Skip to main content

Posts

جۆرەکانی نەمامگەی لە ڕووی بازرگانی

جۆرەکانی نەمامگە لە لەڕووی بازرگانی کشتوکاڵی یەکەم: نەمامگەی بەرهەمهێنەر دووەم: نەمامگەی فرۆشیار جۆرەکانی نەمامگەی بەهەمهێنەر: یەکەم: بەرهەمهێنانی شتڵی سەوزە و میوە خێراکان دووەم: بەرهەمهێنانی شتڵی دارەکان بۆ باخ و ڕەزەکان سێیەم:نەمامگەی بەرهەمهێنانی گووڵی سروشتی چوارەم:نەمامگەی بەرهەمهێنانی ڕوەکی پزیشکی پێنجەم: نەمامگەی بەرهەم هێنانی داری جوانی و شەشەم: بەرهەم هێنانی داری کارگەکان و جوانکاری نەمامگەی شتڵی سوزە و میوە خێراکان : ئەم جۆرە نەمامگەیە وەرز بۆ وەرز بەرهەمەکانی دەخاتە بازاڕ بۆ نموونە لە وەرزی چاندنی تەماتە و خەیار هەڵدەسێ بەفرۆشتنی شتڵی تەماتە و خەیار نەمامگەی بەرهەمهێنانی دار‌ ئەم جۆرە نەمامگەیە کار دەکات بۆ بەرهەمهێنانی شتڵی دارەکان بە چەکەرە پێکردنی تۆوەکان یان بە ڕێگای قەڵەم و یان پیوەنکردنی دارەکان و دواتر فرۆشتنی نەمامگەی بەرهەم هێنانی گووڵ ‌ بەرهەم هێنانی...

ڕوەکی بەربەست یان ڕوەکی پاسەوان

barrier crops Protective crops GUARD CROPS ڕوەکی پارێزەر یان ڕوەکی ڕێ داخەر یان ڕوەکی پاسەوان ئەم ڕوەکانە بەهۆی بوونی دڕک لەبەشە جیاوازەکانیان هۆکارن بۆ ئەوەی بەمەبەستی پارێزگارینکردن و دروستکردنی پەرژین بەکاربێن. هندێکیان قەدیان دڕکاوییە،وەهەندێکیان لێواری گەڵاکانیان،وە هەندێکیان قەد و گەڵاکانیان،وە هەندێکیشیان لق و پۆپیان و گوڵ هتد....... لەوێنەکان جوان دیارن ئەم ڕووەکانە زیاتر  بۆ پاراستنی شوێنی بچووک بکاردێن بۆ نموونە :کەسێك لە ناوچە شاخاوییەکان مێش هەنگوین بەخێودەکات بۆ ئەوەی ورچ نەتوانێت بچێت هەنگوینەکە؟بخوات  ڕوەکێکی دڕکاوی دەچێنیت کە ئەگەر دڕکاەکانی بەرلەشی بکەوێت تووشی خوران و ئازاری دەکات .یان بەرز هێرش دەکاتە سەر کێڵگەی شووتی و سەوزو میوە چوونکە ئەم شووتی و سەوزەو میوانە بۆنێکی خۆشیان هەیە بەراز لە ڕێگای بۆنەکەوە دەزانێت کە ئەم سەوزەو میوانە لە کوێن تا بەراز نەتوانێت بۆنی بکات بیبەری چیڵیی تیژ هەیە بۆنەکەشی زۆر تیژە وادەکات بەراز نتوانێت بۆنی سەوزەو میوەکان بکات.لە سەدەکانی ڕابردوو ئەم ڕوەکانە زیاتر بۆ پارێزگاری لە قەڵا و شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ بەکاردەهاتن. س...

