Skip to main content

Posts

زانیاری لەسەر بەکارهێنانی دەرمانی کەڕوو کوژ

هەر کات ئەم پوستەت دی کۆمێنتێک بنووسە گەر خالێکیش بێ تا زۆرترین جوتیار ئەم زانیاریەی پێ بگات هەر دەرمانێکی مێروو کوژ یان کەروو کوژ کە بۆ بەرووبوومەکەت بەکاری دێنی لەسەر خشتەی دەرمانەکە خشتەیەکی نوسراوە #فترة #التحریم جوتیار دەبێ کاتێک بەرووبوومەکەی پێ گەشت و بەرووبوومەکەی تووشی ئافاتێکی مێرووی یان کەرووی بوو دەبێ باش ئاگاداری فترەی تحریم یان امانی دەرمانە کەروو کوژەکە یان مێروو کوژەکە  بێ دەرمان هەیە ۱  رۆژە دەرمان هەیە ۳  رۆژە دەرمان هەیە ٥ رۆژە دەرمان هەیە ۷ رۆژە دەرمان هەیە ۱٤ رۆژە دەرمان هەیە ۲۸ رۆژە واتە ئەو دەرمانەی بۆ ئەو بەرووبوومە بەکاری دێنی بۆ سەوزەی خەیار یان تەماتە یان کولەکە یان هەر دارو درەخت وسەوزەیەکی کە لەدووای دەرمان رشاندن هەولبدە تا دوای ئەو بەرووارە بەرووبوومەکەت نەچنی و دوورکەویتەوە لەخستنە بازاری بەرووبوومەکەت چونکە ئەو دەرمانانە گەر بەپێی زانستی هەلسووکەوتی لەگەڵ نەکەی زیانی تەندرووستی بۆ خۆت وکەس وکار وهاولاتیان هەیە کە بەرووبوومەکە بەکاردەهێنن دەیخۆن ................ وەهەول بدەن کاتێک بەرووبوومەکانتان پێ گەشت...

ناساندنی ڕوەکی کاساڤا و چاندنی

ناساندنی ڕوەکی کاساڤا کاساڤا یەکێکە لە جۆرەکانی پەتاتەی شیرین بەڵام جیاوازی زۆر گەورە لە نێوانیان هەیە...... بەزمانی ئینگڵیزی دەڵێن :Yam farming     یان دەڵێن Cassava farming خاکی گونجاوە بۆ چاندنی کاساڤا : بریتیە لە خاکێکی تێکەڵ لە لم و خۆڵ وە دەوڵەمەند بەماددەی ئۆرگانی...... کاساڤا :...دەبێت لە خاکی بەرز بچێنرێت واتا دەبێت خاکەکەی توانایەکی باشی هەبێت بۆ هەڵمژین ئاو وە نابێت ئاو بۆ ماوەیەکی زۆر لە ژێری بمێنێتەو..........زیاتر لەو شوێنانەش دەیچێنن کە نزیک ناچەی دارستان و زۆنگاوەکانن.....بەڵام ئێستا ڕوەکی کاساڤا بەتاواوی ووڵاتان بڵاوبووەتەوە ئەمەش بەهۆی نرخ و گرنگی ئەم ڕوەکە لە ڕووی ئابووری....... ◥ نیشتیمانی کاساڤا : ووڵاتانی ئەفریقیایە بە تایبەتی نێجیریا ، کۆتیدیڤوار وە ووڵاتی  غانا  هتد...... ◥ ئایا کاساڤا نرخی چەندە :هەر کاساڤایەك نرخی یەک دۆلاری ئەمەریکیە..... ◥ ووڵاتانی کڕیاری کاساڤا : ژاپۆن ، ئەمەریکا ، بەریتانیا ، فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئۆسترالیا هتد.... ئامادەکردنی خاک بۆ چاندن : سەرەتا دەبێت تەواوی گژوگیا وە پاشماوەکان خاوێن بکەیتەوە...

