Skip to main content

Posts

چۆن پاقلەی لە ناو مەرکان بچێنین😯

  ئایا پاقلە لە ناو مەرکان دەچێندرێت !!! 🍃لەوانەیە وابیربکەیتەوە کە ناتوانیت پاقلە لە ناو مەرکان بچێندرێت بەڵام ئەم بیرکردنەوە هەڵەیە چوونکە دەتوانین پاقلەی لە ناو مەرکان بچێنین بەڵام هەموو جورێک نابێت ٫ تا کۆتایی پۆستەکە بخوێنەوە تا بزانیت کام جۆری پاقلە لە ناو مەرکان دەچێندرێت سیفەتەکانی پاقلە: یەکەم: گەشەی خێرایە دووەم: مقاومە بۆ نەخۆشی سێیەم: بەرهەمی زۆرە چوارەم: پڕۆتینی زۆرە کە بۆ مرۆڤ بەسوودە پێنجەم: خاک بەپیت دەکات شەشەم: مێش و حەشەراتەکان کەمتر هێرش دەکەنە سەر پاقلە حەوتەم: خاوەنی رەگی نایترۆجین دروستکەرە هەندێک جۆری پاقلە لە ماوەی ۱٤ هەفتە پێدەگات کە دەکاتە نزیکەی ۳ مانگ و دوو هەفتە هەندێک سەرچاوە دەڵێن کە پاقلە زیاتر لە ۸ هەزار ساڵە لەلایەن مرۆڤەوە دۆزراوەتەوە ٫ پاقلە خۆراکێکی سەرەکی مرۆڤە لە ووڵاتانی هەژارنشین بەهۆی دەوڵەمەندی بە ماددەی پرۆتین و ڤیتامین و کانزاکان ماوەی چەکەرەکردنی: لەنێوان ٤ ڕۆژ تا ۲ هەفتەیە کاتی پێگەیشتنی: دوای ۳ مانگ وەرزی چاندنی: دەکەوێتە سەرەتای وەرزی زستان وە کۆتایی وەرزی پایز چۆن پاقلەی لە ناو مەرکان بچێنین: سەرەتا مەرکانێکی گ...

کەی کاتی جووتبوونی بزن دێت

 وەرزی جووتبوونی بزن چۆنە  بزن ئاژەڵێکی شیردەری ماڵیە کە لە خێزانی شیدەرەکانە  زیاتر لە ناوچە و سارد و کێو و شاخەکانی دەژین لە ئێستادا بزن ئاژەڵێکی سەرەکییە بۆ جووتیاران لە بواری  بەرهەمهێنانی شیر و گۆشت چوونکە بزن توانای خۆگونجاندنی هەیە لە گەڵ ژینگە و مرۆڤەکان بۆ ئەوەی کاتی باڵقبوونی بزن بزانین پێویستە لە سیفەت و هەستەکانی تێبگەین ٫ چوونکە ئاژەڵەکانیش وەکو مرۆڤ بە چەند قۆناغێک لە تەمەنیان تێپەڕ دەبن قۆناغەکانی ژیانی بزن یەکەم: شیرەخۆری ( کار) یان (کاریلە) ناسراوە دووەم: قۆناغی پێش باڵقبوون ( هەرزەکاریییە) سێیەم: باڵقبوون چوارەم: پێگەیشتوو پێنجەم: پیری شەشەم: سڵ بوونەوە ( کە لە مردن) نزیک دەبێتەوە نیشانەکانی پێگەیشتنی بزن بۆ زاوزێ  بزن بەوە ناسراوە کە لەشی گەرم دەبێت٫ هەندێک جۆری بزن تەنها لە وەرزی پایز لەشی گەرم دەبێت هەنێک جۆری تر لە وەرزەکان دەردەکەون وەکو بزنی بۆیەر Boer Goats Kinder Goats pygamy  goats Nigerian goats Spanish  goats وەکو بزنی نێجیری کە لە ئەفریقیا یان بزنی ئیسپانی ئەم جورە بزانانە زیاتر بۆ گۆشت بەخێودەکرێن بەڵام ئەو بزانانەی کە لە...

