Skip to main content

پەینی سەوزی ڕوکیGreen manure

پەینی سەوزی ڕوەکی Green manure

واتا پەینی سەوزی ڕوەکی چیە:ئەو جۆرە ڕوەکانە دەگرێتەوە کە لە قەد و گەڵایان ڕێژەیەکی زۆر توخمی خۆراکی هەیە کە دەتوانن خاک بە پیت بکەن.وەکو تووخمە خۆراکیەکانی نایترۆجین و فسفۆڕ و پۆتاسیۆم و هتد...
بۆ نموونە ڕوەکە پاقلەمەنییەکان گرێی ڕایزۆبیۆیم بەکتریۆم هەیە کە نایترۆجینی هەوا وەردەگرێت وە دەیگۆڕێت بۆ جۆرێکی نایترۆجین کە زەویە کشتوکاڵیەکانە به پیت دەکات..........................

لە جۆری ڕوەکی پاقلەمەنی عەلەفی:

1.وێنجە

ناوی گشتی:Alfalfa
ناوی زانستی:Medicago sativa

2.پاقلە

ناوی گشتی:faba bean or broadbean
ناوی زانستی:Vicia faba

3.فیتچی موو

ناوی گشتی:hairy vetch
ناوی زانستی:Vicia sativa

4. لۆبیا جورێکە لە لۆبیا یان وەکو پاقلە مارانە.

ناوی گشتی :Lupin
ناوی زانستی:Lupinus angus

5.سێ پەڕە

ناوی گشتی:red clover
ناویزانستی: Trifolium pratense
6.ڕوەکی عەلەفی ڤیتچ vetch ڕوەکێکی گوڵ مۆرە وەکو وێنجە...

شێوازی بەکارهێنانیان:

دوای چاندنی ئەم جۆرە ڕوەکانە کە لەسەرەوە ناویان نووسراوە دواتر کە گەشەی کردوو باڵایان گەیشتە نزیکی سەرووی 25cm کاتێک کە زۆرترین گەڵایان هەبێت هەر بەزەوی یەکسەر زەوییەکە بکێڵە ،دواتر شیدەبنەوەوە خاکەکەت بەپیت دەکەن ماوەی چەند مانگێکی پێویستە تا شیببنەوە ئەم ڕێگایە هۆکارە بۆ بەکارنەهێنانی پەینی کیمیایی.........................دەتوانی لە وەرزی زستان ڕوەکێکی پاقلەمەنی بچێنیت دواتر بیخەیتە ژێر خۆڵ ئینجا لە وەرزی هاوین گەنمەشامی بچێنیت....

پەینی سەوزی ڕوەکی سوودی زیاتر:

بۆ نموونە ڕوەکی خەردەل mustard لە جۆری کە ڕۆنی هەیە دەتوانێ لە زستان بیچێنیت دواتر بیخەیت بەژێر خۆڵ تا لە وەرزی بەهار بیبەری تیژ بچێنیت کە دەبێتە هۆی زیاتر تیژ بوون وە خۆش بوونی بۆنی بیبەرەکە..
ئامادەکردنی:ستافی کشتوکاڵی ئۆرگانی
هەموو پەیج و سەرچاوەیەک دەتوانن ئەم بابەتە بڵاوبکنەوە بەمەرجێك ئاماژە بەسەرچاوەو وە دەستکاری لایەنی زانستی بابەتەکە نەکەن..................................................

Comments

Popular posts from this blog

ئایا مریشک ڕۆژانە چەند گرام عەلەفی پێویستە تا هێلکە بکاتن

بەخێوکردنی مریشک بۆ مەبەستی هێلکە کارێکی گونجاوە چوونکە مریشک پەلەوەرێکی بچووکە و ڕێژەیەکی زۆر هێلکە دەکات ساڵانە بۆیە بەخێوکردنی مریشک سوودی زۆرە. بەڵام دەبێت سەرەتا بزانین کە مریشک ڕۆژانە نزیکەی ٦۰۰ گرام عەلەفی دەوێ بۆ هەر مریشکێک چوونکە ئەم بڕە خواردنە یارمەتی دەدات تا بەردەوام هێلکە بکاتن.بۆ نموونە ئەگەر ۷۰۰ مریشکت هەبێ بۆ هێلکە کەواتە ڕۆژانە پێویستت بە ۷۰۰مریشک جارانی ٦۰۰گرام لە عەلەف بکە دەکاتە ٤۲۰ کیلۆ لە عەلەف ڕۆژانە.

