Skip to main content

چۆن جووتیار خۆی لە شکستی کشتوکاڵی ڕزگار دەکات

چۆن جوتیار دەتوانێت خۆی لە شکستی کاری کشتوکاڵی بپارێزێت؟

سەرەتا دەبێت بزانین کاری کشتوکاڵی تەنها پشت بە زانست و خبرە و نابەستێت بەڵکو کۆمەڵێك هۆکاری تریش هەیە کە دەبنە کۆسپ لە بەردەم ئەو کەرتە:
۱.نەبوونی خاکی پێویست.
۲.زۆربەی جوتیارەکان بەشێوی پشکی هاوبەش یان کرێ لەسەر زەویە کشتوکاڵیەکان کاردەکەن.
۳.باردۆخی ژینگە و باران بارینی ساڵ دوای ساڵ و وەرز بۆ وەرز.
٤.ڕێژەی باران بارین و کاتی پەڵە...
٥.بکارهێنانی پەین و گرانی نرخ لە کوردستان.
٦.نەبوونی دەزگایەکی چاودێری بەهێز لەسەر کۆمپانیا کشتوکاڵیەکان کە هەر کۆمپانیاو  بەدڵێ خۆی نرخ دادەنێت.بۆ نموونە لە ساڵانی ڕابردووە هیومیک ئەسید بە ۳۹ دۆلار بوو بڵام ئێستا بەتەنها ۹دۆلارە !

چارەسەرێك بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی شکست:

۱.زەویەکەت دابەش بکە بۆ چەند بەشێکی یەکسان .
۲.چەند جۆر ڕوەکی جیاواز بچێنە تا ئەگەر ڕوەکێک لە بازاڕ پارەی نەکرد بتوانیت سوود لە ڕوەکەکانیتر وەرگری(ئەگەر جوتیارێك بەس خەیاری هەبێت لەوانەیە لەم وەرزە خەیار زۆربێت کەواتە نرخی زۆر هەرزان دەبێت بۆیە زۆرێك لە جوتیارەکان دەڵێن بەرهەمەکانمان پارە ناکات هۆکارەکەی زۆری ئەو بەرهەمەیە).
۳.چاندنی ئەو جۆڕە ڕوەکانەی کە هەست دەکەی جوتیاری تر نایچێنێت.
٤.دوورکەوە لە چاندنی ئەو ڕوەکەی کە دەزانیت هەموو جوتیاری ناوچەکەت ئەو ڕوەکە دەچێنن.
٥.کاتی چاندن بگۆڕە ئەگەر خانووی پلاستیکیت هەیە.
٦.هەوڵدە پێش چاندن زەویەکەت فحس بکەی تا بزانیت ڕێژەی چەند پەینت پێویستە.
.۷زەویەکە بەشێوەیەک ئامادە بکە کە دڵنیابیت هیچ هۆکاری نەخۆشی تێدانیە وە دوورکەوە لە بەکارهێنانی تۆوی خراپ و تێکەڵ بە تۆوی ڕوەکی تر.

