Skip to main content

چاندن بە خەتی درێژ

چاندن بەخەتی باریکی درێژ
بریتیە لە دابەشکردنی زەوی ئامادەکراو بۆ چاندن بەخەتی درێژ کە بەڕوونی دەتوانی لێکیان جیابکەیتەوە،وە زۆربەی کات چەند جۆرێك ڕوەک بەیەکەوە دەچێنرێت لە سیستەمە..
ڕوەکی گونجاو بۆ ئام سیستەمە:
ئەو ڕوەکانەی دەتوانی بە شێوەی هەڕەمەکی بیچێنیت :
۱.گەنم
۲.جۆ
۳.ڕوەکە عەلەفیەکانی وەکو وێنجە و هەرزن و سێپەڕە.

ئەو ڕوەکانەی کە پێویستە لەسەر خەتی دیاریکراو بیچێنیت
۱.گەنمەشامی
۲.سۆیا
۳.ماش
٤.لۆکە
٥چەوەندەر

ڕوەکە داپۆشرەکان:
وەکو ڕوەکە عەلەفیەکان و پاقلەمەنیەکان و بەگشتی ئەو ڕوەکانەی کە سەراپای گڵ دادەپۆشن..

سوودی ئەم سیستەمە:
۱.خاک لە ڕۆچوون دەپارێزێت.
۲.دەبێت هۆکارێک بۆ پارستنی ڕوەکەکانت لە حەشەرات و مێروو.چوونکە ئەگەر ماش و گەنمەشامی بەیەکەوە بچێنیت ئەوا ماش بەهۆی سەوزی گەڵا و جوانی و بۆنی خۆش هەرچی مێروو هەیە بۆلای خۆی ڕایدەکێشێت لەم حاڵەتە تۆ گەنمەشامیەکە دەپارێزیت..
۳.بوونی ڕووەکی جیاواز وەکو ماش خاک بەپیت دەکات ،بەڵام گەنمەشامی خاک بێ پیت دەکات ،واتا دروستبوونی هاوسەنگی..

زیانەکانی:
۱.دەبێتە هۆی پەیدابوونی گژوگیای جیاواز.
۲.هاتنی حەشەراتی جیاواز بۆ ڕوەک..

ئەو هۆکارانە کە مەودای خەتەکانی ئەم سیستەمە دیاریدەکەن:
۱.ئاڕاستەی با
۲.لێژی خاک لەو ناوچەیە.
۳.قەبارەی دەمی دەڕاسە بۆ دروێنە زۆر گرینگە چوونکە نابێت لە یەک کاتدا گەنم و جۆ بەیەکەوە دروێنە بکەیت،یان ماش و گەنمەشامی، نۆک و گەنم ...
پانی هەر خەتێک لە سیستەمە کە گونجاو بێت بۆ ترکتۆر و دەڕاسەو قڕکەر پڕژێنەو بریتیە لە ۱٥م ..
ئامادەکردنی:امیر علی
پەیجی کشتوکاڵی ئۆرگانی

Comments

Popular posts from this blog

ئایا مریشک ڕۆژانە چەند گرام عەلەفی پێویستە تا هێلکە بکاتن

بەخێوکردنی مریشک بۆ مەبەستی هێلکە کارێکی گونجاوە چوونکە مریشک پەلەوەرێکی بچووکە و ڕێژەیەکی زۆر هێلکە دەکات ساڵانە بۆیە بەخێوکردنی مریشک سوودی زۆرە. بەڵام دەبێت سەرەتا بزانین کە مریشک ڕۆژانە نزیکەی ٦۰۰ گرام عەلەفی دەوێ بۆ هەر مریشکێک چوونکە ئەم بڕە خواردنە یارمەتی دەدات تا بەردەوام هێلکە بکاتن.بۆ نموونە ئەگەر ۷۰۰ مریشکت هەبێ بۆ هێلکە کەواتە ڕۆژانە پێویستت بە ۷۰۰مریشک جارانی ٦۰۰گرام لە عەلەف بکە دەکاتە ٤۲۰ کیلۆ لە عەلەف ڕۆژانە.

