Skip to main content

بەڕێوبردنی کێڵگەی کشتوکاڵی و زانیاری لەسەر ووشەی زۆر یان کەم

زۆر یان کەم : Less or more
هەندێك کات بەهۆی زۆر بەپیتی خاك ڕێژەی بەرهەم کەمدەکات وە هەندێك کاتیش بەهۆی بێ پیتی خاک .....
پێش ئەوەی کاری چاندن ئەنجامبدرێت واباشە پشکنین بۆ زەویەکەت بکەیت تا دڵنیابیتەوە کە زەویەکەت ڕێژەی تووخمەکانی چەند تێدایە ... ئەم تووخمانە (نایترۆجین ، فسفۆڕ ، پۆتاسیۆم ) کە سێ توخمی سەرەکین بۆ ڕوەک..........

زاناکانی بواری کشتوکاڵی ووشەیەك زۆر دووبارە دەکەنەوە
زۆر یان کەمــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

 ◥ واتا :
❶  ئەگەر ڕێژەی تووخمە خۆراکیەکانی کەم بێت ئەوا ڕێژەی بەرهەمت کەم دەبێت...

❷ ئەگەر ڕێژەی تووخمە خۆراکیەکانت زۆربێت دووبارە ڕێژەی بەرهەمت کەم دەکات....

بۆ نموونە : ئەگەر نایترۆجین زۆربوو دەبێتە هۆی ڕێگری لە کرانەوەی گووڵ و کرداری پیتێن دوادەخات ... ئەگەر نایترۆجینت کەمبوو ڕوەک گەشەی دەوەستێت و بەرەو سیس بوون و دواخستنی کاتی پێگەیشتنی .................

لە نێوان هەر دوو ووشەی کەم یان زۆر  ووشەیەکیتر هەیە کە زۆر گرینگە ئەویش (هاوسەنگ).....
بەکارهێنانی پەین بەشێوەیەکی هاوسەنگ واتا نەزۆربێت وە نەکەمبێت....

◥ کاتێك هاوسەنگی لە ڕێژەی تووخمی خۆراکی دروست دەکەیت ئەم سوودانەت پێدەگات ؟

❶ ڕێژەیەکی زۆر لە بەرهەمت دەست دەکەوێت ...
❷ ڕوەکێکی تەندروست و دوور لە نەخۆشی ....
❸ خاکەکەت کێشی ترشی و تفتی نابێت .......
❹ ئەو ڕوەکەی کە دەیخەیتە بازاڕ بەهۆی جوانی ڕەنگ و شێوەو بۆنی نرخێکی باش دەکات .................................

بۆ ئەوەی خاکێکی هاوسەنگ دەست بکەوێت :
❶ پشکنینی خاک پێش چاندن بۆ تووخمە خۆراکیەکان ...

❷ پشکنینی پی ئێچ زۆر گرینگە چوونکە ئەگەر خاک بەرەو تفتی بڕوات هەندێك تووخم کەمدەکات وە ئەگەر خاک ترشبێت جۆرێك لە تووخمی تر لە ناو خاک ڕێژەکەی زۆر دەبێت..............

بۆ ئەنجامدانی پشکنین پێویستت بە ورگرتنی نموونە دەبێت :شێوازی زانستی وەرگرتنی نموونە بۆ پشکنین:sample
❶ سەرەتا  شازدە(۱٦) کیسی نایلۆن ئامادە بکە .
❷دواتر بە قووتوویەکی پلێتی یان ئاسن وەکو کۆڕ(core) نموونەکان وەرگرە.
❸دەبێت سەرەتا بەشی سەرەوەی سەر زەویەکە ئەو شوێنەی کە نموونەی لێوەردەگریت خاوێن بکەیتەوە واتا نابێت گژوگیا یان شتی تری تێدابێت وەکو بەرد هتد.......
❹ نابێت نموونە لەو شوێنانە وەرگریت کە نزیک شوێنی تایەی ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر..نابێت نموونە لەو شوێنەش وەرگری کە ئاژەڵ پیسایی لێکردووە چوونکە ئەمانە ڕاستی و دروستی پشکنینەکەت لێ تێکدەدەن...

