Skip to main content

جیاوازی نێوان کۆمۆست و پاشەڕۆی حەیوانی

جیاوازی نێوان

 compost و manure

کۆمپۆست و پاشماوەی ئاژەڵی

Compostتەنها پاشماوەی ڕوەکی تێکەڵ دەکرێت نابێت هیچ پاشماوەیەکی ئاژەڵی یان باڵندەی تێبکرێت..

دروستکردنی سەرەتا پاشماوە ڕوەکیەکان ئامادە بکە .مەرجەکان پاشماوەی ڕوەکی:

۱.نابێت پاشماوەکە پێشتر ماددەی قڕکەر بەکارهاتبێت چوونکە ئەو ماددە ژەهراویانە دەگوازێتەوە بۆ ناو خاک یان دەبێت sanitation بکرێت بەجۆرێک هەموو ماددە ژەهراوییەکانی کە پشتر لێیدراوە لەناو ببرێت ئینجا بکرێت بە کۆمپۆست.
۲.سیر و پیاز بەکارمەهێنە.
۳.سوود لە توێکڵی پەتاتە و مۆز و خەیار و پاشماوەکانیتر وەرگرە (توێکڵی پەتاتە دەوڵەمەندە بە توخمی فسفۆڕ و زینک و ئاسن و ماددە نیشاستەکان کە دەبن خۆرک بۆ زیندەوەرە شیکەرەوەکان.وە توێکڵی مۆز دەوڵەمەندە بە توخمێ پۆتاسیۆم،سوود لە پاشماوەی توێکڵی هێلکە وەرگرە .
٤.ڕوەکی گەڵا سەوز بەکاربهێە چوونکە نایترۆجینیان تێدایە.دروستکردنی کۆمپۆست:هەوڵدا پاشماوەکان بە شێوەی چەند تەبەقەیک ڕێکبخەی لە ناو دەفرێک(لە ژێرەوە ڕوەکە گەڵا باریک و لەسەر گەڵا باریک ڕوەکی گەڵا پان و توێکڵی زید بکە دواتردەتوانی سوود تەبەقەیەکی قەسەری وەرگری (گیایی ووشک).دواتر هەموو پاشماوەکە لەناو دەفرەکە دابنێ ئیانجا چەند کونێک لەسەری دەفرەکە بکە بۆ هەواگۆڕکێ.هەفتەی جارێکیش هەڵیگێڕەوە بۆ ئەوەی ماددەکانی سەرەوە بڕۆنە خوارەوە وە ئەوانەی خوارەوەش بێنە سەرەوە .دوای شەش هەفتە دروست دەبێت یان زیاتر...

خێراکردنی کۆمپۆست:

۱.بەکارهێنانی مۆلاسس molasses ئەگەر دەست کەوت.
۲.بەکارێنانی کرمی شیکەرەوە ئەگەر هەبوو.
۳.یەک کووپ شیر تێکەڵ بە یەک کووپ شەکر و دوو کەوچک هەنگوین بکە ودواتر تێکەڵ بە یەک لتر ئاو بکە ئینجا بیپڕژێنە بەسەر پاشماوەکان و دواتر تێکەڵی بکە تا ببێتە خۆراک بۆ زیندەوەرە شیکەرەوەکان.
٤.دەتوانی چەند گرامێک پەینی یۆریا تێکەڵ بە پاشماوەکان بکەیت تا زیندەوەرەکان خۆراکیان دەستکەوێ و کرداری شیبوونەوە خێراتر بێت وە دەتوانی هیومیک ئەسیدیش زیاد بکەی.

شوێنی گونجاو بۆ ئامادەکردنی کۆمپۆست:

واباشترە لە دەرەوەی ماڵ بێت چوونکە هەندێک کات بۆنێکی ناخۆشی هەیە کە بێزارت دەکات و هۆکارێکیشە بۆ سەرنجڕاکێشانی حەشەرات و جرج و مشک .چۆن چارەسەری کێشەی بۆنە ناخۆشەکەی دەکەیت؟دوای ئەوەی هەستت کرد کە بۆنێکی ناخۆشی پەیداکردووە لیمۆیەک بێنە بیکە چەند پارچەیەک و لە ناو دەفرەکەی دابنێ تا دوای چەند سەعاتێک بۆنەکەی نامێنێت.
Manure دوو جۆری هەیە ئاژەڵی animal manureجۆری دووەم پەلەووەری poultry manureتەنها پاشماوەی ئاژەڵی بەکاردێت وەکو ڕیقنەی و پاشماوەکانی ئاژەڵ وە تەمەنی ئاژەڵیش کاریگەری لەسەر جۆری manureکە دروست دەکات..

