Skip to main content

سیستەمی خوولی چاندنCrop rtation

پۆلێنکردنی ڕوەکەکان لە سەر ئاستی بەکارهێنانی چۆنیەتی خاك:

دابەش دەبن لە بۆ سێ بەش:

۱.ڕوەکە خاک بە پیتکەرەکان:

 ئەو ڕوەکانە دەگرێتەوە لە کاتی چاندنیان پێویستان بە صمادی زۆر نیە ،هەروەها خاوەنی جۆرە ڕەگێکی تایبەتن بە ناوی ڕایزۆبی کە هەڵدەستێ بەهەڵمژینی نایترۆجینی هەوا دەبتێە هۆی بەپیتکردنی ئەرزەکە.وەکو ڕوەکە پاقلەمەنیەکان
(پاقلە،ئازۆلا،لۆبیا،ماش،نۆك،نیسك،وێنجە،سێپەڕە، هند)

۲.ڕوەکە خاك نیمچە ماندووکەرەکان:

 ئەو ڕوەکانە دەگرێتەوە کە خاك بە پیت ناکەن وە نابنە هۆکاری لەناوچوونی خاکیش ،پێویستیان بەبەکارهێنانی هەرسێ توخمی نایترۆجین،فۆسفۆڕ،پۆتاسیۆم هەیە بە ڕێژەیەکی دیاریکراو.وەکو (گەنم،جۆ،برنج،سەوزەکان ،هتد...

۳.ڕوەکە خاك ماندووکەرەکان:

 ئەو ڕوەکانەن کە  پێویستیان بە خاکی بە پیتە و پێویستیان بەبەکارهێنانی پەینی زۆرە.
وەکو(گەنمە شامی،لۆکە،قەرنابیت،کەلەرم هتد...

بۆ ئەوەی بتوانیت ئەم سێ جۆرە ڕوەکە لە زەویەکەت بگونجێنیت پێویستت بە سیستەمی چاندنی خولیە:

بۆ نموونە:

ئەگەر جوتیارێك خاوەنی ۲۰ دۆنم زەوی بێت.
سەرەتا زەویەکە دابەش بکە بۆ چوار بەش یان (بە ویستی خۆت دابەشی بکە )، کە زەویەکەت دابەشی سەر چوار بەشکرد واتا هەر بەشێك دەبێتە ٥ دۆنم

خولی چاندن:

 لە بەشی یەکەم:لە وەرزی زستان ڕوەکە خاک بە پیتکەرەکان بچێنە ،دواتر لە وەرزی هاوین ڕوەکە خاک ماندووکەرەکان بچێنە،دواتر لە وەرزی پایز  ڕێ بدە زەویەکەت ماوەیەك ئیسراحەت بکات.

خولی چاندن :

۱.ماوەی گەشە:زۆر گرینگە کە بزانیت ماوەی گەشەی هەر ڕوەکێك چەندە کە دەیچێنیت (ناکرێت باس لە سیستەمی خولی چاندن بکەیت لە کاتێکدا ڕوەکێکت چاندبێت ماوەی گەشەی زۆربێت ).
۲.وەرزی چاندن:دەبێت بزانیت هەر ڕوەکێك لە کام وەرز دەچێنرێت.

۳.سوڕی ژیان:

دەبێت ئەوەی ڕوەکەی لە خولی چاندن دەیچێنیت ماوەی گەشەی تەنها یەك خول بێت نابێت وەرزی دواتر دووبارە ڕەگەکەی گەشە بکاتەوە .
٤.ئاو

٥.جۆری خاک

خولی چاندن سیستەمێکی گونجاوە بەڵام سوودو زیانیشی هەیە....
انشاللە لە داهاتوویەکی نزیك بەرنامەیەك بە سیستەمی ئەندڕۆید دروست دەکەم تا بتوانم هەموو ئەو بابەتانەی کە گرنگن بەوێنە و ڕوونکردنەوەی تەواو باس بکەم.
ئامادەکردنی:اamir

