Skip to main content

کەی کاتی جووتبوونی بزن دێت


 وەرزی جووتبوونی بزن چۆنە 


بزن ئاژەڵێکی شیردەری ماڵیە کە لە خێزانی شیدەرەکانە 
زیاتر لە ناوچە و سارد و کێو و شاخەکانی دەژین

لە ئێستادا بزن ئاژەڵێکی سەرەکییە بۆ جووتیاران لە بواری 
بەرهەمهێنانی شیر و گۆشت چوونکە بزن توانای خۆگونجاندنی هەیە لە گەڵ ژینگە و مرۆڤەکان

بۆ ئەوەی کاتی باڵقبوونی بزن بزانین پێویستە لە سیفەت و هەستەکانی تێبگەین ٫ چوونکە ئاژەڵەکانیش وەکو مرۆڤ بە چەند قۆناغێک لە تەمەنیان تێپەڕ دەبن

قۆناغەکانی ژیانی بزن

یەکەم: شیرەخۆری ( کار) یان (کاریلە) ناسراوە
دووەم: قۆناغی پێش باڵقبوون ( هەرزەکاریییە)
سێیەم: باڵقبوون
چوارەم: پێگەیشتوو
پێنجەم: پیری
شەشەم: سڵ بوونەوە ( کە لە مردن) نزیک دەبێتەوە

نیشانەکانی پێگەیشتنی بزن بۆ زاوزێ 


بزن بەوە ناسراوە کە لەشی گەرم دەبێت٫ هەندێک جۆری بزن تەنها لە وەرزی پایز لەشی گەرم دەبێت
هەنێک جۆری تر لە وەرزەکان دەردەکەون وەکو بزنی بۆیەر Boer Goats
Kinder Goats
pygamy  goats
Nigerian goats
Spanish  goats
وەکو بزنی نێجیری کە لە ئەفریقیا یان بزنی ئیسپانی ئەم جورە بزانانە زیاتر بۆ گۆشت بەخێودەکرێن

بەڵام ئەو بزانانەی کە لە ناوچەی سارد بەخێودەکرێن وەکو بزنی سویسری و بزنی لامانچا و بزنی سانین و بزنی ئوبەرهاسلی
Saanen goats
swiss goats
LaMancha goats
Oberhasli goats
ئەم جۆرە بزانانە بە چەند قۆناغێکی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەشیان تێپەڕدەبن

یەکەم: مێیەکە لەم کاتەدا دەست بە دروستکردنی ژاوەژاو دەکات وەکو دەڵێن دەست بە قاڕە قاڕ دەکات 

دووەم: کلکی دەجووڵێنێت وەکو سەگ کلکی بەرزدەکاتەوە 

سێیەم: بزنەکە تووندوتیژ دەبێت کە هەڵس و کەوتی دەگۆڕێت

چوارەم: کلکی رەق دەبێت و بەشی لای خوارەوەی کلکی سوور دەبێت ٫ هەروەها هەڵدەئاوسێ و تەڕ دەبێت وەکو بڵێین جێڵی لێدراوە

پێنجەم: شیری کەمدەبێتەوە

شەشەم: بزنی مێیە کاتێک دەکەوێتە حاڵی باڵقبوون و حەزی دەچێت بۆ زاوزێ لەوانەیە وکو بزنی نێرە رەفتار بکات و دەنگی بەرزبکاتەوە

حەوتەم: زۆر لە رابردوو زیاتر میز دەکات

ئەم حەوتە نیشانەیە لەوانەیە بۆ هەندێک جۆری بزنی مێیە تەواو ڕاست بێت بەڵام لەوانەیە هەموو خاڵەکان دەرنەکەوێت

بۆ ئەوەی لە کاتی گونجاو بزنی مێیە جووت بێت پێویستە
بەتەواوی بزانیت کە تەمەنی چەند ڕۆژە 
هەروەها بزانیت کە کێشی چەند کیلۆییە تا بەچەکی باش و تەندروستی ببێت
هەروەها عەلەفی دەوڵەمەند بە ماددەی خۆراکی بۆ ئامادە بکە تا توانای جووتبوونی هەبێت لە گەڵ نێرە

