Skip to main content

زانیاری لەسەر بەکارهێنانی دەرمانی کەڕوو کوژ

هەر کات ئەم پوستەت دی کۆمێنتێک
بنووسە گەر خالێکیش بێ
تا زۆرترین جوتیار ئەم زانیاریەی پێ بگات
هەر دەرمانێکی مێروو کوژ یان کەروو کوژ
کە بۆ بەرووبوومەکەت بەکاری دێنی
لەسەر خشتەی دەرمانەکە خشتەیەکی نوسراوە
#فترة #التحریم


جوتیار دەبێ کاتێک بەرووبوومەکەی پێ گەشت
و بەرووبوومەکەی تووشی ئافاتێکی
مێرووی یان کەرووی بوو دەبێ
باش ئاگاداری فترەی تحریم یان امانی دەرمانە
کەروو کوژەکە یان مێروو کوژەکە  بێ
دەرمان هەیە ۱  رۆژە
دەرمان هەیە ۳  رۆژە
دەرمان هەیە ٥ رۆژە
دەرمان هەیە ۷ رۆژە
دەرمان هەیە ۱٤ رۆژە
دەرمان هەیە ۲۸ رۆژە

واتە ئەو دەرمانەی بۆ ئەو بەرووبوومە بەکاری دێنی
بۆ سەوزەی خەیار یان تەماتە یان کولەکە یان
هەر دارو درەخت وسەوزەیەکی کە
لەدووای دەرمان رشاندن
هەولبدە تا دوای ئەو بەرووارە بەرووبوومەکەت
نەچنی و دوورکەویتەوە لەخستنە بازاری
بەرووبوومەکەت چونکە
ئەو دەرمانانە گەر بەپێی زانستی
هەلسووکەوتی لەگەڵ نەکەی زیانی
تەندرووستی بۆ خۆت وکەس وکار وهاولاتیان هەیە
کە بەرووبوومەکە بەکاردەهێنن دەیخۆن
................
وەهەول بدەن کاتێک بەرووبوومەکانتان
پێ گەشت لەدوای چنینی بەرووبوومەکە
دەرمانەکە برشێنن
وە بۆ ئەو بەرووبوومانەی زووتر چنینەوەیان
دەست پێ دەکاتەوە
زیاتر ئەو دەرمانانە بەکار بهێنن کە
#فترەی #ئامانیان #یەک تا #سێ رۆژە
نەک ئەو دەرمانانەی حەوت و چواردە و
بیست وهەشت رۆژە
............
ئەو خشتەیەی نوسیومە نمونەی دەرمانێکە
بۆ ئێوە بەریز
ئەویش دەرمانی ثیامیثوكسامه
لای جوتیاران بە ئەکتارا ناسراوە
ئەم دەرمانە بۆ کوشتنی
شیرینە و مێشە سپی بەکاردیت
فترەی ئەمانی بۆ سەوزەکان ۳ رۆژە
واتە دوای رشاندنی ئەم دەرمانە
هەولبدە سێ رۆژ بەرووبومەکەت نەچنی و
نەیخەیتە بازار
#فترة #التحریم  یانی چی..؟
واتە ئەو بەروو بومانەی کەدەرمانێکی
مێرووکوژیان تێدا بەکاردێ یاخود دەرمانی
کەروو کوژ نابێت
لەو ماوەدا کەئاماژەی پێدراوە ئەو بەرووبوومە
بخرێتە بازار وبەکاربێ بۆ خواردن بەهیچ جورێکە
.....................
بۆیە وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و مروڤایەتی
لەسەر هەموو جوتیارێک وخاوەن نوسینگەیەکی
کشتوکالیەیە دەبێ زۆر ئاگاداری ئەم خاڵە بن
بۆ دونیا وقیامەتیان واباشە
رێنمایی سەر دەفرەکان جێ بەجێ بکەن
وەدلنیام
جوتیاری خۆمان گەر زانیاریان هەبێ زانیاریەکانیان
پێ بگەیەنین
زۆر بەویژدان و مروڤ دۆستن
ئەو رێنمایانە جێ بەجێ دەکەن
وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و مروڤایەتی
...............،
بۆ ئەوەی مندالەکانمان ونەوەکانمان دوور بن
لەنەخوشی شێرپەنجە با رێنماییەکان
جێ بەجێ بکەین
..............
هەولدەدەم هەر رۆژە ویان هەر جارە و
باسی دەرمانێک بکەم بۆچی بەکاردێ
وکەی بەکاری دێنی و فترەی ئامانی چەندە
ساغ وسەلامەت بن هەموو لایەک