نەخۆشی ژەنگ لە گەڵای هەنجیر

نەخۆشی ژەنگ نەخۆشیەکی بەربڵاوە لەناو دار هەنجیرەکاندا،ئەونەخۆشیە جۆرەکەڕویەکە بەشێوەی ژەنگ لەسەر گەڵای هەنجیرو پەڵەی قاوەی لەسەر بەری هەنجیر دەبینرێت و گەشەدەکات 🚿✂هۆکاری زیادبوون و تووشبوون 1-هەڵپاچینی داخراو خراپ.یان چڕو پڕی باخ 2_بارانی زۆر لەبەهاردا. 3-زۆر ئاودان وئاودانی قوورس لەئێواران و لەشەودا بەتایبەت لە وەرزی بەهاردا. 🎯زیانەکانی نەخۆشکەوتنی گەڵاو زەردبوون و وەرینیان،هەروەها زیان لەبەرهەمی پێگەیشتوو ئەدات و ناشیرینیشی ئەکات . 🌻چۆن چارەی بکەین و ڕێگری لە توشبوون و بڵاوبوونەوەی بگرین؟ ئەوباخانەی مەترسی توشبوونیان هەیە یان پێشتر تووشبوون  نابێت تا وەرزی هاوین ئێوارەو شەوانە ئاوبدرێن یاخود بەمانایەکی تر تا ئاونگی گژوگیای شەوانەی ناو باخ بوونی هەبێت نابێت ئێواران و شەوانە ئاوبدرێن لەپایزیشدا بەهەمان شێوە کە ئاونگی شەوانە پەیدابوو تەنیا بەیانیان ئەبێت دار هەنجیرەکان ئاوبدرێن، بەمەبەستی باشتر هەواگۆرکێی دارەکان ئەبێت هەڵپاچینی کراوە لەزستان و دواتر لەهاویندا بۆ لقە سەرەتانیەکان  ئەنجام بدرێت ، داری زیادو گژوگیای ناپێویست نابێت لەناوباخ  بوونی...

گیای کاڕوش

«ئەم ڕووەکە بناسە» کە گیایەکی خۆڕسکە  *کاڕوش sorghum halepense) or (Johnson grass)* ڕوەکێکی تەمەندارە دەتوانێ بۆ ماوەی زیاتر لە 10ساڵ بمێنێتەوە وە ئەوەی ئەم گیایە لە گیایەکانی تر جیادەکاتەوە ئەوەیە کە ڕایزۆمی هەیە ئەگەر تۆوەکەشی نەمێنێت لە ژێر خاک ڕایزۆمەکەی دووبارە گەشە دەکاتەوە. ئەم گیایە (weed) لە خێرانی ڕەگ ڕیشاڵیەکانە Poaceae ڕێگاکانی لاناوبردنی:  ۱.لەسەرەتای گەشەی کە دەرکەوت دەتوانی بەڕێگای سروشتی و کیمیایی لەناوی ببەیت (ٚیەکەم ڕێگای سروشتی وەک کێڵانی زەوییەکە،scouting واتا ئەو شوێنە دیاری دەکەی کە گیایەکەی ڵێبڵاوبۆتەوە وە پەرژینێك دروست دەکە ی دواتر چەند قاز یان ئاژەڵی تر دەهێنیت کە بیخوات وە قار دەمێکی مشاری ببڕەڕی هەیە بەڵام باوەڕ وایە کە ئەم گیایە بۆ ڕەشە ووڵاخ خراپە کە بیخوات)   ڕێگای دووەم(بەکارهێانی ماددەی قڕکەری وەک cleistorm یان roundup هەڵبەتە کە ئەمانەش زیانیان بۆ خاك هەیە وە ناتوانن ڕایزۆمەکەی لەناوبەرن!... ئەی چۆن ڕایزۆمەکەی لەناو بەرین؟..................  ۱.زەوییەکە بکێڵە دواتر بیسووتێنە.  ۲.بەکارهێانی herbigation واتا تێکەڵکردنی ...

