Skip to main content

دار گوێز walnut tree

رونكردنە‌وە‌یە‌ك  لە‌سە‌ر نە‌خۆشی دار گوێزە‌كانی ھە‌ورامان

لە‌ساڵی ٢٠١٨، چە‌ند پسپۆڕێك لە‌ بەشی پاراستنی رووەک، سە‌ر بە‌ بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی گشتی كشتوكاڵی ھە‌ڵە‌بجە‌ بەمەبەستی قەڵاچۆکرنی نەخۆشی دار گوێزەکانی ناوچەی هەورامان، سەردانی ناوچەی هەورامانیان کرد بەمەبەستی دیاریکردنی جۆری نەخۆشیەکە و هۆکاری نەخۆشیەکە و چارەسەرکردنی.

پاش بەدواداچوون و پشکنین لە هۆبەی تاقیگەی کشتوکاڵی هەڵەبجە و ‌دەرچوونی ئەنجامەکان، دەرکەوت هەردوو نەخۆشی بەکتری و کەڕووی هۆکاری نەخۆشیەکەن لەسەر قەدی دارگوێزەکان، کە پێویستە قەڵاچۆبکرێن، پاشان لە لایەن  بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە لیژنەیەک پێکهێنرا بۆ قەڵاچۆکردنی ئەم نەخۆشیە زیان بەخشە.

هەریەکە لە بەشی پاراستنی ڕووەک و ڕێنمای کشتوکاڵی توانرا قڕکەی  پێویست و تایبەت کە کار لەسەر هەردوو هۆکاری نەخۆشیەکە دەکات دابین بکرێت، بۆ هەڵمەتی قەڵاچۆکردنەکە،کە بەبێ بەرامبەر دابەشدەکرا بەسەر باخەوانان، لەلایەن لیژنەکەمانەوە بەووردی شێوازی بە‌کارهێنان و کاتی دووبارەکردنەوەی بە شێوەیەکی کرداری فێری باخەوانان دەکرا، کە بۆ ماوەی یەک مانگ بە شێوەیەکی مەیدانی لەگەڵ باخەوانەکان مانەوە بۆ شێوازی قەڵا چۆو بەکارهێنانی دەرمانە‌کە.

لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکی باخەوانان نەهاتن بەدەم تیمەکەمانەوە لەبەرئەوەی دانیشتووی ناوچەکە نەبوون و لەشارەکانی تر نیشتەجێن، ئەوانەشیان کە هاتن بە دە‌م تیمە‌كە‌مانە‌وە‌ بە‌ تەواوی  ڕێنماییە‌كانیان جێبەجێ كرد دوای پازدە ڕۆژ دوبارە قڕكە‌ریان بەکارهێنایەوە لەسەدا سەد کۆنترۆڵکرا،بەڵام بەشێک لە دارەکان بە تەواوی نەخۆشیەکە کاری تێکردبوون و بەرەو وشکبوون ڕۆشتبوون و  ڕێژەی نەخۆشیەکە لەسەریان زۆر بوو.

هەروەها ئەوەی بوتەهۆی خێرا بڵاو بونەوە و ئەم زیانە گەورەیە کە بەر دارگوێزەکان کەوتوە چەندین ڕێگایە بۆ بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە کەگرنگترینیان مێرووەکان و بەرکەوتن لە ڕێگەی هۆکارەکانی پاککردنەوە وەک خاکەناز و پاچ و تەورزێن، گرنگترین ڕێگە بۆ بڵاو بوونەوەی ئەم نەخۆشیە ڕێگەی ئاودانە، لەبەرئەوەی سروشتی هەورامان واهەڵکەوتووە کەپشت بە جۆگە دەبەستێت بۆ ئاودێری و ئەم نەخۆشیە لەڕێگەی ئاودانەوە زۆر بە خێرای بڵاودەبێتەوەو دەگوازرێتەوە .

لەگەڵ ئەوەشدا  ساڵی پار ( ٢٠١٩ ) چەندین خول و ڕێنمای لەلایەن بەشی ڕێنمای و بەهاوکاری بەشی پاراستنی ڕووەک کرایەوە کەبەشێکی تایبەت بوو بە نەخۆشیەکانی گوێزی هەورامان و ئاگادارکردنەوەی باخە‌وانان لە مەترسی ئەم نەخۆشیە و پێویستی ئامادەبوونی سەرجەم باخەوانان بۆ هەر هەڵمەتێکی قەڵاچۆکردن.

لەم کاتەشدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە لە هەوڵی بەدەستخستنی بودجەیەکی پێویستە تابتوانێت قڕکەری پێویست دابین بکات بۆ براباخەوانەکان بۆ ئەوەی ڕێگا لە زیاتر بڵاو بونەوەی ئەم نەخۆشی یە‌.

