Skip to main content

تووشبوونی ڕوەک بە ژەنگ plant rust

ژەنگ rust

یەکێکە لە و نەخۆشیانە کە دەبێتە هۆی لەناوچوونی بەرهەمی کشتوکاڵی .......
ژەنگگرتن لە ڕوەکێك بۆ ڕوەکێکی تر جیاوازە...
بۆ نموونە ئەو ڕوەکانەی کە گەڵایان بۆ خۆراکی مرۆڤ بەکاردێت ئەگەر تووشی ژەنگ بێت ئیتر نابێت بۆ خۆراک بەکاربێت  وەکو ...کەرەوز ، سڵق ، قەرنابیت ، کاهوو (خاس) ، کەلەرم ، تەڕەتوول ، هتد...

خۆپاراستن لە بەکارهێنانی دەرمان باشترە:

چۆن :
۱.چاندنی تەرزی باوەڕپێکراو (کە حکومەت و کۆمپانیا دڵنیات بکەنەوە ئەم تەرزە دوورە لە نەخۆشی و بەتایبەتی ژەنگ ...
۲.گرینگیدان بە تەرزی کڕۆس بریدcross breed واتا باوانی ئەم تەرزە هەریەکەیان مقاومەی هەیە بۆ نەحۆشیەك و لە مقاومەی گۆڕانی کەش و هەوای جیاواز ....
۳.پاکردنەوەی زەوی لە گەڵای تووش بوو بەنەخۆشی ...
٤.کێڵانی زەوی بە ئامێری پارێزراو کە دڵنیابیت ئەو ئامێرە(تڕاکتۆر) هیچ جۆرە پاشماوەیەکی ڕوەکی تووشبوو بەنەخۆشی هەڵنەگرتووە ئەم کارە تەنها بە سەیرکردنی تایە و خەرماشەکانی پێش چاندن یان شۆردنی بە ماددەی خاوێن کەرەوە وەکو زاهی دەتوانیت بیکەیت...
٥.ئەو جل و بەرگەی لەبەری دەکەیت دڵنیابە هیچ جۆرە کەڕوو یان شتی نەخوازراوی پێوەنیە...
٦.کاتی چاندن زۆر گرینگە..هەرچەندە ئەم ساڵانە کاتەکان گۆڕاوە...

چارەسەرکردنی  ژەنگ دوای بڵاو بوونەوە:

سەرەتا بزانە چارەسەرێ خێرا زۆر گرینکە:
چارەسەری خێرا واتا کاتێك دەبینیت کە گەڵاکانی تووشی ژەنگ بووە ئەو گەڵایانە هەر بە دەست بقرتێنە(لایبەرە ،بیبڕە)...ئەمە کاتێك دەکرێت کە ڕێژەیەکی زۆر کەم تووش بووبێت چوونکە ئەگەر زۆربێت دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی بەرهەم لەم حاڵەتە دەبێت دەرمانی کیمیایی بەکاربێنیت.....

چارەسەری تر:

بۆ نموونە ئەگەر ڕێژەیەکی زۆر کەم لە کەرەوزت بۆ خۆراکی ڕۆژانەی خۆت لە ماڵەوە چاندووە :
لەم ڕوانگەوە دەتوانی سوود لە سرکەی سێوی سروشتی وەرگری:
بەکارهێنانی بەم جۆرەیە:سەرەتا یەك کەوچك لە سرکەی سێو بکە ناو دوو لتر لە ئاو دواتر  بە شێوەی ڕشاندن بیکە بەسەر کەرەوزەکەت،دوو جار ئەم کارە دووبارە بکەوە کە نێوانیان تەنها ٤ بێت...
تێبینی ئێمە بەرپرسیار نین ئەگەر کەسێکی نەشارەزا بچێت ئەم کارە بکات...تکایە سەبارەت بەکارهێنانی سرکە تەنها بۆ ڕێژەیەکی کەم بەکاربهێن چوونکە داتا و زانیاری تەواومان نیە تا ئێستا زانیستی بیسەلمێنێت کە زۆر باشە بۆ چارەسەر هەرچەندە سرکە خۆی دەرمانە....
ئامادەکردنی:ستافی پەیجی کشتوکاڵی ئۆرگانی
بەهیوای دوعای خێری ئێوە...ئەگەر هەڵەیەکیش هەیە ڕاستی بکەنەوە..سوپاس...

