Skip to main content

Posts

۱۵ هەنگاو بۆ بوون بە جووتیارێکی نموونەیی

پازدە هەنگاو بۆ بوون بە جووتیاری نموونەیی ؟ ۱.پێش هەڵهاتنی هەتاو ئاودان دەکات. ۲.سیستەمی کۆکردنەوەی ئاوی باران هەیە تا ئەو ڕۆژانە کە باران نابارێت سوود لەو ئاوە وەرگرێت بۆ ئاودان. ۳.لە کاتی دیاریکراو پەین بەکاردەهێنێت. ٤.ڕۆژانە پشکنین دەکات تا بزانیت هەموو ڕوەکەکانی سەلامتن و دوورن لە نەخۆشی و مێرووەکان. ٥.دوای باران بارین ئینجا زەویەکەی دەکێڵێت. ٦.داری هەمیشە سەوز دەچێنێت لە چوار دەوری زەویەکەی تا ببنە هۆکارێک بۆ کەمکردنەوەی تەوژمی باوبارانی بەخۆڕ. ۷.سوود لە پاشەڕۆی مریشک و حەیوانی وەردەگرێت لە جیاتی کڕینی پەینی کیمیای. ۸.پێش چاندنی هەر ڕوەکێک پرسیار دەکات تا بزانێت (ماوەی گەشەی چەند ڕۆژە،مقاومە بۆ نەخۆشی،بەرهەمی زۆرە،چەند کیلۆ بۆ دۆنمێک گونجاو) ۹۱.ئەگەر تڕاکتۆری خۆی نەبێت ئەوا کێڵانی زەوی بە دۆنم دەکات .چوونکە بەسەعات زیانی هەیە ،بەهۆی ئەوەی جۆری جێاوازی تڕاکتۆر کە هەندێک تڕاکتۆر بە چەند سەعاتێک ناتوانن دۆنمێک بکێڵن. ۱۰۲.دەرمانی قرکەر : سەرەتا تاقیدەکاتەوە تا بزانێت کاریگەری هەیە یاخود نا ... ۱۱۳.باشترین جۆری تۆوی ڕوەکی دەچێنێت کە ڕێژەی چەکەرەکردنی لە ۹۸٪ کەمتر نەبێت. ۱۲٥...

پڕۆژەی گاوداری و اژەڵداری

بنەماکانی پڕۆژەی گاوداری و ئاژەڵداری ؟ ۱.جۆری پڕۆژە : ئایا کام جۆری پڕۆژە دروست دەکەیت ( شیر ، گۆشت، زاوزێ) ۲.باشترین جۆرێ ئاژەڵ هەڵبژێرە کە تەندروست و گۆشتی زۆربێت یان شیری زۆر بێت. ۳.ڕێگری لە جووتبوونی هەڕەمەکی.. بەتایبەتی نابێت ئاژەڵ بچێتە حاڵەتی جوتبوون ئەگەر تەمەنی پێگەیشتوو نەبێت.چوونکە زیانی هەیە چ مێێە یاخود نێرە بێت.نابێت نێرەی بچووک لە گەڵ ئاژەڵی بەتەمەن جووتبێت چوونکە بەچکەکەی زۆر لاواز دەردەچێت... ٤.جیاکردنەوەی شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵی نێر و مێ .. ٥.کاری زاوزێ تەنها بەو نێرانە ئەنجامبدە کە قۆچیان هەیە..وە تەنها ئەو مێیە هەڵبژێرە بۆ زاوزێ کە خاوەنی لەشێکی ساغ و تەندڕوست بێت. ٦.ژوورێک دروست بکە مەبەستی زاوزێ . ۷.پاسپۆرت و ژماڕە لە گوێی ئاژەڵەکان بدە تا بزانیت کە هەر یەکێکیان تەمەنیان چەند ساڵە.. ۸.سەرچاوەی ئاوی خاوێنیان بۆ دابین بکە. ۹.عەلەفی بەتام و پڕ پڕۆتین و ماددەی کانزاییەکانیان بۆ دابین بکە.. ۱۰.ڕێگە مەدە ئەرزی ژێر ئاژەڵەکان تەڕبێت. ۱۱.هەفتانە لەشی ئاژەڵەکان بخورێن grooming بە تایبەتی مانگا... ۱۲.ساڵانە بە دەرمانی دژە بەکتریا و ڤیرۆش ئاژەڵاکان بشۆردرێن. ۱...

