Skip to main content

پەیوەندی نێوان بزنس و کشتوکاڵ چیە

سلاو
پەیوەندی بنەماکانی بزنس و کشتوکاڵ چیە...
بزنس بەگشتی پەیوەندیدارە بە بازاڕ وە هەلی کار و دەرامەت و داهات.......
هەر بزنسیکی سەرکەوتوو لە بواری کشتوکڵی پەیوەندی بە :
۱.کلتوری خەڵکی ناوچەکە...
۲.ئاین و دابونەریت...
۳.تەمەت کۆمەڵگا...
٤.نرخی کەل و پەل بۆ فرۆشتن...
٥.تێچووی بەرهەمهێنان...
٦.شوێن...
۷.پاراستنی شوێنەکە لە ڕووی ئەمنی....
۸.کارەبا و ئاو..
۹.دەستی کرێکار...
بۆ نموونە :ـ ئەگەر بتەوێت بزنس بکەیت لە بواری ئاژەڵدای...
وەکو مانگا و بزن و پەز
یان بزنس بکەیت لە بواری پەلەوەری وەکو مریشک و قاز و مراوی و قەل و کەو.....
یان لە بواری بەخێوکردنی کەروێشک....
یان حەز بە بواری چاندنی ڕوەک بکەیت.....
(((((ئەگەر ۱۰۰ دانە بزنت هەبێت ، لەم ڕێژەیە ۹۰ بزنی مێیە بێت بۆ شیر وە ۱۰ دانەی لە بزنەکان نێرە بێت...
مەسروفی کڕینی هەر بزنێک :۱۲۰٫۰۰۰ هەزار دینار بێت...کەواتە تێچووی کڕینی بزنەکان دەکاتە :۱۰۰ ×۱۲۰٫۰۰۰=۱۲ملیۆن دینار....
مەسروفی دروستکردنی کێڵگە ( کرێی زەوی +سیاج + حەوزی ئاو خواردنەوە + ژووری گەرم بۆ بێچوو + هۆڵی گەورە بۆ بزنە مێیەکان + هۆڵ بۆ بزنە نێرەکان + حەوزی شۆردنی بزنەکان بە دەرمان + عەلەف + دەرمان + گەرمکەرەوە + کرێی کارەبا ) هەروەها ئەم پڕۆژەیە یەک تا ۲ دانە کرێکاری پێویستە....
مەسروفی هەموو ئەمانە ئەگەر بکاتە ۲۰ مڵیۆن دینار لە ۱۲ ملیۆنەکەی تر دەکاتە ۳۲ ملیۆن دینار....باشە ئێستا بزانین قازانجمان چەندە....
ئەگەر هەر بزنێک ڕۆژانە ٤ کیلۆ شیری هەبێت کەواتە ۹۰بزن ×٤کیلۆ شیر =۳٦۰کیلۆ شیر لە ڕۆژێکدا ...باشە ئەگەر نرخی هەر کیلۆ شیرێک بە ۷٥۰ دینار بفرۆشی دەکاتە ۳٦۰ هەزار دیناری ڕۆژانە
وە بۆ یەک مانگ دەکاتە : ۱۰ ملیۆن دینار ..
امیر علی
لینکی چەند ڤیدیۆیەک لە بارەی پڕۆژەی و بزنس
پەیجی کشتوکاڵی ئۆرگانی و چەناڵی یوتیوبی کشتوکاڵی ئۆرگانی

Comments

Popular posts from this blog

ئایا مریشک ڕۆژانە چەند گرام عەلەفی پێویستە تا هێلکە بکاتن

بەخێوکردنی مریشک بۆ مەبەستی هێلکە کارێکی گونجاوە چوونکە مریشک پەلەوەرێکی بچووکە و ڕێژەیەکی زۆر هێلکە دەکات ساڵانە بۆیە بەخێوکردنی مریشک سوودی زۆرە. بەڵام دەبێت سەرەتا بزانین کە مریشک ڕۆژانە نزیکەی ٦۰۰ گرام عەلەفی دەوێ بۆ هەر مریشکێک چوونکە ئەم بڕە خواردنە یارمەتی دەدات تا بەردەوام هێلکە بکاتن.بۆ نموونە ئەگەر ۷۰۰ مریشکت هەبێ بۆ هێلکە کەواتە ڕۆژانە پێویستت بە ۷۰۰مریشک جارانی ٦۰۰گرام لە عەلەف بکە دەکاتە ٤۲۰ کیلۆ لە عەلەف ڕۆژانە.