نەخۆشی گەڵا هەڵکۆڵەر

چارەسەرکردنی گەڵا هەڵکۆڵەر ❶ دانانی تەڵەی مێروو وەکو ئەو وێنەی دامناوە کە بکەوێتە سەر ڕوەک... ❷ لابردنی گژوگیاکان تا نەبنە پەناگەیەک بۆ ئەم مێرووە ❸ خاوێنکردنەوەی خۆڵ تا پوپا puppa نەتوانێت گرا دابنێت ❹ لابردنی گەڵای تووشبوو وە لە سەرت پێویستە سەیری هەردوو ڕووی گەڵا  بکەیت... سەبارەت بە ماددەی قڕکەر ببورن ئەمە پەیجی ئۆرگانیە...... پەیجی کشوکاڵی ئۆرگانی

نەخۆشی لوولخواردنی گەڵای تەماتە

سڵاو نەخۆشی لوولخواردنی(خڕبوونەوە) لە تەماتە ئەم نەخۆشیە دوو جۆری هەیە: ۱... لوولخواردنی گەڵا فیسیۆلۆژی ۲... لوولخواردنی گەڵا ڤایرۆسی ئەم وێنەیە هی لوولخواردنی فیسیۆلۆژیە واتا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای هاوین تەماتە وایلێدێت یان بەهۆی زیاد لە پێویست بەکارهێنانی پەین ....ناڕێکی ئاودان... نەخۆشیەکی ئاسایە... تەنها کاتی ئاودان ڕێکبخە یان لە نیوەڕۆ تەماتە بە net واتا ئو تۆڕە شەبەکیەی کە بۆ پاراستن لە گەرما بەکاردێت دایبپۆشە.... بەڵام جۆرێکی تر لە لوولخواردن ترسناکە چوونکە ڤایرۆسیە.. ئامادەکردە نی :امیر علی پەیجی کشتوکاڵی ئۆرگانی

زانیاری لە بارەی چاندنی تەماتە و بەکارهێنانی

زانیاری لە بارەی چاندنی تەماتە و بەکارهێنانی تەماتە یەکێکە لەو سەوزانەی کە زۆرترین ڕێژەی بەکارهێنانی هەیە لە دنیادا سەرەتا لە ووڵاتانی چیلی و ئیکوادۆر دۆزراوەتەوە تەماتە زۆرترین ڕووبەری چاندن دادەپۆشێت چوونکە ڕێژەی بەکارهێنانی زۆرە لە ووڵاتان ئەم هۆکارەی وایکردووە کە تەماتە زۆرترین رووبەری چاندنی هەبێت ئەمانەی خوارەوەیە یەکەم: تەماتە خۆراکێکی ڕۆژانەیە دووەم: شێوازی بەکارهێنانی زۆرە بۆ نموونە لە زۆربەی ووڵاتان تەماتە شێوەی بەکارهێنانی سێ جۆرە یەکەم : فرێش ( واتا دوای ڕنینی یەکسەر بۆ ژەمی خواردن بەکاردێت) بەشێوەی زەڵاتە و یان وردکردنی بۆ مەرگە دووەم: بەکارهێنانی بۆ دروستکردنی هەویری تەماتە یان دەڵێن دۆشاوی تەماتە سێیەم: ووشکردنەوە کە  لە کوردستان بە لەتە تەماتە ناسراوە هەروەها ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە چێشتخانە و ڕیستۆرانتی چەند ئەستێرەیی دامەزراون کە تەماتە ژەمە خۆراکی سەرەکیانە کە پێشکەشی سەردانیکەرانی دەکەن وەکو لە شیشدانی و برژاندنی تەماتە پیتزای تەماتە مەرەگەی تەماتە سۆسی تەماتە هۆکارێکی تر کە وایکردووە تەماتە ببێتە ڕوەکێکی گرینک ئەمیش بوونی جۆری جیاوازە...