قاز ڕۆژانە چەند گرام عەلەف دەخوات

پێدانی عەلەف بە قاز و پلەوەرەکانیتر لە ڕۆژانەدا کە سوودی هەبێت بۆ گەشەیان٫ وە ببێتە هۆی هێلکەکردن و زیادبوونی ڕێژەی گۆشتیان واباشە ڕۆژانە بڕی ۲۰۰گرم عەلەف بدرێت ب قاز٫لە وەرزی بەهار کە گژوگیا زۆر دەبێت وە لە خۆراکی دەوڵەمەد بدرێت بە قاز کە دەوڵەمەندبێت بە ماددەی پڕۆتین و کانزاکان و ماددە خۆراکیەکان بەڵام دەبێت قاز بەردەوام لە ناو کێڵگە بێت ئینجا بڕی ۲۰۰ گرام عەلەف باشە .ئەگەرنا لە ناو کێڵگە نەبێت ئەوا ۲۰۰ گرم زۆر کەمە و نابێتە هۆی گەشەی قاز پێویستە گژوگیا بخوات بە تایبەتی گیا قاز  کە پێویستە بۆی بچێنرێت هەروەها گیاکان دەوڵەمەندن بە هەموو جۆرەکانی ماددە خۆراکیەکان وەکو کانزاو و پڕۆتین و تووخمەکان هتد. بەڵام لە وەرزی زستان گژوگیا نیە بۆیە دەبێت ئەم ڕێژەیە زۆر زیاد بکەیت لە عەلەف. بەگوێرەی سایتی پۆلتەری کیپەر کاتێک باڵای گیا بوو بە ۸ سانتیمەتر قاز دەتوانیت لێیبخوات ٫هەروەها قاز حەزی بەخواردنی گەنم هەیە لینکی سایتی پۆلتەری کیپەر https://poultrykeeper.com/keeping-geese-faq/feeding-geese/ Feeding  breeders Breeding  geese  in full lay should be given about 200...

گیای کاڕوش

«ئەم ڕووەکە بناسە» کە گیایەکی خۆڕسکە  *کاڕوش sorghum halepense) or (Johnson grass)* ڕوەکێکی تەمەندارە دەتوانێ بۆ ماوەی زیاتر لە 10ساڵ بمێنێتەوە وە ئەوەی ئەم گیایە لە گیایەکانی تر جیادەکاتەوە ئەوەیە کە ڕایزۆمی هەیە ئەگەر تۆوەکەشی نەمێنێت لە ژێر خاک ڕایزۆمەکەی دووبارە گەشە دەکاتەوە. ئەم گیایە (weed) لە خێرانی ڕەگ ڕیشاڵیەکانە Poaceae ڕێگاکانی لاناوبردنی:  ۱.لەسەرەتای گەشەی کە دەرکەوت دەتوانی بەڕێگای سروشتی و کیمیایی لەناوی ببەیت (ٚیەکەم ڕێگای سروشتی وەک کێڵانی زەوییەکە،scouting واتا ئەو شوێنە دیاری دەکەی کە گیایەکەی ڵێبڵاوبۆتەوە وە پەرژینێك دروست دەکە ی دواتر چەند قاز یان ئاژەڵی تر دەهێنیت کە بیخوات وە قار دەمێکی مشاری ببڕەڕی هەیە بەڵام باوەڕ وایە کە ئەم گیایە بۆ ڕەشە ووڵاخ خراپە کە بیخوات)   ڕێگای دووەم(بەکارهێانی ماددەی قڕکەری وەک cleistorm یان roundup هەڵبەتە کە ئەمانەش زیانیان بۆ خاك هەیە وە ناتوانن ڕایزۆمەکەی لەناوبەرن!... ئەی چۆن ڕایزۆمەکەی لەناو بەرین؟..................  ۱.زەوییەکە بکێڵە دواتر بیسووتێنە.  ۲.بەکارهێانی herbigation واتا تێکەڵکردنی ...