ئامادەکردنی : ئەندازیاری کشتوکاڵی
                 
      ْ          : امیر علی

پەیجی کشتوکاڵی ئۆرگانـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــی

Comments

Popular posts from this blog

ئایا مریشک ڕۆژانە چەند گرام عەلەفی پێویستە تا هێلکە بکاتن

بەخێوکردنی مریشک بۆ مەبەستی هێلکە کارێکی گونجاوە چوونکە مریشک پەلەوەرێکی بچووکە و ڕێژەیەکی زۆر هێلکە دەکات ساڵانە بۆیە بەخێوکردنی مریشک سوودی زۆرە. بەڵام دەبێت سەرەتا بزانین کە مریشک ڕۆژانە نزیکەی ٦۰۰ گرام عەلەفی دەوێ بۆ هەر مریشکێک چوونکە ئەم بڕە خواردنە یارمەتی دەدات تا بەردەوام هێلکە بکاتن.بۆ نموونە ئەگەر ۷۰۰ مریشکت هەبێ بۆ هێلکە کەواتە ڕۆژانە پێویستت بە ۷۰۰مریشک جارانی ٦۰۰گرام لە عەلەف بکە دەکاتە ٤۲۰ کیلۆ لە عەلەف ڕۆژانە.

قاز ڕۆژانە چەند گرام عەلەف دەخوات

پێدانی عەلەف بە قاز و پلەوەرەکانیتر لە ڕۆژانەدا کە سوودی هەبێت بۆ گەشەیان٫ وە ببێتە هۆی هێلکەکردن و زیادبوونی ڕێژەی گۆشتیان واباشە ڕۆژانە بڕی ۲۰۰گرم عەلەف بدرێت ب قاز٫لە وەرزی بەهار کە گژوگیا زۆر دەبێت وە لە خۆراکی دەوڵەمەد بدرێت بە قاز کە دەوڵەمەندبێت بە ماددەی پڕۆتین و کانزاکان و ماددە خۆراکیەکان بەڵام دەبێت قاز بەردەوام لە ناو کێڵگە بێت ئینجا بڕی ۲۰۰ گرام عەلەف باشە .ئەگەرنا لە ناو کێڵگە نەبێت ئەوا ۲۰۰ گرم زۆر کەمە و نابێتە هۆی گەشەی قاز پێویستە گژوگیا بخوات بە تایبەتی گیا قاز  کە پێویستە بۆی بچێنرێت هەروەها گیاکان دەوڵەمەندن بە هەموو جۆرەکانی ماددە خۆراکیەکان وەکو کانزاو و پڕۆتین و تووخمەکان هتد. بەڵام لە وەرزی زستان گژوگیا نیە بۆیە دەبێت ئەم ڕێژەیە زۆر زیاد بکەیت لە عەلەف. بەگوێرەی سایتی پۆلتەری کیپەر کاتێک باڵای گیا بوو بە ۸ سانتیمەتر قاز دەتوانیت لێیبخوات ٫هەروەها قاز حەزی بەخواردنی گەنم هەیە لینکی سایتی پۆلتەری کیپەر https://poultrykeeper.com/keeping-geese-faq/feeding-geese/ Feeding  breeders Breeding  geese  in full lay should be given about 200...

گیای کاڕوش

«ئەم ڕووەکە بناسە» کە گیایەکی خۆڕسکە  *کاڕوش sorghum halepense) or (Johnson grass)* ڕوەکێکی تەمەندارە دەتوانێ بۆ ماوەی زیاتر لە 10ساڵ بمێنێتەوە وە ئەوەی ئەم گیایە لە گیایەکانی تر جیادەکاتەوە ئەوەیە کە ڕایزۆمی هەیە ئەگەر تۆوەکەشی نەمێنێت لە ژێر خاک ڕایزۆمەکەی دووبارە گەشە دەکاتەوە. ئەم گیایە (weed) لە خێرانی ڕەگ ڕیشاڵیەکانە Poaceae ڕێگاکانی لاناوبردنی:  ۱.لەسەرەتای گەشەی کە دەرکەوت دەتوانی بەڕێگای سروشتی و کیمیایی لەناوی ببەیت (ٚیەکەم ڕێگای سروشتی وەک کێڵانی زەوییەکە،scouting واتا ئەو شوێنە دیاری دەکەی کە گیایەکەی ڵێبڵاوبۆتەوە وە پەرژینێك دروست دەکە ی دواتر چەند قاز یان ئاژەڵی تر دەهێنیت کە بیخوات وە قار دەمێکی مشاری ببڕەڕی هەیە بەڵام باوەڕ وایە کە ئەم گیایە بۆ ڕەشە ووڵاخ خراپە کە بیخوات)   ڕێگای دووەم(بەکارهێانی ماددەی قڕکەری وەک cleistorm یان roundup هەڵبەتە کە ئەمانەش زیانیان بۆ خاك هەیە وە ناتوانن ڕایزۆمەکەی لەناوبەرن!... ئەی چۆن ڕایزۆمەکەی لەناو بەرین؟..................  ۱.زەوییەکە بکێڵە دواتر بیسووتێنە.  ۲.بەکارهێانی herbigation واتا تێکەڵکردنی ...