جۆرەکانی خانووی پلاستیکی

جۆرەکانی خانووی پلاستیکی خانووی پلاستیکی بەگشتی چەند جۆرێکی هەیە کە هەر جۆرێکی بۆ مەبەستێکی دیاریکراو وە کاتی جیاواز بەکارێت جۆرەکانی ئەمانەن یەکەم: خانووی پلاستیکی دووەم: خانووی شووشە سێیەم: پۆلی تونێل چوارەم: هوس هاووس خانووی پلاستیکی کە لە نایلۆنی پلاستیکی دروست دەکرێت بەبەکارهێنانی ستیل کڕۆم و ماددەی تر ٫ کە دەتوانی بۆ ماوەی نزیکەی ۱۰ ساڵ سوودی لێوەرگری ئەگەر کواڵێتی باش بێت خانووی پلاستیکی بەشێوەیەکی گشتی پانییەکەی ۹مەتر دەبێت وە درێژییەکەی بە گوێرەی داواکاری کڕیار دەگۆڕێت٫ زیاتر بۆ چاندنی سەوزە و میوەکان بەکاردێت خانووی شووشە ئەمەش هەر جۆرێکی تری خانووی پلاستیکیە بەڵام لە جیاتی نایلۆن شووشە بەکاردێت لە دروستکردنی زیاتر بۆ کاری پاراستنی ڕوەکی سروشتی و توێژینەوە و بەرهەمهێنان و پاراستنی ڕوەک بەکاردێت پۆلی تونێل هاوشێوەی خانووی پلاستیکی نایلۆن بەکاردێت بەڵام پێکهاتە و شێوەی دروستکردنی جیاواز دەبێت٫زیاتر بۆ ماوەی کاتی بەکاردێت واتا بۆ چەند مانگێک یان ساڵێک یان زیاتر بەڵام بەکارهێانی زۆرە

زیانی ماددەی قرکەر بۆ مرۆڤ

زیانی ماددەی قڕکەر بۆ مرۆڤ چیە ماددئ قڕکەرەکان کە لە ماددەی کیمیایی دروست دەکرێن دەبە هۆکار بۆ دەیان جۆر لە نەخۆشی جۆراو و جۆر جگە لە زیان گەیاندن بە ژینگە و سروشت و مێرووی هەنگ چۆن ماددەی قڕکەر مرۆڤ تووشی زیان دەکات یەکەم: بەرکەوتنی ماددە بۆ سەر پێست دووەم:هەڵمژینی لە ڕێگەی دەم و لووت سێیەم: ئەگەر ماددە بکەوێت ناو چاوی مرۆڤ نیشانەکانی بەرکەوتنی ماددەی قرکەر یەکەم: سووتاندی پێست دووەم: ئازاری قورگ و سووتانەوەی سێیەم: گەورە بوون و هەڵئاوسانی پێست چوارەم: ڕشانەوە و هەڵینج پێنجەم : تووشبوون بە هەناسە گیران شەشەم: هەستیاری پێست حەوتەم: سکچوون چەند نەخۆشیەک کە دوای چەند ساڵێک دەردەکەوێ یەکەم: شێرپەنجە دووەم: نەخۆشی بیرکوێری چۆن خۆمان بپارێزین یەکەم: دوور کەوتنەوە لە کاتی ڕشاندنی ماددەی قڕکەر دووەم: لەبەرکردنی جلی پارێزراو و تایبەت بە ڕشاندنی ماددەی قڕکەر سێیەم: دوور خستنەوەی منداڵ و خەڵک لە شوێنی کارکردن کەی ماددەی قرکەر نابێت بڕشێنین کاتێک کە با هەبێت واتا با وابکات ماددەکە بگوازرێتەوە بۆ دەوروبەر واباشە لە ڕۆژێکی هێمن و کەش و هەوای گونجاو کە بای نەبێت و هەو...

قەڵاچۆی مێرووی شۆکە(مەن) بەخواردنی لە لایەن خاڵخاڵۆکەوە

قەڵاچۆی بایۆلۆجی مێروو و حەشەرات قەڵاچۆی بایۆلۆجی واتا لە ناوبردنی مێروو و حەشەرات بەبێ بەکارهێنانی دەرمانی قرکەری کیمیایی کە زیانی هەیە بۆ مرۆڤ و ژینگە و تەندروستی قەڵاچۆی مێرووی شۆکە(مەن) بەخواردنی لە لایەن خاڵخاڵۆکەوە یەکێک لە ڕێگاکانی قەڵاچۆی مێرووەکان بریتیە لە ڕێگای بایۆلۆجی واتا بەبێ بەکارهێنانی دەرمانی کیمیایی قڕکەر لەم شێوازە پشت بە زیندەوری زیندوو دەبەستین ٫ هەموو مێرووێک دوژمنێکی هەیە دوژمنی مێرووی شۆکە یان دەڵێن مەن یان خەڵکی چەند ناوچەیەک دەڵێن مێرووی شیرینە کە زۆر زیانبەخش و ساڵانە لە زۆربەی ناوچەکان بڵاودەبێتەوە بەتایبەتی ئەگەر کەش و هەوا تەڕ و گونجاو بێت لە وەرزی بەهار و هاوین و پایز٫ مێرووی مەن دوژمێنکی هەیە ئەویش خاڵخاڵۆکەیە کە لە هەر شوێنێک مێرووی شۆکە هەبێت یەکسەر دەست بەخواردنیان دەکات٫ بۆیە نابێت مێرووی خاڵخاڵۆکە بکوژین چوونکە خاڵخاڵۆکە دۆستی مرۆڤە چ کاتێ درمانی قرکەر بەکاربهێ کاتێک کە زانیت ڕێژەی شۆکە  زۆربوو واتا خاڵخاڵۆکە نەیتوانی کۆنترۆلی بکات ئەم وێنەیە لە ڕێنمایی کشتوکاڵی سلێمانی وەرگیراوە ئامادەکردنی:امیر علی