Farming tech device

بەکارهێنانی ئامێری ئەلیکترۆنی سمارت لە کەرتی کشتوکاڵ کۆنترۆلکردنی ئاڕاستەی خەتی کێڵان و ئاودان لە ڕێگەی ئامێرێکی بچووک کە دەبەسترێتەوە بە تراکتۆر  ئینجا ئاراستەی کێڵانی زەوی دیاری دەکات◥◤◢◤◥◤◣◢◥◤◤◥◣◢◥◤◣◢◣ source: https://www.agriculture.com/news/technology/7-ag-tech-advancements-from-2018 ئەم لینکە سەرچاوەی وێنەی وەرگیراوە ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان ئەمڕۆ هۆکارێکن بۆ بەرەو پێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ و گشت بوارە جیاوازەکانی ژیان________ بەکارهێنانی ئامێری ئەلیکترۆنی بۆ کۆنترۆلکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکان وە بۆ مەبەستی تر سوودی ئەم جۆرە ئامێرە زیرەکانە لە بواری کشتوکاڵی وەکو یەکەم:  بۆ مەبەستی ڕشاندنی ماددەی کیمیایی و قڕکەری مێروو کوژ دووەم : دیاریکردنی زەوی ئاودراو و زەوی ووشک واتا ئاو نەدراو لە ئێستادا کۆمپانیاکان هەڵساون بە دروستکردنی ئامێری دڕۆن بۆ مەبەستی ڕشاندنی ماددەی قرکەر لە کێڵگە کشتوکاڵیەکان ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان لە بواری کشتوکاڵی ئەمانەن یەکەم: ئامێری نیشانکردن و دیاریکردن کە بۆ ئاڕاستە بەکاردێت وەکو ( جی پی ئێس GPS) کە کارئاسانی بۆ تراکتۆرە پێشکەوتووەکان  تراکتۆرە پێشکەوت...

ڕوەکی پۆلکە یان بەزالیای کێڵگەیی

◥ پۆلکەی سەوزی کێڵگەیی  لە خێزانی پاقلەمەنییەکانە بە شێوەی سەوز (تەڕی) بەکاردێت بۆ خۆراکی مرۆڤ و پاشماوەکەشی بەکاردێت بۆ خۆراکی ئاژەڵ.... تۆوەکەی لە ئێستا لە دەکرێتە ناو قووتوو کە لە چێشتخانە و مۆتێل و هۆتێڵەکان لە سەر برنج و بریانی وە دەکرێتە سووپ و لە چەند جۆر زەڵاتە سوودی لێوەردەگرن......... ◥ سوودە تەندروستیەکانی پۆلکەی سەوز : ❶ سوودی هەیە بۆ دابەزاندنی کێش... ❷ سوودی هەیە بۆ ڕێکخستنی شەکر لە ناو خوێن... ❸ سوودی بۆ ڕێگری لە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی گەدە .... ڕوەکێکی زستانیە..... پلەی گەرمی گونجاو بۆ گەشەی پۆلکەی سەوزی کێڵگەیی : لە نێوان ( ۱۰ تا ۳۰ ) سەدیە.... ڕێژەی ئاوی پێویست : ٥۰۰ملیمەتر لە ئاوی پێویستە... شەوێك پێش چاندن پێویستە تۆوەکەی لەناو ئاو بخووسێنیت تا بتوانێت توانای چەکەرەکردنی خێراتر بێت... لە دۆنمێك نزیکەی ۳ تەن ( تۆن) بەرهەمی هەیە..... ئامادەکردنی : امیر علی پەیج و ئەکاونتی کشتوکاڵی ئۆرگانی............ لە داهاتوو بە شێوەی pdf زانیاری تەواو لەسەر پۆلکە باس دەکەم انشاللە.............. .........................۲۰۱۸....................................................

عەلەفی خۆراکی کەروێشک

کەروێشک حەزی لە گیای تازە (فرێش) و تەڕ هەیە کە ناسک و سەوز بێت ∇ پێدانی خۆراک بە کەروێشک لەکارە هەرە سەرەکیەکانە لە پڕۆسەی بەخێوکردنی کەروێشک چوونکە نزیکەی لە( ۷۰٪) تێچوو دەگرێتەوە ∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫∫ ∇ کەروێشک خاوەنی تەنها یەک گەدەیە بۆیە دەبێت زۆر لە کاتی خۆراک پێدانی ڕەچاوی ئەم خاڵە بکرێت وە کەروێشک گیا خۆرە ∇ کەروێشک ڕۆژانە پێویستی بە ڕێژەیەکی دیاریکراو لە هەیە لە خۆراک 🌾 پێکهاتەی ماددەی خۆراکی بۆ کەروێشک یەکەم: پڕۆتین دووەم: کاربۆهایدرات سێیەم: کانزاکان چوارەم: چەورییەکان پێنجەم: ڤیتامینەکان  🍃🍀 جۆرە عەلەفێک هەیە بە عەلەفی پیلێت ناسراوە وەکو پیلێتی وێنجە 🍂 خۆراکی گونجاو بۆ کەروێشک وەکو گیا سەوزەکان و ڕەگی ڕوەک هتد 🌾 ئەم خۆراکانەی کە کەروێشک دەیخوات بەگوێرەی لێکۆڵینەوەی زانکۆی میشیگانی ئەمریکی یەکەم: تۆوی دانەوێڵە وەکو ( گەنم ٫ جۆ ٫ شۆفان ٫ سۆرگەم ٫ گەنمەشامی ٫ شەیلم ) دووەم: ڕوەکە گەڵاکان ئەم ڕوەکانەی کە تەنها بەشی گەڵاکەیان دەخورێت سێیەم: ڕوەکە ڕەگیەکان وەکو پەتاتەی شیرین و شێلم و سلق  چوارەم: لە ئاشدراوەکانmilled وەکو کەپەک bran ٫ وێ...

