Skip to main content

نەخۆشی ژەنگ لە گەڵای هەنجیر

نەخۆشی ژەنگ


نەخۆشیەکی بەربڵاوە لەناو دار هەنجیرەکاندا،ئەونەخۆشیە جۆرەکەڕویەکە بەشێوەی ژەنگ لەسەر گەڵای هەنجیرو پەڵەی قاوەی لەسەر بەری هەنجیر دەبینرێت و گەشەدەکات


🚿✂هۆکاری زیادبوون و تووشبوون


1-هەڵپاچینی داخراو خراپ.یان چڕو پڕی باخ

2_بارانی زۆر لەبەهاردا.

3-زۆر ئاودان وئاودانی قوورس لەئێواران و لەشەودا بەتایبەت لە وەرزی بەهاردا.

🎯زیانەکانی
نەخۆشکەوتنی گەڵاو زەردبوون و وەرینیان،هەروەها زیان لەبەرهەمی پێگەیشتوو ئەدات و ناشیرینیشی ئەکات .

🌻چۆن چارەی بکەین و ڕێگری لە توشبوون و بڵاوبوونەوەی بگرین؟

ئەوباخانەی مەترسی توشبوونیان هەیە یان پێشتر تووشبوون  نابێت تا وەرزی هاوین ئێوارەو شەوانە ئاوبدرێن یاخود بەمانایەکی تر تا ئاونگی گژوگیای شەوانەی ناو باخ بوونی هەبێت نابێت ئێواران و شەوانە ئاوبدرێن لەپایزیشدا بەهەمان شێوە کە ئاونگی شەوانە پەیدابوو تەنیا بەیانیان ئەبێت دار هەنجیرەکان ئاوبدرێن، بەمەبەستی باشتر هەواگۆرکێی دارەکان ئەبێت هەڵپاچینی کراوە لەزستان و دواتر لەهاویندا بۆ لقە سەرەتانیەکان  ئەنجام بدرێت ، داری زیادو گژوگیای ناپێویست نابێت لەناوباخ  بوونی هەبێت پێویستە ڕیزەکان تەواو کراوەبن،ئەگەرنیشانەکانی نەخۆشیەکە دەرکەوت1_2جار پێویستە باخەکە دەرمان بکرێت ئەگەر نەخۆشیەکە نەقڵی سەر بەرهەمیش بوو پێویستە ئەوکاتیش دەرمانێکی تایبەت بەژەنگ بە هەموو باخەکە بکرێت.

#سعیدملا

Comments

Popular posts from this blog

ئایا مریشک ڕۆژانە چەند گرام عەلەفی پێویستە تا هێلکە بکاتن

بەخێوکردنی مریشک بۆ مەبەستی هێلکە کارێکی گونجاوە چوونکە مریشک پەلەوەرێکی بچووکە و ڕێژەیەکی زۆر هێلکە دەکات ساڵانە بۆیە بەخێوکردنی مریشک سوودی زۆرە. بەڵام دەبێت سەرەتا بزانین کە مریشک ڕۆژانە نزیکەی ٦۰۰ گرام عەلەفی دەوێ بۆ هەر مریشکێک چوونکە ئەم بڕە خواردنە یارمەتی دەدات تا بەردەوام هێلکە بکاتن.بۆ نموونە ئەگەر ۷۰۰ مریشکت هەبێ بۆ هێلکە کەواتە ڕۆژانە پێویستت بە ۷۰۰مریشک جارانی ٦۰۰گرام لە عەلەف بکە دەکاتە ٤۲۰ کیلۆ لە عەلەف ڕۆژانە.

قاز ڕۆژانە چەند گرام عەلەف دەخوات

پێدانی عەلەف بە قاز و پلەوەرەکانیتر لە ڕۆژانەدا کە سوودی هەبێت بۆ گەشەیان٫ وە ببێتە هۆی هێلکەکردن و زیادبوونی ڕێژەی گۆشتیان واباشە ڕۆژانە بڕی ۲۰۰گرم عەلەف بدرێت ب قاز٫لە وەرزی بەهار کە گژوگیا زۆر دەبێت وە لە خۆراکی دەوڵەمەد بدرێت بە قاز کە دەوڵەمەندبێت بە ماددەی پڕۆتین و کانزاکان و ماددە خۆراکیەکان بەڵام دەبێت قاز بەردەوام لە ناو کێڵگە بێت ئینجا بڕی ۲۰۰ گرام عەلەف باشە .ئەگەرنا لە ناو کێڵگە نەبێت ئەوا ۲۰۰ گرم زۆر کەمە و نابێتە هۆی گەشەی قاز پێویستە گژوگیا بخوات بە تایبەتی گیا قاز  کە پێویستە بۆی بچێنرێت هەروەها گیاکان دەوڵەمەندن بە هەموو جۆرەکانی ماددە خۆراکیەکان وەکو کانزاو و پڕۆتین و تووخمەکان هتد. بەڵام لە وەرزی زستان گژوگیا نیە بۆیە دەبێت ئەم ڕێژەیە زۆر زیاد بکەیت لە عەلەف. بەگوێرەی سایتی پۆلتەری کیپەر کاتێک باڵای گیا بوو بە ۸ سانتیمەتر قاز دەتوانیت لێیبخوات ٫هەروەها قاز حەزی بەخواردنی گەنم هەیە لینکی سایتی پۆلتەری کیپەر https://poultrykeeper.com/keeping-geese-faq/feeding-geese/ Feeding  breeders Breeding  geese  in full lay should be given about 200...

گیای کاڕوش

«ئەم ڕووەکە بناسە» کە گیایەکی خۆڕسکە  *کاڕوش sorghum halepense) or (Johnson grass)* ڕوەکێکی تەمەندارە دەتوانێ بۆ ماوەی زیاتر لە 10ساڵ بمێنێتەوە وە ئەوەی ئەم گیایە لە گیایەکانی تر جیادەکاتەوە ئەوەیە کە ڕایزۆمی هەیە ئەگەر تۆوەکەشی نەمێنێت لە ژێر خاک ڕایزۆمەکەی دووبارە گەشە دەکاتەوە. ئەم گیایە (weed) لە خێرانی ڕەگ ڕیشاڵیەکانە Poaceae ڕێگاکانی لاناوبردنی:  ۱.لەسەرەتای گەشەی کە دەرکەوت دەتوانی بەڕێگای سروشتی و کیمیایی لەناوی ببەیت (ٚیەکەم ڕێگای سروشتی وەک کێڵانی زەوییەکە،scouting واتا ئەو شوێنە دیاری دەکەی کە گیایەکەی ڵێبڵاوبۆتەوە وە پەرژینێك دروست دەکە ی دواتر چەند قاز یان ئاژەڵی تر دەهێنیت کە بیخوات وە قار دەمێکی مشاری ببڕەڕی هەیە بەڵام باوەڕ وایە کە ئەم گیایە بۆ ڕەشە ووڵاخ خراپە کە بیخوات)   ڕێگای دووەم(بەکارهێانی ماددەی قڕکەری وەک cleistorm یان roundup هەڵبەتە کە ئەمانەش زیانیان بۆ خاك هەیە وە ناتوانن ڕایزۆمەکەی لەناوبەرن!... ئەی چۆن ڕایزۆمەکەی لەناو بەرین؟..................  ۱.زەوییەکە بکێڵە دواتر بیسووتێنە.  ۲.بەکارهێانی herbigation واتا تێکەڵکردنی ...