Comments

Popular posts from this blog

قاز ڕۆژانە چەند گرام عەلەف دەخوات

پێدانی عەلەف بە قاز و پلەوەرەکانیتر لە ڕۆژانەدا کە سوودی هەبێت بۆ گەشەیان٫ وە ببێتە هۆی هێلکەکردن و زیادبوونی ڕێژەی گۆشتیان واباشە ڕۆژانە بڕی ۲۰۰گرم عەلەف بدرێت ب قاز٫لە وەرزی بەهار کە گژوگیا زۆر دەبێت وە لە خۆراکی دەوڵەمەد بدرێت بە قاز کە دەوڵەمەندبێت بە ماددەی پڕۆتین و کانزاکان و ماددە خۆراکیەکان بەڵام دەبێت قاز بەردەوام لە ناو کێڵگە بێت ئینجا بڕی ۲۰۰ گرام عەلەف باشە .ئەگەرنا لە ناو کێڵگە نەبێت ئەوا ۲۰۰ گرم زۆر کەمە و نابێتە هۆی گەشەی قاز پێویستە گژوگیا بخوات بە تایبەتی گیا قاز  کە پێویستە بۆی بچێنرێت هەروەها گیاکان دەوڵەمەندن بە هەموو جۆرەکانی ماددە خۆراکیەکان وەکو کانزاو و پڕۆتین و تووخمەکان هتد. بەڵام لە وەرزی زستان گژوگیا نیە بۆیە دەبێت ئەم ڕێژەیە زۆر زیاد بکەیت لە عەلەف. بەگوێرەی سایتی پۆلتەری کیپەر کاتێک باڵای گیا بوو بە ۸ سانتیمەتر قاز دەتوانیت لێیبخوات ٫هەروەها قاز حەزی بەخواردنی گەنم هەیە لینکی سایتی پۆلتەری کیپەر https://poultrykeeper.com/keeping-geese-faq/feeding-geese/ Feeding  breeders Breeding  geese  in full lay should be given about 200...

ڕوەکی پۆلکە یان بەزالیای کێڵگەیی

◥ پۆلکەی سەوزی کێڵگەیی  لە خێزانی پاقلەمەنییەکانە بە شێوەی سەوز (تەڕی) بەکاردێت بۆ خۆراکی مرۆڤ و پاشماوەکەشی بەکاردێت بۆ خۆراکی ئاژەڵ.... تۆوەکەی لە ئێستا لە دەکرێتە ناو قووتوو کە لە چێشتخانە و مۆتێل و هۆتێڵەکان لە سەر برنج و بریانی وە دەکرێتە سووپ و لە چەند جۆر زەڵاتە سوودی لێوەردەگرن......... ◥ سوودە تەندروستیەکانی پۆلکەی سەوز : ❶ سوودی هەیە بۆ دابەزاندنی کێش... ❷ سوودی هەیە بۆ ڕێکخستنی شەکر لە ناو خوێن... ❸ سوودی بۆ ڕێگری لە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی گەدە .... ڕوەکێکی زستانیە..... پلەی گەرمی گونجاو بۆ گەشەی پۆلکەی سەوزی کێڵگەیی : لە نێوان ( ۱۰ تا ۳۰ ) سەدیە.... ڕێژەی ئاوی پێویست : ٥۰۰ملیمەتر لە ئاوی پێویستە... شەوێك پێش چاندن پێویستە تۆوەکەی لەناو ئاو بخووسێنیت تا بتوانێت توانای چەکەرەکردنی خێراتر بێت... لە دۆنمێك نزیکەی ۳ تەن ( تۆن) بەرهەمی هەیە..... ئامادەکردنی : امیر علی پەیج و ئەکاونتی کشتوکاڵی ئۆرگانی............ لە داهاتوو بە شێوەی pdf زانیاری تەواو لەسەر پۆلکە باس دەکەم انشاللە.............. .........................۲۰۱۸....................................................

ئایا مریشک ڕۆژانە چەند گرام عەلەفی پێویستە تا هێلکە بکاتن

بەخێوکردنی مریشک بۆ مەبەستی هێلکە کارێکی گونجاوە چوونکە مریشک پەلەوەرێکی بچووکە و ڕێژەیەکی زۆر هێلکە دەکات ساڵانە بۆیە بەخێوکردنی مریشک سوودی زۆرە. بەڵام دەبێت سەرەتا بزانین کە مریشک ڕۆژانە نزیکەی ٦۰۰ گرام عەلەفی دەوێ بۆ هەر مریشکێک چوونکە ئەم بڕە خواردنە یارمەتی دەدات تا بەردەوام هێلکە بکاتن.بۆ نموونە ئەگەر ۷۰۰ مریشکت هەبێ بۆ هێلکە کەواتە ڕۆژانە پێویستت بە ۷۰۰مریشک جارانی ٦۰۰گرام لە عەلەف بکە دەکاتە ٤۲۰ کیلۆ لە عەلەف ڕۆژانە.