چەند زانیاریەک لە سەر گەنمەشامی :
۱.ئایا دەزانی بە چاندنی یەک گەنمەشامی زیاتر لە ٥٤۰ تۆوی گەنمەشامیت دەست دەکەوێت...
۲.ئایا دەزانی گەنمەشامی لە خێزانی گەنم و جۆیە بڵام ڕەگێکی جیاوازی هەیە کە یارمەتی نەشکان و مانەوەی قەدی گەنمەشامی دەدات بە ستوونی کە وەکو ڕاگرێک کار دەکات بۆ جێگیرکردنی گەنمەشامی لە ناو گڵ...
۳.ئایا دەزانی گەنمەشامی عەلەفی کە بۆ ئاژەڵ بەکاردێت کەمتر تووشی نەخۆشی دەبێت لە گەنمەشامی شیرین کە مرۆڤ بەکاریدەهێنێت.
٤.ئایا دەزانی گەنمەشامی ڕوەکێکی خاک ماندووکەرە exhaust حەزی لە خاکی بە پیتە و پێویستی بە تووخمەکانی نایترۆجین و فسفۆڕ و پۆتاسیۆم بە پلەی یەک..
٥.ئایا دەزانی ماوەی گەشەی نزیکەی ۳ مانگە.
٦.ئایا دەزانی گەنمەشامی لە دوو وەرزی ساڵ دەچێنرێت کە بریتین لە وەرزەکانی بەهار و هاوین.
۷.ئایا دەزانی ئاردی گەنمەشامی لە درستکردنی پیسکیت و نان و کولێرە و پیتزاش بەکاردێت.۸.ئایا دەزانی ئێستا لە ئامادەکردنی پیتزای تێکەڵ(هەمەجۆر) گەنمەشامی دەکوڵێنن و لە ناو پیتزاکە دەکرێت.
ئامادەکردنی : امیر علی
پەیجی کشتوکاڵی ئۆرگانی
ئامادەکردنی : امیر علی
پەیجی کشتوکاڵی ئۆرگانی
Comments