قاز ڕۆژانە چەند گرام عەلەف دەخوات

پێدانی عەلەف بە قاز و پلەوەرەکانیتر لە ڕۆژانەدا کە سوودی هەبێت بۆ گەشەیان٫ وە ببێتە هۆی هێلکەکردن و زیادبوونی ڕێژەی گۆشتیان واباشە ڕۆژانە بڕی ۲۰۰گرم عەلەف بدرێت ب قاز٫لە وەرزی بەهار کە گژوگیا زۆر دەبێت وە لە خۆراکی دەوڵەمەد بدرێت بە قاز کە دەوڵەمەندبێت بە ماددەی پڕۆتین و کانزاکان و ماددە خۆراکیەکان بەڵام دەبێت قاز بەردەوام لە ناو کێڵگە بێت ئینجا بڕی ۲۰۰ گرام عەلەف باشە .ئەگەرنا لە ناو کێڵگە نەبێت ئەوا ۲۰۰ گرم زۆر کەمە و نابێتە هۆی گەشەی قاز پێویستە گژوگیا بخوات بە تایبەتی گیا قاز  کە پێویستە بۆی بچێنرێت هەروەها گیاکان دەوڵەمەندن بە هەموو جۆرەکانی ماددە خۆراکیەکان وەکو کانزاو و پڕۆتین و تووخمەکان هتد. بەڵام لە وەرزی زستان گژوگیا نیە بۆیە دەبێت ئەم ڕێژەیە زۆر زیاد بکەیت لە عەلەف. بەگوێرەی سایتی پۆلتەری کیپەر کاتێک باڵای گیا بوو بە ۸ سانتیمەتر قاز دەتوانیت لێیبخوات ٫هەروەها قاز حەزی بەخواردنی گەنم هەیە لینکی سایتی پۆلتەری کیپەر https://poultrykeeper.com/keeping-geese-faq/feeding-geese/ Feeding  breeders Breeding  geese  in full lay should be given about 200...

گیای کاڕوش

«ئەم ڕووەکە بناسە» کە گیایەکی خۆڕسکە  *کاڕوش sorghum halepense) or (Johnson grass)* ڕوەکێکی تەمەندارە دەتوانێ بۆ ماوەی زیاتر لە 10ساڵ بمێنێتەوە وە ئەوەی ئەم گیایە لە گیایەکانی تر جیادەکاتەوە ئەوەیە کە ڕایزۆمی هەیە ئەگەر تۆوەکەشی نەمێنێت لە ژێر خاک ڕایزۆمەکەی دووبارە گەشە دەکاتەوە. ئەم گیایە (weed) لە خێرانی ڕەگ ڕیشاڵیەکانە Poaceae ڕێگاکانی لاناوبردنی:  ۱.لەسەرەتای گەشەی کە دەرکەوت دەتوانی بەڕێگای سروشتی و کیمیایی لەناوی ببەیت (ٚیەکەم ڕێگای سروشتی وەک کێڵانی زەوییەکە،scouting واتا ئەو شوێنە دیاری دەکەی کە گیایەکەی ڵێبڵاوبۆتەوە وە پەرژینێك دروست دەکە ی دواتر چەند قاز یان ئاژەڵی تر دەهێنیت کە بیخوات وە قار دەمێکی مشاری ببڕەڕی هەیە بەڵام باوەڕ وایە کە ئەم گیایە بۆ ڕەشە ووڵاخ خراپە کە بیخوات)   ڕێگای دووەم(بەکارهێانی ماددەی قڕکەری وەک cleistorm یان roundup هەڵبەتە کە ئەمانەش زیانیان بۆ خاك هەیە وە ناتوانن ڕایزۆمەکەی لەناوبەرن!... ئەی چۆن ڕایزۆمەکەی لەناو بەرین؟..................  ۱.زەوییەکە بکێڵە دواتر بیسووتێنە.  ۲.بەکارهێانی herbigation واتا تێکەڵکردنی ...