕوش sorghum halepense) or (Johnson grass)* ڕوەکێکی تەمەندارە دەتوانێ بۆ ماوەی زیاتر لە 10ساڵ بمێنێتەوە وە ئەوەی ئەم گیایە لە گیایەکانی تر جیادەکاتەوە ئەوەیە کە ڕایزۆمی هەیە ئەگەر تۆوەکەشی نەمێنێت لە ژێر خاک ڕایزۆمەکەی دووبارە گەشە دەکاتەوە. ئەم گیایە (weed) لە خێرانی ڕەگ ڕیشاڵیەکانە Poaceae ڕێگاکانی لاناوبردنی:  ۱.لەسەرەتای گەشەی کە دەرکەوت دەتوانی بەڕێگای سروشتی و کیمیایی لەناوی ببەیت (ٚیەکەم ڕێگای سروشتی وەک کێڵانی زەوییەکە،scouting واتا ئەو شوێنە دیاری دەکەی کە گیایەکەی ڵێبڵاوبۆتەوە وە پەرژینێك دروست دەکە ی دواتر چەند قاز یان ئاژەڵی تر دەهێنیت کە بیخوات وە قار دەمێکی مشاری ببڕەڕی هەیە بەڵام باوەڕ وایە کە ئەم گیایە بۆ ڕەشە ووڵاخ خراپە کە بیخوات)   ڕێگای دووەم(بەکارهێانی ماددەی قڕکەری وەک cleistorm یان roundup هەڵبەتە کە ئەمانەش زیانیان بۆ خاك هەیە وە ناتوانن ڕایزۆمەکەی لەناوبەرن!... ئەی چۆن ڕایزۆمەکەی لەناو بەرین؟..................  ۱.زەوییەکە بکێڵە دواتر بیسووتێنە.  ۲.بەکارهێانی herbigation واتا تێکەڵکردنی ...