Skip to main content

ڕوەکی بەربەست یان ڕوەکی پاسەوان

barrier crops
Protective crops
GUARD CROPS
ڕوەکی پارێزەر یان ڕوەکی ڕێ داخەر یان ڕوەکی پاسەوان
ئەم ڕوەکانە بەهۆی بوونی دڕک لەبەشە جیاوازەکانیان هۆکارن بۆ ئەوەی بەمەبەستی پارێزگارینکردن و دروستکردنی پەرژین بەکاربێن.
هندێکیان قەدیان دڕکاوییە،وەهەندێکیان لێواری گەڵاکانیان،وە هەندێکیان قەد و گەڵاکانیان،وە هەندێکیشیان لق و پۆپیان و گوڵ هتد....... لەوێنەکان جوان دیارن
ئەم ڕووەکانە زیاتر  بۆ پاراستنی شوێنی بچووک بکاردێن بۆ نموونە :کەسێك لە ناوچە شاخاوییەکان مێش هەنگوین بەخێودەکات بۆ ئەوەی ورچ نەتوانێت بچێت هەنگوینەکە؟بخوات  ڕوەکێکی دڕکاوی دەچێنیت کە ئەگەر دڕکاەکانی بەرلەشی بکەوێت تووشی خوران و ئازاری دەکات .یان بەرز هێرش دەکاتە سەر کێڵگەی شووتی و سەوزو میوە چوونکە ئەم شووتی و سەوزەو میوانە بۆنێکی خۆشیان هەیە بەراز لە ڕێگای بۆنەکەوە دەزانێت کە ئەم سەوزەو میوانە لە کوێن تا بەراز نەتوانێت بۆنی بکات بیبەری چیڵیی تیژ هەیە بۆنەکەشی زۆر تیژە وادەکات بەراز نتوانێت بۆنی سەوزەو میوەکان بکات.لە سەدەکانی ڕابردوو ئەم ڕوەکانە زیاتر بۆ پارێزگاری لە قەڵا و شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ بەکاردەهاتن.
سوودی ئەم ڕوەکانە:
۱.خەڵکی دەتوانن بیچێنن بەپارەیەکی زۆرکەم چوونکە هەموو کەسێك لە توانای دانیە پەرژین دروست بکات وە لەوانەیە ورچ یان هەندێک ئاژەڵی تر بتوانن ژێر پەرژینەکە هەڵکۆڵن و بێنە ناو کێڵگەکەت.
۲.ئەم ڕوەکانە پێویستان بەکارەبا یان ئامێری ئاگادارکردنەوە نیە.
۳ئەم ڕووەکانە جۆری busehesیان هەیە کە دەتوانێت لەسەر زەوری وەک مافورێک دابنرێت و کەس نەتوانێت؟بەسەری دابڕوات.
٤.دەبنە پاسەوان .

لایەنی خراپیان چیە:
۱.دەبنە هۆی بڵاوبوونەوەی گژوگیا.
۲.لەوانەیە لەڕووی ژینگەیی گونجاو نەبن.
۳.هۆکارن بۆ مردنی ئاژەڵ و ژەهراویکردنیان

Comments

Popular posts from this blog

ئایا مریشک ڕۆژانە چەند گرام عەلەفی پێویستە تا هێلکە بکاتن

بەخێوکردنی مریشک بۆ مەبەستی هێلکە کارێکی گونجاوە چوونکە مریشک پەلەوەرێکی بچووکە و ڕێژەیەکی زۆر هێلکە دەکات ساڵانە بۆیە بەخێوکردنی مریشک سوودی زۆرە. بەڵام دەبێت سەرەتا بزانین کە مریشک ڕۆژانە نزیکەی ٦۰۰ گرام عەلەفی دەوێ بۆ هەر مریشکێک چوونکە ئەم بڕە خواردنە یارمەتی دەدات تا بەردەوام هێلکە بکاتن.بۆ نموونە ئەگەر ۷۰۰ مریشکت هەبێ بۆ هێلکە کەواتە ڕۆژانە پێویستت بە ۷۰۰مریشک جارانی ٦۰۰گرام لە عەلەف بکە دەکاتە ٤۲۰ کیلۆ لە عەلەف ڕۆژانە.