زانیاری لەسەر بەکارهێنانی دەرمانی کەڕوو کوژ

هەر کات ئەم پوستەت دی کۆمێنتێک بنووسە گەر خالێکیش بێ تا زۆرترین جوتیار ئەم زانیاریەی پێ بگات هەر دەرمانێکی مێروو کوژ یان کەروو کوژ کە بۆ بەرووبوومەکەت بەکاری دێنی لەسەر خشتەی دەرمانەکە خشتەیەکی نوسراوە #فترة #التحریم جوتیار دەبێ کاتێک بەرووبوومەکەی پێ گەشت و بەرووبوومەکەی تووشی ئافاتێکی مێرووی یان کەرووی بوو دەبێ باش ئاگاداری فترەی تحریم یان امانی دەرمانە کەروو کوژەکە یان مێروو کوژەکە  بێ دەرمان هەیە ۱  رۆژە دەرمان هەیە ۳  رۆژە دەرمان هەیە ٥ رۆژە دەرمان هەیە ۷ رۆژە دەرمان هەیە ۱٤ رۆژە دەرمان هەیە ۲۸ رۆژە واتە ئەو دەرمانەی بۆ ئەو بەرووبوومە بەکاری دێنی بۆ سەوزەی خەیار یان تەماتە یان کولەکە یان هەر دارو درەخت وسەوزەیەکی کە لەدووای دەرمان رشاندن هەولبدە تا دوای ئەو بەرووارە بەرووبوومەکەت نەچنی و دوورکەویتەوە لەخستنە بازاری بەرووبوومەکەت چونکە ئەو دەرمانانە گەر بەپێی زانستی هەلسووکەوتی لەگەڵ نەکەی زیانی تەندرووستی بۆ خۆت وکەس وکار وهاولاتیان هەیە کە بەرووبوومەکە بەکاردەهێنن دەیخۆن ................ وەهەول بدەن کاتێک بەرووبوومەکانتان پێ گەشت...

ناساندنی ڕوەکی کاساڤا و چاندنی

ناساندنی ڕوەکی کاساڤا کاساڤا یەکێکە لە جۆرەکانی پەتاتەی شیرین بەڵام جیاوازی زۆر گەورە لە نێوانیان هەیە...... بەزمانی ئینگڵیزی دەڵێن :Yam farming     یان دەڵێن Cassava farming خاکی گونجاوە بۆ چاندنی کاساڤا : بریتیە لە خاکێکی تێکەڵ لە لم و خۆڵ وە دەوڵەمەند بەماددەی ئۆرگانی...... کاساڤا :...دەبێت لە خاکی بەرز بچێنرێت واتا دەبێت خاکەکەی توانایەکی باشی هەبێت بۆ هەڵمژین ئاو وە نابێت ئاو بۆ ماوەیەکی زۆر لە ژێری بمێنێتەو..........زیاتر لەو شوێنانەش دەیچێنن کە نزیک ناچەی دارستان و زۆنگاوەکانن.....بەڵام ئێستا ڕوەکی کاساڤا بەتاواوی ووڵاتان بڵاوبووەتەوە ئەمەش بەهۆی نرخ و گرنگی ئەم ڕوەکە لە ڕووی ئابووری....... ◥ نیشتیمانی کاساڤا : ووڵاتانی ئەفریقیایە بە تایبەتی نێجیریا ، کۆتیدیڤوار وە ووڵاتی  غانا  هتد...... ◥ ئایا کاساڤا نرخی چەندە :هەر کاساڤایەك نرخی یەک دۆلاری ئەمەریکیە..... ◥ ووڵاتانی کڕیاری کاساڤا : ژاپۆن ، ئەمەریکا ، بەریتانیا ، فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئۆسترالیا هتد.... ئامادەکردنی خاک بۆ چاندن : سەرەتا دەبێت تەواوی گژوگیا وە پاشماوەکان خاوێن بکەیتەوە...