دروستکردنی:

سەرەتا پاشماوەکان وەکو فەرشێک لەسەر زەوی ڕاخە دواتر بە نایلۆنێک دایپۆشە وە پێویستە هەفتەی جارێک هەڵیگێڕیتەوە تا هەمووی شیبتەوە نزیکەی ماوەی شەش هەفتەی یان زیاتری پێویستە..بەداخەوە ئێستا هەندێك خەڵك پەیدابوون دەچن پەینی نایترۆجین تێکەڵ بە پاشماوەی ئاژەڵ دەکەن دواتر بەناوی پیتمۆ س و کۆمپۆست دەیفرۆشن چوونکە نایترۆجین وادەکات ڕەنگی ڕەش بێت وەکو کمپۆست ئەوەش جۆرێکە لە فێڵکردن لە خەڵکی
ە دەکەن !!!!لەلایەن پەیجی کشتوکاڵی ئۆرگانی ئامادەکراوە
November 17, 2017 at 7:55 AM · Public
پۆستی ساڵی ۲۰۱۷

Comments

Popular posts from this blog

ئایا مریشک ڕۆژانە چەند گرام عەلەفی پێویستە تا هێلکە بکاتن

بەخێوکردنی مریشک بۆ مەبەستی هێلکە کارێکی گونجاوە چوونکە مریشک پەلەوەرێکی بچووکە و ڕێژەیەکی زۆر هێلکە دەکات ساڵانە بۆیە بەخێوکردنی مریشک سوودی زۆرە. بەڵام دەبێت سەرەتا بزانین کە مریشک ڕۆژانە نزیکەی ٦۰۰ گرام عەلەفی دەوێ بۆ هەر مریشکێک چوونکە ئەم بڕە خواردنە یارمەتی دەدات تا بەردەوام هێلکە بکاتن.بۆ نموونە ئەگەر ۷۰۰ مریشکت هەبێ بۆ هێلکە کەواتە ڕۆژانە پێویستت بە ۷۰۰مریشک جارانی ٦۰۰گرام لە عەلەف بکە دەکاتە ٤۲۰ کیلۆ لە عەلەف ڕۆژانە.

قاز ڕۆژانە چەند گرام عەلەف دەخوات

پێدانی عەلەف بە قاز و پلەوەرەکانیتر لە ڕۆژانەدا کە سوودی هەبێت بۆ گەشەیان٫ وە ببێتە هۆی هێلکەکردن و زیادبوونی ڕێژەی گۆشتیان واباشە ڕۆژانە بڕی ۲۰۰گرم عەلەف بدرێت ب قاز٫لە وەرزی بەهار کە گژوگیا زۆر دەبێت وە لە خۆراکی دەوڵەمەد بدرێت بە قاز کە دەوڵەمەندبێت بە ماددەی پڕۆتین و کانزاکان و ماددە خۆراکیەکان بەڵام دەبێت قاز بەردەوام لە ناو کێڵگە بێت ئینجا بڕی ۲۰۰ گرام عەلەف باشە .ئەگەرنا لە ناو کێڵگە نەبێت ئەوا ۲۰۰ گرم زۆر کەمە و نابێتە هۆی گەشەی قاز پێویستە گژوگیا بخوات بە تایبەتی گیا قاز  کە پێویستە بۆی بچێنرێت هەروەها گیاکان دەوڵەمەندن بە هەموو جۆرەکانی ماددە خۆراکیەکان وەکو کانزاو و پڕۆتین و تووخمەکان هتد. بەڵام لە وەرزی زستان گژوگیا نیە بۆیە دەبێت ئەم ڕێژەیە زۆر زیاد بکەیت لە عەلەف. بەگوێرەی سایتی پۆلتەری کیپەر کاتێک باڵای گیا بوو بە ۸ سانتیمەتر قاز دەتوانیت لێیبخوات ٫هەروەها قاز حەزی بەخواردنی گەنم هەیە لینکی سایتی پۆلتەری کیپەر https://poultrykeeper.com/keeping-geese-faq/feeding-geese/ Feeding  breeders Breeding  geese  in full lay should be given about 200...

گیای کاڕوش

«ئەم ڕووەکە بناسە» کە گیایەکی خۆڕسکە  *کاڕوش sorghum halepense) or (Johnson grass)* ڕوەکێکی تەمەندارە دەتوانێ بۆ ماوەی زیاتر لە 10ساڵ بمێنێتەوە وە ئەوەی ئەم گیایە لە گیایەکانی تر جیادەکاتەوە ئەوەیە کە ڕایزۆمی هەیە ئەگەر تۆوەکەشی نەمێنێت لە ژێر خاک ڕایزۆمەکەی دووبارە گەشە دەکاتەوە. ئەم گیایە (weed) لە خێرانی ڕەگ ڕیشاڵیەکانە Poaceae ڕێگاکانی لاناوبردنی:  ۱.لەسەرەتای گەشەی کە دەرکەوت دەتوانی بەڕێگای سروشتی و کیمیایی لەناوی ببەیت (ٚیەکەم ڕێگای سروشتی وەک کێڵانی زەوییەکە،scouting واتا ئەو شوێنە دیاری دەکەی کە گیایەکەی ڵێبڵاوبۆتەوە وە پەرژینێك دروست دەکە ی دواتر چەند قاز یان ئاژەڵی تر دەهێنیت کە بیخوات وە قار دەمێکی مشاری ببڕەڕی هەیە بەڵام باوەڕ وایە کە ئەم گیایە بۆ ڕەشە ووڵاخ خراپە کە بیخوات)   ڕێگای دووەم(بەکارهێانی ماددەی قڕکەری وەک cleistorm یان roundup هەڵبەتە کە ئەمانەش زیانیان بۆ خاك هەیە وە ناتوانن ڕایزۆمەکەی لەناوبەرن!... ئەی چۆن ڕایزۆمەکەی لەناو بەرین؟..................  ۱.زەوییەکە بکێڵە دواتر بیسووتێنە.  ۲.بەکارهێانی herbigation واتا تێکەڵکردنی ...