پڕۆژەی مریشک

مریشك پڕۆژەی بەخێوکردنی مریشک لە بواری کشتوکاڵی گرینگە چوونکە مریشک یەکێکە لە کۆنترین ئەو پەلەوەرانەی کە لە لایەن رۆڤەوە ماڵیکراوە.... مریشك پەلەوەرێکی بچووکە و لە کەمترین جێگا دەتوانی ڕێژەیەکی زۆر بەخێوبکرێت ، ئەمە خاڵی بەهێزی مریشکە لە بواری بزنس .................... هەموو بزنسێکی سەرکەوتوو جەخت لە : ۱.گەشەی خێرا .. ۲.تێچووی کەمە.. ۳.بەخێوکردنی بە کۆمەڵ و زۆرترین ڕێژەی بۆ کەمترین جێگا. ٤.بەکارهێنانی زۆر لە لایەن مرۆڤ. ٥.بوونی چەند سوودێک وەکو هێلکە و گۆشت و جوانی و پەروەردەکردن. ئەم پێنج خاڵەی سەرەوە هۆکارن بۆ زیاتر گرینگیدان بە پڕۆژەی بەخێوکردنی مریشک. ∆ بنەماکانی پڕۆژەی سەرکەوتوو لە بواری مریشک : ۱.باشترین جۆر هەڵبژێرە. ۲.هێلکەی زۆر بکات.. ۳.باشترین کەڵەشێر و مریشک بۆ کاری پەروەردەکردن (زیادکردن) هەڵبژێرە. ۳.گۆشتی زۆربێت. ٤.گەشەی خێرا بێت. ٥.مقاومبێت بۆ نەخۆشی ڤایرۆسیەکان.

بەخێوکردنی مانگا

مانگا پڕۆژەی بەخێوکردنی مانگا تایبەتمەندی خۆی هەیە ، چوونکە مانگا ئاژەڵێکی ماڵی گەورەیە و کۆنترۆلکردنی ئاسان نیە.... هەر پڕۆژەیەکی بەخێوکردنی مانگا پێویستی بە زەویەکی باش و ئاو و کارەبا هەیە.... لە ڕووی بزنس : مانگا ئاژەڵێکی گرینگە چوونکە گۆشتی زۆرە وە شیری زۆرە ،هەروەها ساڵانە بەچکە دەخاتەوە..... نموونەیەکی سادە لە ڕووی بزنس : ئەگەر لە کێڵگەیەک دا ۱۰ مانگا بەخێوبکەیت بۆ شیر کە ڕۆژانە هەر مانگایەک خاوەنی ۱۰ کیلۆ شیر بێت ،ئەوا ڕۆژانە ۱۰۰ کیلۆ شیرت دەست دەکەوێت،،ئەگەر هەر کیلۆیەک لە شیرەکە بە نرخی ٥۰۰ دینار بفرۆشی ڕۆژانە دەکاتە :٥۰ هەزار دینار ،،وە دوای ساڵێک لەوانەیە ٥ مانگە ببنە خاوەنی بەچکە(گۆلک) هەر چەندە دوای زانی مانگاکان ڕۆژانە ڕێژەی بەرهەمهێنانی شیر کەمدەبێتەوە،،بەڵام ئەگەر ئەو ٥۰ هەزارە دینارە جارانی یەک مانگی بکەی بەڵام لەو مانگە ڕۆژانی هەینی حیساب مەکە  دەکاتە : ۱ ملیۆن و ۳۰۰ هەزار دینار...... لەوانەیە دوای ساڵێک ببیتە خاوەنی ۱٥ سەر مانگا بەهۆی زاوزێ............. ئامادەکردنی : امیر علی