نەخۆشی گەڵا هەڵکۆڵەر

چارەسەرکردنی گەڵا هەڵکۆڵەر ❶ دانانی تەڵەی مێروو وەکو ئەو وێنەی دامناوە کە بکەوێتە سەر ڕوەک... ❷ لابردنی گژوگیاکان تا نەبنە پەناگەیەک بۆ ئەم مێرووە ❸ خاوێنکردنەوەی خۆڵ تا پوپا puppa نەتوانێت گرا دابنێت ❹ لابردنی گەڵای تووشبوو وە لە سەرت پێویستە سەیری هەردوو ڕووی گەڵا  بکەیت... سەبارەت بە ماددەی قڕکەر ببورن ئەمە پەیجی ئۆرگانیە...... پەیجی کشوکاڵی ئۆرگانی

نەخۆشی لوولخواردنی گەڵای تەماتە

سڵاو نەخۆشی لوولخواردنی(خڕبوونەوە) لە تەماتە ئەم نەخۆشیە دوو جۆری هەیە: ۱... لوولخواردنی گەڵا فیسیۆلۆژی ۲... لوولخواردنی گەڵا ڤایرۆسی ئەم وێنەیە هی لوولخواردنی فیسیۆلۆژیە واتا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای هاوین تەماتە وایلێدێت یان بەهۆی زیاد لە پێویست بەکارهێنانی پەین ....ناڕێکی ئاودان... نەخۆشیەکی ئاسایە... تەنها کاتی ئاودان ڕێکبخە یان لە نیوەڕۆ تەماتە بە net واتا ئو تۆڕە شەبەکیەی کە بۆ پاراستن لە گەرما بەکاردێت دایبپۆشە.... بەڵام جۆرێکی تر لە لوولخواردن ترسناکە چوونکە ڤایرۆسیە.. ئامادەکردە نی :امیر علی پەیجی کشتوکاڵی ئۆرگانی

زانیاری لە بارەی چاندنی تەماتە و بەکارهێنانی

زانیاری لە بارەی چاندنی تەماتە و بەکارهێنانی تەماتە یەکێکە لەو سەوزانەی کە زۆرترین ڕێژەی بەکارهێنانی هەیە لە دنیادا سەرەتا لە ووڵاتانی چیلی و ئیکوادۆر دۆزراوەتەوە تەماتە زۆرترین ڕووبەری چاندن دادەپۆشێت چوونکە ڕێژەی بەکارهێنانی زۆرە لە ووڵاتان ئەم هۆکارەی وایکردووە کە تەماتە زۆرترین رووبەری چاندنی هەبێت ئەمانەی خوارەوەیە یەکەم: تەماتە خۆراکێکی ڕۆژانەیە دووەم: شێوازی بەکارهێنانی زۆرە بۆ نموونە لە زۆربەی ووڵاتان تەماتە شێوەی بەکارهێنانی سێ جۆرە یەکەم : فرێش ( واتا دوای ڕنینی یەکسەر بۆ ژەمی خواردن بەکاردێت) بەشێوەی زەڵاتە و یان وردکردنی بۆ مەرگە دووەم: بەکارهێنانی بۆ دروستکردنی هەویری تەماتە یان دەڵێن دۆشاوی تەماتە سێیەم: ووشکردنەوە کە  لە کوردستان بە لەتە تەماتە ناسراوە هەروەها ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە چێشتخانە و ڕیستۆرانتی چەند ئەستێرەیی دامەزراون کە تەماتە ژەمە خۆراکی سەرەکیانە کە پێشکەشی سەردانیکەرانی دەکەن وەکو لە شیشدانی و برژاندنی تەماتە پیتزای تەماتە مەرەگەی تەماتە سۆسی تەماتە هۆکارێکی تر کە وایکردووە تەماتە ببێتە ڕوەکێکی گرینک ئەمیش بوونی جۆری جیاوازە...

