Skip to main content

ئامێری فەحسی خۆڵ

سڵاو

هەموو جووتیارێک پێویستی بە ئامێری پێوانکردنی ترشی و تفتی هەیە واتا پی ئێچph..


پێش چاندن :

جووتێارێک دەڵێت ئایا پێش چاندن پی ئێچ وەرگرم یان دوای چاندن؟
وەڵام : بێگومان پێش چاندن وەرگرتنی پێ ئێچ گرینگە چوونکە ئەو کاتە دەتوانی بەشێوەیەکی ئاسانتر چارەسەری بکەیت و پی ئێچی خاکەکە ڕێکبخەیت..

ئایا باشترین پی ئێچ بۆ زەوی کشتوکاڵی چەندە ؟

وەڵام : جۆری ڕوەک پی ئێچ دەگۆڕێت بۆ نموونە ڕازبێری حەزی لە خاکی ترشە واتا پی ئێچ لە خوار ٥٫٥ بێت،بەڵام گەنم و جۆ ،تەماتە ،خەیار حەزیان لە پی ئێچ ناوەندە واتا پی ئێچ ٦٫٥ بێت....

ئایا چۆن بزانین زەویەکەمان ڕێژەی لمی زۆرە یان قوڕی زیاترە؟
وەڵام : ئەم لینکەی خوارە داگرە بۆ فێرکاری فەحسی سادە...
https://youtu.be/fsH_d4PhMO0

ئایا پێش چاندن وەرگرتنی سامپڵ (نموونەی خۆڵ) بۆ زانینی ڕادەی شێ گرینگە؟
وەڵام : بەڵێ گرینگە چوونکە نابێت ئەرز زۆر تەڕبێت وە نابێت ئەرز ووشکبێت لە کاتی چاندنی تۆو واتا دەبێت ڕادەی تەڕی لە خاک باش بێت لە سەرووی ۱۲ پلە بێت و زیاتر ....کشتوکاڵی ئۆڕگانی...............

ئایا دەتوانین پی ئێچی ph خاک بگۆڕین ؟

وەڵام : بەڵێ دەتوانین کاتێک کە فەحسی خاک کرا ئەگەر خاکەکە بۆ نموونە : ترش بوو بەڵام ئێمە خاکی ناوەندمان پێویستە واتا نەترش و نە تفت  لەم حاڵەتەدا هەڵدەستین بە بەکارهێنانی ماددەی ئەلکالینalkaline واتا تفتی بۆ زیاد دەکرێت بە ڕێژەیەکی کەم هەتا پی ئێچی خاکەکە هاوسەنگ بکرێت....
ئامادەکردنی : امیر علی
پەیجی کشتوکاڵی
هیوادارم هیچ پەیجێک دەستکاری ناوەڕۆکی بابەتەکە نەکاتن......۲۰۱۹....................

Comments