Skip to main content

داری کالیپتووس Eucalyptus spp

داری کالیپتۆس :Eucalyptus spp

لە ووڵاتی کینیا لە ساڵی ١٩٠٢ چامدراو ئێستا زیاتر لە جۆری داری کالیپتۆس لە کینیا هەیە.
زیاتر لە ١٠٠ هەزار هێکتار لە زەوی داچێبدراو بە کالیپتۆس لەم ١٠٠ تەرزەی کالیپتۆس تەنها ٢٠ جۆری خەڵك دەیچێنین ، ٨٠ جۆرەکەی تر زیاتر بۆ کاری توێژینەوە سوودی لێ وەردەگرن...
لەم ١٠٠ هەزار هێکتارە نزیکەی ١٥ هەزار هێکتاری دەکەوێتە ناو دارستانەکان......
١٥ هەزار هێکتاریش لە لایەن کۆمپانیاکان دەچێنرێت بۆ مەبەستی بازرگان دار.........

ئەم هۆکارانەی کە وایکردووە کالیپتۆس گرینگی پێبدرێت :

١.گەشەی خێرایە...
٢.لە قەدەکانی دووبارە سپڕۆوت دەکات و دووبارە گەشە دەکاتەوە لە قەدەکەی ئەگەر ببڕدرێتەوە..

بەکارهێنانی داری کالیپتۆس :
١.بۆ مەبەستی سووتاندنی دارەکە.
٢.بۆ دروستکردنی خەڵووز...
٣.بۆ دروستکردنی خانووی دار ...
٤.بۆ دروستکردنی پەرژین.....
٥.بۆ دروستکردنی ستوونی کارەبا و ستوونی تەلی تەلەفۆنی نۆڕماڵ..

جۆرەکانی (تەرزەکانی ) داری کالیپتۆس:

١.Eucalyptus grandis
٢.eucalyptus saligna
٣.eucalyptus globules
٤.eucalyptus paniculata
جۆرەکانی زۆرە بەڵام لێرە تەنها ناوی ئەمانەم نووسیووە.....
هەندێك سەرچاوە گومانیان هەیە لەوەی کە داری کالیپتۆس زیانی هەبێت بۆ سەرچاوەی ئاوی ژێر زەوی بۆیە هەندێك لە سەرچاوەکان باس لەوە دکەن کە داری کالیپتۆس ئاو ووشك دەکات...
داری کالیپتۆس ساڵانە ٧٨٥ لتر ئاوی پێویستە..ئەم ڕێژەیە زۆرە بۆ وەرزەکانی هاوین و پایز کە باران نابارێت....هەندێك سەرچاوە دەڵێن ساڵانە پێویستی بە ٢ هەزار و ٤٠٠ لتر لە ئاو هەیە...
ئەم ڕێژانە بۆ ووڵاتی کینیاییە
بەڵام ئەگەر سەیر بکەین دەبینین بۆ نموونە گەنمەشامی و پەتاتە زیاتر لە ١ هەزار لتر لە ئاوی پێویستە یان گووڵە بەڕۆژە ٢ هەزار لتر لە ئاوی پێویستە هەرچەندە ئەم ڕێژە ئاوە دەگۆڕێت بە گوێرەی کەش و هەوا وە ناوچەکە....

کاریگەری داری کالیپتۆس بۆ ئاو چیە ؟

١.جۆری کالیپتۆس.
٢.کەش و هەوای ناوچەکە..
٣.ڕێژەی باران بارین...
٤.جۆری خۆڵ..
٥.لێژی زەویەکە..
٦.ئایا داری کالیپتۆسەکە لە کام قۆناغی گەشەی دایە...
٧.ئایا ئەو شوێنەی داری کالیپتۆسەکەی لێ دەچێنرێت بە گژوگای داپۆشراوە....
ئاگاداربە تۆوی کالیپتۆس نابێت بۆ ماوەی مانگێك بمێنێتەوە دەبێت زووتر بچێندرێتەوە...
کالیپتۆسی جۆری eucalyptus grandis
هەر کیلۆیەك لە تۆوەکەی دەگاتە نزیکەی ٣٠٠ تۆو ، ئەگەر بچێندرێت لەوانەیە بە نزیکەیی ٢١٠ دانەی تۆوەکەی چەکەرە بکات...
ئەو مەرکانەی تۆوی کالیتۆسی تێدا دەچێنرێت دەبێت زیاتر لە ١٥ سانتیمەتر بێت...
دوای ئەوەی بەرزی نەمامەکەی گەیشتە ٤٠ سانتیمەتر دەتوانی لە کێڵگە بچێندرێت..
…….دەتوانیت سوود لە داری کالیپتۆس وەرگری بۆ مەبەستی پاراستنی زەویە کشتوکالیە لە ڕۆچوونی زەوی چوونکە داری کالیپتۆس بەکاردێت بۆ مەبەستی پەرژتنی سروشتی........
هەروەها ئەو شوێنانەی کە ئاو بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر ڕووی خاك دەمێنێتەوە...
هەروەها ئەو زەویانەی کە بێ پیتن...
هەروەها داری کالیپتۆس تەنها لە وەرزە بارانییەکان دەبڕدرێنەوە نەك وەرزی ووشك.....
ئامادەکردنی : امیر علی
کشتوکاڵی ئۆرگانی
لایك و شەیر بکە تا هاورێیانت سوودی لێ وەرگرن

