Skip to main content

چۆن پاقلەی لە ناو مەرکان بچێنین😯

 

ئایا پاقلە لە ناو مەرکان دەچێندرێت !!!



🍃لەوانەیە وابیربکەیتەوە کە ناتوانیت پاقلە لە ناو مەرکان بچێندرێت بەڵام ئەم بیرکردنەوە هەڵەیە چوونکە دەتوانین پاقلەی لە ناو مەرکان بچێنین
بەڵام هەموو جورێک نابێت ٫ تا کۆتایی پۆستەکە بخوێنەوە تا بزانیت کام جۆری پاقلە لە ناو مەرکان دەچێندرێت

سیفەتەکانی پاقلە:

یەکەم: گەشەی خێرایە
دووەم: مقاومە بۆ نەخۆشی
سێیەم: بەرهەمی زۆرە
چوارەم: پڕۆتینی زۆرە کە بۆ مرۆڤ بەسوودە
پێنجەم: خاک بەپیت دەکات
شەشەم: مێش و حەشەراتەکان کەمتر هێرش دەکەنە سەر پاقلە
حەوتەم: خاوەنی رەگی نایترۆجین دروستکەرە

هەندێک جۆری پاقلە لە ماوەی ۱٤ هەفتە پێدەگات کە دەکاتە نزیکەی ۳ مانگ و دوو هەفتە

هەندێک سەرچاوە دەڵێن کە پاقلە زیاتر لە ۸ هەزار ساڵە لەلایەن مرۆڤەوە دۆزراوەتەوە ٫ پاقلە خۆراکێکی سەرەکی مرۆڤە لە ووڵاتانی هەژارنشین بەهۆی دەوڵەمەندی بە ماددەی پرۆتین و ڤیتامین و کانزاکان

ماوەی چەکەرەکردنی:

لەنێوان ٤ ڕۆژ تا ۲ هەفتەیە

کاتی پێگەیشتنی:

دوای ۳ مانگ

وەرزی چاندنی:

دەکەوێتە سەرەتای وەرزی زستان وە کۆتایی وەرزی پایز

چۆن پاقلەی لە ناو مەرکان بچێنین:

سەرەتا مەرکانێکی گەورە ئامادەبکە کە بەشی لای ژێرەوەی مەرکانەکە دەبێت کوون بکەیت تا ئاوی زیادی لێ برواتە خوارەوە٫ دواتر خۆڵێکی نەرم و خاو بکە ناو مەرکانەکە

چاندنی تۆوی پاقلە:

واباشە کە ۳سم تا ۵سم بخرێتە ژێر خۆڵ

پۆلی پاقلەی گونجاو بۆ ناو مەرکان:

دەبێت لە جۆری پاقلەی قەزەم بێت

ئامادەکردنی: امیر علی
ئەندازیاری کشتوکاڵی

بلۆگی پەلک
ساڵی ۲۰۲۰

سەرچاوەی بابەت
سایتی:
urbanturnip.com/how  to grow fava bean in containers

Comments

Popular posts from this blog

ئایا مریشک ڕۆژانە چەند گرام عەلەفی پێویستە تا هێلکە بکاتن

بەخێوکردنی مریشک بۆ مەبەستی هێلکە کارێکی گونجاوە چوونکە مریشک پەلەوەرێکی بچووکە و ڕێژەیەکی زۆر هێلکە دەکات ساڵانە بۆیە بەخێوکردنی مریشک سوودی زۆرە. بەڵام دەبێت سەرەتا بزانین کە مریشک ڕۆژانە نزیکەی ٦۰۰ گرام عەلەفی دەوێ بۆ هەر مریشکێک چوونکە ئەم بڕە خواردنە یارمەتی دەدات تا بەردەوام هێلکە بکاتن.بۆ نموونە ئەگەر ۷۰۰ مریشکت هەبێ بۆ هێلکە کەواتە ڕۆژانە پێویستت بە ۷۰۰مریشک جارانی ٦۰۰گرام لە عەلەف بکە دەکاتە ٤۲۰ کیلۆ لە عەلەف ڕۆژانە.

