Skip to main content

مەرجەکانی بەخێوکردنی مریشک بەشێوەی ئۆرگانی

مەرجەکانی بەخێوکردنی مریشك بەشێوەیەکی ئۆرگانی بە گوێرەی یاساکانی ڕێکخراوی USDA؟
۱.نابێت هۆڕمۆنی قەڵەوکردن و گەشە بەکاربێنیت وە نابێت ئەنتیبایۆتیك بەکاربهێنیت.
۲.دەبێت مریشك لە لەوەڕگای کراوە بەخێوبکرێت تا بە ئازادی بخوات و نەك لەناو قەفەز کە هەندێك کات ناچاری دەکەن بەردەوام خۆراک بخوات.
۳.تەنیا خۆراکی ئۆرگانی دەبێت بەکاربێت .وەکو گژوگیا و گەڵای کەرەوز و سەوزە ڕوەکەکانیتر هەروەها تۆوی گەنم و گەنمەشامی بەڵام نابێت ئەو تۆوانە بخوات کە دەستکاری جیناتیان کراوە وە نابێت ئەو تۆوانەش بخوات کە بە ماددەی قڕکەر ڕشێندراون.

کاتێك ریشك ماوەیەکی زۆر گیا بخوات لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی بۆیە بۆ ئەو کەسانەی کە حەز دەکەن مریشڬ لە کێڵگه بەخێو بکەن پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵە بکەن ،بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە هەوڵدا ڕۆژانە تۆوی گەنم یان جۆو و شۆفان ،گەنمەشامی بدەیت به مریشکەکانت ..............

سوودی مریشکی ئۆرگانی:
۱.نرخی  لە بازاڕ گرانترە لە مریشکی دەواجن.
۲.لە ڕووی تەندروستی سەلامەتترە .
۳.ئەو هۆڕمۆنانەی کە دەدرێنە مریشک کاریگەری لە سەر ئینسان هەیە بەڵام مریشکی ئۆرگانی دوورە لە هۆڕمۆن و گونجاوە بۆ کەسانی نەخۆش .

دەتوانی سوود لە دروستکردنی کولانە بە دار وەرگریت بۆ بەخێوکردنی مریشکی ئۆرگانی...
چوونکە ئەم جۆرە کولانانە ڕێژەی و ژمارەی مریشك دیاری دەکات ئەمەش دەبێتە هۆکارێك تا بتوانیت بەئاسانی کۆنتڕۆلی مریشکەکانت بکەیت ...

ئامادەکردنی :ئەندازیاری کشتوکاڵی
امیر علی
تایبەت بە پەیجی کشتوکاڵی ئۆرگانی (پەلەوەری ئۆرگانی)

Comments

Popular posts from this blog

ڕوەکی پۆلکە یان بەزالیای کێڵگەیی

◥ پۆلکەی سەوزی کێڵگەیی  لە خێزانی پاقلەمەنییەکانە بە شێوەی سەوز (تەڕی) بەکاردێت بۆ خۆراکی مرۆڤ و پاشماوەکەشی بەکاردێت بۆ خۆراکی ئاژەڵ.... تۆوەکەی لە ئێستا لە دەکرێتە ناو قووتوو کە لە چێشتخانە و مۆتێل و هۆتێڵەکان لە سەر برنج و بریانی وە دەکرێتە سووپ و لە چەند جۆر زەڵاتە سوودی لێوەردەگرن......... ◥ سوودە تەندروستیەکانی پۆلکەی سەوز : ❶ سوودی هەیە بۆ دابەزاندنی کێش... ❷ سوودی هەیە بۆ ڕێکخستنی شەکر لە ناو خوێن... ❸ سوودی بۆ ڕێگری لە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی گەدە .... ڕوەکێکی زستانیە..... پلەی گەرمی گونجاو بۆ گەشەی پۆلکەی سەوزی کێڵگەیی : لە نێوان ( ۱۰ تا ۳۰ ) سەدیە.... ڕێژەی ئاوی پێویست : ٥۰۰ملیمەتر لە ئاوی پێویستە... شەوێك پێش چاندن پێویستە تۆوەکەی لەناو ئاو بخووسێنیت تا بتوانێت توانای چەکەرەکردنی خێراتر بێت... لە دۆنمێك نزیکەی ۳ تەن ( تۆن) بەرهەمی هەیە..... ئامادەکردنی : امیر علی پەیج و ئەکاونتی کشتوکاڵی ئۆرگانی............ لە داهاتوو بە شێوەی pdf زانیاری تەواو لەسەر پۆلکە باس دەکەم انشاللە.............. .........................۲۰۱۸....................................................

قاز ڕۆژانە چەند گرام عەلەف دەخوات

پێدانی عەلەف بە قاز و پلەوەرەکانیتر لە ڕۆژانەدا کە سوودی هەبێت بۆ گەشەیان٫ وە ببێتە هۆی هێلکەکردن و زیادبوونی ڕێژەی گۆشتیان واباشە ڕۆژانە بڕی ۲۰۰گرم عەلەف بدرێت ب قاز٫لە وەرزی بەهار کە گژوگیا زۆر دەبێت وە لە خۆراکی دەوڵەمەد بدرێت بە قاز کە دەوڵەمەندبێت بە ماددەی پڕۆتین و کانزاکان و ماددە خۆراکیەکان بەڵام دەبێت قاز بەردەوام لە ناو کێڵگە بێت ئینجا بڕی ۲۰۰ گرام عەلەف باشە .ئەگەرنا لە ناو کێڵگە نەبێت ئەوا ۲۰۰ گرم زۆر کەمە و نابێتە هۆی گەشەی قاز پێویستە گژوگیا بخوات بە تایبەتی گیا قاز  کە پێویستە بۆی بچێنرێت هەروەها گیاکان دەوڵەمەندن بە هەموو جۆرەکانی ماددە خۆراکیەکان وەکو کانزاو و پڕۆتین و تووخمەکان هتد. بەڵام لە وەرزی زستان گژوگیا نیە بۆیە دەبێت ئەم ڕێژەیە زۆر زیاد بکەیت لە عەلەف. بەگوێرەی سایتی پۆلتەری کیپەر کاتێک باڵای گیا بوو بە ۸ سانتیمەتر قاز دەتوانیت لێیبخوات ٫هەروەها قاز حەزی بەخواردنی گەنم هەیە لینکی سایتی پۆلتەری کیپەر https://poultrykeeper.com/keeping-geese-faq/feeding-geese/ Feeding  breeders Breeding  geese  in full lay should be given about 200...

ئایا مریشک ڕۆژانە چەند گرام عەلەفی پێویستە تا هێلکە بکاتن

بەخێوکردنی مریشک بۆ مەبەستی هێلکە کارێکی گونجاوە چوونکە مریشک پەلەوەرێکی بچووکە و ڕێژەیەکی زۆر هێلکە دەکات ساڵانە بۆیە بەخێوکردنی مریشک سوودی زۆرە. بەڵام دەبێت سەرەتا بزانین کە مریشک ڕۆژانە نزیکەی ٦۰۰ گرام عەلەفی دەوێ بۆ هەر مریشکێک چوونکە ئەم بڕە خواردنە یارمەتی دەدات تا بەردەوام هێلکە بکاتن.بۆ نموونە ئەگەر ۷۰۰ مریشکت هەبێ بۆ هێلکە کەواتە ڕۆژانە پێویستت بە ۷۰۰مریشک جارانی ٦۰۰گرام لە عەلەف بکە دەکاتە ٤۲۰ کیلۆ لە عەلەف ڕۆژانە.