Skip to main content

بنەماکانی بەڕێوبردنی کێڵگە

بنەماکانی بەڕێوبردنی کێڵگە:

۱.دیاریکردنی ڕووبەری زەوی تەرخانکراو بۆ کێڵگە.
۲.دروستکردنی سیاج بەشێوەی سروشتی و دەستکرد.
۳.دانانی پلانێکی گشتگر بۆ بەڕێوبردنی کێڵگە.
٤.سەرچاوەی ئاو.
٥.نزیکی لە شار.
٦.شوێنی تایبەت بە ئاژەڵ و پەلەوەر..
۷.دانانی سیستەمی چاودێری بە شێوەی سروشتی و دەستکرد...

ڕووبەری کێڵگە:

زۆر گرنگە چوونکە وادەکات بتوانیت زۆر بە ئاسانی پلان و دیزاین دابنێیت ،هەروەها ئاسانکاریت بۆ دەکات تا زەویەکە دابەش بکەیت بەو سیستەمی کە خۆت پەسندی دەکەیت..

سیاج:

جۆرەکانی سیاج:
۱.سیاجکردنی دەرەوە:بریتیە لە سیاجکردنی هەر چوار دەوری کێڵگە بە شێوەیەکی دەستکرد کە تەل و ئاسن و دار بەکاردێت تا ڕێبگرێت لت هاتنەناوەوەی ئاژەڵ و مرۆڤی نەناسراو..
۲.سیاجکردنی ناوەوە:ئەم جۆرە سیاجکردنە بۆ دابەشکردنی زەویەکەیە بۆ چەند بەشێك بەپێی خواستی خاوەن کێڵگە..

سیاجکردنی سروشتی:بریتیە  لە چاندنی دار بۆ پاراستنی  کێڵگەکە لە ڕەشەبا.یان چاندنی ڕوەکی دڕکاوی بۆ پاراستنی کێڵگە لە هێرشی ورچ یان چاندنی بیبەری تیژ بە چوار دەوری زەوی چاندراو بە شووتی تا لە هێرشی ڕەوە بەراز لە ناوچە شاخاوییەکان..

پلانی گشتگر:

بۆ ئەوەی پلانێکی تۆکمەت هەبێت لە ماوەی چەند ساڵێکی دەوێ بۆ ئەمەش دەبێت کار بە دوو جۆر پلا بکەیت
۱.پلانی خێرا:چاندنی ئەو ڕوەک و دارانەی کە ماوەی پێگەیشتنی بەرهەمیان تەنها یەک ساڵە..
۲.پلانی درێژ خایەن:چاندنی ئەو دارانەی کە ماوەی پێگەیشتنیان بۆ سەرووی سێ ساڵە..
بۆ ئاژەڵ و پەلەوەریش هەمان شت دەکرێت سوودی لێوەرگیرێت..

....ئاو:ئەگەر سەرچاوەی ئاوی نەبێت ئیتر بۆ دروستکردنی کێڵگە ناشێت..

نزیکی لە شار یان بازاڕ:دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بڕی تێچوو هۆکارە بۆ قازانجی زیاتر وە بەرهەمەکەشت لە کاتی گونجاو دەگاتە دەستی کڕیار..

شوێنی ئاژەڵ و پەلەوەر:جیابکەرەوە تا زەویەکەت لە کاری نازانستی و نەشیاو بپارێزیت ،حەیوان نازانێت چی باشە و چی خراپە بۆیە دەبێت ڕێگا و شوێنی تایبەتیان هەبێت تا هەر ڕۆژە لە شوێنێکی کێڵگە نەخۆن .


سیستەمی چاودێری:بریتیە لە چاودێریکردنی هەموو بەشەکانی ناو کێڵگە  پاراستنی ئامێرەکان لە تێکچوون..پاراستنی پەلەوەر و ئاژەڵەکانیش لە دزی و ئاژەڵی دڕندە..دانانی سیاج و چاودێری ئەو سیاجە نەوەک لە شوێنێک سیاجەکە تێکدرابێت ..