چۆن فێڵ لە مێروو و حەشەرات بکەین لە کێڵگەی کشتوکاڵی

فێڵی کشتوکاڵی چیە؟ کاتێك نەخۆشیەک لە ناوچەیەك بڵاودەبێتەوە ،کە تۆ دڵنیایەت ئەم نەخۆشیە بەرەو ناوچەکەی تۆش دێت بۆیە تۆ هەڵدەستی بە دانانی چەند میکانیزمێك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی و پێشپێگرتنی لە بڵاوبوونەوە..... باشترین کار ئەوە کە فێڵ بەکاربهێنین... چۆن فێڵ بەکاربهێنین لە بواری کشتوکاڵی؟ بۆ نموونە :هەموومان دەزانین کە حەشەراتی نێرە بەرەو ئەو شوێنە دەڕوات کە حەشەراتی مێیەی لێیە،لەم ڕێگایە دەتوانین کۆنتڕۆلی بارودۆخەکە بکەین.. چۆن: ۱.سەرەتا ئەو شتانە دادەنێین کە دەزانین سەرنجی مێیە ڕادەکێشێت وەکو گوڵی ڕەنگاو ڕەنگ و بۆنی خۆش و کاغەزی زەرد وو سوورو نارنج و سەوز ...دوای ئەوەی کە مێیەکان هاتن ،چاوەڕێکە نێرەکانیش دێن لەم ڕێگەیەوە دەتوانیت ئەو ناوچەیە بکەیتە ناوچەیەکی داماڵدراو وەکو تەڵەی بۆ دانێیتەوە تا مێیە و نێرەکان بکوژیت........تەنها بۆ مێروو زیانبەخشەکان ........... دواتر هەوڵدە تەڵە دروست بکە بۆ نموونە بووتڵی پلاستیکی سەری ببڕە دواتر ڕۆنی گەرچەک یان ڕۆنێکی بۆن خۆش بکە ناوی تا مێرووەکان بێنە نزیکی بچنە ناو بووتڵەکەوە دواتر دەمرن............ یان گڵۆپی سەوز وزەرد لە ئێوارە کاتژمێرە...

بنەماکانی بەڕێوبردنی کێڵگە

بنەماکانی بەڕێوبردنی کێڵگە: ۱.دیاریکردنی ڕووبەری زەوی تەرخانکراو بۆ کێڵگە. ۲.دروستکردنی سیاج بەشێوەی سروشتی و دەستکرد. ۳.دانانی پلانێکی گشتگر بۆ بەڕێوبردنی کێڵگە. ٤.سەرچاوەی ئاو. ٥.نزیکی لە شار. ٦.شوێنی تایبەت بە ئاژەڵ و پەلەوەر.. ۷.دانانی سیستەمی چاودێری بە شێوەی سروشتی و دەستکرد... ڕووبەری کێڵگە: زۆر گرنگە چوونکە وادەکات بتوانیت زۆر بە ئاسانی پلان و دیزاین دابنێیت ،هەروەها ئاسانکاریت بۆ دەکات تا زەویەکە دابەش بکەیت بەو سیستەمی کە خۆت پەسندی دەکەیت.. سیاج: جۆرەکانی سیاج: ۱.سیاجکردنی دەرەوە:بریتیە لە سیاجکردنی هەر چوار دەوری کێڵگە بە شێوەیەکی دەستکرد کە تەل و ئاسن و دار بەکاردێت تا ڕێبگرێت لت هاتنەناوەوەی ئاژەڵ و مرۆڤی نەناسراو.. ۲.سیاجکردنی ناوەوە:ئەم جۆرە سیاجکردنە بۆ دابەشکردنی زەویەکەیە بۆ چەند بەشێك بەپێی خواستی خاوەن کێڵگە.. سیاجکردنی سروشتی:بریتیە  لە چاندنی دار بۆ پاراستنی  کێڵگەکە لە ڕەشەبا.یان چاندنی ڕوەکی دڕکاوی بۆ پاراستنی کێڵگە لە هێرشی ورچ یان چاندنی بیبەری تیژ بە چوار دەوری زەوی چاندراو بە شووتی تا لە هێرشی ڕەوە بەراز لە ناوچە شاخاوییەکان.. پل...