Skip to main content

Posts

Showing posts from July, 2020

نەخۆشی ژەنگ لە گەڵای هەنجیر

نەخۆشی ژەنگ نەخۆشیەکی بەربڵاوە لەناو دار هەنجیرەکاندا،ئەونەخۆشیە جۆرەکەڕویەکە بەشێوەی ژەنگ لەسەر گەڵای هەنجیرو پەڵەی قاوەی لەسەر بەری هەنجیر دەبینرێت و گەشەدەکات 🚿✂هۆکاری زیادبوون و تووشبوون 1-هەڵپاچینی داخراو خراپ.یان چڕو پڕی باخ 2_بارانی زۆر لەبەهاردا. 3-زۆر ئاودان وئاودانی قوورس لەئێواران و لەشەودا بەتایبەت لە وەرزی بەهاردا. 🎯زیانەکانی نەخۆشکەوتنی گەڵاو زەردبوون و وەرینیان،هەروەها زیان لەبەرهەمی پێگەیشتوو ئەدات و ناشیرینیشی ئەکات . 🌻چۆن چارەی بکەین و ڕێگری لە توشبوون و بڵاوبوونەوەی بگرین؟ ئەوباخانەی مەترسی توشبوونیان هەیە یان پێشتر تووشبوون  نابێت تا وەرزی هاوین ئێوارەو شەوانە ئاوبدرێن یاخود بەمانایەکی تر تا ئاونگی گژوگیای شەوانەی ناو باخ بوونی هەبێت نابێت ئێواران و شەوانە ئاوبدرێن لەپایزیشدا بەهەمان شێوە کە ئاونگی شەوانە پەیدابوو تەنیا بەیانیان ئەبێت دار هەنجیرەکان ئاوبدرێن، بەمەبەستی باشتر هەواگۆرکێی دارەکان ئەبێت هەڵپاچینی کراوە لەزستان و دواتر لەهاویندا بۆ لقە سەرەتانیەکان  ئەنجام بدرێت ، داری زیادو گژوگیای ناپێویست نابێت لەناوباخ  بوونی...