ڕوەکی پۆلکە یان بەزالیای کێڵگەیی

◥ پۆلکەی سەوزی کێڵگەیی  لە خێزانی پاقلەمەنییەکانە بە شێوەی سەوز (تەڕی) بەکاردێت بۆ خۆراکی مرۆڤ و پاشماوەکەشی بەکاردێت بۆ خۆراکی ئاژەڵ.... تۆوەکەی لە ئێستا لە دەکرێتە ناو قووتوو کە لە چێشتخانە و مۆتێل و هۆتێڵەکان لە سەر برنج و بریانی وە دەکرێتە سووپ و لە چەند جۆر زەڵاتە سوودی لێوەردەگرن......... ◥ سوودە تەندروستیەکانی پۆلکەی سەوز : ❶ سوودی هەیە بۆ دابەزاندنی کێش... ❷ سوودی هەیە بۆ ڕێکخستنی شەکر لە ناو خوێن... ❸ سوودی بۆ ڕێگری لە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی گەدە .... ڕوەکێکی زستانیە..... پلەی گەرمی گونجاو بۆ گەشەی پۆلکەی سەوزی کێڵگەیی : لە نێوان ( ۱۰ تا ۳۰ ) سەدیە.... ڕێژەی ئاوی پێویست : ٥۰۰ملیمەتر لە ئاوی پێویستە... شەوێك پێش چاندن پێویستە تۆوەکەی لەناو ئاو بخووسێنیت تا بتوانێت توانای چەکەرەکردنی خێراتر بێت... لە دۆنمێك نزیکەی ۳ تەن ( تۆن) بەرهەمی هەیە..... ئامادەکردنی : امیر علی پەیج و ئەکاونتی کشتوکاڵی ئۆرگانی............ لە داهاتوو بە شێوەی pdf زانیاری تەواو لەسەر پۆلکە باس دەکەم انشاللە.............. .........................۲۰۱۸....................................................

زانیاری لە بارەی چاندنی تەماتە و بەکارهێنانی

زانیاری لە بارەی چاندنی تەماتە و بەکارهێنانی تەماتە یەکێکە لەو سەوزانەی کە زۆرترین ڕێژەی بەکارهێنانی هەیە لە دنیادا سەرەتا لە ووڵاتانی چیلی و ئیکوادۆر دۆزراوەتەوە تەماتە زۆرترین ڕووبەری چاندن دادەپۆشێت چوونکە ڕێژەی بەکارهێنانی زۆرە لە ووڵاتان ئەم هۆکارەی وایکردووە کە تەماتە زۆرترین رووبەری چاندنی هەبێت ئەمانەی خوارەوەیە یەکەم: تەماتە خۆراکێکی ڕۆژانەیە دووەم: شێوازی بەکارهێنانی زۆرە بۆ نموونە لە زۆربەی ووڵاتان تەماتە شێوەی بەکارهێنانی سێ جۆرە یەکەم : فرێش ( واتا دوای ڕنینی یەکسەر بۆ ژەمی خواردن بەکاردێت) بەشێوەی زەڵاتە و یان وردکردنی بۆ مەرگە دووەم: بەکارهێنانی بۆ دروستکردنی هەویری تەماتە یان دەڵێن دۆشاوی تەماتە سێیەم: ووشکردنەوە کە  لە کوردستان بە لەتە تەماتە ناسراوە هەروەها ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە چێشتخانە و ڕیستۆرانتی چەند ئەستێرەیی دامەزراون کە تەماتە ژەمە خۆراکی سەرەکیانە کە پێشکەشی سەردانیکەرانی دەکەن وەکو لە شیشدانی و برژاندنی تەماتە پیتزای تەماتە مەرەگەی تەماتە سۆسی تەماتە هۆکارێکی تر کە وایکردووە تەماتە ببێتە ڕوەکێکی گرینک ئەمیش بوونی جۆری جیاوازە...