بلۆگی پەلک
پەیجی کشتوکاڵی ئورگانی لە فەیسبووک
ساڵی ۲۰۲۰

Comments

Popular posts from this blog

ئایا مریشک ڕۆژانە چەند گرام عەلەفی پێویستە تا هێلکە بکاتن

بەخێوکردنی مریشک بۆ مەبەستی هێلکە کارێکی گونجاوە چوونکە مریشک پەلەوەرێکی بچووکە و ڕێژەیەکی زۆر هێلکە دەکات ساڵانە بۆیە بەخێوکردنی مریشک سوودی زۆرە. بەڵام دەبێت سەرەتا بزانین کە مریشک ڕۆژانە نزیکەی ٦۰۰ گرام عەلەفی دەوێ بۆ هەر مریشکێک چوونکە ئەم بڕە خواردنە یارمەتی دەدات تا بەردەوام هێلکە بکاتن.بۆ نموونە ئەگەر ۷۰۰ مریشکت هەبێ بۆ هێلکە کەواتە ڕۆژانە پێویستت بە ۷۰۰مریشک جارانی ٦۰۰گرام لە عەلەف بکە دەکاتە ٤۲۰ کیلۆ لە عەلەف ڕۆژانە.

قاز ڕۆژانە چەند گرام عەلەف دەخوات

پێدانی عەلەف بە قاز و پلەوەرەکانیتر لە ڕۆژانەدا کە سوودی هەبێت بۆ گەشەیان٫ وە ببێتە هۆی هێلکەکردن و زیادبوونی ڕێژەی گۆشتیان واباشە ڕۆژانە بڕی ۲۰۰گرم عەلەف بدرێت ب قاز٫لە وەرزی بەهار کە گژوگیا زۆر دەبێت وە لە خۆراکی دەوڵەمەد بدرێت بە قاز کە دەوڵەمەندبێت بە ماددەی پڕۆتین و کانزاکان و ماددە خۆراکیەکان بەڵام دەبێت قاز بەردەوام لە ناو کێڵگە بێت ئینجا بڕی ۲۰۰ گرام عەلەف باشە .ئەگەرنا لە ناو کێڵگە نەبێت ئەوا ۲۰۰ گرم زۆر کەمە و نابێتە هۆی گەشەی قاز پێویستە گژوگیا بخوات بە تایبەتی گیا قاز  کە پێویستە بۆی بچێنرێت هەروەها گیاکان دەوڵەمەندن بە هەموو جۆرەکانی ماددە خۆراکیەکان وەکو کانزاو و پڕۆتین و تووخمەکان هتد. بەڵام لە وەرزی زستان گژوگیا نیە بۆیە دەبێت ئەم ڕێژەیە زۆر زیاد بکەیت لە عەلەف. بەگوێرەی سایتی پۆلتەری کیپەر کاتێک باڵای گیا بوو بە ۸ سانتیمەتر قاز دەتوانیت لێیبخوات ٫هەروەها قاز حەزی بەخواردنی گەنم هەیە لینکی سایتی پۆلتەری کیپەر https://poultrykeeper.com/keeping-geese-faq/feeding-geese/ Feeding  breeders Breeding  geese  in full lay should be given about 200...

گیای کاڕوش

«ئەم ڕووەکە بناسە» کە گیایەکی خۆڕسکە  *کاڕوش sorghum halepense) or (Johnson grass)* ڕوەکێکی تەمەندارە دەتوانێ بۆ ماوەی زیاتر لە 10ساڵ بمێنێتەوە وە ئەوەی ئەم گیایە لە گیایەکانی تر جیادەکاتەوە ئەوەیە کە ڕایزۆمی هەیە ئەگەر تۆوەکەشی نەمێنێت لە ژێر خاک ڕایزۆمەکەی دووبارە گەشە دەکاتەوە. ئەم گیایە (weed) لە خێرانی ڕەگ ڕیشاڵیەکانە Poaceae ڕێگاکانی لاناوبردنی:  ۱.لەسەرەتای گەشەی کە دەرکەوت دەتوانی بەڕێگای سروشتی و کیمیایی لەناوی ببەیت (ٚیەکەم ڕێگای سروشتی وەک کێڵانی زەوییەکە،scouting واتا ئەو شوێنە دیاری دەکەی کە گیایەکەی ڵێبڵاوبۆتەوە وە پەرژینێك دروست دەکە ی دواتر چەند قاز یان ئاژەڵی تر دەهێنیت کە بیخوات وە قار دەمێکی مشاری ببڕەڕی هەیە بەڵام باوەڕ وایە کە ئەم گیایە بۆ ڕەشە ووڵاخ خراپە کە بیخوات)   ڕێگای دووەم(بەکارهێانی ماددەی قڕکەری وەک cleistorm یان roundup هەڵبەتە کە ئەمانەش زیانیان بۆ خاك هەیە وە ناتوانن ڕایزۆمەکەی لەناوبەرن!... ئەی چۆن ڕایزۆمەکەی لەناو بەرین؟..................  ۱.زەوییەکە بکێڵە دواتر بیسووتێنە.  ۲.بەکارهێانی herbigation واتا تێکەڵکردنی ...