مەرجەکانی بەخێوکردنی مریشکی ئۆرگانی

مەرجەکانی بەخێوکردنی مریشك بەشێوەیەکی ئۆرگانی بە گوێرەی یاساکانی ڕێکخراوی USDA؟ ۱.نابێت هۆڕمۆنی قەڵەوکردن و گەشە بەکاربێنیت وە نابێت ئەنتیبایۆتیك بەکاربهێنیت. ۲.دەبێت مریشك لە لەوەڕگای کراوە بەخێوبکرێت تا بە ئازادی بخوات و نەك لەناو قەفەز کە هەندێك کات ناچاری دەکەن بەردەوام خۆراک بخوات. ۳.تەنیا خۆراکی ئۆرگانی دەبێت بەکاربێت .وەکو گژوگیا و گەڵای کەرەوز و سەوزە ڕوەکەکانیتر هەروەها تۆوی گەنم و گەنمەشامی بەڵام نابێت ئەو تۆوانە بخوات کە دەستکاری جیناتیان کراوە وە نابێت ئەو تۆوانەش بخوات کە بە ماددەی قڕکەر ڕشێندراون. کاتێك ریشك ماوەیەکی زۆر گیا بخوات لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی بۆیە بۆ ئەو کەسانەی کە حەز دەکەن مریشڬ لە کێڵگه بەخێو بکەن پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵە بکەن ،بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە هەوڵدا ڕۆژانە تۆوی گەنم یان جۆو و شۆفان ،گەنمەشامی بدەیت به مریشکەکانت .............. سوودی مریشکی ئۆرگانی: ۱.نرخی  لە بازاڕ گرانترە لە مریشکی دەواجن. ۲.لە ڕووی تەندروستی سەلامەتترە . ۳.ئەو هۆڕمۆنانەی کە دەدرێنە مریشک کاریگەری لە سەر ئینسان هەیە بەڵام مریشکی ئۆرگانی دوورە لە هۆڕمۆن و گونجاوە...

ئامێری ئەلیکترۆنی فەحسی خۆڵ و ئاو و پەین

بۆچی هەموو بزنسێکی کشتوکاڵی بۆچی هەموو بزنسێکی کشتوکاڵی پێویستی بە ئامێری ئەلیکترۆنی هەیە بۆ پاراستنی خاک︎ و ئاو و ڕوەک ئامێری ئەلیکترۆنی ڕێگای درێژ کورت دەکاتەوە وە ڕێژەی بەرهەم هێنان زیاد دەکات بۆ نموونە ئەگەر زەوی ئاو فەحس بکەیت لە کێڵکەکەی خۆت کە دەتوانیت باشتر بڕیار بدەیت کام جۆری ڕوەک بۆ زەویەکەت گونجاو ٫ بەم شێوەیە مەسروفی کارەکەت کەم دەبێتەوە وە ڕێژەی قازانجت زیاد دەکات بەڵام دەبێت ئەو جۆرە ئامێرە لە شوێنی باوەڕ پێکراو بکڕیت کە نابێت ژمارەی هەڵە بدات٫ هەروەها دەبێت بزانیت چۆن کاری پێدەکەی و کەی کاری فەحسی پێ دەکەی ئامێری فەحسکردنی خۆڵ بەکاردێت بۆ فەحسکردی خۆڵ بۆ دیاریکردنی ئاستی تێری گڵ و گونجاندنی لەگەڵ ڕوەک یەکەم: دیاریکردنی ئاستی ماددەکان لە ناو خۆڵ دووەم: پشکنینی ڕادەی شێ سێیەم: پشکنینی باری ئەکتیڤی گڵ کە ئایا خۆڵەکە زیندەوەری مایکرۆی وردی تێدایە کە بە سوودن بۆ پاراستن خۆڵ چوارەم: پشکنینی پلەی گەرمی پێنجەم: دیاریکردنی ڕێژەی تیشکی خۆر لە ناو خۆڵ کە بە کوونەکانی خۆڵ تێپەڕ دەبێت شەشەم: دیاریکردنی جۆری ڕوەک کە بریتیە لە ه...

گرانترین جۆری پەتاتە

پەتاتە ڕوەکێکی بەربڵاوە لە دنیادا بەڵام جۆرێکی هەیە کە دەگەمەنە و تەنها لە دورگەیەک هەیە پەتاتەی جۆری لابۆنێتی ئەم جۆرە پەتاتەیە تەنها لە دوورگەیەک هەیە کە دەکەوێتە ووڵاتی فەرەنسا بەناوی دوورگەی نۆرمێتچییەر Noirmoutier ئەم جۆرە پەتاتەیە زۆر ناسکە بۆیە تەنها بەدەست دەچێنرێت وە ساڵانە تەنها ۲۰ کیلۆی لێبەرهەمدێت و تامی لیمۆی هەیە کە بۆن و تامەکەی لە هیچ ڕوەکێکی تر  نیە و زۆر تایبەتە ئەم پەتاتەیە بە پەینی ڕوەکی دەریایی گەشە دەکات تەنها لەسەرەتای مانگی پێنج هەیە نرخی یەک کیلۆی دەگاتە زیاتر لە ۳۰۰ دۆلار سەرچاوە https://www.luxuo.com/lifestyle/gastronomy/potato-la-bonnotte.html

