Skip to main content

حەوزی ماسی بەخێوکردنFish pond

زانیاری و ێنمایی تەواو لە سەر بەخێوکردنی ماسی
ا
کامێرا و مۆنتاژ : سەلام محمود
خوێنداەوەی :نگین محمد
حەوزی ماسی بەخێوکردن :
سیفەتەکانی حەوزی ماسی↓
∇باشترین جۆری حەوز بریتیە لە حەوزی لاکێشەیی.
∇ئاوی حەوز پێویستە پێوانی ph بۆ بکرێت کە نابێت لە 6.5 زیاتر بێت.
∇پلەی گەرمی ئاوی حەوز دەبێت لە نێوان ۲۰ تا ۲۹ پلە بێت .بەگوێرەی جۆری ماسیەکە دەگۆڕێت چوونکە هەندێک ماسی حەزی له ۲۱ پلەی سەدیە کە هەم تام و گۆشتەکەی خۆشتر دەبێت.
∇باشترین شوێن بۆ دروستکردنی حەوزی ماسی ئەو شوێنەیه کە سەرچاوەی شنەبای هەبێت تا ببێتە هۆی دروستبوونی شەپۆلی ئاو لە ناو حەوزەکە.
∇نابێت ڕێژەی ئۆکسجینی کەمبێت لە ناو حەوز .
∇قووڵی حەوز لە نێوان ۱ مەتر و نیو تا ۱ مەتر و هتد.
◥خۆراک پێدان بە ماسی ↓
∇ڕۆژانە دوو جار خۆراک بە ماسی دەدرێت لە بەیانیان وە دوای نیوەڕۆ یان سەر لە ئێوارە .
∇دەبێت لە کاتی دیاریکڕاو خۆراک بە ماسی بدرێت ،واتا هەموو ڕۆژێک لە هەمان کاتدا.
∇تەنها ئەو کاتە خۆراک بە ماسی بدە کە بینیت ماسیەکان ،خۆیان هەڵدەدەن بۆ خۆراکەکان.
 ∇پێش خۆراک پێدان زەنگ لێبدە واتا ئامێری زەنگ یان ئاگادارکردنەوە دابنێ تا ماسیەکان بزانن کاتی خۆراک خورادنە.

◥خۆڕاکی گونجاو بۆ ماسی :
۱.چەڵتووکی برنج.
۲.پاشماوەی ڕوەکە ڕۆنییەکان دوای جیاکردنەوەی ڕۆنەکە لێیان کە دەوڵەمەندن بە پڕۆتین واتا کێک seed cake .
۳.کرم.
◥ چۆنیەتی دەستکەوتنی کرم :
۱کڕینی لە بازاڕ.
۲.دوای دروستکردنی حەوزی ماسی ئینجە لە بەنزیکەی ۱۰ سانتیمەتر جیقنەی مریشک وەکو فەرشێک ڕادەخەن ،دواتر بە نزیەکەی ۳ تا ۸ سانتیمەتر لە خۆڵ دەکەنە سەر جیقنەکە هەڵبەتە خۆڵەکەش وەکو فەرشێک لە سەر جیقنەکە دادەنرێت ،دواتر حەوزەکە پڕ ئاو دەکرێت .
◥هەڵبژاردنی خۆڵی باش : خۆڵەکە بخە ناو لەپی دەستت ئەگەر بیکوشیت و شێوەی دەستت وەرگرێت
ئامادەکردنی : امیر علی
 پەیجی کشتوکاڵی ئۆرگانی لە فەیسبووك
حەوزی ماسی لە سلێمانی سەیری ڤیدیۆکە بکە



