Skip to main content

زانیاری لە بارەی چاندنی تەماتە و بەکارهێنانی

زانیاری لە بارەی چاندنی تەماتە و بەکارهێنانی


تەماتە یەکێکە لەو سەوزانەی کە زۆرترین ڕێژەی بەکارهێنانی هەیە لە دنیادا

سەرەتا لە ووڵاتانی چیلی و ئیکوادۆر دۆزراوەتەوە

تەماتە زۆرترین ڕووبەری چاندن دادەپۆشێت چوونکە ڕێژەی بەکارهێنانی زۆرە لە ووڵاتان

ئەم هۆکارەی وایکردووە کە تەماتە زۆرترین رووبەری چاندنی هەبێت ئەمانەی خوارەوەیە

یەکەم: تەماتە خۆراکێکی ڕۆژانەیە
دووەم: شێوازی بەکارهێنانی زۆرە
بۆ نموونە
لە زۆربەی ووڵاتان تەماتە شێوەی بەکارهێنانی سێ جۆرە
یەکەم : فرێش ( واتا دوای ڕنینی یەکسەر بۆ ژەمی خواردن بەکاردێت) بەشێوەی زەڵاتە و یان وردکردنی بۆ مەرگە
دووەم: بەکارهێنانی بۆ دروستکردنی هەویری تەماتە یان دەڵێن دۆشاوی تەماتە
سێیەم: ووشکردنەوە کە  لە کوردستان بە لەتە تەماتە ناسراوە
هەروەها ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە چێشتخانە و ڕیستۆرانتی چەند ئەستێرەیی دامەزراون کە تەماتە ژەمە خۆراکی سەرەکیانە کە پێشکەشی سەردانیکەرانی دەکەن
وەکو
لە شیشدانی و برژاندنی تەماتە
پیتزای تەماتە
مەرەگەی تەماتە
سۆسی تەماتە


هۆکارێکی تر کە وایکردووە تەماتە ببێتە ڕوەکێکی گرینک ئەمیش بوونی جۆری جیاوازە 
کە چەند جۆرێکی جیاواز  و ڕەنگی جیاوازی هەیە کە بە تام و بۆنی جیاواز

جۆرەکانی تەماتە
یەکەم: تەماتە سووری خڕ
دووەم: تەماتەی سووری زەنگوڵەیی
سێیەم: تەماتەی سووری چێری
چوارەم: تەماتەی سالمۆنی ئیتاڵی
پێنجەم: تەماتەی جۆری هێشوویی کە وەکو هێشووی ترێ وایە
شەشەم: تەماتەی چێری زەرد


تەماتە لە خێزانی ڕوەکە هەتاوییەکانە وەکو پەتاتە و بیبەر و باینجان و تووتن

لەسەدەی ۱۸ هەندێک کەس وابیریان دەکردەوە کە تەماتە ڕوەکێکی ژەهراوییە کە چوونکە ماددەی توماینی تێدایە بەڵام کاتێک میوەی تەماتە دروست دەبێت مەبەستم ئەو بەشە گۆشتنەی کە بۆ خواردن بەکاردێت ٫ماددەی توماتین لەناو دەچێت و دەگۆڕێت بۆ ئەنزیمێک

چاندنی تەماتە لە ئەمەریکا
لە ئێستادا نزیکەی ٤۰۰ هەزار ئێکار زەوی داچێندراو بەتەماتە لە ووڵاتە یەکگرتووەکان ئەمەریکا هەیە

ساڵانە نزیکەی ۱٤ ملیۆن تۆن بەس لە ئەمەریکا بەرهەم دێت

سوودەکانی تەماتە
تەماتە ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە خوراکیە بە سوودەکانی تێدایە وەکو ڤیتامین و کانزاکان کە بە سوودن بۆ مرۆڤ


تەماتە بەوە ناسراوە کئ لە وەرزە گەرمەکان دەچێنرێت 

کێڵانی زەوی بۆ چاندنی تەماتە
تەماتە پێویستی بە خاکی نەرم و خاو هەیە تا بەئاسانی ڕەگەکی جێگیر بێت ٫تەماتە حەزی بە خاکی بە پیت هەیە هەروەها پێویستە زەویەکە زۆر باش بکێڵدرێت پێش چاندن

ئەگەر زەوی داچاندراو بە تەماتە کەستەکی گەورەی تێدابێت لەوانەیە ببێتە هۆی لاوازبوونی گەشەی تەماتە