ئامادەکردنی
ئاسۆ فتاح
خاوەنی گڕووپی کشتوکاڵ

Comments

Popular posts from this blog

ئایا مریشک ڕۆژانە چەند گرام عەلەفی پێویستە تا هێلکە بکاتن

بەخێوکردنی مریشک بۆ مەبەستی هێلکە کارێکی گونجاوە چوونکە مریشک پەلەوەرێکی بچووکە و ڕێژەیەکی زۆر هێلکە دەکات ساڵانە بۆیە بەخێوکردنی مریشک سوودی زۆرە. بەڵام دەبێت سەرەتا بزانین کە مریشک ڕۆژانە نزیکەی ٦۰۰ گرام عەلەفی دەوێ بۆ هەر مریشکێک چوونکە ئەم بڕە خواردنە یارمەتی دەدات تا بەردەوام هێلکە بکاتن.بۆ نموونە ئەگەر ۷۰۰ مریشکت هەبێ بۆ هێلکە کەواتە ڕۆژانە پێویستت بە ۷۰۰مریشک جارانی ٦۰۰گرام لە عەلەف بکە دەکاتە ٤۲۰ کیلۆ لە عەلەف ڕۆژانە.

قاز ڕۆژانە چەند گرام عەلەف دەخوات

پێدانی عەلەف بە قاز و پلەوەرەکانیتر لە ڕۆژانەدا کە سوودی هەبێت بۆ گەشەیان٫ وە ببێتە هۆی هێلکەکردن و زیادبوونی ڕێژەی گۆشتیان واباشە ڕۆژانە بڕی ۲۰۰گرم عەلەف بدرێت ب قاز٫لە وەرزی بەهار کە گژوگیا زۆر دەبێت وە لە خۆراکی دەوڵەمەد بدرێت بە قاز کە دەوڵەمەندبێت بە ماددەی پڕۆتین و کانزاکان و ماددە خۆراکیەکان بەڵام دەبێت قاز بەردەوام لە ناو کێڵگە بێت ئینجا بڕی ۲۰۰ گرام عەلەف باشە .ئەگەرنا لە ناو کێڵگە نەبێت ئەوا ۲۰۰ گرم زۆر کەمە و نابێتە هۆی گەشەی قاز پێویستە گژوگیا بخوات بە تایبەتی گیا قاز  کە پێویستە بۆی بچێنرێت هەروەها گیاکان دەوڵەمەندن بە هەموو جۆرەکانی ماددە خۆراکیەکان وەکو کانزاو و پڕۆتین و تووخمەکان هتد. بەڵام لە وەرزی زستان گژوگیا نیە بۆیە دەبێت ئەم ڕێژەیە زۆر زیاد بکەیت لە عەلەف. بەگوێرەی سایتی پۆلتەری کیپەر کاتێک باڵای گیا بوو بە ۸ سانتیمەتر قاز دەتوانیت لێیبخوات ٫هەروەها قاز حەزی بەخواردنی گەنم هەیە لینکی سایتی پۆلتەری کیپەر https://poultrykeeper.com/keeping-geese-faq/feeding-geese/ Feeding  breeders Breeding  geese  in full lay should be given about 200...

گیای کاڕوش

«ئەم ڕووەکە بناسە» کە گیایەکی خۆڕسکە  *کاڕوش sorghum halepense) or (Johnson grass)* ڕوەکێکی تەمەندارە دەتوانێ بۆ ماوەی زیاتر لە 10ساڵ بمێنێتەوە وە ئەوەی ئەم گیایە لە گیایەکانی تر جیادەکاتەوە ئەوەیە کە ڕایزۆمی هەیە ئەگەر تۆوەکەشی نەمێنێت لە ژێر خاک ڕایزۆمەکەی دووبارە گەشە دەکاتەوە. ئەم گیایە (weed) لە خێرانی ڕەگ ڕیشاڵیەکانە Poaceae ڕێگاکانی لاناوبردنی:  ۱.لەسەرەتای گەشەی کە دەرکەوت دەتوانی بەڕێگای سروشتی و کیمیایی لەناوی ببەیت (ٚیەکەم ڕێگای سروشتی وەک کێڵانی زەوییەکە،scouting واتا ئەو شوێنە دیاری دەکەی کە گیایەکەی ڵێبڵاوبۆتەوە وە پەرژینێك دروست دەکە ی دواتر چەند قاز یان ئاژەڵی تر دەهێنیت کە بیخوات وە قار دەمێکی مشاری ببڕەڕی هەیە بەڵام باوەڕ وایە کە ئەم گیایە بۆ ڕەشە ووڵاخ خراپە کە بیخوات)   ڕێگای دووەم(بەکارهێانی ماددەی قڕکەری وەک cleistorm یان roundup هەڵبەتە کە ئەمانەش زیانیان بۆ خاك هەیە وە ناتوانن ڕایزۆمەکەی لەناوبەرن!... ئەی چۆن ڕایزۆمەکەی لەناو بەرین؟..................  ۱.زەوییەکە بکێڵە دواتر بیسووتێنە.  ۲.بەکارهێانی herbigation واتا تێکەڵکردنی ...