Comments

Popular posts from this blog

ڕوەکی پۆلکە یان بەزالیای کێڵگەیی

◥ پۆلکەی سەوزی کێڵگەیی  لە خێزانی پاقلەمەنییەکانە بە شێوەی سەوز (تەڕی) بەکاردێت بۆ خۆراکی مرۆڤ و پاشماوەکەشی بەکاردێت بۆ خۆراکی ئاژەڵ.... تۆوەکەی لە ئێستا لە دەکرێتە ناو قووتوو کە لە چێشتخانە و مۆتێل و هۆتێڵەکان لە سەر برنج و بریانی وە دەکرێتە سووپ و لە چەند جۆر زەڵاتە سوودی لێوەردەگرن......... ◥ سوودە تەندروستیەکانی پۆلکەی سەوز : ❶ سوودی هەیە بۆ دابەزاندنی کێش... ❷ سوودی هەیە بۆ ڕێکخستنی شەکر لە ناو خوێن... ❸ سوودی بۆ ڕێگری لە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی گەدە .... ڕوەکێکی زستانیە..... پلەی گەرمی گونجاو بۆ گەشەی پۆلکەی سەوزی کێڵگەیی : لە نێوان ( ۱۰ تا ۳۰ ) سەدیە.... ڕێژەی ئاوی پێویست : ٥۰۰ملیمەتر لە ئاوی پێویستە... شەوێك پێش چاندن پێویستە تۆوەکەی لەناو ئاو بخووسێنیت تا بتوانێت توانای چەکەرەکردنی خێراتر بێت... لە دۆنمێك نزیکەی ۳ تەن ( تۆن) بەرهەمی هەیە..... ئامادەکردنی : امیر علی پەیج و ئەکاونتی کشتوکاڵی ئۆرگانی............ لە داهاتوو بە شێوەی pdf زانیاری تەواو لەسەر پۆلکە باس دەکەم انشاللە.............. .........................۲۰۱۸....................................................

قاز ڕۆژانە چەند گرام عەلەف دەخوات

پێدانی عەلەف بە قاز و پلەوەرەکانیتر لە ڕۆژانەدا کە سوودی هەبێت بۆ گەشەیان٫ وە ببێتە هۆی هێلکەکردن و زیادبوونی ڕێژەی گۆشتیان واباشە ڕۆژانە بڕی ۲۰۰گرم عەلەف بدرێت ب قاز٫لە وەرزی بەهار کە گژوگیا زۆر دەبێت وە لە خۆراکی دەوڵەمەد بدرێت بە قاز کە دەوڵەمەندبێت بە ماددەی پڕۆتین و کانزاکان و ماددە خۆراکیەکان بەڵام دەبێت قاز بەردەوام لە ناو کێڵگە بێت ئینجا بڕی ۲۰۰ گرام عەلەف باشە .ئەگەرنا لە ناو کێڵگە نەبێت ئەوا ۲۰۰ گرم زۆر کەمە و نابێتە هۆی گەشەی قاز پێویستە گژوگیا بخوات بە تایبەتی گیا قاز  کە پێویستە بۆی بچێنرێت هەروەها گیاکان دەوڵەمەندن بە هەموو جۆرەکانی ماددە خۆراکیەکان وەکو کانزاو و پڕۆتین و تووخمەکان هتد. بەڵام لە وەرزی زستان گژوگیا نیە بۆیە دەبێت ئەم ڕێژەیە زۆر زیاد بکەیت لە عەلەف. بەگوێرەی سایتی پۆلتەری کیپەر کاتێک باڵای گیا بوو بە ۸ سانتیمەتر قاز دەتوانیت لێیبخوات ٫هەروەها قاز حەزی بەخواردنی گەنم هەیە لینکی سایتی پۆلتەری کیپەر https://poultrykeeper.com/keeping-geese-faq/feeding-geese/ Feeding  breeders Breeding  geese  in full lay should be given about 200...

ئایا مریشک ڕۆژانە چەند گرام عەلەفی پێویستە تا هێلکە بکاتن

بەخێوکردنی مریشک بۆ مەبەستی هێلکە کارێکی گونجاوە چوونکە مریشک پەلەوەرێکی بچووکە و ڕێژەیەکی زۆر هێلکە دەکات ساڵانە بۆیە بەخێوکردنی مریشک سوودی زۆرە. بەڵام دەبێت سەرەتا بزانین کە مریشک ڕۆژانە نزیکەی ٦۰۰ گرام عەلەفی دەوێ بۆ هەر مریشکێک چوونکە ئەم بڕە خواردنە یارمەتی دەدات تا بەردەوام هێلکە بکاتن.بۆ نموونە ئەگەر ۷۰۰ مریشکت هەبێ بۆ هێلکە کەواتە ڕۆژانە پێویستت بە ۷۰۰مریشک جارانی ٦۰۰گرام لە عەلەف بکە دەکاتە ٤۲۰ کیلۆ لە عەلەف ڕۆژانە.