ئامادەکردنی بابەت : امیر علی
ئەندازیاری کشتوکاڵی 

سەرچاوە
extension.uga.edu


Comments

Popular posts from this blog

ڕوەکی پۆلکە یان بەزالیای کێڵگەیی

◥ پۆلکەی سەوزی کێڵگەیی  لە خێزانی پاقلەمەنییەکانە بە شێوەی سەوز (تەڕی) بەکاردێت بۆ خۆراکی مرۆڤ و پاشماوەکەشی بەکاردێت بۆ خۆراکی ئاژەڵ.... تۆوەکەی لە ئێستا لە دەکرێتە ناو قووتوو کە لە چێشتخانە و مۆتێل و هۆتێڵەکان لە سەر برنج و بریانی وە دەکرێتە سووپ و لە چەند جۆر زەڵاتە سوودی لێوەردەگرن......... ◥ سوودە تەندروستیەکانی پۆلکەی سەوز : ❶ سوودی هەیە بۆ دابەزاندنی کێش... ❷ سوودی هەیە بۆ ڕێکخستنی شەکر لە ناو خوێن... ❸ سوودی بۆ ڕێگری لە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی گەدە .... ڕوەکێکی زستانیە..... پلەی گەرمی گونجاو بۆ گەشەی پۆلکەی سەوزی کێڵگەیی : لە نێوان ( ۱۰ تا ۳۰ ) سەدیە.... ڕێژەی ئاوی پێویست : ٥۰۰ملیمەتر لە ئاوی پێویستە... شەوێك پێش چاندن پێویستە تۆوەکەی لەناو ئاو بخووسێنیت تا بتوانێت توانای چەکەرەکردنی خێراتر بێت... لە دۆنمێك نزیکەی ۳ تەن ( تۆن) بەرهەمی هەیە..... ئامادەکردنی : امیر علی پەیج و ئەکاونتی کشتوکاڵی ئۆرگانی............ لە داهاتوو بە شێوەی pdf زانیاری تەواو لەسەر پۆلکە باس دەکەم انشاللە.............. .........................۲۰۱۸....................................................

قاز ڕۆژانە چەند گرام عەلەف دەخوات

پێدانی عەلەف بە قاز و پلەوەرەکانیتر لە ڕۆژانەدا کە سوودی هەبێت بۆ گەشەیان٫ وە ببێتە هۆی هێلکەکردن و زیادبوونی ڕێژەی گۆشتیان واباشە ڕۆژانە بڕی ۲۰۰گرم عەلەف بدرێت ب قاز٫لە وەرزی بەهار کە گژوگیا زۆر دەبێت وە لە خۆراکی دەوڵەمەد بدرێت بە قاز کە دەوڵەمەندبێت بە ماددەی پڕۆتین و کانزاکان و ماددە خۆراکیەکان بەڵام دەبێت قاز بەردەوام لە ناو کێڵگە بێت ئینجا بڕی ۲۰۰ گرام عەلەف باشە .ئەگەرنا لە ناو کێڵگە نەبێت ئەوا ۲۰۰ گرم زۆر کەمە و نابێتە هۆی گەشەی قاز پێویستە گژوگیا بخوات بە تایبەتی گیا قاز  کە پێویستە بۆی بچێنرێت هەروەها گیاکان دەوڵەمەندن بە هەموو جۆرەکانی ماددە خۆراکیەکان وەکو کانزاو و پڕۆتین و تووخمەکان هتد. بەڵام لە وەرزی زستان گژوگیا نیە بۆیە دەبێت ئەم ڕێژەیە زۆر زیاد بکەیت لە عەلەف. بەگوێرەی سایتی پۆلتەری کیپەر کاتێک باڵای گیا بوو بە ۸ سانتیمەتر قاز دەتوانیت لێیبخوات ٫هەروەها قاز حەزی بەخواردنی گەنم هەیە لینکی سایتی پۆلتەری کیپەر https://poultrykeeper.com/keeping-geese-faq/feeding-geese/ Feeding  breeders Breeding  geese  in full lay should be given about 200...

ئایا مریشک ڕۆژانە چەند گرام عەلەفی پێویستە تا هێلکە بکاتن

بەخێوکردنی مریشک بۆ مەبەستی هێلکە کارێکی گونجاوە چوونکە مریشک پەلەوەرێکی بچووکە و ڕێژەیەکی زۆر هێلکە دەکات ساڵانە بۆیە بەخێوکردنی مریشک سوودی زۆرە. بەڵام دەبێت سەرەتا بزانین کە مریشک ڕۆژانە نزیکەی ٦۰۰ گرام عەلەفی دەوێ بۆ هەر مریشکێک چوونکە ئەم بڕە خواردنە یارمەتی دەدات تا بەردەوام هێلکە بکاتن.بۆ نموونە ئەگەر ۷۰۰ مریشکت هەبێ بۆ هێلکە کەواتە ڕۆژانە پێویستت بە ۷۰۰مریشک جارانی ٦۰۰گرام لە عەلەف بکە دەکاتە ٤۲۰ کیلۆ لە عەلەف ڕۆژانە.