مەرجەکانی بەخێوکردنی مریشکی ئۆرگانی

مەرجەکانی بەخێوکردنی مریشك بەشێوەیەکی ئۆرگانی بە گوێرەی یاساکانی ڕێکخراوی USDA؟ ۱.نابێت هۆڕمۆنی قەڵەوکردن و گەشە بەکاربێنیت وە نابێت ئەنتیبایۆتیك بەکاربهێنیت. ۲.دەبێت مریشك لە لەوەڕگای کراوە بەخێوبکرێت تا بە ئازادی بخوات و نەك لەناو قەفەز کە هەندێك کات ناچاری دەکەن بەردەوام خۆراک بخوات. ۳.تەنیا خۆراکی ئۆرگانی دەبێت بەکاربێت .وەکو گژوگیا و گەڵای کەرەوز و سەوزە ڕوەکەکانیتر هەروەها تۆوی گەنم و گەنمەشامی بەڵام نابێت ئەو تۆوانە بخوات کە دەستکاری جیناتیان کراوە وە نابێت ئەو تۆوانەش بخوات کە بە ماددەی قڕکەر ڕشێندراون. کاتێك ریشك ماوەیەکی زۆر گیا بخوات لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی بۆیە بۆ ئەو کەسانەی کە حەز دەکەن مریشڬ لە کێڵگه بەخێو بکەن پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵە بکەن ،بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە هەوڵدا ڕۆژانە تۆوی گەنم یان جۆو و شۆفان ،گەنمەشامی بدەیت به مریشکەکانت .............. سوودی مریشکی ئۆرگانی: ۱.نرخی  لە بازاڕ گرانترە لە مریشکی دەواجن. ۲.لە ڕووی تەندروستی سەلامەتترە . ۳.ئەو هۆڕمۆنانەی کە دەدرێنە مریشک کاریگەری لە سەر ئینسان هەیە بەڵام مریشکی ئۆرگانی دوورە لە هۆڕمۆن و گونجاوە...

ئامێری ئەلیکترۆنی فەحسی خۆڵ و ئاو و پەین

بۆچی هەموو بزنسێکی کشتوکاڵی بۆچی هەموو بزنسێکی کشتوکاڵی پێویستی بە ئامێری ئەلیکترۆنی هەیە بۆ پاراستنی خاک︎ و ئاو و ڕوەک ئامێری ئەلیکترۆنی ڕێگای درێژ کورت دەکاتەوە وە ڕێژەی بەرهەم هێنان زیاد دەکات بۆ نموونە ئەگەر زەوی ئاو فەحس بکەیت لە کێڵکەکەی خۆت کە دەتوانیت باشتر بڕیار بدەیت کام جۆری ڕوەک بۆ زەویەکەت گونجاو ٫ بەم شێوەیە مەسروفی کارەکەت کەم دەبێتەوە وە ڕێژەی قازانجت زیاد دەکات بەڵام دەبێت ئەو جۆرە ئامێرە لە شوێنی باوەڕ پێکراو بکڕیت کە نابێت ژمارەی هەڵە بدات٫ هەروەها دەبێت بزانیت چۆن کاری پێدەکەی و کەی کاری فەحسی پێ دەکەی ئامێری فەحسکردنی خۆڵ بەکاردێت بۆ فەحسکردی خۆڵ بۆ دیاریکردنی ئاستی تێری گڵ و گونجاندنی لەگەڵ ڕوەک یەکەم: دیاریکردنی ئاستی ماددەکان لە ناو خۆڵ دووەم: پشکنینی ڕادەی شێ سێیەم: پشکنینی باری ئەکتیڤی گڵ کە ئایا خۆڵەکە زیندەوەری مایکرۆی وردی تێدایە کە بە سوودن بۆ پاراستن خۆڵ چوارەم: پشکنینی پلەی گەرمی پێنجەم: دیاریکردنی ڕێژەی تیشکی خۆر لە ناو خۆڵ کە بە کوونەکانی خۆڵ تێپەڕ دەبێت شەشەم: دیاریکردنی جۆری ڕوەک کە بریتیە لە ه...