Comments

Popular posts from this blog

ئایا مریشک ڕۆژانە چەند گرام عەلەفی پێویستە تا هێلکە بکاتن

بەخێوکردنی مریشک بۆ مەبەستی هێلکە کارێکی گونجاوە چوونکە مریشک پەلەوەرێکی بچووکە و ڕێژەیەکی زۆر هێلکە دەکات ساڵانە بۆیە بەخێوکردنی مریشک سوودی زۆرە. بەڵام دەبێت سەرەتا بزانین کە مریشک ڕۆژانە نزیکەی ٦۰۰ گرام عەلەفی دەوێ بۆ هەر مریشکێک چوونکە ئەم بڕە خواردنە یارمەتی دەدات تا بەردەوام هێلکە بکاتن.بۆ نموونە ئەگەر ۷۰۰ مریشکت هەبێ بۆ هێلکە کەواتە ڕۆژانە پێویستت بە ۷۰۰مریشک جارانی ٦۰۰گرام لە عەلەف بکە دەکاتە ٤۲۰ کیلۆ لە عەلەف ڕۆژانە.

قاز ڕۆژانە چەند گرام عەلەف دەخوات

پێدانی عەلەف بە قاز و پلەوەرەکانیتر لە ڕۆژانەدا کە سوودی هەبێت بۆ گەشەیان٫ وە ببێتە هۆی هێلکەکردن و زیادبوونی ڕێژەی گۆشتیان واباشە ڕۆژانە بڕی ۲۰۰گرم عەلەف بدرێت ب قاز٫لە وەرزی بەهار کە گژوگیا زۆر دەبێت وە لە خۆراکی دەوڵەمەد بدرێت بە قاز کە دەوڵەمەندبێت بە ماددەی پڕۆتین و کانزاکان و ماددە خۆراکیەکان بەڵام دەبێت قاز بەردەوام لە ناو کێڵگە بێت ئینجا بڕی ۲۰۰ گرام عەلەف باشە .ئەگەرنا لە ناو کێڵگە نەبێت ئەوا ۲۰۰ گرم زۆر کەمە و نابێتە هۆی گەشەی قاز پێویستە گژوگیا بخوات بە تایبەتی گیا قاز  کە پێویستە بۆی بچێنرێت هەروەها گیاکان دەوڵەمەندن بە هەموو جۆرەکانی ماددە خۆراکیەکان وەکو کانزاو و پڕۆتین و تووخمەکان هتد. بەڵام لە وەرزی زستان گژوگیا نیە بۆیە دەبێت ئەم ڕێژەیە زۆر زیاد بکەیت لە عەلەف. بەگوێرەی سایتی پۆلتەری کیپەر کاتێک باڵای گیا بوو بە ۸ سانتیمەتر قاز دەتوانیت لێیبخوات ٫هەروەها قاز حەزی بەخواردنی گەنم هەیە لینکی سایتی پۆلتەری کیپەر https://poultrykeeper.com/keeping-geese-faq/feeding-geese/ Feeding  breeders Breeding  geese  in full lay should be given about 200...

گیای کاڕوش

«ئەم ڕووەکە بناسە» کە گیایەکی خۆڕسکە  *کاڕوش sorghum halepense) or (Johnson grass)* ڕوەکێکی تەمەندارە دەتوانێ بۆ ماوەی زیاتر لە 10ساڵ بمێنێتەوە وە ئەوەی ئەم گیایە لە گیایەکانی تر جیادەکاتەوە ئەوەیە کە ڕایزۆمی هەیە ئەگەر تۆوەکەشی نەمێنێت لە ژێر خاک ڕایزۆمەکەی دووبارە گەشە دەکاتەوە. ئەم گیایە (weed) لە خێرانی ڕەگ ڕیشاڵیەکانە Poaceae ڕێگاکانی لاناوبردنی:  ۱.لەسەرەتای گەشەی کە دەرکەوت دەتوانی بەڕێگای سروشتی و کیمیایی لەناوی ببەیت (ٚیەکەم ڕێگای سروشتی وەک کێڵانی زەوییەکە،scouting واتا ئەو شوێنە دیاری دەکەی کە گیایەکەی ڵێبڵاوبۆتەوە وە پەرژینێك دروست دەکە ی دواتر چەند قاز یان ئاژەڵی تر دەهێنیت کە بیخوات وە قار دەمێکی مشاری ببڕەڕی هەیە بەڵام باوەڕ وایە کە ئەم گیایە بۆ ڕەشە ووڵاخ خراپە کە بیخوات)   ڕێگای دووەم(بەکارهێانی ماددەی قڕکەری وەک cleistorm یان roundup هەڵبەتە کە ئەمانەش زیانیان بۆ خاك هەیە وە ناتوانن ڕایزۆمەکەی لەناوبەرن!... ئەی چۆن ڕایزۆمەکەی لەناو بەرین؟..................  ۱.زەوییەکە بکێڵە دواتر بیسووتێنە.  ۲.بەکارهێانی herbigation واتا تێکەڵکردنی ...