ئامادەکردنی:ئەندازیاری کشتوکاڵی
امیر علی

Comments

Popular posts from this blog

ئایا مریشک ڕۆژانە چەند گرام عەلەفی پێویستە تا هێلکە بکاتن

بەخێوکردنی مریشک بۆ مەبەستی هێلکە کارێکی گونجاوە چوونکە مریشک پەلەوەرێکی بچووکە و ڕێژەیەکی زۆر هێلکە دەکات ساڵانە بۆیە بەخێوکردنی مریشک سوودی زۆرە. بەڵام دەبێت سەرەتا بزانین کە مریشک ڕۆژانە نزیکەی ٦۰۰ گرام عەلەفی دەوێ بۆ هەر مریشکێک چوونکە ئەم بڕە خواردنە یارمەتی دەدات تا بەردەوام هێلکە بکاتن.بۆ نموونە ئەگەر ۷۰۰ مریشکت هەبێ بۆ هێلکە کەواتە ڕۆژانە پێویستت بە ۷۰۰مریشک جارانی ٦۰۰گرام لە عەلەف بکە دەکاتە ٤۲۰ کیلۆ لە عەلەف ڕۆژانە.

قاز ڕۆژانە چەند گرام عەلەف دەخوات

پێدانی عەلەف بە قاز و پلەوەرەکانیتر لە ڕۆژانەدا کە سوودی هەبێت بۆ گەشەیان٫ وە ببێتە هۆی هێلکەکردن و زیادبوونی ڕێژەی گۆشتیان واباشە ڕۆژانە بڕی ۲۰۰گرم عەلەف بدرێت ب قاز٫لە وەرزی بەهار کە گژوگیا زۆر دەبێت وە لە خۆراکی دەوڵەمەد بدرێت بە قاز کە دەوڵەمەندبێت بە ماددەی پڕۆتین و کانزاکان و ماددە خۆراکیەکان بەڵام دەبێت قاز بەردەوام لە ناو کێڵگە بێت ئینجا بڕی ۲۰۰ گرام عەلەف باشە .ئەگەرنا لە ناو کێڵگە نەبێت ئەوا ۲۰۰ گرم زۆر کەمە و نابێتە هۆی گەشەی قاز پێویستە گژوگیا بخوات بە تایبەتی گیا قاز  کە پێویستە بۆی بچێنرێت هەروەها گیاکان دەوڵەمەندن بە هەموو جۆرەکانی ماددە خۆراکیەکان وەکو کانزاو و پڕۆتین و تووخمەکان هتد. بەڵام لە وەرزی زستان گژوگیا نیە بۆیە دەبێت ئەم ڕێژەیە زۆر زیاد بکەیت لە عەلەف. بەگوێرەی سایتی پۆلتەری کیپەر کاتێک باڵای گیا بوو بە ۸ سانتیمەتر قاز دەتوانیت لێیبخوات ٫هەروەها قاز حەزی بەخواردنی گەنم هەیە لینکی سایتی پۆلتەری کیپەر https://poultrykeeper.com/keeping-geese-faq/feeding-geese/ Feeding  breeders Breeding  geese  in full lay should be given about 200...

گیای کاڕوش

«ئەم ڕووەکە بناسە» کە گیایەکی خۆڕسکە  *کاڕوش sorghum halepense) or (Johnson grass)* ڕوەکێکی تەمەندارە دەتوانێ بۆ ماوەی زیاتر لە 10ساڵ بمێنێتەوە وە ئەوەی ئەم گیایە لە گیایەکانی تر جیادەکاتەوە ئەوەیە کە ڕایزۆمی هەیە ئەگەر تۆوەکەشی نەمێنێت لە ژێر خاک ڕایزۆمەکەی دووبارە گەشە دەکاتەوە. ئەم گیایە (weed) لە خێرانی ڕەگ ڕیشاڵیەکانە Poaceae ڕێگاکانی لاناوبردنی:  ۱.لەسەرەتای گەشەی کە دەرکەوت دەتوانی بەڕێگای سروشتی و کیمیایی لەناوی ببەیت (ٚیەکەم ڕێگای سروشتی وەک کێڵانی زەوییەکە،scouting واتا ئەو شوێنە دیاری دەکەی کە گیایەکەی ڵێبڵاوبۆتەوە وە پەرژینێك دروست دەکە ی دواتر چەند قاز یان ئاژەڵی تر دەهێنیت کە بیخوات وە قار دەمێکی مشاری ببڕەڕی هەیە بەڵام باوەڕ وایە کە ئەم گیایە بۆ ڕەشە ووڵاخ خراپە کە بیخوات)   ڕێگای دووەم(بەکارهێانی ماددەی قڕکەری وەک cleistorm یان roundup هەڵبەتە کە ئەمانەش زیانیان بۆ خاك هەیە وە ناتوانن ڕایزۆمەکەی لەناوبەرن!... ئەی چۆن ڕایزۆمەکەی لەناو بەرین؟..................  ۱.زەوییەکە بکێڵە دواتر بیسووتێنە.  ۲.بەکارهێانی herbigation واتا تێکەڵکردنی ...