دار گوێز walnut tree

رونكردنە‌وە‌یە‌ك  لە‌سە‌ر نە‌خۆشی دار گوێزە‌كانی ھە‌ورامان لە‌ساڵی ٢٠١٨، چە‌ند پسپۆڕێك لە‌ بەشی پاراستنی رووەک، سە‌ر بە‌ بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی گشتی كشتوكاڵی ھە‌ڵە‌بجە‌ بەمەبەستی قەڵاچۆکرنی نەخۆشی دار گوێزەکانی ناوچەی هەورامان، سەردانی ناوچەی هەورامانیان کرد بەمەبەستی دیاریکردنی جۆری نەخۆشیەکە و هۆکاری نەخۆشیەکە و چارەسەرکردنی. پاش بەدواداچوون و پشکنین لە هۆبەی تاقیگەی کشتوکاڵی هەڵەبجە و ‌دەرچوونی ئەنجامەکان، دەرکەوت هەردوو نەخۆشی بەکتری و کەڕووی هۆکاری نەخۆشیەکەن لەسەر قەدی دارگوێزەکان، کە پێویستە قەڵاچۆبکرێن، پاشان لە لایەن  بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە لیژنەیەک پێکهێنرا بۆ قەڵاچۆکردنی ئەم نەخۆشیە زیان بەخشە. هەریەکە لە بەشی پاراستنی ڕووەک و ڕێنمای کشتوکاڵی توانرا قڕکەی  پێویست و تایبەت کە کار لەسەر هەردوو هۆکاری نەخۆشیەکە دەکات دابین بکرێت، بۆ هەڵمەتی قەڵاچۆکردنەکە،کە بەبێ بەرامبەر دابەشدەکرا بەسەر باخەوانان، لەلایەن لیژنەکەمانەوە بەووردی شێوازی بە‌کارهێنان و کاتی دووبارەکردنەوەی بە شێوەیەکی کرداری فێری باخەوانان دەکرا، کە بۆ ماوەی یەک مانگ بە شێوەیەکی مەیدانی لەگەڵ...

پاشەڕۆی کەروێشک وەکو پەین بۆ گەشەی ڕوەک بەسوودە rabbit manure

٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫Rabbit manureپاشەڕۆی کەروێشک بەکارهێنانی پاشەڕۆی کەروێشک وەکو پەین یەکێکە لە سوودەکانی بەخێوکردنی کەروێشک کە جگە لە گۆشت و پێستەکەی ٫ دەتوانیت پاشەڕۆکەشی بفرۆشی کە زۆر بەسوودە بۆ ڕوەک٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫ 🌿هەروەها کەروێشک گەشەی خێرایە و زۆر زوو زیاد دەبێت 🕯🕯🕯🕯🕯🕯🕯🕯🕯🕯🕯🕯🕯🕯🕯🕯🕯 سوودەکانی پاشەڕۆی کەروێشک وەکو پەین بۆ ڕوەک٫٫ ٫٫ ❶ پاشەڕۆی کەروێشک ساردە واتا پێویستی بەوە نیە ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە تا سوودی هەبێت ❷ پاشەڕۆی کەروێشک خێرا شیدەبێتەوە٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫ ❸ پاشەڕۆی کەروێشک هەر سێ تووخمی npk تێدایە ❹ ڕێژەی npk لە پاشەڕۆی کەروێشک زۆر زیاتر لە هی مریشک و مانگا ❺ پاشەڕۆی کەروێشک ئۆرگانیە کە بەسوودە بۆ خۆڵ و ڕوەک ❻ بەسوودە بۆ وردە زیندەوەرەکانی ناو خۆڵ٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫ ❼ هەروەها بۆنی کەمە٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫ ❽ هەروەها چەند تووخمی تر هەیە لە پاشەڕۆی کەروێشک 🌻🌻🌻🌻🌻🌻وەکو زینک و کالسیۆم و مەنگەنیز و هتد سەرچاوەی بابەت https://www.canr.msu.edu/news/bunny_honey_using_rabbit_manure...