پاودەری تەماتە چیە و چۆن دروست دەکرێ

کاتێك تەماتە زۆربوو چارەسەری هەیە لە ووڵاتە پێشکەوتووەکان بەڵام چۆن؟ پۆستی ۲۰۱۷ لە پەیجی کشتوکاڵی ئۆرگانی کاتێك تەماتە پارە ناکات نابێت فڕێ بدرێت چوونکە ئەمە دەکرێت چارەسەر بکرێت بەڕێگای ئاسانتر لەوەی کە تا ئێستا بە خەیاڵت هاتووە. تەماتەکەت بکە بە پاودەر لەوباشترە فڕێی بدەی چوونکە چەند جۆرە خۆراکێك پێویستی بە پاودەری تەماتەیە. چۆن دەیکەیت بە پاودەر؟ ۱.سەرەتا تەماتەکان وورد بکە. ۲.دواتر لە شوێنی پاک لەبەر هەتاو (تیشکی خۆر) دیبنێ هەتا ووشك دەبێتەوە یان لەناو فڕن ووشکی بکەوە بەڵام نابێت بیسووتێنیت . ۳.دوای ووشککردنەوەی بیکە ناو بەفرگر تاکو بەکتریاکان بمرن چوونکە هەندێ بەکتریا بەساردی لەناودەچن وە هەندێکیان بەگەرمی. ٤.دواتر بیکە ناو حەسارە  ووردی بکە تا دەبێتە پاودەر. ٥.لە شوێنێك هەڵیگرە کە فێنک بێت دوور بێت لە تیشکی خۆر وە شێدار نەبێت... ٦.دەتوانی بیکەیتە ناو شووشە بۆ فرۆشتن . ۷.دەتوانی لەگەڵ پاودەری تر تێکەڵی بکەی بۆ زیاتر بۆن خۆشکردنی وەکو بهرات و بیبەر یان سیر . ئەو خۆراکانەی کە پاودەری تەماتەی پێویستە: ۱.سووپ ۲.صاص ۳.پیتزا ٤.صۆسی سپاگێتی ٥.پڕژاندنی بەسەر پەنیر بە...

نەخۆشی دۆکە Powderry mildew

نەخۆشی دۆکە Powdery Mildew نەخۆشیەکی لە فەنجایە تووشی ڕوەك دەبێت fungal disease دەبێتە هۆی دروستبوونی پەڵەی سپی لە گەڵا و قەد و گوڵ.وەکو کەڕووی سەر نان دەردەکەوێت بەڵام ڕەنگی تەواو سپیە .......زۆرتر تووشی ئەم ڕوەکانە دەبێت(خەیار ، شووتی،گەڵای مێو، هەنجیر، تەماتە،کاڵەك، بیبەر ، زۆربەی ڕوەکە سەوز گتڵاییەکان هتد) ئەم نەخۆشیە تووشی چەند ڕوەکێك دەبێت بەزۆری وەك( پاقلەمەنیەکان،خەیار،کاهوو،کولەکە،شووتی و کاڵەك) هتد....زۆربوونی چۆنە؟ لەسەری گەڵای ووشك سپۆڕێ دروست دەکا کاتێك ڕادەی شێ بەرز بێت و خولانەوەی هەوا واتا با نەیێت دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی سپۆڕی ئەم فەنجایە...... شێوەی ڕوەک کاتێك ئەم فەنجایە تووشی بوو: ۱.وەک ئەوە وایە کە بڵێیت ئاردی بەسەر داڕژاوە . ۲.دەرکەوتنی پەڵەی بازنەیی (خڕ)لە سەر گەڵا بە ڕەنگی سپی یان ڕەساسی. ۳.گەڵای تووشبوو ڕەنگی زەرد دەبێت یان قاوەیی دواتر ووشک هەڵدەگەڕێ ئینجا دەکەوێتە خوارەوە (هەڵدەوەریت). ٤.ئەگەر لە کاتی گوڵکردن تووشی ڕوەك بێت دەبێتە هۆی نەپشکوووینی گوڵ واتا خونچە نابێتە گوڵ و هەر بەداخراویی دەمێنێتەوە. چۆن ڕێ لە بڵاوبوونەوەی دەگری: ۱.لابردنی ئەو گە...

خواردنەوەی شیر دوای خوادنی بیبەری توون بەسوودە

بۆچی خواردنەوەی شیر باشە دوای خواردنی بیبەری توون چوونکە بیبەری توون جۆرێک لە ماددەی تێدایە کە بە کاپساسین ناسراوە کە دەبێتە هۆی هاتنی ئاو لە چاو و لووت و دەم چوونکە ماددەی کاپساسین لە ئاو ناتوێتەوە بەڵام لە ناو ماددەی چەوریەمەنیەکان بە تایبەتی شیر دەتوێتەوە بەگوێرەی لێکۆڵینەوە زانایانی ئوسترالی کە شیر بەسوود بۆ کەمکردنەوەی ئازاری بیبەری توون هەر بەگوێرەی توێژینەوەکە دەرکەوتووە کە ت یژترین بەشی بیبەر تۆوەکەی نیە بەڵکو ئەم بەشە سپییە کە تۆوەکەی لەسەرە تاکو ئێستا ۱۰ جۆری بیبەر بە توونترین دەسنیشانکراون ماددەی کاپسسین هیچ بۆن و تامێکی نیە سەرچاوەی بابەت سەردانی هەردوو وێبسایتەکە بکەن https://www.cayennediane.com/what-are-capsaicinoids/ https://www.australiangeographic.com.au/topics/science-environment/2011/09/why-chillies-are-hot-the-science-of-heat/