Comments

Popular posts from this blog

ڕوەکی پۆلکە یان بەزالیای کێڵگەیی

◥ پۆلکەی سەوزی کێڵگەیی  لە خێزانی پاقلەمەنییەکانە بە شێوەی سەوز (تەڕی) بەکاردێت بۆ خۆراکی مرۆڤ و پاشماوەکەشی بەکاردێت بۆ خۆراکی ئاژەڵ.... تۆوەکەی لە ئێستا لە دەکرێتە ناو قووتوو کە لە چێشتخانە و مۆتێل و هۆتێڵەکان لە سەر برنج و بریانی وە دەکرێتە سووپ و لە چەند جۆر زەڵاتە سوودی لێوەردەگرن......... ◥ سوودە تەندروستیەکانی پۆلکەی سەوز : ❶ سوودی هەیە بۆ دابەزاندنی کێش... ❷ سوودی هەیە بۆ ڕێکخستنی شەکر لە ناو خوێن... ❸ سوودی بۆ ڕێگری لە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی گەدە .... ڕوەکێکی زستانیە..... پلەی گەرمی گونجاو بۆ گەشەی پۆلکەی سەوزی کێڵگەیی : لە نێوان ( ۱۰ تا ۳۰ ) سەدیە.... ڕێژەی ئاوی پێویست : ٥۰۰ملیمەتر لە ئاوی پێویستە... شەوێك پێش چاندن پێویستە تۆوەکەی لەناو ئاو بخووسێنیت تا بتوانێت توانای چەکەرەکردنی خێراتر بێت... لە دۆنمێك نزیکەی ۳ تەن ( تۆن) بەرهەمی هەیە..... ئامادەکردنی : امیر علی پەیج و ئەکاونتی کشتوکاڵی ئۆرگانی............ لە داهاتوو بە شێوەی pdf زانیاری تەواو لەسەر پۆلکە باس دەکەم انشاللە.............. .........................۲۰۱۸....................................................

قاز ڕۆژانە چەند گرام عەلەف دەخوات

پێدانی عەلەف بە قاز و پلەوەرەکانیتر لە ڕۆژانەدا کە سوودی هەبێت بۆ گەشەیان٫ وە ببێتە هۆی هێلکەکردن و زیادبوونی ڕێژەی گۆشتیان واباشە ڕۆژانە بڕی ۲۰۰گرم عەلەف بدرێت ب قاز٫لە وەرزی بەهار کە گژوگیا زۆر دەبێت وە لە خۆراکی دەوڵەمەد بدرێت بە قاز کە دەوڵەمەندبێت بە ماددەی پڕۆتین و کانزاکان و ماددە خۆراکیەکان بەڵام دەبێت قاز بەردەوام لە ناو کێڵگە بێت ئینجا بڕی ۲۰۰ گرام عەلەف باشە .ئەگەرنا لە ناو کێڵگە نەبێت ئەوا ۲۰۰ گرم زۆر کەمە و نابێتە هۆی گەشەی قاز پێویستە گژوگیا بخوات بە تایبەتی گیا قاز  کە پێویستە بۆی بچێنرێت هەروەها گیاکان دەوڵەمەندن بە هەموو جۆرەکانی ماددە خۆراکیەکان وەکو کانزاو و پڕۆتین و تووخمەکان هتد. بەڵام لە وەرزی زستان گژوگیا نیە بۆیە دەبێت ئەم ڕێژەیە زۆر زیاد بکەیت لە عەلەف. بەگوێرەی سایتی پۆلتەری کیپەر کاتێک باڵای گیا بوو بە ۸ سانتیمەتر قاز دەتوانیت لێیبخوات ٫هەروەها قاز حەزی بەخواردنی گەنم هەیە لینکی سایتی پۆلتەری کیپەر https://poultrykeeper.com/keeping-geese-faq/feeding-geese/ Feeding  breeders Breeding  geese  in full lay should be given about 200...

ئایا مریشک ڕۆژانە چەند گرام عەلەفی پێویستە تا هێلکە بکاتن

بەخێوکردنی مریشک بۆ مەبەستی هێلکە کارێکی گونجاوە چوونکە مریشک پەلەوەرێکی بچووکە و ڕێژەیەکی زۆر هێلکە دەکات ساڵانە بۆیە بەخێوکردنی مریشک سوودی زۆرە. بەڵام دەبێت سەرەتا بزانین کە مریشک ڕۆژانە نزیکەی ٦۰۰ گرام عەلەفی دەوێ بۆ هەر مریشکێک چوونکە ئەم بڕە خواردنە یارمەتی دەدات تا بەردەوام هێلکە بکاتن.بۆ نموونە ئەگەر ۷۰۰ مریشکت هەبێ بۆ هێلکە کەواتە ڕۆژانە پێویستت بە ۷۰۰مریشک جارانی ٦۰۰گرام لە عەلەف بکە دەکاتە ٤۲۰ کیلۆ لە عەلەف ڕۆژانە.