Comments

Popular posts from this blog

ڕوەکی پۆلکە یان بەزالیای کێڵگەیی

◥ پۆلکەی سەوزی کێڵگەیی  لە خێزانی پاقلەمەنییەکانە بە شێوەی سەوز (تەڕی) بەکاردێت بۆ خۆراکی مرۆڤ و پاشماوەکەشی بەکاردێت بۆ خۆراکی ئاژەڵ.... تۆوەکەی لە ئێستا لە دەکرێتە ناو قووتوو کە لە چێشتخانە و مۆتێل و هۆتێڵەکان لە سەر برنج و بریانی وە دەکرێتە سووپ و لە چەند جۆر زەڵاتە سوودی لێوەردەگرن......... ◥ سوودە تەندروستیەکانی پۆلکەی سەوز : ❶ سوودی هەیە بۆ دابەزاندنی کێش... ❷ سوودی هەیە بۆ ڕێکخستنی شەکر لە ناو خوێن... ❸ سوودی بۆ ڕێگری لە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی گەدە .... ڕوەکێکی زستانیە..... پلەی گەرمی گونجاو بۆ گەشەی پۆلکەی سەوزی کێڵگەیی : لە نێوان ( ۱۰ تا ۳۰ ) سەدیە.... ڕێژەی ئاوی پێویست : ٥۰۰ملیمەتر لە ئاوی پێویستە... شەوێك پێش چاندن پێویستە تۆوەکەی لەناو ئاو بخووسێنیت تا بتوانێت توانای چەکەرەکردنی خێراتر بێت... لە دۆنمێك نزیکەی ۳ تەن ( تۆن) بەرهەمی هەیە..... ئامادەکردنی : امیر علی پەیج و ئەکاونتی کشتوکاڵی ئۆرگانی............ لە داهاتوو بە شێوەی pdf زانیاری تەواو لەسەر پۆلکە باس دەکەم انشاللە.............. .........................۲۰۱۸....................................................

قاز ڕۆژانە چەند گرام عەلەف دەخوات

پێدانی عەلەف بە قاز و پلەوەرەکانیتر لە ڕۆژانەدا کە سوودی هەبێت بۆ گەشەیان٫ وە ببێتە هۆی هێلکەکردن و زیادبوونی ڕێژەی گۆشتیان واباشە ڕۆژانە بڕی ۲۰۰گرم عەلەف بدرێت ب قاز٫لە وەرزی بەهار کە گژوگیا زۆر دەبێت وە لە خۆراکی دەوڵەمەد بدرێت بە قاز کە دەوڵەمەندبێت بە ماددەی پڕۆتین و کانزاکان و ماددە خۆراکیەکان بەڵام دەبێت قاز بەردەوام لە ناو کێڵگە بێت ئینجا بڕی ۲۰۰ گرام عەلەف باشە .ئەگەرنا لە ناو کێڵگە نەبێت ئەوا ۲۰۰ گرم زۆر کەمە و نابێتە هۆی گەشەی قاز پێویستە گژوگیا بخوات بە تایبەتی گیا قاز  کە پێویستە بۆی بچێنرێت هەروەها گیاکان دەوڵەمەندن بە هەموو جۆرەکانی ماددە خۆراکیەکان وەکو کانزاو و پڕۆتین و تووخمەکان هتد. بەڵام لە وەرزی زستان گژوگیا نیە بۆیە دەبێت ئەم ڕێژەیە زۆر زیاد بکەیت لە عەلەف. بەگوێرەی سایتی پۆلتەری کیپەر کاتێک باڵای گیا بوو بە ۸ سانتیمەتر قاز دەتوانیت لێیبخوات ٫هەروەها قاز حەزی بەخواردنی گەنم هەیە لینکی سایتی پۆلتەری کیپەر https://poultrykeeper.com/keeping-geese-faq/feeding-geese/ Feeding  breeders Breeding  geese  in full lay should be given about 200...

ئایا مریشک ڕۆژانە چەند گرام عەلەفی پێویستە تا هێلکە بکاتن

بەخێوکردنی مریشک بۆ مەبەستی هێلکە کارێکی گونجاوە چوونکە مریشک پەلەوەرێکی بچووکە و ڕێژەیەکی زۆر هێلکە دەکات ساڵانە بۆیە بەخێوکردنی مریشک سوودی زۆرە. بەڵام دەبێت سەرەتا بزانین کە مریشک ڕۆژانە نزیکەی ٦۰۰ گرام عەلەفی دەوێ بۆ هەر مریشکێک چوونکە ئەم بڕە خواردنە یارمەتی دەدات تا بەردەوام هێلکە بکاتن.بۆ نموونە ئەگەر ۷۰۰ مریشکت هەبێ بۆ هێلکە کەواتە ڕۆژانە پێویستت بە ۷۰۰مریشک جارانی ٦۰۰گرام لە عەلەف بکە دەکاتە ٤۲۰ کیلۆ لە عەلەف ڕۆژانە.