Skip to main content

پاودەری تەماتە چیە و چۆن دروست دەکرێ

کاتێك تەماتە زۆربوو چارەسەری هەیە لە ووڵاتە پێشکەوتووەکان بەڵام چۆن؟
پۆستی ۲۰۱۷ لە پەیجی کشتوکاڵی ئۆرگانی
کاتێك تەماتە پارە ناکات نابێت فڕێ بدرێت چوونکە ئەمە دەکرێت چارەسەر بکرێت بەڕێگای ئاسانتر لەوەی کە تا ئێستا بە خەیاڵت هاتووە.
تەماتەکەت بکە بە پاودەر لەوباشترە فڕێی بدەی چوونکە چەند جۆرە خۆراکێك پێویستی بە پاودەری تەماتەیە.
چۆن دەیکەیت بە پاودەر؟
۱.سەرەتا تەماتەکان وورد بکە.
۲.دواتر لە شوێنی پاک لەبەر هەتاو (تیشکی خۆر) دیبنێ هەتا ووشك دەبێتەوە یان لەناو فڕن ووشکی بکەوە بەڵام نابێت بیسووتێنیت .
۳.دوای ووشککردنەوەی بیکە ناو بەفرگر تاکو بەکتریاکان بمرن چوونکە هەندێ بەکتریا بەساردی لەناودەچن وە هەندێکیان بەگەرمی.
٤.دواتر بیکە ناو حەسارە  ووردی بکە تا دەبێتە پاودەر.
٥.لە شوێنێك هەڵیگرە کە فێنک بێت دوور بێت لە تیشکی خۆر وە شێدار نەبێت...
٦.دەتوانی بیکەیتە ناو شووشە بۆ فرۆشتن .
۷.دەتوانی لەگەڵ پاودەری تر تێکەڵی بکەی بۆ زیاتر بۆن خۆشکردنی وەکو بهرات و بیبەر یان سیر .
ئەو خۆراکانەی کە پاودەری تەماتەی پێویستە:
۱.سووپ
۲.صاص
۳.پیتزا
٤.صۆسی سپاگێتی
٥.پڕژاندنی بەسەر پەنیر
بەکاردێت لە خواردنی لە قووتوونان :
۱.مەرگەی قووتووی لۆبیا.تەنها یەك کەوچك بەسە بۆ خۆشکردنی تامی خۆراك...
ئەندازیاری کشتوکاڵی : امیر علی
پەیجی کشتوکاڵی ئۆرگانی
پۆستی ساڵی ۲۰۱۷

Comments

Popular posts from this blog

ئایا مریشک ڕۆژانە چەند گرام عەلەفی پێویستە تا هێلکە بکاتن

بەخێوکردنی مریشک بۆ مەبەستی هێلکە کارێکی گونجاوە چوونکە مریشک پەلەوەرێکی بچووکە و ڕێژەیەکی زۆر هێلکە دەکات ساڵانە بۆیە بەخێوکردنی مریشک سوودی زۆرە. بەڵام دەبێت سەرەتا بزانین کە مریشک ڕۆژانە نزیکەی ٦۰۰ گرام عەلەفی دەوێ بۆ هەر مریشکێک چوونکە ئەم بڕە خواردنە یارمەتی دەدات تا بەردەوام هێلکە بکاتن.بۆ نموونە ئەگەر ۷۰۰ مریشکت هەبێ بۆ هێلکە کەواتە ڕۆژانە پێویستت بە ۷۰۰مریشک جارانی ٦۰۰گرام لە عەلەف بکە دەکاتە ٤۲۰ کیلۆ لە عەلەف ڕۆژانە.

قاز ڕۆژانە چەند گرام عەلەف دەخوات

پێدانی عەلەف بە قاز و پلەوەرەکانیتر لە ڕۆژانەدا کە سوودی هەبێت بۆ گەشەیان٫ وە ببێتە هۆی هێلکەکردن و زیادبوونی ڕێژەی گۆشتیان واباشە ڕۆژانە بڕی ۲۰۰گرم عەلەف بدرێت ب قاز٫لە وەرزی بەهار کە گژوگیا زۆر دەبێت وە لە خۆراکی دەوڵەمەد بدرێت بە قاز کە دەوڵەمەندبێت بە ماددەی پڕۆتین و کانزاکان و ماددە خۆراکیەکان بەڵام دەبێت قاز بەردەوام لە ناو کێڵگە بێت ئینجا بڕی ۲۰۰ گرام عەلەف باشە .ئەگەرنا لە ناو کێڵگە نەبێت ئەوا ۲۰۰ گرم زۆر کەمە و نابێتە هۆی گەشەی قاز پێویستە گژوگیا بخوات بە تایبەتی گیا قاز  کە پێویستە بۆی بچێنرێت هەروەها گیاکان دەوڵەمەندن بە هەموو جۆرەکانی ماددە خۆراکیەکان وەکو کانزاو و پڕۆتین و تووخمەکان هتد. بەڵام لە وەرزی زستان گژوگیا نیە بۆیە دەبێت ئەم ڕێژەیە زۆر زیاد بکەیت لە عەلەف. بەگوێرەی سایتی پۆلتەری کیپەر کاتێک باڵای گیا بوو بە ۸ سانتیمەتر قاز دەتوانیت لێیبخوات ٫هەروەها قاز حەزی بەخواردنی گەنم هەیە لینکی سایتی پۆلتەری کیپەر https://poultrykeeper.com/keeping-geese-faq/feeding-geese/ Feeding  breeders Breeding  geese  in full lay should be given about 200...

گیای کاڕوش

«ئەم ڕووەکە بناسە» کە گیایەکی خۆڕسکە  *کاڕوش sorghum halepense) or (Johnson grass)* ڕوەکێکی تەمەندارە دەتوانێ بۆ ماوەی زیاتر لە 10ساڵ بمێنێتەوە وە ئەوەی ئەم گیایە لە گیایەکانی تر جیادەکاتەوە ئەوەیە کە ڕایزۆمی هەیە ئەگەر تۆوەکەشی نەمێنێت لە ژێر خاک ڕایزۆمەکەی دووبارە گەشە دەکاتەوە. ئەم گیایە (weed) لە خێرانی ڕەگ ڕیشاڵیەکانە Poaceae ڕێگاکانی لاناوبردنی:  ۱.لەسەرەتای گەشەی کە دەرکەوت دەتوانی بەڕێگای سروشتی و کیمیایی لەناوی ببەیت (ٚیەکەم ڕێگای سروشتی وەک کێڵانی زەوییەکە،scouting واتا ئەو شوێنە دیاری دەکەی کە گیایەکەی ڵێبڵاوبۆتەوە وە پەرژینێك دروست دەکە ی دواتر چەند قاز یان ئاژەڵی تر دەهێنیت کە بیخوات وە قار دەمێکی مشاری ببڕەڕی هەیە بەڵام باوەڕ وایە کە ئەم گیایە بۆ ڕەشە ووڵاخ خراپە کە بیخوات)   ڕێگای دووەم(بەکارهێانی ماددەی قڕکەری وەک cleistorm یان roundup هەڵبەتە کە ئەمانەش زیانیان بۆ خاك هەیە وە ناتوانن ڕایزۆمەکەی لەناوبەرن!... ئەی چۆن ڕایزۆمەکەی لەناو بەرین؟..................  ۱.زەوییەکە بکێڵە دواتر بیسووتێنە.  ۲.بەکارهێانی herbigation واتا تێکەڵکردنی ...