بەشی پاراستنی ڕووە‌ک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ھە‌ڵە‌بجە‌
٢٠٢٠/٥/٢

Comments

Popular posts from this blog

ئایا مریشک ڕۆژانە چەند گرام عەلەفی پێویستە تا هێلکە بکاتن

بەخێوکردنی مریشک بۆ مەبەستی هێلکە کارێکی گونجاوە چوونکە مریشک پەلەوەرێکی بچووکە و ڕێژەیەکی زۆر هێلکە دەکات ساڵانە بۆیە بەخێوکردنی مریشک سوودی زۆرە. بەڵام دەبێت سەرەتا بزانین کە مریشک ڕۆژانە نزیکەی ٦۰۰ گرام عەلەفی دەوێ بۆ هەر مریشکێک چوونکە ئەم بڕە خواردنە یارمەتی دەدات تا بەردەوام هێلکە بکاتن.بۆ نموونە ئەگەر ۷۰۰ مریشکت هەبێ بۆ هێلکە کەواتە ڕۆژانە پێویستت بە ۷۰۰مریشک جارانی ٦۰۰گرام لە عەلەف بکە دەکاتە ٤۲۰ کیلۆ لە عەلەف ڕۆژانە.

قاز ڕۆژانە چەند گرام عەلەف دەخوات

پێدانی عەلەف بە قاز و پلەوەرەکانیتر لە ڕۆژانەدا کە سوودی هەبێت بۆ گەشەیان٫ وە ببێتە هۆی هێلکەکردن و زیادبوونی ڕێژەی گۆشتیان واباشە ڕۆژانە بڕی ۲۰۰گرم عەلەف بدرێت ب قاز٫لە وەرزی بەهار کە گژوگیا زۆر دەبێت وە لە خۆراکی دەوڵەمەد بدرێت بە قاز کە دەوڵەمەندبێت بە ماددەی پڕۆتین و کانزاکان و ماددە خۆراکیەکان بەڵام دەبێت قاز بەردەوام لە ناو کێڵگە بێت ئینجا بڕی ۲۰۰ گرام عەلەف باشە .ئەگەرنا لە ناو کێڵگە نەبێت ئەوا ۲۰۰ گرم زۆر کەمە و نابێتە هۆی گەشەی قاز پێویستە گژوگیا بخوات بە تایبەتی گیا قاز  کە پێویستە بۆی بچێنرێت هەروەها گیاکان دەوڵەمەندن بە هەموو جۆرەکانی ماددە خۆراکیەکان وەکو کانزاو و پڕۆتین و تووخمەکان هتد. بەڵام لە وەرزی زستان گژوگیا نیە بۆیە دەبێت ئەم ڕێژەیە زۆر زیاد بکەیت لە عەلەف. بەگوێرەی سایتی پۆلتەری کیپەر کاتێک باڵای گیا بوو بە ۸ سانتیمەتر قاز دەتوانیت لێیبخوات ٫هەروەها قاز حەزی بەخواردنی گەنم هەیە لینکی سایتی پۆلتەری کیپەر https://poultrykeeper.com/keeping-geese-faq/feeding-geese/ Feeding  breeders Breeding  geese  in full lay should be given about 200...

گیای کاڕوش

«ئەم ڕووەکە بناسە» کە گیایەکی خۆڕسکە  *کاڕوش sorghum halepense) or (Johnson grass)* ڕوەکێکی تەمەندارە دەتوانێ بۆ ماوەی زیاتر لە 10ساڵ بمێنێتەوە وە ئەوەی ئەم گیایە لە گیایەکانی تر جیادەکاتەوە ئەوەیە کە ڕایزۆمی هەیە ئەگەر تۆوەکەشی نەمێنێت لە ژێر خاک ڕایزۆمەکەی دووبارە گەشە دەکاتەوە. ئەم گیایە (weed) لە خێرانی ڕەگ ڕیشاڵیەکانە Poaceae ڕێگاکانی لاناوبردنی:  ۱.لەسەرەتای گەشەی کە دەرکەوت دەتوانی بەڕێگای سروشتی و کیمیایی لەناوی ببەیت (ٚیەکەم ڕێگای سروشتی وەک کێڵانی زەوییەکە،scouting واتا ئەو شوێنە دیاری دەکەی کە گیایەکەی ڵێبڵاوبۆتەوە وە پەرژینێك دروست دەکە ی دواتر چەند قاز یان ئاژەڵی تر دەهێنیت کە بیخوات وە قار دەمێکی مشاری ببڕەڕی هەیە بەڵام باوەڕ وایە کە ئەم گیایە بۆ ڕەشە ووڵاخ خراپە کە بیخوات)   ڕێگای دووەم(بەکارهێانی ماددەی قڕکەری وەک cleistorm یان roundup هەڵبەتە کە ئەمانەش زیانیان بۆ خاك هەیە وە ناتوانن ڕایزۆمەکەی لەناوبەرن!... ئەی چۆن ڕایزۆمەکەی لەناو بەرین؟..................  ۱.زەوییەکە بکێڵە دواتر بیسووتێنە.  ۲.بەکارهێانی herbigation واتا تێکەڵکردنی ...