قاز ڕۆژانە چەند گرام عەلەف دەخوات

پێدانی عەلەف بە قاز و پلەوەرەکانیتر لە ڕۆژانەدا کە سوودی هەبێت بۆ گەشەیان٫ وە ببێتە هۆی هێلکەکردن و زیادبوونی ڕێژەی گۆشتیان واباشە ڕۆژانە بڕی ۲۰۰گرم عەلەف بدرێت ب قاز٫لە وەرزی بەهار کە گژوگیا زۆر دەبێت وە لە خۆراکی دەوڵەمەد بدرێت بە قاز کە دەوڵەمەندبێت بە ماددەی پڕۆتین و کانزاکان و ماددە خۆراکیەکان بەڵام دەبێت قاز بەردەوام لە ناو کێڵگە بێت ئینجا بڕی ۲۰۰ گرام عەلەف باشە .ئەگەرنا لە ناو کێڵگە نەبێت ئەوا ۲۰۰ گرم زۆر کەمە و نابێتە هۆی گەشەی قاز پێویستە گژوگیا بخوات بە تایبەتی گیا قاز  کە پێویستە بۆی بچێنرێت هەروەها گیاکان دەوڵەمەندن بە هەموو جۆرەکانی ماددە خۆراکیەکان وەکو کانزاو و پڕۆتین و تووخمەکان هتد. بەڵام لە وەرزی زستان گژوگیا نیە بۆیە دەبێت ئەم ڕێژەیە زۆر زیاد بکەیت لە عەلەف. بەگوێرەی سایتی پۆلتەری کیپەر کاتێک باڵای گیا بوو بە ۸ سانتیمەتر قاز دەتوانیت لێیبخوات ٫هەروەها قاز حەزی بەخواردنی گەنم هەیە لینکی سایتی پۆلتەری کیپەر https://poultrykeeper.com/keeping-geese-faq/feeding-geese/ Feeding  breeders Breeding  geese  in full lay should be given about 200...

گیای کاڕوش

«ئەم ڕووەکە بناسە» کە گیایەکی خۆڕسکە  *کاڕوش sorghum halepense) or (Johnson grass)* ڕوەکێکی تەمەندارە دەتوانێ بۆ ماوەی زیاتر لە 10ساڵ بمێنێتەوە وە ئەوەی ئەم گیایە لە گیایەکانی تر جیادەکاتەوە ئەوەیە کە ڕایزۆمی هەیە ئەگەر تۆوەکەشی نەمێنێت لە ژێر خاک ڕایزۆمەکەی دووبارە گەشە دەکاتەوە. ئەم گیایە (weed) لە خێرانی ڕەگ ڕیشاڵیەکانە Poaceae ڕێگاکانی لاناوبردنی:  ۱.لەسەرەتای گەشەی کە دەرکەوت دەتوانی بەڕێگای سروشتی و کیمیایی لەناوی ببەیت (ٚیەکەم ڕێگای سروشتی وەک کێڵانی زەوییەکە،scouting واتا ئەو شوێنە دیاری دەکەی کە گیایەکەی ڵێبڵاوبۆتەوە وە پەرژینێك دروست دەکە ی دواتر چەند قاز یان ئاژەڵی تر دەهێنیت کە بیخوات وە قار دەمێکی مشاری ببڕەڕی هەیە بەڵام باوەڕ وایە کە ئەم گیایە بۆ ڕەشە ووڵاخ خراپە کە بیخوات)   ڕێگای دووەم(بەکارهێانی ماددەی قڕکەری وەک cleistorm یان roundup هەڵبەتە کە ئەمانەش زیانیان بۆ خاك هەیە وە ناتوانن ڕایزۆمەکەی لەناوبەرن!... ئەی چۆن ڕایزۆمەکەی لەناو بەرین؟..................  ۱.زەوییەکە بکێڵە دواتر بیسووتێنە.  ۲.بەکارهێانی herbigation واتا تێکەڵکردنی ...