قاز ڕۆژانە چەند گرام عەلەف دەخوات

پێدانی عەلەف بە قاز و پلەوەرەکانیتر لە ڕۆژانەدا کە سوودی هەبێت بۆ گەشەیان٫ وە ببێتە هۆی هێلکەکردن و زیادبوونی ڕێژەی گۆشتیان واباشە ڕۆژانە بڕی ۲۰۰گرم عەلەف بدرێت ب قاز٫لە وەرزی بەهار کە گژوگیا زۆر دەبێت وە لە خۆراکی دەوڵەمەد بدرێت بە قاز کە دەوڵەمەندبێت بە ماددەی پڕۆتین و کانزاکان و ماددە خۆراکیەکان بەڵام دەبێت قاز بەردەوام لە ناو کێڵگە بێت ئینجا بڕی ۲۰۰ گرام عەلەف باشە .ئەگەرنا لە ناو کێڵگە نەبێت ئەوا ۲۰۰ گرم زۆر کەمە و نابێتە هۆی گەشەی قاز پێویستە گژوگیا بخوات بە تایبەتی گیا قاز  کە پێویستە بۆی بچێنرێت هەروەها گیاکان دەوڵەمەندن بە هەموو جۆرەکانی ماددە خۆراکیەکان وەکو کانزاو و پڕۆتین و تووخمەکان هتد. بەڵام لە وەرزی زستان گژوگیا نیە بۆیە دەبێت ئەم ڕێژەیە زۆر زیاد بکەیت لە عەلەف. بەگوێرەی سایتی پۆلتەری کیپەر کاتێک باڵای گیا بوو بە ۸ سانتیمەتر قاز دەتوانیت لێیبخوات ٫هەروەها قاز حەزی بەخواردنی گەنم هەیە لینکی سایتی پۆلتەری کیپەر https://poultrykeeper.com/keeping-geese-faq/feeding-geese/ Feeding  breeders Breeding  geese  in full lay should be given about 200...

گیای کاڕوش

«ئەم ڕووەکە بناسە» کە گیایەکی خۆڕسکە  *کاڕوش sorghum halepense) or (Johnson grass)* ڕوەکێکی تەمەندارە دەتوانێ بۆ ماوەی زیاتر لە 10ساڵ بمێنێتەوە وە ئەوەی ئەم گیایە لە گیایەکانی تر جیادەکاتەوە ئەوەیە کە ڕایزۆمی هەیە ئەگەر تۆوەکەشی نەمێنێت لە ژێر خاک ڕایزۆمەکەی دووبارە گەشە دەکاتەوە. ئەم گیایە (weed) لە خێرانی ڕەگ ڕیشاڵیەکانە Poaceae ڕێگاکانی لاناوبردنی:  ۱.لەسەرەتای گەشەی کە دەرکەوت دەتوانی بەڕێگای سروشتی و کیمیایی لەناوی ببەیت (ٚیەکەم ڕێگای سروشتی وەک کێڵانی زەوییەکە،scouting واتا ئەو شوێنە دیاری دەکەی کە گیایەکەی ڵێبڵاوبۆتەوە وە پەرژینێك دروست دەکە ی دواتر چەند قاز یان ئاژەڵی تر دەهێنیت کە بیخوات وە قار دەمێکی مشاری ببڕەڕی هەیە بەڵام باوەڕ وایە کە ئەم گیایە بۆ ڕەشە ووڵاخ خراپە کە بیخوات)   ڕێگای دووەم(بەکارهێانی ماددەی قڕکەری وەک cleistorm یان roundup هەڵبەتە کە ئەمانەش زیانیان بۆ خاك هەیە وە ناتوانن ڕایزۆمەکەی لەناوبەرن!... ئەی چۆن ڕایزۆمەکەی لەناو بەرین؟..................  ۱.زەوییەکە بکێڵە دواتر بیسووتێنە.  ۲.بەکارهێانی herbigation واتا تێکەڵکردنی ...