Skip to main content

ئایا فرۆشتنی شیری بزن قازانجی هەیە

نموونە :ـ 

ئەگەر بتەوێت بزنس بکەیت لە بواری ئاژەڵدای...

وەکو مانگا و بزن و پەز

یان بزنس بکەیت لە بواری پەلەوەری وەکو مریشک و قاز و مراوی و قەل و کەو.....

یان لە بواری بەخێوکردنی کەروێشک....

یان حەز بە بواری چاندنی ڕوەک بکەیت.....

(((((ئەگەر ۱۰۰ دانە بزنت هەبێت ، لەم ڕێژەیە ۹۰ بزنی مێیە بێت بۆ شیر وە ۱۰ دانەی لە بزنەکان نێرە بێت...
مەسروفی کڕینی هەر بزنێک :۱۲۰٫۰۰۰ هەزار دینار بێت...کەواتە تێچووی کڕینی بزنەکان دەکاتە :۱۰۰ ×۱۲۰٫۰۰۰=۱۲ملیۆن دینار....
مەسروفی دروستکردنی کێڵگە ( کرێی زەوی +سیاج + حەوزی ئاو خواردنەوە + ژووری گەرم بۆ بێچوو + هۆڵی گەورە بۆ بزنە مێیەکان + هۆڵ بۆ بزنە نێرەکان + حەوزی شۆردنی بزنەکان بە دەرمان + عەلەف + دەرمان + گەرمکەرەوە + کرێی کارەبا ) هەروەها ئەم پڕۆژەیە یەک تا ۲ دانە کرێکاری پێویستە....
مەسروفی هەموو ئەمانە ئەگەر بکاتە ۲۰ مڵیۆن دینار لە ۱۲ ملیۆنەکەی تر دەکاتە ۳۲ ملیۆن دینار....باشە ئێستا بزانین قازانجمان چەندە....
ئەگەر هەر بزنێک ڕۆژانە ٤ کیلۆ شیری هەبێت کەواتە ۹۰بزن ×٤کیلۆ شیر =۳٦۰کیلۆ شیر لە ڕۆژێکدا ...باشە ئەگەر نرخی هەر کیلۆ شیرێک بە ۷٥۰ دینار بفرۆشی دەکاتە ۳٦۰ هەزار دیناری ڕۆژانە
وە بۆ یەک مانگ دەکاتە : ۱۰ ملیۆن دینار ..
امیر علی
بلۆگی شنەبا

Comments