دیاردەی ڤیڤیپاری چیە vivipary seed

vivipary دیاردەی ڤیڤیپاری چیە !......................................... ئەم دیاردەیە شتێکی سروشتیە لە زۆربەی جۆرەکانی ڕوەک دەردەکەوێ واتا چەکەرەکردنی تۆو کە هێشتا دروێنە نەکراوە←←←←←←←←←←←←←← یان دەڵێن چەکەرەکردنی تۆو لە ناو باوان ∯∯∯∯∯ کام جۆری ڕوەک زیاتر تووشی دیاردەی ڤیڤیپاری دەبێت ! ❶ تەماتە ❷ گەنمەشامی ❸ شلیک ❹ بیبەر ❺ گەنم و جۆ ❻ خۆخ ❼ دار سندی چۆن و کەی ئئم دیاردەیە دروست دەبێت------------------ ئەم دیاردەیە بەهۆی جۆرە هۆڕمۆنێک ڕوودەدات کە زیاتر لە کاتی چەکەرەکردنی تۆو ئەم هۆڕمۆنە دروست دەبێت و دەردەدرێت هۆکاری دەردانی هۆڕمۆنەکە بۆ گونجاوی کەش و هەوا دەگەڕێتەوە بە تایبەتی کاتێک پلەی گەرمی و ڕادەی شێ گونجاو بێت٫ئەم دیاردەیە دروست دەبێت٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫ ∇∇∇ کەی لە گەنمەشامی دروست دەبێت لە گەنمەشامی دەردەکەوێ کاتێک گەنمەشامی کاتی دروێنەی نزیک بێتەوە وە باران ببارێت و ببێتە هۆی دروستبوونی شێ کە ئەمە ودەکات تۆوەکان لە گوێچکەی گەنمەشامی چەکەرەبکەن پێش دروێنەکردنی وەرگێڕانی  امیر علی وێنەکە لە سایتی buzfeed سەرچاوە https://www.google.co...

ئایا ئاژەڵ و مێشوولە تووشی کۆڕۆنا دەبێت

ئایا ئاژەڵاکان تووشی کۆڕۆنا.................................... لە ئێستادا تەنها یەک پڵینگ تووشی کۆڕۆنا بووە بڵام هیچ بەڵگەیەک نیە کە بیسەلمێێت ئاژەڵ ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ مرۆڤ دەگوازێتەوە.................................. هیچ بەڵگەیەک نیە کە بیسەلمێنێت کە پشیلە ئەم نەخۆشیە دەگوازێتەوە.......... لە ساڵانی رابردوو مێشوولە نەخۆشی ڤایرۆسی زیکای بۆ مرۆڤ گواستەوە بەڵام مێشوولە لە ڕێگەی مژینی خوێنی بەکتریا و ڤایرۆس دەگوازێتەوە وە تا ئێستا هیچ مێشوولەیەک ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ مرۆڤ نەگواستوتەوە..⊙...............@............................., سەردانی لینکی خوارەوە بکە بۆ زانیاری زیاتر https://www.google.com/amp/s/www.nytimes.com/2020/04/06/science/tiger-cats-coronavirus.amp.html https://www.google.com/amp/s/theconversation.com/amp/can-mosquitoes-spread-coronavirus-134898

جۆرەکانی نەمامگەی لە ڕووی بازرگانی

جۆرەکانی نەمامگە لە لەڕووی بازرگانی کشتوکاڵی یەکەم: نەمامگەی بەرهەمهێنەر دووەم: نەمامگەی فرۆشیار جۆرەکانی نەمامگەی بەهەمهێنەر: یەکەم: بەرهەمهێنانی شتڵی سەوزە و میوە خێراکان دووەم: بەرهەمهێنانی شتڵی دارەکان بۆ باخ و ڕەزەکان سێیەم:نەمامگەی بەرهەمهێنانی گووڵی سروشتی چوارەم:نەمامگەی بەرهەمهێنانی ڕوەکی پزیشکی پێنجەم: نەمامگەی بەرهەم هێنانی داری جوانی و شەشەم: بەرهەم هێنانی داری کارگەکان و جوانکاری نەمامگەی شتڵی سوزە و میوە خێراکان : ئەم جۆرە نەمامگەیە وەرز بۆ وەرز بەرهەمەکانی دەخاتە بازاڕ بۆ نموونە لە وەرزی چاندنی تەماتە و خەیار هەڵدەسێ بەفرۆشتنی شتڵی تەماتە و خەیار نەمامگەی بەرهەمهێنانی دار‌ ئەم جۆرە نەمامگەیە کار دەکات بۆ بەرهەمهێنانی شتڵی دارەکان بە چەکەرە پێکردنی تۆوەکان یان بە ڕێگای قەڵەم و یان پیوەنکردنی دارەکان و دواتر فرۆشتنی نەمامگەی بەرهەم هێنانی گووڵ ‌ بەرهەم هێنانی...