بەکارهێنانی ئامێری ئەلیکترۆنی سمارت لە کەرتی کشتوکاڵ کۆنترۆلکردنی ئاڕاستەی خەتی کێڵان و ئاودان لە ڕێگەی ئامێرێکی بچووک کە دەبەسترێتەوە بە تراکتۆر ئینجا ئاراستەی کێڵانی زەوی دیاری دەکات◥◤◢◤◥◤◣◢◥◤◤◥◣◢◥◤◣◢◣ source: https://www.agriculture.com/news/technology/7-ag-tech-advancements-from-2018 ئەم لینکە سەرچاوەی وێنەی وەرگیراوە ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان ئەمڕۆ هۆکارێکن بۆ بەرەو پێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ و گشت بوارە جیاوازەکانی ژیان________ بەکارهێنانی ئامێری ئەلیکترۆنی بۆ کۆنترۆلکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکان وە بۆ مەبەستی تر سوودی ئەم جۆرە ئامێرە زیرەکانە لە بواری کشتوکاڵی وەکو یەکەم: بۆ مەبەستی ڕشاندنی ماددەی کیمیایی و قڕکەری مێروو کوژ دووەم : دیاریکردنی زەوی ئاودراو و زەوی ووشک واتا ئاو نەدراو لە ئێستادا کۆمپانیاکان هەڵساون بە دروستکردنی ئامێری دڕۆن بۆ مەبەستی ڕشاندنی ماددەی قرکەر لە کێڵگە کشتوکاڵیەکان ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان لە بواری کشتوکاڵی ئەمانەن یەکەم: ئامێری نیشانکردن و دیاریکردن کە بۆ ئاڕاستە بەکاردێت وەکو ( جی پی ئێس GPS) کە کارئاسانی بۆ تراکتۆرە پێشکەوتووەکان تراکتۆرە پێشکەوت...
ئایا پاقلە لە ناو مەرکان دەچێندرێت !!! 🍃لەوانەیە وابیربکەیتەوە کە ناتوانیت پاقلە لە ناو مەرکان بچێندرێت بەڵام ئەم بیرکردنەوە هەڵەیە چوونکە دەتوانین پاقلەی لە ناو مەرکان بچێنین بەڵام هەموو جورێک نابێت ٫ تا کۆتایی پۆستەکە بخوێنەوە تا بزانیت کام جۆری پاقلە لە ناو مەرکان دەچێندرێت سیفەتەکانی پاقلە: یەکەم: گەشەی خێرایە دووەم: مقاومە بۆ نەخۆشی سێیەم: بەرهەمی زۆرە چوارەم: پڕۆتینی زۆرە کە بۆ مرۆڤ بەسوودە پێنجەم: خاک بەپیت دەکات شەشەم: مێش و حەشەراتەکان کەمتر هێرش دەکەنە سەر پاقلە حەوتەم: خاوەنی رەگی نایترۆجین دروستکەرە هەندێک جۆری پاقلە لە ماوەی ۱٤ هەفتە پێدەگات کە دەکاتە نزیکەی ۳ مانگ و دوو هەفتە هەندێک سەرچاوە دەڵێن کە پاقلە زیاتر لە ۸ هەزار ساڵە لەلایەن مرۆڤەوە دۆزراوەتەوە ٫ پاقلە خۆراکێکی سەرەکی مرۆڤە لە ووڵاتانی هەژارنشین بەهۆی دەوڵەمەندی بە ماددەی پرۆتین و ڤیتامین و کانزاکان ماوەی چەکەرەکردنی: لەنێوان ٤ ڕۆژ تا ۲ هەفتەیە کاتی پێگەیشتنی: دوای ۳ مانگ وەرزی چاندنی: دەکەوێتە سەرەتای وەرزی زستان وە کۆتایی وەرزی پایز چۆن پاقلەی لە ناو مەرکان بچێنین: سەرەتا مەرکانێکی گ...